شەوی ڕابردوو ٣٠/١٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٤٥ بە ٢ درۆنیبۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە. ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە. ئێمە ئەو لایەنانەو حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و موشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان. لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گروپانە پارەدار دەکرێن. چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گروپانەو هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین. داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستیە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین. خوای گەورە پشت و پەنامان بێت. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٣١/١٢/٢٠٢٣
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات و دەڵێت، "لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاردەدەن و پشت بە زانیاریی فەلەكناسی نابەسترێت". نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، هەر بڕیارێك سەبارەت بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان یاخود جەژن بدرێت لەلایەن لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە دەدرێت كە چەند لیژنەیەكی لاوەكی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هەن و دوا بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان یاخود جەژن دەدەن. گوتیشی، "پشت بە هیچ زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت و مانگی رەمەزان دەكەوێتە مانگی ئازاری ساڵی داهاتووەوە، بەڵام تائێستا یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیارینەكراوە و بەنزیكبوونەوە لەو وادەیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاری كۆتایی دەدەن".
ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاو کرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر. لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و، دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەوە. داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان دەکەین، پابەندی بنەماکانی ڕاگەیاندن بن و ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان بگوازنەوە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان. دژەتیرۆری کوردستان
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمان هەولێر خراوەتەوە خوارەوە.باڵکێش زانیویەتی، درۆنەکە لە باکوری هەولێر لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانیەوە لێی دراوە و پێکراوە، دواتر لە گەڕەکی قەڵای نوێ کەوتۆتە خوارەوە.رووداوەکە زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە.
ئەمرۆ شەممە 30/12/2023 بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە بەدەسگیر کردنی تۆمەتبارێک و برێک ماددەی هۆشبەردا دەکات. ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە: لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە دوو چالاکیدا تۆمەتبارێک دەستگیرکراو بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریش لە جۆری حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا کە بەم شێوەی خوارەوە بوو:- یەکەم:تۆمەتبارێکی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراو هاوکات بڕی زیاتر لە(١٣٦ کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا . لەشەوی ٢٩/ ٣٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٣، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام کە زیاتر لەمانگێکی خایاند، هەروەها دوای ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا و یەکگرتنەوەی زانیاریەکان و پشتڕاستکردنەوەی، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگریربکرێت، لەم چاڵاکیەدا بڕی (١٣٦ کیلۆگرام) حەبی هۆشبەر لەجۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا. دووەم:لەچالاکیەکی دیکەدا بڕی (٧٦ کیلۆگرام) حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا . *هەروەک لەبەیاننامەی پێشووترمان لە ڕێکەوتی ٢٥ـی ١٢ـی٢٠٢٣ ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی دەستگیرکردنی بازرگانێک لەشاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و