Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
31-10-2023

مەسرور بارزانی: هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی مافە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردس...

ئەمڕۆ سێشەممە10/31، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش، لە هەولێر بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی یەکسانی ڕەگەزی و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women) ڕێکخرابوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و تێيدا جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، كار دەکات بۆ زیاتر بەهێزکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لەناو حکومەت و نەهێشتنی هەموو جۆرە پەراوێزخستنێکی ڕۆڵی ئافرەتان لە بڕیاری سیاسی و حوکمڕانی و بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و کاردەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی کولتووری یەکسانی نێوان پیاو و ئافرەت. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بەناوی خوای گەورە و دلۆڤانئامادەبووانی بەڕێز: ڕۆژتان باش دەستخۆشی لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی یەکسانی ڕەگەزی و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women) دەکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنەیە کە تایبەتە بە ساڵیادی دەرچوونی بڕیارنامەی ژمارە 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش. ئەم بڕیارە، یەکێکە لە بڕیارە گرنگ و مێژووییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، کە کاریگەرییەکی دیار و بەرچاوی لەسەر گرنگیدان بە پرسی ئافرەتان بە گشتی هەبووە، بە تایبەتی لەو وڵات و ناوچانەی کە شەڕ و ناسەقامگیرییان تێدایە و ئافرەتانیش قوربانییەکی سەرەکی شەڕو جەنگن. ئامانجی سەرەکی لەپشت دەرچوونی ئەم بڕیارە، بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژییە دژی ئافرەتان لە کاتی شەڕ و جەنگدا و هەروەها برەودانە بە بەشداری ئافرەتان لە چەسپاندنی ئاشتی و کاراکردنی ڕۆڵیانە لە بڕیاری سیاسی و دەسەڵاتدا. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگە داراییانەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، ئێمە هەوڵمانداوە بەپێی توانا، بودجە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تەرخان بکەین و بەردەوامیش دەبین و هەرچی پێویست بێت بۆ درێژەدان بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە دەیکەین. کۆمەڵگەی کوردی و هەرێمی کوردستان بە گشتی، ساڵانێکی زۆرە قوربانی شەڕ و ماڵوێرانین. خەڵکی کوردستان به‌ درێژایی سەدەی ڕابردوو، ڕووبەڕووی شەڕ و هێرش و پەلاماری سەربازی و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری زۆر بووەتەوە و ئافرەتانی کوردستانیش، هەمیشە قوربانییەکی سەرەکی ئەم شەڕ و پەلامارانە بوون. لە ساڵانی هەشتاکاندا، خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان، دووچاری دڕندانەترین شاڵاوی جینۆساید هاتن و لە شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباراندا، دەیان هەزار خەڵکی بێتاوانی لە کوردستان، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە ئەنفالکران و شەهید بوون، کە بەشێکی زۆریان ئافرەت بوون. هەروەها لە کاتی هێرش و پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، بە هەزاران کەس لە خوشک و برایانی ئێزیدیمان کۆمەڵکوژ کران و هەزاران ئافرەتی ئێزدیش لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، وەک کۆیلە و کەنیزەک بردران. بە هەمان شێوە کریستیان و کاکەیی و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان، لە ستەم و زۆرداری و کارە تیرۆریستییەکانی داعش بێ بەش نەبوون . لە دوای ئازادکردنی شنگال و دەوروبەری لە دەست تیرۆریستانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، پرۆسەیەکی بەرفراوانی ئازادکردنی ئافرەتانی ڕفێندراوی ئێزیدی لە دەست تیرۆریستانی داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد، کە خۆشبەختانە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان ئازاد کراون و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئازادکردنی ئەوانەی ماون. لەم بۆنەیەدا، جەخت لە گرنگی و پێویستیى جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال دەکەینەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە دۆخی نائاسایی و ناسەقامگیریی دەڤەری شنگال بهێنرێت و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە دەربچن بۆ ئەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە، بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان. سەرەڕای ئەو هەموو کارەسات و کۆمەڵکوژيیانەی لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون، هەرێمی كوردستان هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی لە دەست تیرۆر و شەڕ و توندوتیژی لە ناوچەکانی تری عێراق پەنایان بۆ کوردستان هێناوە و لێرەش بەوپەڕی خۆشەویستيیەوە، میوانداری کراون کە ئەمڕۆش سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکانەوە، بە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستان دەژین. دووپاتیشی دەکەینەوە کە گوتاری ئێمە هەمیشە گوتاری خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەبێت. بەڕێزان: ئافرەتانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە مێژووی گەلەکەماندا هەبووە و لە هەندێک قۆناخ و شوێندا، ڕۆڵی سەرکردایەتییان بینیوە و لە قۆناخە سەختەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانیشدا، بەشدارییەکی کارایان لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا كردووە کە مایەی شانازیمانە. لە دوای سەرهەڵدانی ئاداری 1991 و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵ و بەشداری ئافرەتانی کوردستان، لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانیدا، زیاتر پەرەی سەند و ئێستا بە شداری ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا، ڕۆڵێکی گرنگ و دیارە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، كار دەکات بۆ زیاتر بەهێزکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و نەهێشتنی هەموو جۆرە پەراوێزخستنێکی ڕۆڵی ئافرەتان لە بڕیاری سیاسی و حوکمڕانی و بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و کاردەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی کولتووری یەکسانی نێوان پیاو و ئافرەت. ئێمە لە ئاستی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە سیاسەتی ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان لە دەوڵەتسازی و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی کوردستاندا بەشدار بن. لەسەر ئاستی خۆجێییش کار لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانيان دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و زیاتر لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکاندا بەشداربن . هەروەها لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، هەماهەنگی دەکەین بۆ گەیاندنی دەنگی ئافرەتانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (بەتایبەت قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی داعش) کە دەنگیان ببیسترێت و هاوکات دەرفەتیشیان بۆ دەڕەخسێنین خۆشیان لە پرۆسەکەدا بەشدار بن. ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا، پابەندین بە جێبەجێکردنی بڕیاری 1325 و لەم چوارچێوەیەشدا، ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان کار بۆ جێبەجێکردنی دەکەین. بەڵام جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی و یەکخستنی هەوڵەکانی هەموولایەکمانە. دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەم و ئافرەتانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی مافە ڕەواکانیان دەبم بۆ ئەوەی بە پێی توانا و لێهاتوویی خۆیانەوە، ڕۆڵ و پێگەی شایستەی خۆیان هەبێت لە هەموو کایەکانی کۆمەڵگەدا. هەر شاد و سەرفیراز بن . 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15

