Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13755 بابەت
هەواڵ
21-11-2023

هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

لێدوانێك لە گوتەبێژی بارەگای بارزانی لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت. دكتۆرە خالیدە خەلیلگوتەبێژی بارەگای بارزانی

هەواڵ
21-11-2023

لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و کوژراو هەیە

لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و کوژراو هەیە. کەمێک پێش ئێستا (سێشەممە کات 4:20)، لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و تەقەیان لە یەکدی کرد و بەپێی زانیارییەکان کەسێک کوژراوە. بەپێی زانیارییەکان، شەش کەسی تر بریندارن و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. هۆکاری شەڕەکەش، کێشەی کۆمەڵایەتی بووە. کوژراوەکەش منداڵێکە.

هەواڵ
21-11-2023

له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەرێم به‌فر ده‌بارێت

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی کەشوگەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند. كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2023 کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت و نمە بارانیش لە هەندێ ناوچەی شاخاوی دەبێت. ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوه‌كانی دوێنێ". له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "کەش سارد ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ دەڵێت‌: نزمترین پلەکانی گەرما بە (2- 4) روو لە نزمبوونەوە دەکات و بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلە بەرزتر دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 16  سلێمانی: 15 هەڵەبجە: 16 دهۆک: 14 زاخۆ: 15 کەرکوک: 18 سۆران: 14 حاجی ئۆمەران: 4 گەرمیان: 20

هەواڵ
21-11-2023

45 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران جێبەجێ كران

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 45 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران جێبەجێ كراون. ئەمرۆ سێشەممە 21/11/2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، نزیكەی 45 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و كۆنكرێت و نۆژەنكردنەوەی شەقام جێبەجێ كراون. سەرۆكی شارەوانیی سۆرانیش دەڵێت: پرۆژەكان كاریگەرییان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بووژانەوەی شاری سۆران هەبووە. سەرۆكی شارەوانیی سۆران سەبارەت بە پرۆژەكان دەڵێت: پرۆژەكان جۆراوجۆرن، وەك دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی و كۆنكرێتكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و دروستكردنی پارك و چەند بوارێكی دیكەش دەگرنەوە. گوتیشی: پرۆژەكان بریتین لە، پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکەکانی هەرێم و دیلمان و هەندرێن و گوندی دێلزیان و بادلیان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ڕاپەڕین و جوندیان و وەستا ڕەجەب و چەند شەقامێکیش لە گەڕەکی بەختیاری و بەرخودان و برایەتی و چەمی ڕێزان. سەرۆكی شارەوانیی سۆران ئاماژەی بەوەشدا: پرۆژەكان بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ كراون و لە داهاتووشدا پرۆژەی ترمان بۆ زیاتر خزمەتكردنی شاری سۆران دەبێت. سەربارەت بە پرۆژەكانی ئەمساڵ گوتیشی: هەر لەم ساڵدا پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و قیڕتاوکردن لە گەڕەکی کانی و جووتسایدی دێلزیان و پڕۆژەی چاککردنەوەی ناو بازاڕی دیانای کۆن و پاركێک لە گەڕەکی برایەتی جێبەجێ كراون. سەرۆكی شارەوانیی سۆران ڕاشیگەیاند: جگە لەو پرۆژانە هاوكات پرۆژەی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی کۆڕەک و شەقامی 40م لە هۆلی بۆنەكانی گەڕەكی كۆڕەك تا دێلزیان و دووسایدی پیشەسازی - دێلزیان و ئاوەڕۆی سندووقی لە گەڕەکی نەورۆز و جووتسایدی شەقامی سەرەکی سۆران - هەولێر و دانانی کربستۆن لە فولکەی ئیسقەڵا و كۆنكرێتكردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکی ٢٦ی گوڵان و نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامی سناعە و کۆنکرێتکردنی جۆگەی کراوە لە گەڕەکی نەهری و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ئازادی و سەروچاوە و ناو بازار و جووتسایدی سۆران – ڕواندز و چەند شەقامێک لە گوندی ناوکۆک و ئاوەرۆی سندووقی لە دیانای کۆن و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ٢٦ گوڵان و شەقامەکانی گوندی گوان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ئازادی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئەیلوول و ئاوەرۆی سندووقی لە گەڕەکی برایەتی و چەمی ڕێزان و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی برادۆست و چەند شوێنێكی تر لە سنووری سەرۆكایەتیی سۆران جێبەجێ كراون.

