Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13755 بابەت
هەواڵ
16-11-2023

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتى سەرشانى سەرجەم هێز و لایەنە عێڕاقییەکان بەگشتى و، لایەنە پێکهێنەرەکانى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەتە بەتایبەتى، وردتر هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەن بەتایبەتى ڕوداوى دوا بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێڕاق لەبارەى لادانى سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان کە ئاڵۆزیەکان زیاتر و قوڵتر دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون ئەو ئاڵۆزى و کێشانەى کە هەن چارەسەر بکرێن نەک بابەتى زیاتریان لەسەر کەڵەکەبکرێت بەجۆرێک کە ئاشتى کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى دەخاتە مەترسییەوە.پارتیمان، بە پەرۆشەوە لە ڕەوشەکە دەڕوانێت و نیگەرانى دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانین، بۆیە بە پێویستى دەزانین دۆخى عێراق لە ڕووى سیاسى، ئەمنى، ئابوورى و، ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکانى ناوچەکەوە لەبەرچاوبگیرێت و، بەرپرسیارانە هەنگاو بنرێت بۆ ڕێکخستنەوەى بارودۆخەکە لە ڕوانگەى دەستوورى هەمیشەیی و، جێبەجێکردنى ماددە و بڕگەکان و پڕنسیپەکانى ڕێککەوتنى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەت و کارنامەى حکومەتى فیدراڵى، بە تایبەتى بڕگەکانى پەیوەست بە ئەنجوومەنى فیدراڵى و دادگاى فیدراڵى. هەروەها بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانى بونیاتنانى عێڕاقێکى نوێ (شەراکەت، تەوافق، تەوازن) و سەروەرى دەستوور بچەسپێنرێت کە تاکە زامنى پێکەوەژیان و سەقامگیرى و پێکەوەیى عێراقە. مەحمود محەمەدگوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان١٦ى ١١ى ٢٠٢٣

هەواڵ
16-11-2023

سوپای ئیسرائیل کۆنترۆڵکردنی بەندەری غەزەی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16-11-2023 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەندەری غەزەمان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد و کاروباری بەندەرەکە بەڕێوە دەبەین. ئێستا لە غەزە شەڕ لە نێوان باڵی سەربازی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

هەواڵ
16-11-2023

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان

دەست بەسەر داگرتنی بڕی زیاتر لە(یەک کیلۆ گرام) مادەی هۆشبەر لەگەڵ چوارتۆمەتبار. لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لەڕێکەوتی ١٥ی١١ی ٢٠٢٣ لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو بەردەوام ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەچاڵاکیەکی سەرکەوتوودا توانرا چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کەکاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەمادەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی هیرۆین و کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا. پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان رووبەروی یاسا دەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان١٥ی ١١ی ٢٠٢٣

هەواڵ
16-11-2023

زانکۆی سەلاحەدین یەکەمی هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

دوێنێ چوارشەممە 15/11/2023 ڕانکی زانکۆکان دیاریکرا و زانکۆی سەلاحەدین لە Times Higher Education Arab University rankings ۲٠۲۳ پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێنا. جێگای ئاماژەپێدانە زانکۆی سەلاحەدین مانگی یەکی ئەمسال وەک یەکەم زانکۆ لە عێڕاق دیاریکرا لە سایتەیشن و ڕێژەی لێوەرگرتن لەسەرچاوەکان.

هەواڵ
16-11-2023

ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە بڕیارێک دەردەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، پڕۆژە بڕیارێکی پەسەند کرد کە تیایدا دوای ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕ و پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە دەکات. پڕۆژە بڕیارەکە کە لەلایەن ماڵتاوە پێشکەش کرابوو، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە زۆرینەی دەنگ لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، پەسەند کرا.  لەئێستادا، ماڵتا سەرۆکایەتی گرووپی کاری ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی دەکات بۆ کارکردن لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە منداڵان و شەڕ و پێکدادانەکان.  تەنھا ١٢ وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش، دەنگیان لەسەر پرۆژە بڕیارەکە دا، ھەریەک لە ئەمریکا، ڕووسیا و بەریتانیا دەنگیان لەسەر نەدا.  ھاوکات ئەنجوومەنی ئاسایش، پێشنیارێکی ڕووسیای ڕەتکردەوە بۆ بەکارھێنانی دەستەواژەی "ئاگربەست" لەبری "ئاگربەستی مرۆیی". بڕیارە پەسەندکراوەکە داوا دەکات، ئاگربەستی بەپەلە و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەرتاسەری کەرتی غەززە ڕابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی ڕێکخراوە مرۆییەکانی سەبەر نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوبەشەکانیان بتوانن یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەننە دانیشتووانی کەرتی غەززە. ھەروەھا بڕیارەکەدا، داوا دەکات، بەپەلە بەدیلگیراوکانی لای حەماس ئازاد بکرێن، بە تایبەتی منداڵان. لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، داوا لە سەرجەم لایەنەکان کراوە کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، پابەندبن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