دوای لێکۆڵینەوەو هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا بڕی (١٠٠کیلۆگرام) حەبی کەپتاگۆن لەپارێزگای زیقار دەستی بەسەردا بگیرێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ هەمان تۆمەتبار توانراوە بڕی (٧٦ کیلۆگرام)ـی تریش لە هەمان ماددە دەستی بەسەردا بگیرێت و کە کۆی گشتی ماددە دەستبەسەرداگیراوەکە بوەتە (١٧٦)کیلۆگرام. بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر، لەم ساڵەدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکەمان چەندین بڕی تر لەم جۆرە حەبە مەترسیدارە کەنزیکەی یەک تەن و نیو دەبێت(کە بە دەنک زیاتر لە ١٠ ملیۆن دانە حەب) دەکات، توانراوە دەستی بەسەردا بگیرێت لەگەڵ ژمارەیەک بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی.ئەوەی شایانی باسە، بەکارهێنانی ئەم حەبە لەلایەن ئاڵوودەبوانەوە لەهەرێمی کوردستان زۆر کەم و سنوورداربووە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرەو لەماوەی یەک ساڵدا بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە هەوڵی جددی هەبووە بۆ ئەوەی کە لەهەرێمیش کەسانێک فێری بازرگانی و بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە مەترسیدارە بکرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٣٠ـی١٢ـی ٢٠٢٣
ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، لەم ساڵدا ھێزەکانیان ١٧١٢ جار ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان و لە ئەنجامیشدا ٩٢٨ سەرباز و ئەفسەریان کوشتووە. ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە بەرامبەریشدا تورکیا زیاتر لە ١٥٨٠ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر و بەبەکارھێنانی چەکی کیمیایی ھێرشی کردووەتەسەریان، بەوھۆیەش ١٧٩ گەریلا گیانیانلەدەستداوە و دوو گەریلاش بە بارمتە گیراون. لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ھێرشەکانیان بۆسەر پەکەکە بەردەوامی ھەبووە و لە ئەنجامیشدا دوو ھەزار و ٢٠١ گەریلا گیانیانلەدەستداوە کە ٨١ کەسیان لەھەفتەی رابردوودا بووە. کوردسات
بەگوێرە پێشبینیەکانی کەشناسێک، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە. شاڵاو هیدایەت ،شارەزای كەشناسی رایگەیاند: بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر یان زیاتریش هیچ شەپۆلێكی دابارینی دەریای باش و گشتگیر بۆ ناوچەكە لەئارادانییە ، بەڵام دواتر دۆخەكە باش دەبێتەوە. ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی گوتی: لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوون و كشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا، دووبارە دۆخێكی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەڕێتەوە ناوچەكانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە. هەروەها گوتیشی: بەپێی ئاماژەكانی ئێستا بارستە هەوایەكی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەركەوتووە ،كەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەكەوێتەوە و سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە .
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بارەگایەکی ئیسرائیل لە کوردستاندا نییە و بە ئامانجگرتنی هەولێر کارێکی تیرۆریستییە. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردوومانکردووە، هەواڵی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمدا بوونی نییە، بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانووێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.
حەیدەر مەجید، وتەبێژى ئەمیندارى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند: "لەسەرەتاى ساڵى 2024ـەوە سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە هەموو دامەزراوەکانى حکومەت بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەبن، لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنى پارەدانەوە. دەشڵێت: "ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق گشتاندنێکى بۆ سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەرکردووە کە کارتى ئەلکیترۆنیی پارەدانى کى کارت، ماستەر، ڤیزا کارتیان هەیە، نابێت لە رێگەى ماڵپەڕەکانەوە مامەڵەى ناڕوونى پێبکەن و نابێت ئەو کارتانە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە بەشێوەیەکى نافەرمى بەکاربهێندرێن و ژمارەى نهێنییەکانیان بدرێتە کەسانى دیکە، ئەگەر ئەوە بکرێت، ئەو کەسە سزا دەدرێت کە بە نافەرمى مامەڵەى بەو کارتانەوە کردووە." حکومەتى عێراقى دەیەوێت زۆرینەى مامەڵە داراییەکان لە عێراق بکاتە سیستمى ئەلیکترۆنى بۆ رێگرى لە بە قاچاخبردن و سپیکردنەوەى پارە. ئاماژەى بەوەشدا، تێڕوانینى حکومەت وایە کە سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە حکومییەکاندا بکرێتە ئەلیکترۆنى. ژێدەر: ٧رۆژ