هەواڵ
21-11-2023

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە، لە پارێزگای بەسرە رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان روویداو و بەهۆیەوە لانیکەم 13 کەس گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی زانیاریەکان، 10 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیشەیان مامۆستا بووە.

هەواڵ
20-11-2023

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ری...

ڕۆژی دووشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد. بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌. سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه‌ كه‌ به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەشدا كه‌ هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه‌ له‌ سەقامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كات. پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.

هەواڵ
20-11-2023

گوتەبێژی حکومەت کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕاون دەکرێت 700 ملیار دینارەکە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە، 20-11-2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی (مێپس 2023)، بە کوردستان24ـی راگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ئەوەی بەشی سێیەمی 700 ملیاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بنێردرێت. داوای تەرازووی پێداچوونەوەیان کردبوو، ئەمڕۆ تەرازووی پێداچوونەوەیان بۆ نێردراوە". ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەوەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ دابینکردنی مووچە و ناردنی 700 ملیارەکە، جێبەجێی کردووە، بۆیە بەپێی وادە دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 700 ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان". گوتیشی: "پەیوەندیی بەردەوام لەنێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ناردنی مووچەی سێ مانگی دیکە (مانگەکانی 10، 11 و 12)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بەدوای رێگەیەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی مافەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکرێن و لێکتێگەییشتنی باش لەنێوان هەردوولا هەیە". پێشەوا هەورامانی روونیشیکردەوە: "لەسەرەتای ساڵی داهاتوو ئێمە بەدوای ئەوە ناگەڕێین مووچەی مانگ و دوو مانگمان بۆ بنێرن، دەمانەوێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و کۆتایی پێ بهێندرێت؛ نەک مانگانە دوو سێ جار شاند بچێت تاوەکو مووچەی مانگێک بنێرن".

