Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13755 بابەت
هەواڵ
24-11-2023

محەمەد حەلبووسی: عێراق بەجێناھێڵم

محەمەد حەلبووسی دەڵێت عێراق بەجێناھێڵم و ئەوەی روو دەدات ملمڵانێی سیاسییە. محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکار لادراوی پەرلەمانی عێراقلە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە دیالە رایگەیاند، هەرگیز عێراق بەجێناهێڵم و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ من مانای زۆری نییە، و ئێمەش ملکەچ دەبین بۆ فشار و ململانێ، “. حەلبووسی راشیگەیاند، ئەمە سروشتی کاری سیاسییە کە هەموو شتێک تێیدا ڕوودەدات.” ئەمە لە کاتێکدایە کە دادگەی فیدرالی عێراق، ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق ھەڵوەشاندەوە.

هەواڵ
24-11-2023

لەبارەی کەمبوونەوەی کارەا ڕوونکردنەوە دەدرێت

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە. تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.

هەواڵ
24-11-2023

سزای زیندانیکردن بۆ برایەکی شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

بە تۆمەتی تەزویركردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا, سزای چوار ساڵ زیندانی كردنی بۆ نزار عەبدولواحید برای شاسوار عەبدولواحید دەركرد. دادگاکە رۆژی 19-11-2023، لە دانیشتنێكدا سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عەبدلواحید قادر برای شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحیدی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەركردوە. سزاكەی بریتییە لە دوو سزای یەك بەدوای یەك، کە هەریەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تاوانی تەزویر كردن و بەكارهێنانی چەكی بانكی بێ رەسید و بەپێی بڕگەی یەكی ماددەی  459  سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە

هەواڵ
23-11-2023

هێرشی زەمینی کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

بە چەکی قورس و سووک هێرشیکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار. گرووپێکی چەکداری شیعیش دەڵێت، چەکدارەکانیان شەڕی رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە کردووە؛ چەکدارێکیان و  "ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی کوژراون." ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-11-2023، گرووپێکی چەکداری شیعیی عێراقی کە خۆی بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناساندووە، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشێکی زەوینی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند کە بە قسەی ئەوان چەکدارەکانیان لە مەودایەکی نزیکەوە بە RPG هێرشیان کردووەتە سەر قولـلەکانی بنکە سەربازییەکە و شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانیان و هێزەکانی نێو بنکەکە روویداوە، جگە لەوەش چەندین گوللـە هاوەن و چەکی سووک و قورسیان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە. گرووپی زافرین کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" لە راگەیێندراوێکدا لەوبارەیەوە ئەوەی گوتووە کە "لە دەورووبەری بنکەی عەین ئەسەد شەڕی رووبەڕووبونەوە لەنێوان چەکدارەکانیان و هێزەکانی ئەمریکا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (جەعفەر سادق ئەحمەد تائی) لەکاتی رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانی پیادەی ئەمریکا کوژراوە". هاوکات ئاماژەی بە کوژرانی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیش کردووە. تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکانی ئەو راگەیێندراوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و حکومەتی عێراقیش پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام هێرشی زەوینی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد زۆر بە دەگمەن روویداوە. هەر ئەمڕۆ گرووپەکە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی هەریری لە پارێزگای هەولێر راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هێرشەکە بە درۆن بووە، بەبێ ئەوەی باسی زیان بکات. رۆژی چوارشەممە 22-11-2023، دەستەی حەشدی شەعبی راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "کاژێر 2:30ـی بەرەبەیانی چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2023، ژمارەیەک لە پێگەکانی دەستەی حەشدی شەعبی رووبەڕووی دەستدرێژیی ئەمریکیی ستەمکارانە بووەوە و بەهۆیەوە هەشت شەهید و چوار برینداری لێکەوتەوە." بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 22-11-2023، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، "لە وەڵامی راستەوخۆی هێرشی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانان، هێرشمان کردە سەر دوو بنکەی ئەو گرووپانە لە عێراق." هێرشەکە وەکو سێنتکۆم دەڵێت، لە ناوچەی جورف سەخەر بووە و گرووپێکی حەشدی شەعبییان کردووەتە ئامانج. بەگوتەی سێنتکۆم، لە 21ـی تشرینی دووەمیش، بە مووشەکی بالیستیی نزشیک مەودا، هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییە و پێشێلکردنێکی زەقی سەروەریی عێراقە." بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن، لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە لانیکەم 62 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا. ژێدەر رووداو