درۆنێکی تورکیا چادرێکی کرێکارانی لە شنگال بۆردوومان کرد و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال دەڵێت، هێرشەکە هەشت کیلۆمەتر لە خانەسۆرەوە دوور بووە و نازانن چەند کەس کوژراون. شەوی پێنجشەممە، 28-12-2023، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال گوتی، "ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنی لە سنووری شنگال هەبووە و لە ئەنجامیدا چەند کەسێک کوژراون". بۆردوومانی گوندی کەرکێ کراوە، کە نزیکە لە ناوچەی بارێ و نزیک چیای شنگالە؛ هەشت کیلۆمەتر لە دووری ناحیەی خانەسۆر. دوای هێرشەکە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شنگال لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، درۆنی تورکیا هێرشەکەی کردووە و لە ئەنجامیدا "چەند کرێکارێکیان لە چادرێکدا کردووەتە ئامانج کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیرێکی ئاو بوون، لە ئاکامدا پێنج کرێکار گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون". لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە حەیدەر شەشۆ وتی، "نازانین ژمارەی کوژراوەکان چەندن؛ دیاریش نییە کە شەڕڤان بوون یان سڤیل". بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شنگال رایگەیاندووە، سبەی لەبەردەم ئەنجوومەنی گەلی خانەسۆر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەبەن.ژێدەررووداو
لە کەرکووک 595،212 دەنگی دروست دراوە بۆ 16 کورسی، 11 کورسی پیاو، 4 ژن و 1 کۆتا. کەرکوک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی و شیوعی) 157649 دەنگ، 5 کورسی هاوپەیمانی عەرەبی 102،558 دەنگ، 3 کورسی بەرەی تورکمانی 75،169 دەنگ، 2 کورسی قیادە 61،612 دەنگ، 2 کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان 52،278 دەنگ، 2 کورسی عروبە: 49,919 دەنگ، 1 کورسی ئەنبارتەقەدووم:163072شەش کورسیئەنبار هەویەتونا:دەنگ 78108سێ کورسیقیمەم:65036 دەنگدوو کورسی سیادە:42394 دەنگدوو کورسی عەزم:37575 دەنگیەک کورسیهاوپەیمانى ئەنبار:24401یەک کورسیحەسم:32867 دەنگیەک کورسی نەینەوا نەینەوا لیئەهلیها: 148769 دەنگ پێنج کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان: 141052 دەنگ چوار کورسی ئەهلی نەینەوا: 50606 دەنگ دوو کورسی تەقەدوم: 74188 دەنگ دوو کورسی سیادە: 75074 دەنگ دوو کورسی حەدبا: 61662 دەنگ دوو کورسی عەقدی وەتەنی: 87391 دەنگ سێ کورسی هەویە وەتەنی: 54791 دەنگ دوو کورسی وەتەنی لیتەجدید: یەک کورسی حەسم: 61662 دوو کورسی عەزم: 46648 دەنگ یەک کورسی بەغدا تەقەدووم: 140820 دەنگ هەشت کورسی دەوڵەتی یاسا: 144477 دەنگ نۆ کورسی نەبنی: 142470 دەنگ نۆ کورسی قیوە دەولە: 75570 دەنگ پێنج کورسی سیادە: 74567 دەنگ چوار کورسی عەزم: 62884 دەنگ چوار کورسی حەسمى نیشتمانى: 49379 دەنگ سێ کورسی هاوپەیمانى ئەساس: 42293 دەنگ سێ کورسی ئیشراقەى کانوون: 21739 دەنگ یەک کورسی ئەجیال: 15340 دەنگ یەک کورسی ئەبشر: 26133 دەنگ دوو کورسی سەلاحەدین عەزمی مەدەنی: 64270 دەنگ دوو کورسی ئیتاری وەتەنی: 71574 دەنگ دوو کورسی سیادە: 49824 دەنگ دوو کورسی حەسمى نیشتیمانى: 43337 دەنگ دوو کورسی جەماهیر: 132100 دەنگ پێنج کورسی تەقەدووم: 51158 دەنگ دوو کورسی دیالە دیالەتونا وەتەنى : 107554 دەنگ چوار کورسی تەقەدووم: 79934 دەنگ سێ کورسی سیادە: 73890 دەنگ سێ کورسی عەزم: 44061 دەنگ یەک کورسی ئیستحقاقى دیالە: 44195 دەنگ دوو کورسی هاوپەیمانى ئەساس: 29961 دەنگ یەک کورسی یەکێتی: 28648 دەنگ یەک کورسی بەسرە تەسمیم: 281370 دەنگ 12 کورسی نەبنی: 117004 دەنگ پێنج کورسی دەوڵەتی یاسا: 63497 دەنگ سێ کورسی قیوەی دەولە: 34047 دەنگ یەک کورسی هاوپەیمانى ئەساس: 21193 دەنگ یەک کورسی
پاش کەمێکی تر كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بڵاودەكاتەوە. نوێ دەکرێتەوە...