هەواڵ
20-11-2023

پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق و جیهان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: "پێویستە ئێمە نەک تەنیا سەرکۆنەی شەڕ و توندوتیژییەکان بکەین، بەڵکوو چارەسەریش بۆ کێشە هەڵواسراوەکان و ناکۆکییەکان بدۆزینەوە". بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 20-11-2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS سەر بە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستی بەکارەکانی کرد. لە دەستپێکی کۆڕبەندەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە لەم ساتەوەختە دا و گوتی، "ئەو ئەجێندایەی لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە دانراوە، بریتین لەو کێشانەی ڕۆژانە ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە. بابەتەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچی بەکۆمەڵ، توندڕەویی و پاڵنەرەکانی و درێژە پێدان وبەردەوامیی سەرچاوە سرووشتییەکان و سیستمەکانی بەرێوەبردن، هەموو ئەمانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. پێشبینی ئەوەش دەکەم هەندێک لەو گفتوگۆیانەی دەکرێن زانیاری و بەرچاوڕوونیان تێدا بێت لەبارەی بڕیاردان و بژاردە سیاسیەکان". گوتیشی: "ئێستا کاتی ئەوە نیە خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە یان دەستەوەستان بین و خۆمان لە کێشەکان بەدوور بگرین. پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کار بکەین، پێش هەموو شتێک وەک هاووڵاتی، بەڵام بە ڕەهەندێکی جیهانی. لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە،  خۆبەستنەوە بەو هەستەی، لەکوێ دەژین، دەرئەنجامی خراپی دەبێت لەسەرمان. کوردستان ناتوانێت بۆ نموونە لە دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی کوەیت هەڵبێت. بەحرەین و بەسڕە، نەک تەنیا لەڕێگەی دەریاوە بەڵکوو، بە چارەنووسێکی هاوبەشی کەشوهەواشەوە پێکەوە بەستراونەتەوە". ئاماژەی بەوەش کرد: "هەموومان لە دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست شۆک بووین. چارەسەرنەکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە و لە قاڵبدانیشی بەهەمان شێوە کێشەیە. بۆ نموونە، 30 ساڵە چارەسەریی دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیلیەکان وەک پێویستی و مۆدێلێک دەبینرێت. کوردیش بەهەمان شێوە داوای هەمان ماف و شکۆمەندییان کرد، بەڵام هێشتا دۆزی ئێمە پشتگوێ خراوە. چۆن پشتگیرییەکی زۆر لە دۆزی کەسێک دەکەیت و لەبەرامبەر دۆزی ئەوانی دیکەدا، خۆت بێدەنگ دەکەیت؟ ئێستا کاتی ئەوەیە کاری باشتر بکەین. کێشە چارەسەر نەکراوەکان پێویستیان بە وەڵامی بوێرانەیە. ئێستا کە جیهان بەدوای چارەسەرێکی هەمیشەییدا دەگەڕێت بۆ دۆزی فەلەستین، منیش داوای ڕێگەیەکی نوێ دەکەم، بۆئەوەی بزانین ئێمەی کوردستانی، چۆن بتوانین لەگەڵ دراوسێکانمان بەیەکەوە بژین". سەرۆکوەزیران جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەگەر بڕیارە تاکلایەنەکان بەردەوامبن و دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن یەک گرووپەوە کۆنترۆڵ بکرێن،  هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە. بەرهەمی ئەم فاکتەرانەش: گەندەڵی و نادادپەروەری و هەژراییە و ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی ناسەقامگیری دروست ببێت و توندڕەویش لەم هەلومەرجانەدا سەرهەڵدەداتەوە". دەقی گوتارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرکردە بەرێزەکان، شارەزایان، میوانانی هێژا، ئامادەبووانی خۆشەویست، بەیانیتان باش. بەخێرهاتنێکی گەرمتان دەکەم بۆ چوارەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان ڕێکخراوە. جارێکی دیکە، لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزای ناوازە، بازرگان و بڕیاربەدەست کۆبووینەتەوە، کە هەموویان شارەزایی و تێگەیشتنێکی قووڵیان بۆ ناوچەکەمان و پابەندییە هاوبەشەکانمان و ئەو کێشانەی هەن هەیە. ئەو تاقیکردنەوانەی ڕووبەروویان دەبینەوە وەک خەڵک و نەتەوە، تاقیکردنەوەی گەورەن. هەریەک لە ئێوە کە ئەمرۆ لێرەن، ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕووبەرووی ئەو کێشانە بوونەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو باسیان لێوەدەکەین. من دڵنیام، بە هەمانشێوەی من، ئێوەش لەوکاتانەدا خۆزگەتان خواستووە، وەڵامەکان ئاسانتر بوونایە لەوەی کە هەن. ئەو ئەجێندایەی لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە دانراوە، بریتین لەو کێشانەی ڕۆژانە ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە. بابەتەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچی بەکۆمەڵ، توندڕەویی و پاڵنەرەکانی و درێژە پێدان وبەردەوامیی سەرچاوە سرووشتییەکان و سیستمەکانی بەرێوەبردن، هەموو ئەمانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. پێشبینی ئەوەش دەکەم هەندێک لەو گفتوگۆیانەی دەکرێن زانیاری و بەرچاوڕوونیان تێدا بێت لەبارەی بڕیاردان و بژاردە سیاسیەکان. لەبەرئەو هۆکارانە، کۆبوونەوەیەکی لەمجۆرە و ئەو گفتوگۆیانەشی تێدا دەکرێن لەلایەن ڕۆشنبیر و شارەزایان، دەتوانن هاوکاربن بۆئەوەی دەرئەنجامێکی باشیان هەبێت. خۆشحاڵم کە بەشداران لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە هاتوون. ئەو هاوڕێیانەی لە وڵاتانی دراوسێ و دوورەوە هاتوون، بەخێرهاتنتان دەکەم و پەرۆشم بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان. بەشداریتان پابەندبووتان دەسەلمێنێت بە دیالۆگ، وەک پاڵنەرێک بۆ تێگەیشتن. جیا لەسەر ئاستی ناوخۆیی، یان جیهانی بێت، هیچ جێگرەوەیەک بۆ گفتوگۆ و دانیشتن لەسەر مێز نیە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەکان. پێویستە لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوام بین. هاوڕێیان:  دەبێ ئامادەبین بۆ تێگەیشتن و داننان بەوەی، هەندێک لەو کێشانەی لێرە گفتۆگۆیان لەبارەوە دەکرێت مەترسین بۆسەر هەموومان. بەرزبوونەوەی خێرای پلەی گەرمای هەسارەی زەوی، لێکەوتەی زۆر مەترسیداری دەبن لەسەر ناوچەکەمان و جیهانیش، نەبوونی ئاسایشی خۆراک و کەمئاوی و کۆچی بەکۆمەڵ خێراتر دەکات. ئەمەش کێشەیەک نیە دوای بخەین. چونکە ئێستا وا ڕوودەدات. شەپۆلەکانی گەرما و لافاوەکان زیاتر بوون، ئێستا ناچاربووین بیری قووڵتر لێ بدەین بۆئەوەی بگەینە ئاو. بەگوێرەی تازەترین ئاماژەکان، پێشبینیەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زۆر نزیکن لەوەی بەڕاستی ڕووبدەن. پێویستە کاری باشتر بکەین بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی کاربۆن. هەموو هۆکارێکیشمان هەیە بۆئەوەی ئەو کارە بکەین و هیچ هۆکارێک نیە بۆئەوەی نەیکەین. ئێستا کاتی ئەوە نیە خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە یان دەستەوەستان بین و خۆمان لە کێشەکان بەدوور بگرین. پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کار بکەین، پێش هەموو شتێک وەک هاووڵاتی، بەڵام بە ڕەهەندێکی جیهانی. لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە،  خۆبەستنەوە بەو هەستەی، لەکوێ دەژین، دەرئەنجامی خراپی دەبێت لەسەرمان. کوردستان ناتوانێت بۆ نموونە لە دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی کوەیت هەڵبێت. بەحرەین و بەسڕە، نەک تەنیا لەڕێگەی دەریاوە بەڵکوو، بە چارەنووسێکی هاوبەشی کەشوهەواشەوە پێکەوە بەستراونەتەوە. بەهای هاوبەشی مرۆییمان داوامان لێدەکات، ڕووبەرووی گەرمبوونی هەسارەی زەوی ببینەوە، بەهەمان شێوەی دیمەنەکانی شەڕ و بێکاری دەیان ساڵی رابردوو ، ئێستاش بەردەوام دەیانبینین. بۆیە ناکرێت ڕێگە بدەین دیمەنێکی لەوشێوەیە ببێتە شتێکی ئاسایی.   هەموومان دیمەنی دڵتەزێنی خەڵکی سیڤل و بێتاوانمان بینیوە، منداڵ و بە تەمەن بوونەتە قوربانی شەڕێکی دیکەی وێرانکەر. پێویستە ئەم دیمەنانە بەئاگامان بێنێتەوە. ئەو توندوتیژییانەی ئێمە دەیانبینین، هیچکات چارەسەر نین و ئاشتی بەدیناهێنن، بەڵکو دەبنە هۆی بەردەوامی وێرانکاری و کارەساتەکان. پێویستە ئێمە نەک تەنیا سەرکۆنەی شەڕ و توندوتیژییەکان بکەین، بەڵکو دەبێ چارەسەر بۆ کێشە هەڵواسراوەکان و ناکۆکییەکانیش، پێش ئەوەی بگاتە ڕووبەرووبوونەوەی سەربازی، بدۆزینەوە. نابێت بۆ چارەسەری کێشەکان چاوەڕێ بکەین، لەکاتێکدا دەتوانین پێش ئەوەی لە کۆنترۆڵ دەربچن چارەسەریان بکەین. پێویستە جیاوازییەکانی یەکتر قبوڵ بکەین و فێربین بەرێزەوە لەگەڵ یەکتر بژین، نەوەکو بەدوای پاساودا بگەڕێین بۆ ڕەتکردنەوەی بەرامبەر. هەموومان لە دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست شۆک بووین. چارەسەرنەکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە و لە قاڵبدانیشی بەهەمان شێوە کێشەیە. بۆ نموونە، 30 ساڵە چارەسەریی دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیلیەکان وەک پێویستی و مۆدێلێک دەبینرێت. کوردیش بەهەمان شێوە داوای هەمان ماف و شکۆمەندییان کرد، بەڵام هێشتا دۆزی ئێمە پشتگوێ خراوە. چۆن پشتگیرییەکی زۆر لە دۆزی کەسێک دەکەیت و لەبەرامبەر دۆزی ئەوانی دیکەدا، خۆت بێدەنگ دەکەیت؟ ئێستا کاتی ئەوەیە کاری باشتر بکەین. کێشە چارەسەر نەکراوەکان پێویستیان بە وەڵامی بوێرانەیە. ئێستا کە جیهان بەدوای چارەسەرێکی هەمیشەییدا دەگەڕێت بۆ دۆزی فەلەستین، منیش داوای ڕێگەیەکی نوێ دەکەم، بۆئەوەی بزانین ئێمەی کوردستانی، چۆن بتوانین لەگەڵ دراوسێکانمان بەیەکەوە بژین. پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراقیش جێگەی نیگەرانین. بەردەوامی پێشێلکردنی دەستووری عێراق، و پابەندنەبوون بەو ڕێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەری و دابەشبوون لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکان لێ دەکەوێتەوە. ئەگەر بڕیارە تاکلایەنەکان بەردەوامبن و دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن یەک گرووپەوە کۆنترۆڵ بکرێن،  هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە. بەرهەمی ئەم فاکتەرانەش: گەندەڵی و نادادپەروەری و هەژراییە و ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی ناسەقامگیری دروست ببێت و توندڕەویش لەم هەلومەرجانەدا سەرهەڵدەداتەوە. شێوازێکی گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ بەرێوەبردنی عێراق و جێبەجێکردنی کارە تەواو نەکراوەکانی ناوچەکە، پێوێستیەکی بەپەلەیە. هاوڕێیان،  ئێستا کە ئێوە لێرەن، داواتان لێدەکەم، پێشوازی لەو شتانە بکەن کە ئێمە وەک کوردستانی پێشکەشی دەکەین. لە ڕێگەی ئێوەشەوە، داوا لە هەموو جیهان دەکەم ئەو هەنگاوانە ببینن کە ئێمە لە ڕووی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکانەوە ناومانن. زۆر زیاترمان هەیە بۆئەوەی بە جیهانی نیشان بدەین، بانگهێشتان دەکەم بۆ ئەوەی  لەم هەنگاوانەدا لەگەڵمان بەشدار بن. لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم کۆڕبەندە، داواتان لێدەکەم لەم هۆڵەدا پێکەوە گفتوگۆیەکی ژیرانە بکەن. بەو هیوایەی گفتوگۆکانمان ببنە هاندەر بۆ بیرۆکەی نوێ و چارەسەری کرداری. جارێکی دیکە، لەدڵەوە بەخێرهاتنێکی گەرمی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. سوپاستان دەکەم

هەواڵ
19-11-2023

بەهۆی بارانبارینەوە پشوو راگەیەندرا

بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان،بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی. داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
19-11-2023

پارێزگای سلێمانی لەبارەی پشووەوە بڕیار دەدات

لە پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکەمان؛ کە لە هەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن. دەقی ڕاگەیەنراوەکە هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێمانگەیشتوون؛ ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن. دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکەمان؛ کە لە هەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن. داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، هاوکارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکاندابن و پابەندی ڕێنماییەکانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تردابن. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ٢٠٢٣/١١/١٩ *

هەواڵ
19-11-2023

دەست بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گیرا

حووسییەكانی یەمەن، لەنێو دەریای سووردا دەستیان بەسەر كەشتییەكی بازرگانیی ئیسرائیلییدا گرتووە كە ٥٢ سەرنشینیشی تێدایە. بەپێی زانیارییەکان، كەشتییە ئیسرائیلییەكە ناوی (گالاكسی لیدەر)ە و ئێستا، هێزەكانیان خەریكی لێكۆڵینەوەن لەگەڵ سەرنشینەكاندا تا بۆیان روون ببێتەوە، ئاخۆ هەڵگری رەگەزنامەی كام لە وڵاتانن. سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و گوتی: ”ئەو كەشتییە ئیسرائیلیە، بەڵام هیچ هاووڵاتییەكی ئیسرائیلیی تێدا نییە.“ سەرچاوەگەلی ئیسرائیلییش ئاماژەیان بەوە كردووە كە كەشتییەكە هی كۆمپانیا (رای شیپینگ)ە و خاوەنی كۆمپانیاكە سەرمایەدارێكی ئیسرائیلیە بە ناوی (رامی ئەنگەر) بەڵام ئەو كەشتییە بەكرێ دراوە بە كۆمپانیایەكی ژاپۆنی و سەرجەم سەرنشینانیشی یابانین.