هەواڵ
16-11-2023

سوپای ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنیە بۆردومان دەکات

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ماڵی ئیسماعیل هەنیەیان لە غەزە بۆردومان کردووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ماڵی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماسیان لە غەزە بۆردومان کردووە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت: خانووەکەی هەنیە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بۆ هێرش و موشەکباران بەکار دەهات.

هەواڵ
15-11-2023

ئیسرائیل مزگەوتێکی خاپوورکرد و 30 فەلەستینی کوژران

هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە ناو غەزە و باکووری شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد. بەپێی میدیای نزیکی فەلەستین، کەمێک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل مزگەوتی (احیا السنە)ی بۆردومان کردووە و 30 کەس لەنێو مزگەوتەکە کوژراون. هاوکات باڵی سەربازی حەماس دەڵێت: دوو تانکی زایۆنییەکانیان لە غەزە تێکشکاندووە.

هەواڵ
15-11-2023

یەکەم پەیامی حەلبووسی دوای دوورخستنەوەی

محەممەد حەلبووسی، دوای دوورخرانەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دادگا باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە. گوتیشی: "بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بێت". حەلبووسی راشیگەیاند: "بەگوێرەی دەستوور و یاسایی هەڵبژاردن، تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لە سەر پەرلەمانتار دەربکەن". ئەوەشی خستەڕوو: "تەنها بەپێی ماددەی 52ی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە بەدواداچوون بکات، ئەویش لە سەر راست و دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتار".

هەواڵ
15-11-2023

کاروانێک دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق

یەکەم کاروانی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق، شارەزایانی ئابوری ڕایدەگەیەنن، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەبێت. بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند،  عێراق مۆڵەتی بە سێ بانکی ئەهلی داوە، 100 ملیۆن دۆلار هاوردە بکەن. شارەزایانی ئابوری ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادکردنی ئاستی دۆلاری کاش لە بازاڕەکانی ناوخۆدا. پێشبینیشدەکرێت، بەم زووانە نرخی دۆلار بگەرێتەوە بۆ نرخی فەرمی بانکی ناوەندی ئەوەش بەو پێیەی بڕی دۆلاری کاش لەنێوان 100 بۆ 120 ملیۆن دۆلار لە مامەڵە داراییەکاندا، زیاد دەکات.

هەواڵ
15-11-2023

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ چوارشەممە  ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی  فیدڕاڵیی سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو. بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان.

هەواڵ
15-11-2023

لە یه‌كه‌م بارانی ‌سنورى كه‌ركوك 7 ئۆتۆمبێلى به‌یه‌كدادا

بەهۆى یەکەم باران لەسنورەکە، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی (کەرکوک ـ سلێمانی) حەوت ئۆتۆمبێل به‌كیانداداو بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربون. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 11ی 2023، لەسەر رێگەی کەرکوک– سلێمانی لەنزیک گوندی چیمەن، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان حەوت ئۆتۆمبێلدا روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كان بریندارەکان کورد و عەرەبیشیان لەناودایە.

هەواڵ
15-11-2023

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی شیفا

بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە دەستپێکرد. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس نەخۆشخانەکان بۆ کاری تیرۆریستی بەکاردەهێنن"، بۆیە لە بەشێکی دیاریکراوی نەخۆشخانەی شیفا ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە و تا رزگارکردنی بارمتەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن. هاوکات بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، سەربازانی ئیسرائیل بە تانکەوە چوونەتە ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شیفا و تەواوی بەرپرسیارێتییەکانیش لە ئەستۆی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکایە. وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل تاوانکارییەکی دیکە دژ بە مرۆڤایەتی و تیمە پزیشکی و نەخۆشەکان ئەنجامدەدات. لای خۆیەوە نووسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە، رایگەیاند: هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا تاوانی جەنگە. بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوە کردووە "هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر بەشی نەشتەرگەری فریاگوزاری لە نەخۆشخانەکە".

1 2 ... 263 264 265 ... 1146 1147