Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13755 بابەت
هەواڵ
14-11-2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات

ڕۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان باسی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوایین کۆنگرەی پارتەکەیانی کرد و ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لەبارەی پێشخستنی بواری کولتووری و زمانی کوردی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا. هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنگرەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان و دەستخۆشی لە هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵ
14-11-2023

محەمەد حەلبوسی لە پۆستەکەی دورخرایەوە

کەمێک پێش ئیستا دادگەی فیدراڵیی عێراق محەممەد حەلبووسیی لە پەرلەمان دوورخستەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2024، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە. 

هەواڵ
14-11-2023

دادگەی فیدراڵی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکی پەرلەمان دوورخستەوە

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە. 

هەواڵ
14-11-2023

وێنە.. لەسەر رێگەی کەلار دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا

هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەلار دەربەندیخان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.  لە ڕاگەیەنراوەکەی بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان هەروەها هاتووە، رووداوکە لە نزیک گوندی پێباز لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت جۆری (نیسان ئاڵتیما) و بارهەڵگرێک روویدا. ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 14-11-2023) گیانیان لەدەستداوە بەپێی پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان "شۆفێر و سەرجەم سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە بوون، کە هەر چواریان بەرەگەز عەرەب بوون."

هەواڵ
14-11-2023

دوو بەرپرسی یەبەشە لە شنگال کوژران

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، شەوی رابردوو لە سەنتەری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال"یەبەشە" کرایە ئامانج دوو بەرپرسی هێزەکە گیانیان لەدەستدا. رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، عەقید لوقمان گلی، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند: "کاژێر 11:10ـی شەوی رابردوو بەهۆی مووشەکێکەوە کە لە رێگەی درۆنەوە ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لە سەنتەری ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال کراوە، دوو بەرپرسی هێزەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) گیانیان لەدەستدا." بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلە لە سەنتەری ناحیەی سنوونێ راگیراوە و ئەو دوو کەسەی تێدا بووە. تورکیا بەردەوام لە شنگال و دەوروبەری بە درۆن مووشەک هێرشدەکاتە سەر هێزەکانی نزیک لە پەکەکە، لەوانە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال - یەبەشە. لە ساڵی 2020 لە پێناوی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی لە شارۆچکەکە، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن. بڕگەکانی رێککەوتنامەی شنگال لە چەند تەوەرێک پێکهاتوون؛ لەوانە، تەوەری کارگێڕی، دیاریکردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال، چاوخشاندنەوە بە یەکە کارگێڕییەکان و دیاریکردنی بەرپرسانیان لەخۆدەگرێت، لە تەوەری ئەمنیش، پۆلیس ئاسایشی نێو شار و شارۆچکەکان دەپارێزێت و هێزێکی پۆلیس بۆ ئەو مەبەستە دادەمەزرێندرێت، کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شارۆچکەی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەریدا، لەگەڵ تەوەری ئاوەدانکردنەوە، پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارۆچکەکە، لە دیارترین خاڵەکانییەتی. ژێدەررووداو

هەواڵ
14-11-2023

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کر...

ئەمرۆ سێشەممە 14/11/2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی سەردانی کردنی بۆ پێشانگەیەکی هونەرە جوانەکان لە هەولێر گوتی: پێویستە حکومەتی فیدراڵی رێز لە مافانەکانی خەڵکی کوردستان بگرن و جێبەجێیان بکەن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا  لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لە هەولێر، وتی: "کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لەرووی کاری تەکنیکی یاخود یاسایی، هەروەها هەرچی ئەرکی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، جێبەجێکراوە. وتیشی، ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەیە کە مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکو خۆی کە لە دەستووردا هاتووە، ئەوان رێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بکەن".

هەواڵ
14-11-2023

مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر دەکا...

ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە. پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی Construct Iraq 2023 کە تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بە بەشداری 212 کۆمپانیای بیانیی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچیت، لە نێویاندا 178 کۆمپانیا بیانین، کە لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، وەک تورکیا، ئێران، هیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا، ئازەربێجان. هەروەها 36 کۆمپانیای ناوخۆیی، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارن. پێشانگەکە بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاتژمێر 11ی بەیانی تاوەکوو 7ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازی لە سەردانیکاران.

هەواڵ
13-11-2023

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ پاتریارک كاردينال لویس ساكۆ دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان کرد.پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و کاردیناڵەکانی کاتۆلیکی لە جیهان خستەڕوو و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە کریستییانەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی گرنگی پاتریارک کاردینال لویس ساکۆی وەک ڕێبەری باڵای کەنیسەی کلدانی کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی کریستییانەکان و گشت پێکهاتەکان لە هەرێم دووپات کردەوە.

هەواڵ
13-11-2023

وەزارەتی شارەوانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ دووشەممە 13/11/2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەبارەی پارە وەرگرتن لەبڕی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی ڕونکردنەوەکە: سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، بۆ ڕێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتوچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی شەست مەتری لە هەولێر، بابەتێكی دراسە كردووە، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان، بەڵام ئەم بابەتە تەنها بۆ تاقیکردنەوەیە و لە چوارچێوەی دیراسەتكردنە و ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەواڵ
13-11-2023

ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: دەست بەسەر داگرتنی بڕی (یەک کیلۆ گرام) کریستاڵ و جامایکا و لەگەڵ پێنج تۆمەتبار. دەقی ڕاگەیەنراوەکە؛  لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لەڕێکەوتی ١٢ی١١ی ٢٠٢٣ لەچاڵاکیەکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان١٣ی ١١ی ٢٠٢٣

هەواڵ
13-11-2023

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: بەیروت دەکەینە غەززەی دووەم

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھەرەشە لە لوبنان دەکات. ئەمرۆ دووشەممە 2023/11/13 یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھەرەشە لە لوبنان دەکات و دەڵێت: ئەگەر ھێرشەکانی حیزبولڵا بۆ سەر ئیسرائیل رانەگرن، ئەوا ھێرش دەکەنە سەر بەیروت و دەیکەن بە غەززەی دووەم. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ حیزبولڵا ھەژدە مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

هەواڵ
13-11-2023

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له‌ حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ کونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.سه‌رۆكی حکومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. كونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ سڵاو و ڕێزى ميرى قه‌ته‌ڕی به‌ سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و ئاماژەی بە پەیوەندیى بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى وەبەرهێنان و ئابووريدا.

1 2 ... 264 265 266 ... 1146 1147