ئەمرۆ یەکشەممە 29/10/2023 بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەوالە و نەقد، خستە بازاڕەوە. بەشێوەی حەوالە: 174,079,390بەشێوەی نەقد: 24,280,000 کۆی گشتی: 198,359,390
پەیامێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی ۷٠٠ ملیار دیناریموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین،بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت. ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی. لە ماوەی ڕابردوو نیەتی ڕوونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس بە ئیسرائیل دەڵێت" چاوەڕێتانین بۆ هێرشی زەمینی". ئەبو عوبەیدە دەڵێت "سێ تانکی سوپای ئیسرائیلیان تێکشکاندووە و ئەوان لە شەڕێکی یەکلاکەرەوە و مێژوییدان بۆ ئازادکردنی قودس" وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس روو دەکاتە وڵاتانی عەرەبی و دەڵێت "سوپاکانتان بۆ یارمەتى منداڵانى غەزە مەجووڵێنن، بەڵام دەتوانن هاوکارى مرۆیى و تەندروستى بگەیەننە غەزە". دەشڵێت: "ئەگەر دوژمن بیەوێت بە یەکجار کۆتایی بە مەلەفی دیلەکان بهێنێت، ئێمە ئامادەین، ئەگەر ئەویش ڕێگەیەکی بوێت بۆ دابەشکردنی مەلەفەکە، ئێمەش ئامادەین".
دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانمان چوونە نێو کەرتی غەززەوە و لە بەرەکانی جەنگدان و شەڕ بەردەوامە . لە بەرامبەردا بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی دەڵێت، لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی سوپای ئیسرائیل بوونەتەوە.
لەسەر رێگەی قاھیرە – ئەسکەندەرییەی میسر روداوێکی ھاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە 35 کەس گیانیان لەدەستدا و 53 کەسی دیکەش برینداربوون. رۆژنامەی ئەھرامی سەر بە حکومەتی میسر بڵاویکردەوە، لە رووداوەکەدا پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی قاھیرە – ئەسکەندەرییە پێکیاندا داوە و لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 53 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق وادەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی ئاشکرا کرد. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، "تاوەکو 30ـی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 700 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت"
سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئەمشەو هێرشە زەمینییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە فراوان دەکات و دەست بە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دەکەن. سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵکی غەززە کرد بەرەو باشووی غەززە بڕۆن بۆ ئەوەی دووربن لە بەئامانجگرتنیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە. بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی راگەیاندنی کەرتی غەززە بێت، ئیسرائیل هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی پچڕاندووە. هەروەها ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی "بە هێرشی خوێناوی لە ئاسمان، وشکانی و دەریاوە کۆمەڵکوژی" دژی خەڵکی سڤیلی غەززە ئەنجامدەدات. هاوکات لە سەرەتای ئێوارەی ئەمڕۆوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بێوێنە چڕکردنەوە.
ئامۆزایەکی بافڵ تاڵەبانی پلانێکی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و جێبەجێکاری وەهاب هەڵەبجەیی بۆ کوشتنی چەند کەسێکی سنووری سلێمانی ئاشکرا دەکات. سالار تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی:" بۆ جاری سێیهم لهناو دژهتیرۆری یهكێتییهوه تهلهفونم بۆ كرا ، وەهاب ههڵهبجهیی به سهرپهرشتی ئامۆزا بافڵ بهرنامهیان داناوه ههندێ كهسی ئهنتی پارتی ناسراو لهژێر دهسهڵاتی یهكێتیی بكوژن، مانگێک زیاتره وەهاب ئامادهسازی بۆ ئهم كهتنه دەکات، ههوڵدهدا ئهم كهتنه وهك كهتنهكان ڕابردوویان ئاشكرا نهبێ و یهكێتیی تۆمهتبار نهكرێ به تیرۆر". سالار تاڵەبانی پیلانەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت " سیناریۆی ئهمجارهی وەهاب و ئامۆزا بافڵ وایه ئهنتی پارتییهكان لهناویانا دوو سێ مهسئولی یهكێتییش دهفعیان كهن و تهشجیعیان كهن ههڕهشه له حوكمهتی ههرێم بكهن و جوێن بدهن به پارتی و ماڵی بارزانی بۆ ئهوهی كه وەهاب كوشتیانی ئیتر به خهڵك بڵێن پارتی كوشتیانی وهك دۆسیهكهی نیاز دهرگهڵهیی لێبكهن و دهسته خوێناوییهكهیان به پارتی بسڕن". ئامۆزاکەی بافڵ تاڵەبانی ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت " ناو ئهم بهڕێزانه بۆ من هاتووه له لیسته خوێناوییهكهی وەهاب ههڵهبجهیین، وا باشه ئاگاداری خۆیان بن (م عادل حهسهن، م بهرههم مستهفا، م دڵشاد میرانی، غالیب محهمهد ،هۆشیار عهبدالله، یوسف محهمهد، سهركهوت شهمسهدین، بهیار ملازم عومهر ، حاجی مهسیفی، غازی كهركووكی)". دەشڵێت "شاسوار عهبدلواحیدش له لیستهكهیه بهس ترسیان ههیه خهڵك باوەڕیان پێنهكا، ئاراز شێخ جهنگی ئامۆزاشم له لیستهكهیه بهس دوودڵن ئهترسن لاهوور شێخ جهنگی لێیان ڕاستهوه بێ".
بەپێی لیستی ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی غەززە و ئیسرائیل، کە وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین بڵاوی کردووەتەوە، نزیکەی 100 کەسی بە رەچەڵەک کورد لە کوژراون. کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ژمارەی کوژراوان زیاتر دەبێت، چونکە هێشتا هەزاران کەس لەژێر دارووپەردووەکانن." بەپێی وردەکاری و لیستی ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی فەلەستینەوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت لەماوەی 20 رۆژی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی غەززە و ئیسرائیل نزیکەی 100 کەس، کە پاشناوی ئەلکورد، ئەلکوردی و کوردییان هەیە، گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی لیستەکە ژمارەیەک کوردی دیکەی تێدایە کە لە هۆز و تیرە و بنەماڵەی دیکەی کوردن. رۆژی هەینی، 27-10-2023، نەزمی حزووری، کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کورد ریشەیەکی پتەوی لە زۆربەی ناوچەکانی فەلەستین هەیە، ژمارەیەک خێزان و بنەماڵە هەن کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە وڵاتەکەی ئێمە هەیە کە بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە." بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین تائێستا 7 هەزار و 28 کەس بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە کوژراون. کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان گوتی: "بەدڵنیاییەوە ژمارەی شەهیدان بەهۆی هێرشە ناڕەواکانی ئیسرائیل زیاترن لەو ژمارەیەی دوێنێ راگەیێندرا، لەنێویاندا ژمارەی ئەو کەسانەشی بە رەچەڵەک کوردن و لە بنەماڵەکانی کوردن، واتە لە 75 کەس زیاتر دەبن، چونکە نزیکەی دوو هەزار کەس بێسەروشوێنن و لە ژێر داروپەردووەکانن." ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بڵاوکردەوەی لیستی ئەو کوژراوانە تەنیا وەڵامێک بووە بۆ ئەمریکا کە دوێنێ لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی باڵاوە رەتیکردەوە ژمارەی کوژراوانی فەلەستین راست بێت، کە حەماس بڵاوی دەکاتەوە. رۆژی پێنجشەممە، 26-10-2023، د. ئەشرەف قەدرە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین- غەززە، ئاماری 19 رۆژی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "تاوەکو ئەمڕۆ حەوت هەزار و 28 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە شەهیدبوون، 18 هەزار و 482 کەسی دیکەش بریندا ربوون، ئەوە جگە لەوەی تاوەکو ئێستا زانیارییمان لەبارەی بێسەروشوێنبوونی 1650 کەسەوە پێگەیشتووە، لەنێویاندا 940 یان منداڵن." کورد زیاتر لە 800 ساڵ دەبێت لە فەلەستین نیشتەجێن، لە زۆربەی شارەکانی فەلەستین نیشتەجێن، دیارترینیان قودس، خەلیل، نابلس و غەزەن. د. غەسان وشاح، سەرۆکی بەشی مێژوو لە زانکۆی ئیسلامی لە غەزەز دەڵێت: "دەتوانین بڵێین کورد بەشێکی رەسەنی گەلی فەلەستینن، سەرەتای دەرکەوتنیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی نێوەڕاست لە ماوەی فەرمانڕەوایەتیی سەرکردە سەلاحەددین ئەیوبی. لێرە لە غەزە زۆر خێزانی بە رەچەڵەک کورد هەن. کوردانی فەلەستین و غەزە رۆڵێکی روون و دیاریان هەیە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی هەموو فەلەستیندا." کورد لەو بەشێک لەو شوێنانەی تێیدا نیشتەجێبوون گەڕەکی کورد یان شوێنی کوردانیان دروستکردووە وەکو ئەوەی لە شاری خەلیل و قودسیش هەیە. جگە لە پاشناوەکانی ئەلکوردی، کرد، کردیە، چەندین خێزان و بنەماڵەی دیکە لە فەلەستین هەن، کە وەکو کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین دەیڵێت" رەچەڵەک و ریشەیان کوردە و سەدان ساڵە لە فەلەستین دەژین و رۆڵی گەورەیان لە سیاسەت و بازرگانی و ژیانی کولتووری هەیە." بنەماڵەی ئەیووبی کە ژمارەیەک خێزان و بنەماڵەی وەکو هشلمون، تبلت، جویلس، بەیتار، حەمور، زەلوم و عەرعەرن، بە رەچەڵەک کوردن، جگە لەوە ئال زەعرور، حال قیمری. بەهۆی ململانێی عەرەبی- ئیسرائیلی، بەتایبەتی جەنگی ساڵانی 1948 و 1967 هەندێک لەو خێزانە کوردانە کۆچیان بۆ وڵاتانی دراوسێی فەلەستین، یان وڵاتانی ئەوروپی کردووە. لە ئیسرائیلیش ژمارەیەکی زۆر بنەماڵەی کورد هەن، کە هەندێکیان کاتی خۆی لە عێراق و باشووری کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق دەرکراون و لە ئیسرائیل گیرساونەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوەی هیچ کوردێک لە ئیسرائیل کوژرابێت، یان لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیرابێت، بڵاونەکراوەتەوە. ژێدەر رووداو
بۆمبارانكردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەو دەرفەتەی بە عەونی و عەونییەكان-ی فەڵەستین نەدا خەونەكانیان بۆ داهاتو بهێننەدی و سەركەوتنەكانیان بە چاوی خۆیان ببینن. عەونی دوس، منداڵێكی فەڵەستینی بو، كە خاوەنی كەناڵێكی یوتیوب بو و دەیویست لە داهاتو ببێت بە یوتیوبەرێكی بەناوبانگ، لە روداوەكانی ئەم دواییە لە ئەنجامی بۆردومانكردنی ماڵەكەی لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە، گیانیلەدەستدا. عەونی لە كەناڵی یوتیوبەكەی، ساڵی رابردو ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا باس لەوە دەكات كە ئارەزو دەخوازێت ژمارەی شوێنكەوتوانی لە یوتیوب بگاتە 100 هەزار سەبسكرایب، دواتریش بۆ 10 ملیۆن سەبسكرایب. لەم چەند رۆژەدا ڤیدیۆكەی عەونی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەونەكەیان بۆ بەدیهێنا و 400 هەزار كەس سەبسكرایبیان كرد، بەڵام ئەمە كاتێك بو كە عەونی گیانیلەدەستدابو و هاتنەدی خەونەكەی بە چاوی خۆی نەبینی.
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە. بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینى 27ی تشرینی یەکەمی 2023، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت. هەروەها سبەىنێ شەممە 28ی تشرینی یەکەم 2023، ئاسمان بەگشتى لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتردەبێتەوە بە ڕێژەى(2-3)پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 30 پلەى سیلیزىسلێمانی : 28 پلەى سیلیزىدهۆک : 31 پلەى سیلیزىکەرکوک : 32 پلەى سیلیزىهەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزىزاخۆ : 31 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزىسۆران : 29 پلەى سیلیزىگەرمیان : 34 پلەى سیلیزى
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بانکی نیشتمانیی عێراق (NBI) دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ دەکات. بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە پێنج بانک، ئەوانیش بریتین لە بانکەکانی (Ashur، BBAC، Cihan وRT و NBI). ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی بانکی زیاتر لە بەردەم هاووڵاتییان کە بەرهەم و خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووان، سوودمەندبووان و مووچەخۆران پێشکەش دەکات، هەروەها هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی کێبڕکێیەکی تەندروست لە کەرتی بانکی و خزمەتگوزارییە داراییەکانی. حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونی لەسەر ئۆفەر و رسوماتەکانی ئەو بانکانە بەردەوام دەبێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کە هاوبەشی لەگەڵ بانکی NBI و بانکەکانی دیکە بەرفراوانتر بێت، بەتایبەتی چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتووەوە شێوازی پارەدانی دیجیتاڵی دەستەبەر بکرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان و بانکی زیاتر بەشداری لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ بکەن. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی پرۆژەی ‘هەژماری من’ سەردانی ئەم بەستەرە بکە: www.myaccount.gov.krd فەرمانگەی میدیا و زانیاری