ئەمرۆ یەکشەممە 19/11/2023 بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 225 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەقد و حەواڵە، خستە بازاڕەوە. بەشێوەی حەواڵە: 211,227,025 بەشێوەی نەقد: 14,060,000 کۆی گشتی: 225,287,025
دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ لەبارەی بڕیاردان لەسەر سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە. یەكێتی لەرێگەی (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە، لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق بكرێت كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە. ئەگەر دادگا سكاڵاكەی یەكێتیی پەسەند بكات، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت دادوەرەكان دەبێت سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن لەبری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەروەها (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان هەڵدەوەشێتەوەو تەنیا (5) كورسی "كۆتا" بۆ مەسیحییەكان دەمێنێتەوە بەپێی یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی كوردستان لە یەك بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٨ ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لەشوقەکانی اسکان ڕویدا،لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکران. لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بوە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بوە، لەئێستادا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەش سەربازی دیکەیان کوژراون. ئەمڕۆ شەمە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەش سەربازی دیکەیان لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی غەزە کوژراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەزە ڕایگەیاند، لە ناوچەی فاخوورە، سوپای ئیسرائیل "کۆمەڵکوژی کردووە" و زیاتر لە 200 کەس "شەهید و بریندار بوون".
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەدەچێت. کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس، 19ی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بە بەشداری زیاتر لە 150 کەسایەتی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، کە کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی دەکات. لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەدەچن کە تایبەتن بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی دەبێت لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان. کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە دەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هوشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەیان کەسایەتی دیکە بەشداری دەکەن. لەسەر ئاستی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین کەسایەتی دیکە لەسەر ئاست و پسپۆری جیاواز بەشدارن لە کۆڕبەندەکە. لە دیارترین کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی بەشداربوو لە مێپس 2023، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، نازم زەهاوی، وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا، ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەی
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژی هەینی لەکاتژمێر ٧ سەرلەبەیانی لەشوقەکانی اسکانی شاری هەولێر (ئافرەتێک) لەشوقەکان کەوتۆتە خوارەوەباری تەندروستی ناجیگیرە و لەسەر ئەم رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەلیان بەردەوامە زانیاری زیاتر بلاو دەکەینەوە. بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکان دوو گەنجن کە بلۆگەرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراون.
کەشناسێک پێشبینی بارینی بەفر لەسەنتەری حاجی ئۆمەران ناوچە شاخاویەکانی کوردستان دەکات. ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە نیوەرۆی سبەی یەكشەمەوە 19/11/2023 لەئەنجامی نزیكبوونەوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكەی دەریای ناوەراست، لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری سەرەتایی شەپۆلەكە لەسەر ناوچەكانمان دەستپێدەكات بەشێوەی بارانی مامناوەند و لەكاتەكانی شەودا چالاكتر ئەبێت بۆ بارانی بەردەوام و بەخوڕ لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسكە لە زۆربەی ناوچەكاندا. ئاشکراشی کرد، رۆژی دووشەمە 20/11/2023 چەقی بەھێزی چڕی بارانەكە ئەبێت لەسەر سەرجەم ناوچەكان بەشێوەی بەردەوام و ھەندێك كات ئاستی بارانەكە بەخوڕ ئەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسكە و ھەندێ ناوچەش تەرزە بارین ئەبێت ، بەھۆی كاریگەری ئەو بارستە ھەوای ساردەی لەگەڵ ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە ناوچەكە دەگرێتەوە ھەر لە رۆژی دووشەمە پلەكانی گەرما بەرێژەی 4 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ وسبەی نزمتر ئەبێتەوە و كەشێكی سارد دروست ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكاندا . ئاماژەی بەوەشدا لە نێوان ئێوارەی دووشەم بۆ بەرەبەیانی سێشەمە 21/11/2023 بەھۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەردەوامی شەپۆلەكە ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری حاجی ئۆمەران ئەو ناوچە شاخاویانە ئەبێت كە بەرزیان زیاتر لە 1800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا، بەگشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە تا نیوەرۆی سێشەمە بەردەوامی ئەبێت و دواتر كەشەكە سەقامگیر ئەبێتەوە .