هەواڵ
23-11-2023

جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕاپەڕین رفێنرا

بەپێی زانیاریەکان ئێوارەی دوێنێ مەفرەزەیەکی چەکداری یەکێتی چوونەتە سەر نوسینگەی بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕاپەڕین و جێگرەکەیان ڕفاندووە کە ناوی رێبازە.  بەپێی زانیاری میدیای نزیکی یەکێتی، رێباز لەسەر سەرانەسەندن و گواستنەوەی ئەندامانی  ئیتلاعات لە مەرزەکانی قەڵادزە و بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراوە . ڕێباز بە نزیکترین کەس لە (جەمال)ی بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین دادەنرێت و پێشتر لە دوو سکاڵادا بۆ بافڵ تاڵەبانی، تۆمەتبار کرابوو بە دەڵاڵی کردن بۆ جەمال و فرۆشتنەوەی چەکە گرانبەھاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و دوو ئۆتۆمبێل . ڕێباز لە سەرەتای لێکۆڵینەوەدا چوار مادەی یاسایی بۆ کراوەتەوە و ھەشت تۆمەتی بەڵگەداری ڕوبەروو کراوەتەوە و لەوەیە لە لێکۆڵینەوەدا بە ئاشکرا باس لە جەمال و ئەو گرووپە بکات کە ماوەیەکە تریاک لە قەڵادزەوە داخل دەکەن، کە گرووپەکەیان بە ستافی جەمالی پۆز ناسراوە. ئەو گروپەی ڕێبازیان ڕفاندوە ھەڕەشەشیان لە جەمال کردووە کە ئەگەر کاردانەوەی ھەبێت ئەویش دەستگیر دەکەن.

هەواڵ
23-11-2023

کاتی ئاگربەستەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاشکرا کرا

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 7:00ی بەیانی، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتی :هەمان ڕۆژ کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، دیلەکان دەگۆڕدرێنەوە کە 13 بارمتەی ژێر دەستی حەماسن لەگەڵ سێ ئەوەندەی ژمارەی ئەو بارمتانە دیلی ئازاد دەکرێت. ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 4 ڕۆژە.

هەواڵ
23-11-2023

لە هەولێر دەیان هەزار نەمام دەچێندرێن

بە بەشداری وەزیری کشتوکال و پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکی بەرپرسی دیکەی ناوخۆ و دەرەکی، لەرێوڕسمێکدا 47 هەزار نەمام لە هەولێر دەچێندرێت. وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە 23/11/2023، لە رێوڕەسمێکدا بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی مەهدی ئەکار، وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، عەبدورەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم و بەیان سامی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بۆ پرسی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، لە مەڕاسیمێکدا 47 هەزار نەمام دەچێندرێن. بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵ  پڕۆژەکە بەناوی (NEFES)ـە و بە چاندنی 47 هەزار نەمام لە فەرمانگەی دارستانی کەسنەزانەوە دەستپێدەکات.

هەواڵ
22-11-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11/22، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی بە سەرۆکایەتیى مارشاڵ سامى سيمپسن، گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا كرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا. تەوەرێکی کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریى ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی یاسایی و دەستووریى هەرێم و پتەوکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق کردەوە . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بگێڕێت. 1 2 3 4 5 6 7 8

هەواڵ
22-11-2023

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبنییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند. بەگوێرەوی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 1- 2  ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 2- 3  ) پلە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر:  16 پلەى سیلیزى سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى دهۆک: 15  پلەى سیلیزى کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى  زاخۆ:   16 پلەى سیلیزى گەرمیان:  20  پلەى سیلیزى حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى  سۆران: 14  پلەى سیلیزى

هەواڵ
22-11-2023

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی چوارشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت  بە میلاکی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە دوای ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردن. لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی دا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێ كردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای چاکسازیی، کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

هەواڵ
22-11-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 158750 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 172500 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 195500 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەردامبەر بە 5500 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3150 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 23300 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 508000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 448000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 388000 دیناری عێراقی

هەواڵ
22-11-2023

ئیسرائیل بە ئاگربەست رازی بوو

حکومەتی ئیسرائیل رازی بوو بە راگەیاندنی ئاگربەستێکی چوار رۆژە لە غەزە. ئیسرائیل ڕایگەیاند، تاوەکو حەماس 50 بارمتە ئازاد بکەن ئاگربەست دەبێ. حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، لەو چوار رۆژەدا جەنگ رادەگرن. هەروەها ئەگەر بارمتەی زیاتر ئازادبکرێت، ئەوا ماوەیەکی زیاتر جەنگ رادەگیرێت کە بۆ هەر 10 بارمتەیەک، یەک ڕۆژە.

1 2 ... 260 261 262 ... 1146 1147