هەواڵ
31-10-2023

حەماس تانک و زرێپۆشەکانی ئیسرائیل لە باکووری رۆژئاوای غەززە دەکاتە ئام...

لە 25ـەمین رۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بۆردوومانی سەر غەززە بەردەوامە و حەماسیش دەڵێت، لە باکووری رۆژئاوای کەرتی غەززە، تانک و زرێپۆشی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.  کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، چەکدارەکانیان لە باکووری رۆژئاوای غەززە رووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل بوونەتەوە.  حەماس دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە باکووری رۆژئاوای غەززە بە تفەنگ و دژە تانک رووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل بوونەتەوە.  بە گوتەی حەماس، چەکدارەکانی بە مووشەکی "یاسین 105"، کە لە غەززە دروستکراون، چوار تانکی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج دوای ئەوەی بەرەبەیانی زووی سێشەممە، لە رۆژئاوای غەززە هەوڵی پێشڕەوییان داوە.  قەسام هەروەها باس لەوە دەکات، بە دوو دژە تانک،  تانکێک و بلدۆزەرێکی ئیسرائیلیان لە باکووری رۆژئاوای غەززە کردووەتە ئامانج.  بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتەکە، 8 هەزار و 306 فەلەستینی کوژراون، کە لانیکەم 3 هەزار و 457 منداڵ، 2 هەزار و 136 ژن و 35 رۆژنامەڤانیان لەنێودایە. هەروەها لانیکەم 21 هەزار و 48 کەسی دیکە بریندار بوون، کە 6 هەزار و 380یان منداڵ و 4 هەزار و 891یان ژنن.  لە کەرتی رۆژئاواش بەهۆی ئەو گرژیانەی لە دوای هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی حەماسەوە بۆ سەر کەرتی غەززە دروستبوون، لانیکەم 119 کەس کوژراون و هەزار و 960ی دیکەش بریندار بوون.  هەروەها لە ئیسرائیل، بە سوپای ئیسرائیل، هەزار و 405 کەس بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە کوژراون و لانیکەم 5 هەزار و 431ی دیکەش برینداربوون. ئەمە جگە لەوەی کە 239 کەس لە لایەن حەماسەوە بە بارمتە گیراون.  Rudaw