لە شاری هەولێر، دوو کەس کچێک لە باڵەکۆنی باڵەخانەیەک فڕێدەدەنە خوارەوە و دەیکوژن. بەپێی زانیارییەکان، دوو گەنجەکە بلۆگەرن و لە سۆشیالمیدیا ناسراون. تائێستا نازانرێت بۆچی ئەم کارەیان کردووە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "55 تیرۆریست و ئەندامی داعش"یان لە کەرکووک، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور و پێنجوێن دەستگیرکردووە کە سیانیان ئەمیرن. ئەمڕۆ هەینی 17-11-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێنج گرووپ و تاقمی تیرۆریستی داعش لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکەن و ئەندامەکانیان دەستگیردەکەن؛ سێ ئەمیریش دەستگیر دەکرێن و شکست بە مەرامەکانیان دەهێنرێت کە پیلانیان دانابوو لە چەندین شاردا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن". لە راگەیێندراوەکەدا کە پەیجی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیان دەرکەوتووە، "تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە چەند شار و ناوچەیەکی جیاجیا". ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پاش رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ژووری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجووڵەکانی تیرۆریستانی داعش، سەرئەنجام پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوام و شەونخونی هێزەکانمان پشتبەستوو بە بەڵگە و زانیاری وردیان لەسەر شانە نەنووستووەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت، تەواوی جموجووڵەکانیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خرانە ژێر چاودێری وردەوە و دواتر ناسنامەی ئەندامانی گرووپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکرا". بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، "لە دەیان ئۆپەراسیۆندا 55 تیرۆریست کە ئەندامی تۆڕ و گرووپە نەنووستوەکانی داعش بوون لە کەرکووک، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور و پێنجوێن دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرە تاوانبارن". ئاسایش باسی لە گرووپەکان کردووە و بە پێنج تۆڕ ناوی هێناون. ئەمەی خوارەوە دەقی ناساندنی گرووپەکانە لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا: تۆڕی یەکەم؛ گرووپی گەرمیان – کەلار، زانیاری لەسەر ئەندامانی گرووپەکە و کردەوە تاوانکارییەکانیان: ژمارەیان 12 تیرۆریستە و فکری تووندڕۆیی و تیرۆریان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەرگرتووە، پەیوەندییان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش بەستووە، مەرامیان بوو گرووپەکانیان فراوان بکەن؛ لە ئامادەکاریشدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و پەیداکردنی چەک کە لە رۆژانی 6 تاوەکو 31ـی مانگی ئاب – 12،13،18ـی ئەیلوولی 2023، لە 12 هەڵمەتی جیاجیادا ئەمیر و ئەندامانی گرووپەکە دەستگیرکران. تۆڕی دووەم؛ گرووپی سلێمانی زانیاری لەسەر ئەندامەکانیان و تاوانکارییەکانیان ژمارەیان 17 تیرۆریستە و پەیوەندی راستەوخۆیان بە تیرۆریستانی داعشەوە هەبووە و سەرپەرشتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییان بۆ چەکدارانی داعش کردووە، لە خۆڕێکخستندا بوون و لە باخێکدا مەشقی سەربازییان پێکرابوو، پیلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی، لە هەوڵی پەیداکردنی چەک و تەقەمەنیدا بوون بەڵام پێش جێبەجێکردنی مەرامەکانیان لە ( 21 و 31ـی مانگی 10ـی 2023 لە 17 هەڵمەتی سەرکەوتوودا تیرۆریستانی ئەم گرووپەش دەستگیرکران. هاوکات هەردوو تیرۆریست (ئـ، خ) و (ک، ج) لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کە لە رێگەی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرپەرشتی پەیوەندی نێوان گرووپەکانیان دەکرد، دەستگیرکران کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە گرووپی کەرکووکەوە هەبوو، پێشتر ئەم دوو تیرۆریستە هەرە تاوانبارە لە خۆکووژەکانی تیرۆریستانی داعش بوون؛ هەروەها هەر لەناو گرتووخانەش دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کەلوپەلەکانیان کە بەکاریان هێنابوون؛ تیرۆریستی هەرە تاوانبار (هـ، م) ئەمیری گرووپی سلێمانی بوو. تۆڕی سێیەم؛ گرووپی کەرکووک - سەڵاحەدین – دووزخورماتوو، زانیاری لەسەر ئەندامانی شانە نەنووستوەکانی داعش و تاوانکارییەکانیان: ژمارەیان حەوت تیرۆریستە، سەرپەرشتی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشیان کردووە و شوێنیان بۆ داڵدەدانی شانە نەنووستوەکانی داعش دابینکردووە و ئەرکیان کڕینی چەک و تەقەمەنی بووە بۆ تیرۆریستان؛ پیلانیان دانابوو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە کەرکووک ئەنجام بدەن، دوای چاودێریکردنی وردیان و پێش ئەنجامدانی کارە تاوانکارییەکانیان لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری هێزە عیراقییەکان (دەزگای دژەتیرۆر، بەشی هەواڵگری دووزخورماتوو) هێزی تایبەتی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، لە حەوت هەڵمەتدا لە رۆژانی 3، 8و 15ـی مانگی 10ـی 2023، لە کەرکووک و دووزخورماتوو دەستگیرکران، کە تیرۆریستی هەرە تاوانبار و ئەمیری گرووپەکە لە کەرکووک (ر، م) لەو هەڵمەتانەدا دەستگیرکرا. تۆڕی چوارەم؛ گرووپی هەڵەبجە، پێنجوێن، سەیدسادق و شارەزوور. زانیاری لەسەر ئەندامانی شانە نەنووستوەکانی داعش و تاوانکارییەکانیان: ژمارەیان 13 تیرۆریستە لە خۆڕێکخستندابوون و بەشداری چەند خولێکی مەشق و راهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی چەک کردووە و خۆیان ئامادە کردبوو بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوورەکانیان؛ پێشتریش ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە رۆیشتوونەتە ناو چەکدارانی تیرۆریستی داعش و رێنیشاندەر و هاوکاربوون بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش و داڵدەدانیان و چارەسەرکردنی بریندارەکانیان؛ لە رۆژانی 17 و 31ـی مانگی 10 و 7ـی مانگی 11ـی 2023 لە هەڵەبجە، ناڵپارێز لە پێنجوێن و سەیدسادق لە 13 هەڵمەتدا پلانیان بۆ دانرا و دەستگیرکران. تۆڕی پێنجەم؛ شەش تیرۆریست بوون کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە گرووپی کەرکووکەوە هەبوو، لە رۆژانی 12 و 14ـی مانگی 10ـی 2023دا لە شەش هەڵمەتدا لە سلێمانی دەستگیرکران، کە ئەرکیان گواستنەوەی ئەو کەسانە بوو کە مەرامیان بووە بچنە ناو داعش، کۆمەک و هاوکاریشیان کۆکردووەتەوە بۆ کەسوکاری تیرۆریستانی داعش. ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان و هەستیاری کەیسەکان بەشێک لە زانیارییەکان بە شاراوەیی هێڵدراونەتەوە. راشیگەیاندووە، دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەک و کەرەستەی تەقەمەنی و خۆکوژیی و خۆپارێزیی تەواوی دەستگیرکراون
بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رهوشی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی شهممهی راگهیاند. کەشناسی بڵاویكردهوه، ئهمرۆ ههینی 17ی11ی2023، له ناوچه شاخاویییهكان و ناوهڕاستی ههرێم نمه باران و بارانی مام ناوهند دهبارێت، رێژهی باران بارین له سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر دهبێت، پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم. ئاماژهی بهوهشكردووه، سبهی شهممه 18ی11ی2023، ئاسمان بهگشتی ههوردهبێت، له ههندێ ناوچه له كاتهكانی بهیانی تهمێكی كهم دهبێت، لهگهڵ ئهگهری نمه باران كهم له ناوچه جیاجیاكان به تایبهت لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم. كهشناسی ههرێم راشیگهیاندووه، سبەی شەممە پلهكانی گهرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر: 19 پلەى سیلیزىسلێمانی: 18 پلەى سیلیزىدهۆک: 20 پلەى سیلیزىکەرکوک: 21 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى زاخۆ : 20 پلەى سیلیزىگەرمیان: 24 پلەى سیلیزىحاج ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى سۆران: 19 پلەى سیلیزى.
ئهمڕۆ ههینی 17ی 11ی 2023، وهزارهتی بهرگریی توركیا ڕایگهیاند، له ناوچهی خواكورك، (ناوچه سنوورییهكانی ههرێمی كوردستان)، به بۆردومانی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا 13 چهكداری پهكهكه گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بارودۆخی دارایی نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە چوار پارێزگادا شایانی ئەوە نین بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت. ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ هەینی 17/ 11/ 2023، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتەكەی جددییە لە تەواوكردنی كارتی ئەلیكترۆنی. ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە كە ڕێوشوێنەكانی ئاشكراكردنی ئەو خێزانانەی كە شایانی بەشەخۆراكی مانگانە نین، بەردەوامە و بۆیان دەركەوتووە تەنیا لە چوار پارێزگادا، نزیكەی یەك ملیۆن كەس بارودۆخی داراییان باشە و پێویست ناكات بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختی كردۆتەوە كە تەواوكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە بەشەخۆراكی مانگانە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە زۆر لەو كەسانە دەستنیشان بكرێن كە شایانی ئەوە نین بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت، بەم هۆیەشەوە پارەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە و دەتواندرێت بەو پارەیە ئەو ماددە خۆراكییانە باش بكرێن كە بە هاووڵاتیان دەدرێن. بە گوتەی موسەوی، لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، كار لەسەر تەواوكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەكرێت.