Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13752 بابەت
هەواڵ
11-12-2023

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،به ‌بۆنه‌ی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م. یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێكی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی كوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەكەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت بەرچاو و دیارە. هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و كار بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی كار و گۆڕەپانی سیاسەت و كایەكانی تری كۆمەڵگەدا بكەن. مسعود بارزانی11ی كانوونی یەكەمی 2023

هەواڵ
11-12-2023

کۆبونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەستی پێکرد

                                                                                       ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١١ لە شاری بەغداد کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەئامادەبونی بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبونی ژمارەیەک لەوەزیرو بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولادا هەیە دەستی پیکرد.

هەواڵ
10-12-2023

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە. ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٠ وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووەو چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٣/١٢/١٠

هەواڵ
10-12-2023

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٠ وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووە و چاوەڕوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.     ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٣/١٢/١٠

هەواڵ
10-12-2023

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت. بارەگای بارزانی 10ی كانوونی یەكەمی 2023

هەواڵ
10-12-2023

چەند چەکدارێک لە سلێمانی ھەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی پۆلیس

چەند چەکدار هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسلوجەی سلێمانی و؛ بەھۆیەوە دوو پۆلیس گەیەندرانە نەخۆشخانە. چەند چەکدارێک لە سلێمانی هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەی پۆلیسی تاسلوجە و دوو پۆلیس برینداربوون. ئەمڕۆ یەکشەممە 10-12-2023، چەند چەکدارێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسلوجە و دوو پۆلیس برینداربوون و بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس کە رێککاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و ئۆتۆمبێلێکیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەکە و دوو پاسەوانی بنکەکەیان بریندار کردووە. هەر بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانی.

هەواڵ
10-12-2023

181 کورد لە ئێران لەسێدارە دەدرێن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی نوێی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەیە کە 31 لاپەڕەیە، بە زمانی ئینگلیزی لە چەندین بەشی جیاواز پێکهاتووە و ڕووداوەکانی نێوان 1ی مانگی یەکی ئەمساڵ تا 30 مانگی یازدەی ئەمساڵ دەگرێتەوە. ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئامار و تۆژینەوە نوێکراوەکان سەبارەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤی کورد لە شار و پارێزگا کوردستانییەکان و ئەو شوێنانەی دیکە کە کوردیان تێدا دەژیت، لەخۆ دەگرێت و ڕاپۆرتەکەش بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤی ئێران، ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، میدیاکان، حکوومەتەکان و ڕای گشتی ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ئاوڕ لە دۆخی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە کوردەکان بدرێتەوە. میتۆدۆلۆژی ڕاپۆرتەکە یان شێوازی لێکۆڵینەوەکانی ڕاپۆرتەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ، دەستەڵاتدارانی ئێران لە دابینکردنی زانیاری ورد سەبارەت بە لەسێدارەدانەکان، کوژرانەکان لە ئاکامی تەقینەوەی مینەکان لە سەر سنوور و کوژرانی کۆلبەران و چەند بابەتێکی دیکە کە بە تایبەتی پەیوەندییان بە کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە هەیە، خۆیان پاراستووە. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە بۆ نمونە حکوومەت 86%ی لەسێدارەدانەکانی ئەم دواییانەی ڕانەگەیاندووە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو ڕێکخراوە لە ڕێگەی شێوازی جۆراوجۆرەوە ناچار بووە زانیارییەکانی خۆی بەدەست بهێنێت، وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەس وکاری قوربانییەکان و پارێزەرەکانیان، یان پەیوەندیکردن و وەرگرتنی زانیاری لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکان، تۆڕ و گرووپە ناوخۆییەکان، سەرچاوەکانی ناو دەسەڵات و دامەزراوەکانی حکوومەت، و چاودێریکردنی لێدوانە فەرمییەکانی حکوومەت، یان وەرگرتنی زانیاری لە دەزگا هەواڵییە نافەرمییەکانەوە. خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی: لەم بەشەی ڕاپۆرتەکەدا ئەو ڕێکخراوەیە ئامارە نوێکراوەکان سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و برینداربوان و دەستگیرکراوەکانی کورد له دوای کوژرانی ژینا ئەمینیەوە لە پارێزگاکانی کوردستان، ئیلام، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەخاتەڕوو. کوژراوەکان: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتەکەیدا بڵاویکردووەتەوە کە بە پشتبەستن بە پەیوەندییەکان و لێکۆڵینەوە مەیدانییەکانی خۆی توانیویەتی لانیکەم کوژرانی 148 خۆپیشاندەری کورد پشتڕاستبکاتەوە کە لە نێو ئەو کوژراوانەدا، 11کەسیان ژن بوون و 17کەسی دیکەشیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵەوە بوون. ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران لە ماوەی 1ی مانگی یەکی ئەمساڵ تا 30 مانگی یازدەی ئەمساڵ لانیکەم 497 خۆپیشاندەر لە ئاستی ئێراندا کوژراون کە 447 کەسیان، جەوان و پیاو بوون و 45 کەسی دیکەشیان ژن بوون. بە گوێرەی زانیاری ئەو ڕێکخراوەیە ، زیاتر لە 60%ی سەرکوتکردنەکان کە پلان بۆداڕێژراوبوون ، کوردەکان و بەلووچەکانی کردووەتە ئامانج و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەوان تەنیا 20%ی کۆی دانیشتووانی 82 میلیۆنی ئێران پێک دەهێنن. بریندارەکان: لەم بەشەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، زیاتر لە 9 هەزار خۆپیشاندەر لە کوردستانی ئێران بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەختی بریندار بوون، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتووەتە 112هەزار کەس. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ناوی 199خۆپیشاندەری کورد ئاشکرا دەکات کە 9 کەسیان ژنن و بە سەختی بریندار بوون. هەروەها لە کۆی 80خۆپیشاندەر کە بەهۆی تەقەکردن لە مەودای نزیکەوە نابینا بوون، ناوی 37 کەسیان لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە دەستنیشان کراون و ناوەکەیان پشتڕاستکراوەتەوە. دەستگیرکراوەکان: ڕاپۆرتەکە لەم بەشەدا دەڵێت کە لەو ماوە ئاماژە پێکراوەدا ناوی 2096 خۆپێشاندەری کورد کە لە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و ئیلامدا دەستبەسەر کراون، لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە دەستنیشان کراوە و دەڵێت لانیکەم 335 کەسیان ژن بوون. لە نێوان 1ی مانگی یەکی ئەمساڵ تا 30 مانگی یازدەی ئەمساڵ، 1160هاووڵاتی کورد کە 123کەسیان ژن و 39 کەسیان رێبەری ئایینی بوون، دەستبەسەر کراون و لەو ژمارەیەش 250 کەسیان بە زیندانی درێژخایەن سزا دراون. لەسێدارەدانەکان: به پێی ئەو ڕاپۆرتە، له هەمان ماوەدا 727 بەندکراو له سێداره دراون که 19لەو سێدراەدراوانە، ژن بوون . هەروەها لەو ژمارەیە لانیکەم 181 کەسیان کورد بوون کە دوو ژنیشی تێدا بووە و هەروەها 146کەسیان بەلووچ بوون کە 4 یان ژنی بەلووچ بوون. ئەو ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ پێی وایە هەرکات کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی نێوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە، ژمارەی لەسێدارەدانەکانی لە نێو کەمایەتییە نەتەوەییەکاندا بەرز دەبێتەوە. کۆڵبەران: ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان هەروەها سەبارەت بە کۆڵبەران نووسیوێتی لە نێوان 1ی مانگی یەکی ئەمساڵ تا 30 مانگی یازدەی ئەمساڵ، 48 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنور کوژراون هەروەها 239 کۆڵبەری دیکەش یان بە هۆی تەقینەوەی مینەکانەوە یان بە تەقەی ئەو هێزانە لە سنووری ناوچە کوردستانییەکان بریندار بوون.

هەواڵ
09-12-2023

 بافڵ تاڵەبانی دەچێتە بەردەم ماڵی لاهور و هەڕەشەی لێ دەکات

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوێنێ دوای 12ی شەو چووەتە بەردەم ماڵی لاهوری شێخ جەنگی(هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی) و بە پاسەوانەکانی بەردەم ماڵی لاهور جەنگی، هەڕەشەی ناردووە کە دەست بەسەر لالەزاردا دەگرێت، ئەگەر لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی لیستی نەوەی نوێ بکات لە کەرکووک، چونکە زانیویەتی لە ژێرەوە لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی نەوەی نوێ دەکات. رۆژنامەنووس نەبەز رەشاد، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی "ئەم هەڕەشەیە ئەمە دوای ئەوە هات، کە بڕیار بوو لاهورشێخ جەنگی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو بکاتەوە، لەو پەیامە داوا لە دانیشتووانی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان بکات کە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی و پارتی نەدەن، ئەو پەیامە راستەوخۆ وا لێکدرا یەوە کە لاهور شێخ جەنگی بانگەشە و پاڵپشتی هانی دەنگدەری کورد لە کەرکووک دژی یەکێتی و پارتی لە بەرژەوەندی لیستی نەوەی نوێ". "کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی لە هەولێر سەردانی ماڵی ئاوارە کەرکوکییەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵکی کەرکووك کردووە دەنگ بە یەکێتی نەدەن لە کەرکوك".

هەواڵ
09-12-2023

میدیای ئیسرائیلی: تائێستا پێنج هەزار سەرباز برینداربوونە

بە گوێرەی رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە تائێستا، 5 هەزار سەربازی ئیسرائیلی برینداربوونە، لەو ژمارەیە 2 هەزار سەرباز ئەندامێکی جەستە (زۆربەیان دەست و قاچ)یان لەدەستداوە. 12٪یان برینی ناوەکییان هەیە و 7٪یان کێشەی دەروونییان هەیە.  رۆژی شەممە، 9-12-2023، رۆژنامەی یەدیۆس ئەهرۆنۆسی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە لە 7-10-2023ـەوە زیاتر لە 5 هەزار سەربازی ئیسرائیلی برینداربوونە و 2 هەزار سەرباز لەو ژمارەیە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بە "نیڤشکان" تۆمارکراون. لیمۆر لوریا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی بەشی چاکسازیی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "هەرگیز شتی وامان نەبینیوە زیاتر لە ٪58ی بریندارەکان لە دەست و قاچیان دووچاری برینی سەخت هاتوون و بەشێکیان پێویستیان بە بڕینەوە بووە". لوریا هەروەها رایگەیاند، "٪12ی بریندارەکان دووچاری برینی ناوەکی هاتوون وەک سپڵ، گورچیلە و پچڕانی ئەندامەکانی ناوەوە. نزیکەی 7٪ بەدەست ناڕەحەتیی دەروونییەوە دەناڵێنن، ئەمەش ژمارەیەکە کە دەزانین بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە". رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند. ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنینی"ـی راگەیاند و دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی غەززە کرد. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە دەستپێکی شەڕەوە 420 سەربازیان کوژراوە. تەندروستیی غەززەش دەڵێت لەماوەی زیاتر لە دوو مانگی شەڕدا 17 هەزار و 487 کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و زیاتر لە 46 هەزار و 480 کەس برینداربوونە. لە ئیسرائیلیش، هەروەک میدیای وڵاتەکە باسیدەکات، هەزار و 200 کەس کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن.ژێدەررووداو

هەواڵ
09-12-2023

سەرۆک بارزانی بۆ قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران: خۆم بەهاوبەشی خەمیان دەزان...

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات. انا للە و انا الیه راجعون مسعود بارزانی8ی کانوونی یەکەمی 2023

هەواڵ
08-12-2023

مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران...

ئەمشەو هەینی 12/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران ، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندیی بە هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن .سەرۆکی حکومەت هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوە ی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن ، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت .

هەواڵ
08-12-2023

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج. ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ کەوتەوە.وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسادەرچووەکان.

1 2 ... 254 255 256 ... 1145 1146