هەواڵ
19-11-2023

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی لە زاخ...

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری کەرەستەی خاو و سامانی سروشتی کە بنەمایەکی سەرەکی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە ئەمڕۆ یەکشەممە  11/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە  ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار بۆ هەزاران کەس دەرەخسێنن و کاریگەریيان لەسەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان خۆشحالم، کو جارەکا دیش هاتینەڤە باژێڕێ زاخۆکا دەلال و لگەڵ هنگۆ یێت خۆشتەڤی یێ پشکدارم ل دانانا بەرێ بنیاتی بۆ دو پڕۆژێت گرنگ، کو پێک دهێن ل ناڤچەیا پێشەسازی ل زاخۆ و کارگەیا لێکجوداکرنا گلێشی ( Recycling)، کو هەردو پڕۆژە گەلەک دگرنگ و ستراتیجینە و دێ مفایەکێ زۆر گەهیننە ئەڤێ دەڤەرێ. دەستخۆشیێ ل کۆمپانیایێن یا جی ب جیکار دکەم و هیڤیدارم ب رەنگەکێ باش ئەڤ دوو پرۆژە بێنە ئەنجامدان. مە ل ساڵێن رابۆری، کار کر داکو پڕۆژەیێت هۆ وەکی ناڤچەیا پێشەسازی ل باژێڕ و پارێزگەهێت دیش یێت کوردستانێ هەبن. ئەڤ پڕۆژە فورسەت و دەلیڤێت کاری بۆ سەدان بەلکی هزاران کەسان ل کوردستانێ دابین دکەن و ئابووریا هەرێما کوردستانێش دێ بەرەڤ پێش بەت.پێشڤەبرنا کەرتێ پێشەسازی لگەل کەرتێت دی، دێ کاریگەریەکا دیار ل سەر پێشڤەچوونا کوردستانێ هەبیت. ئەڤرۆ ل دونیایێ، ئەو وەلات ب پێشکەڤتی دهێنە زانین، کو ل روی یێ پێشەسازیێ ڤە د پێشکەڤتی بن و داهێنانێ د بەرهەمئینانا پێدڤیێت ژیانا مرۆڤی دا دکەن. خۆشبەختییە، کو هەرێما کوردستانێ دەڤەرەکا زەنگینە د بیاڤێ کەرستێت خاڤ و سامانێت سروشتی، کو بنیاتەکێ سەرەکی یێ گەشەکرنا کەرتێ پێشەسازیێ یە. بازاڕێ کوردستانێش، بازاڕەکێ نوی و پێگەهشتی یە وپێدڤی ب هەر کەل و پەلەکی هەیە، کو دڤێت ئەم کار ل سەر بکەین بۆ دەستەبەرکرنا پێداویستیێت مە یێن ناڤخۆیا کوردستانێ و ئینانا کەل و پەلان ل دەرڤە یا سنووردار بیت و بێتە کێمکرن.بۆ پێشئێخستنا کەرتێت ئابووری، مە پێدڤی ب پێکڤەگرێدانا بازاڕێت کوردستانێ هەیە، ئەڤەش دێ ب رێکا هەبوونا رێکوبانێت باش هێتە کرن داکو هاتن و چوونێ ب ساناهی بێخن و وەختیش دێ کورت کەن و دەرئەنجام دێ تێچوویێت داراییش بۆ خودان کاران کێم بن. مە ل ساڵێت رابری ل سەر ڤی لایەنیش کارێ کری و نۆکە ئەو رێکوبانێت د ناڤبەرا باژێڕان دا پێشکەفتنەکا باش یا ب خۆڤە دیتی و وەختێ دناڤبەرا باژێڕ و پارێزگەیان گەلەک ل بەری نۆکە یێ کێمتر بووی. پرۆژەیەکێ دی یێ گرنگ بۆ ئەڤرۆ، کارگەیا ریسایکلینا گلێشی و زبڵی یە. ئەڤ پرۆژەش، ژ بلی کو دێ دەلیڤێت کاری بۆ سەدان کەسان پەیداکەت، چەند مفایێت گرنگ یێت دی، دێ هەبن ل وانا پاراستنا ژینگەیێ و سەرۆکانیێت سروشتی و پارێزگاریکرنا پاقژی و بژوینی یا ئەردی.جودا ل لایەنێ ساخلەمیش، ل ناڤبرنا گلێشی و زبڵی ب ڤی شێوەیێ نۆکە و سوتنا وی یان بنئاخکرنا زبڵ و گلێشی، گەلەک جارا دبیتە ئەگەرێ بەڵاڤبوینا چەندین نەخۆشیاش ل دەڤەرێ. چونکی هەبوونا پاشڤەمایێت گلێش و زبڵ و بەرمایکا، مەترسی و گەفەکا زۆرا مەزنە ل سەر ژینگەیێ و پیسبوونا ئاخێ و ئاڤا ژێرئەردی، کو ل دویماهیێ دێ کاریگەریەکا خراپ ل سەر ژیانا مرۆڤی هەبیت. لەوا پرۆژێ ریسایکلینا گلێشی، پرۆژەیەکێ گەڵەک گرنگە و ئەم دێ کارکەین، کو ل هەمی ناڤچە و دەڤەرێت کوردستانێ پرۆەژێت ب ڤی رەنگی بێنە ئەنجامدان.ئەڤرۆ بابەتێ ژینگەپارێزیێ و پاراستنا سەرۆکانیێت سروشتی و سەخبێریکرنا وان ب رەنگەکێ زانستی، ئێکە ل پرسێت جیهانی و ل وان کێشەیێت مەزنە، کو روی ب روی مرۆڤایەتیێ بووینە و ئەم ل هەرێما کوردستانێ ل ڤێ کێشێ و ئاستەنگێت وێ د دویر نینە، لەوا پێدڤی یە هەمی ئامادەکاریان بکەین بۆ روی ب روی بوونا ڤان ئاستەنگان.جهێ سوپاسێیە کو خودێی فرسەت دایە مە کو مە پێ چێ ببیت کو ئەو بەڵێنێت مە دای گەلەت ل وان ببنە کردار و ببنە پرۆژە. سەرەڕای ئەو هەموو قەیران و ئاستەنگێت بۆ ڤێ کابینێ هاتینە درستکرن . سوپاس بۆ خودێ بێنفرەهیا هنگۆ و ب پشتەڤانیا کەرتێ تایبەت و ب مانديبونا و دلسۆزیا فەرمانبەرێت حکومەتێ ل کەرتێ گشتی . ئەڤ کابنەیە نە کەفت بەلکی ڕۆژ ب ڕۆژ بەرەڤ سەرکەفتنێ پێنگاڤ هاڤێتن و ئینشاڵلا خودێ فرسەتێ بدەتە مە دێ پێنگاڤێت باشتر و سەرکەفتنێت مەزنتریش ب دەست ئینین و ئو مە وان ماوەیێت چۆی وەختێ گەلەک پێشکەفتن د وارێت کشتوکالی و پیشەسازێیدا هەبووی و مە ل بەرە ئەڤ دەستپێکا بووژانەوا ئابووری وپێشخستنا کەرتێ کشتوکالی و پیشەسازی ببیتە شۆڕەشەکا بووژانەوا ئابووریێ ل هەموو باژێڕ و پارێزگەهێت کوردستانێ.هیڤیا مە ئەوە هەموو لایەنێت سیاسیت ناڤخۆ و هەموو دۆستێت مە ل دەرڤەش پشتیڤانێت بەرنامێت حکومەتی بن بۆ هندێ مە پێچێ ببیت خزمەتگوزاریێت زێدەتر بۆ خەلکێ هەرێما کوردستانێ دەستەبەر بکەین. جارەکا دیش دەستخۆشیێ ل کومپانیێت جیبەجیکارێت ڤی پرۆژەی دکەم. هیڤیدارم ب کوالیتیەکا باش ئەڤ پرۆژە بێتە جێ ب جێ کرن و خەلکێ زاخۆ و دەورروبەرێت دهۆکێ وهەمی کوردستان مفای لێ ببینن.هون بمینن ب خێر و سەلامەتی و كوردستان هەر ئاڤەدان بیت.

1 2 ... 261 262 263 ... 1146 1147