هەواڵ
31-10-2023

مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکاتەوە و داوا دەکات گرووپە چەکدارە نایاسییەکان شارەکە بەجێبهێڵن. ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325ی تایبەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش دەستیپێکرد. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا گوتی:"ئەم بڕیارە یەکێکە لە بڕیارە گرنگ و مێژووییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کە کاریگەرییەکی دیار و بەرچاوی لەسەر گرنگیدان بە پرسی ئافرەتان بە گشتی هەبووە. بەتایبەتی لەو وڵات و ناوچانەی کە شەڕ و ناسەقامگیرییان تێدایە و ئافرەتانیش قوربانییەکی سەرەکی شەڕ و جەنگن". مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، "ئامانجی سەرەکی لە پشت دەرچوونی ئەم بڕیارە، بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژییە دژی ئافرەتان لەکاتی شەڕ و جەنگدا. هەروەها برەودانە بە بەشداریی ئافرەتان لە چەسپاندنی ئاشتی و کاراکردنی رۆڵیانە لە بڕیاری سیاسی و دەسەڵاتدا. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگە داراییانەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، ئێمە هەوڵمان داوە بەپێی توانا بودجە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تەرخان بکەین، بەردەوایش دەبین و هەرچیش پێویست بێت بۆ درێژەپێدان بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە، دەکەین".  

هەواڵ
31-10-2023

سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژراو و دیلەکانی ئاشکرا کرد

دانیەڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی دیلەکانیان لە غەزە گەیشتۆتە 240 دیل. لەبارەی کوژراوەکانیشەوە وتی "لە حەوتی مانگەوە تائێستا 315 ئیسرائیلی کوژراون".

هەواڵ
31-10-2023

مەسرور بارزانی کارگەی پاکەت و کارتۆن لە هەولێر دەکاتەوە

مەسرور بارزانی: دەمانەوێت هەموو پێداویستییەکانمان لەناو خودی کوردستانەوە دروستی بکەین. بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی پاکەت و کارتۆن (پاکێجینگ)ی کۆمپانیای فابیابی لە هەولێر کردەوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی کارگەکە گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: “ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ کردنەوەی ئەم کارگەیە کە کارگەی دروستکردنی کارتۆن و بەرگگرتن و ئۆفسێت و کاری کاغەزە، کە بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو بە ئامراز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دانراوە، من دەستخۆشی لە ئێوەی بەڕێز دەکەم کە ئەو کارەتان کردووە”. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، “جێگەی دڵخۆشییە کە دەبینین لە کوردستان کەرتی پیشەسازی بەرەو پێشەوە دەچێت کە ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵی، کە ماوەیەکە ئێمە توانیومانە بەربوومی جووتیاران، بەروبوومی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوە بکەین. ئەم جۆرە کارانە یارمەتی زۆر دەدەن بۆ پاکێجینگ و بەرگگرتن و ئەو شتانەی کە پێویستن بکرێت وەک براندی کوردستانی بەروبوومی خۆمان هەناردەی دەرەوە بکەین”. وەکو ئەوەی سەرۆکی حکومەت باسی دەکات، “بەروبوومەکانی ئێمە تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەوەی ماوەتەوە بەشێوەیەکی رێکوپێک بەرگی بۆ دروست بکرێت و پاکێجینگی بۆ بکرێت و بتوانین هەناردەی دەرەوەی بکەین، کە ئەم جۆرە کارگانە دەتوانن زۆر یارمەتیدەربن بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەین. وابزانم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتینیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هەیە، کە ئەمە یارمەتیدەرێکی زۆر هەم بۆ بەربوومەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت زیاتر یارەمەتی کەرتی پیشەسازی بدات”. سەرۆکوەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە، “ئێمە مەبەستمانە لە کوردستان بتوانین هەموو پێداویستییەکانی خۆمان ئەوەی پێمان بکرێت لەناو خودی کوردستانەوە دروستی بکەین، کە ئەمە هەلی کاری زۆریش بۆ خەڵک دەڕەخسێنێت، ئەوەی بیستم لێرە بە سەدان گەنج لەم کارگەیە هەلی کاریان بۆ رەخساوە، کە ئەمە جێی ئومێد و دڵخۆشی زۆرە”. مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، “ئەوەی لەسەر حکومەتیشە ئێمە ئاسانکاری بکەین، پشتیوانی بکەین و یارمەتی کەرتی تایبەت بدەین، ئومێدمان وایە بە هاوکاری حکومەت کەرتی گشتی لەگەڵ کەرتی تایبەت بتوانین هەموو پیداوتستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکەین و رۆژ بە رۆژ کوردستان بەرەو پێشەوە بەرین”.

هەواڵ
30-10-2023

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی دهۆکەوە

هێزەکانی ئاسایش ، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە و بۆیە ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە، بۆیە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.ڕاگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک

هەواڵ
30-10-2023

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران دزییان لە چێشتخانەیەک کردووە

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەیان لەقاسەی چێشتخانەیەکدا دزیبوو. دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كەبڕێك پارەی لەقاسەی چێشتخانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیربکرێن. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر قاسەکەو پارە دزراوەکەدا. تۆمەتباران (ح، أ، ب - م، م، أ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌_ ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان

هەواڵ
30-10-2023

وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی...

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستیپێکرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە رێی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان".

هەواڵ
30-10-2023

سەرکردەیەکى حەماس: دەسەڵاتدارانى فەڵەستین داوایان کردووە حەماس لەناو ب...

موسا ئەبو مەرزوق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین لە بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا بێدەنگە و ئەمەش جێگای سەرسوڕمانە. موسا ئەبو مەرزوق بە کەناڵی(جەزیرە) ڕاگەیاندووە،"ئێمە چاوەڕانی کاری زیاترمان لە حزبوڵڵا و برایانمان لە کەناری رۆژئاوا دەکرد". وتیشی: "دەنگی باش لەنێو بەرپرسانی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستیندا ھەیە، بەڵام دەنگەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین بانگەشەی زۆر دەکەن". ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حەماس ئاشکراى کرد، ژماریەک زۆری بیانی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ئەندامانی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستن و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە، بەنھێنی داوایان لە وڵاتانی رۆژئاوا کردووە کە حەماس لەناو ببەن.

هەواڵ
30-10-2023

جارێکی تر حەماس بە پاڕاگلایدەر دابەزییە ناو خاکی ئیسرائیل

کەتائیبی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستنی ڕایگەیاند، بە بە پاڕاگلایدەر دابەزیوەتە پشتەوەی هێڵی بەرگریی ئیسرائیل. کەتائیبی عیزەدین قەسام دەڵێ "ژمارەیەک تانک و زرێپۆشی "دوژمن"ئیسرائیلیان تێکشکاندووە. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: شەوی رابردوو دەیان چەکدار لە غەززە کوژران و دەشڵێ "ئۆپەراسیۆنی زەوینیمان لە نێو کەرتی غەزەدا فراوانکرد".

هەواڵ
29-10-2023

2 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئاسایشەکەی بەردەڕەش دەستگیرکران

ئاسایشی ئاکرێ لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێی قەزای بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون".  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ ئەمشەو یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" کاتژمیر (٢:٢٠) خولەکی دواینیوەڕۆی دوێنێ تەرمی کارمەندێکی ئاسایشی شارۆچکەی بەردەڕەش، لەناو ماڵەکەی خۆیدا بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدکراوە، لەوبارەیەوە ئاسایشی ئاکرێ و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەردەڕەش لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو کەیسە دەستپێکرد".  ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەو کەیسە دوو کەس دەستگیرکراون بە ناوی(م.خ.خ) و (هـ.ر.ق)، دانیان بە تاوانەکانیان داناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی بەردەڕەش ڕاگیران و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی لیکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت. بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکان برایەک و هاوسەری کوژراوەکەن، بەڵام تائێستا لایەنەی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

هەواڵ
29-10-2023

پەتایەکی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات کە مەترسیدارترە لە پەتای کۆرۆنا. تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێشبینی دەکات لە داهاتوودا پەتاییەکی نوێ بڵاوببێتەوە. بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە خەڵک دەکات بەبێ ترس و پشتگوێخستن خۆیان ئامادە بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکەی داهاتوو. بە گوتەی تێدرۆس، ئەوەی لە ئێستادا زانایانی نیگەران کردووە، یەک پرسیارە، ئەویش ئەوەیە "کەی ئەمە روودەدات؟". دەشڵێت: ناتوانین رێگە بدەین هەڵەکانی رابردوو دووبارە ببنەوە، بۆیە لە ئێستادا وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە دانوستاندان، هەروەها رێککەوتنێکی نوێ ئامادە دەکرێت، سەبارەت بە خۆپاراستن لە پەتا و ئامادەکاری و وەڵامدانەوە، هەروەها هەموارکردنەوەی رێسا تەندروستییەکان. رەنگە پەتای داهاتوو لە(کۆڤید 19) خراپتر بێت، چونکە نەخۆشییە نوێیە، دەتوانێت بەشداری لە کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بکات. لای خۆیەوە دکتۆر ڤلادیسلاڤ جیمچوگۆڤ پسپۆڕی بەرگری و نەخۆشییە درمەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت: هێشتا پەرەسەندنی میکرۆبەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو بەردەوامە و ناوەستێت.

1 2 ... 270 271 272 ... 1146 1147