دادگایەکی ئوستراڵیا بڕیاریدا کە رێگە بە ئافرەتێکی تەمەن 62 ساڵ بدرێت سپێرمی پیاوە مردووەکەی وەربگرێت کە لە تەمەنی 61 ساڵیدا لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەم لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە. دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی لە 17ی کانوونی یەکەم، ئافرەتە ئوستوڕاڵیەکە داوا لە بەرپرسانی مەیتخانەکە دەکات کە بەشێک لە سپێرمی مێردەکەی وەربگرن، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە بەبێ رێگەپێدانی دادوەری دادگای باڵای رۆژئاوای ئوستوراڵیا ئەو کارە بکەن. هەر بۆیە ئافرەتەکە ناچاردەبێت کە بەشێوەیەکی فەرمی داوا لە دادگا بکات بۆ بەدەستهێنانی رێگەپێدانەکە. بە گوتەی ئەو ئافرەتە، ژن و مێردەکە بەر لە کۆچی دوایی پیاوەکە گەنگەشەی دروستکردنی منداڵێکیان کردبوو، دوای ئەوەی کوڕە 31 ساڵانەکەیان بە رووداوێکی هاتووچۆ لە ساڵی 2019 گیانی لەدەستدا. بە گوتەی توێژەران، شانەی منداڵخستنەوە پێویستە لە ماوەی 1 تا 2 رۆژدا وەربگیرێ لەدوای کۆچی دوایی کەسێک. دادوەر رەزامەند بووە، کە بەشێک لە سپێرمی پیاوەکە وەربگیرێت و بپارێزرێت، بەڵام پرۆسەی پیتاندنی چەندین فەرمانی تری دادگای پێویستە. هەرچەندە وەرگرتنی سپێرمی کەسی مردوو بابەتێکی باو نییە، بەڵام پێشووتر لە ئوستراڵیادا داوای لەو شێوە کراوە لە دادگا. لە حوزەیرانی 2023، ئافرەتێکی تری ئوستراڵی مۆڵەتی وەرگرتنی سپێرمی مێردە 29 ساڵانەکەی پێدراو دوای ئەوەی کۆچی دواییکرد بەهۆی رووداوێکەوە. K24
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەرەکی نەورۆز پەیوەندیان کرد و باسیان لەوە کرد هێزێک هاتوەتە سەریان و داوای چۆڵکردنی مالەکانیان دەکات، لەگەل بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق قسەم کرد و بە سوپاسەوە تەوجیهی وەزارەتی بەرگری کرد بکشینەوە". شاخەوان عەبدوڵڵا لە فەیسبووک نووسیویەتی "ئەوبابەتە رابگیریت و هیچ هاولاتییەک لە ماڵی خۆی دەرنەکرێت و ئەمرۆش لەگەل بەرێز فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکان قسەم کرد و بریارەکە جێ بەجێ دەکات".
خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ 03,01,2024 حەواڵە 188,706,228 نەقدی 16,592,000 کۆی گشتی 205,298,248
لەهەولێر 3 پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی شار و دەوروبەری لە كاریگەرییەكانی لافاو جێبەجێدەكرێت. بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی شاری ھەولێر و دەوروبەری لە كاریگەرییەكانی لافاو بە گوژمەی (2 ملیار و 100 ملیۆن دینار) سێ پڕۆژەی ستراتیژی خراونەتە بواری جێبەجێكردن، كە پێكهاتوون لە كۆنكرێتی ڕێڕەوی سروشتی لە گردجووتیار، كۆنكرێت كردنی ڕێڕەوی سروشتی كۆڕنیش نزیك شاری زیلان و دروست كردنی پردێكی ھەشت چاوە لە گوندی تەندورەی سەر بە ناحیەی شەمامك. لەئێستادا ھەرسێ پڕۆژەكە لە ژێر جێبەجێكردندان و مەبەست لە ئەنجامدانیان پاراستنی شاری ھەولێر و دەوبەریەتی لە زیانەكانی لافاو، دوای تەواوبوونیان كاریگەرییان دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی زیانەكانی لافاو. ئەو سێ پڕۆژەیە ڕێڕەوی ئاوی باران چارەسەر دەكەن، ساڵانە بەھۆی بارانی زۆرەوە ئاوێكی زۆر لەو ڕێڕەوانە دەردەچێت، پێویست بوو حكوومەت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە چارەسەری ئاوی سروشتی بكات و ئەو ناوچانە پارێزراوبن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی RTـی رووسی، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ری باشووری شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند. ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شیاح – ئه‌لمه‌شره‌فییه‌ی به‌یرووت روویداوه، تا ئێستا هۆكار و ورده‌كاری باسنه‌كراوه. له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م بۆردومانه‌دا كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس به‌ئامانج گیراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كات، جگه له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس، سێ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت گه‌وره به‌رپرسێكی حه‌ماس كوژراوه.
ئەندامێکی خانەوادەی خالید کۆچەر باسی لە دۆزینەوەی خوشکەکانی کرد و رایگەیاند، لە ساڵی 1979 هەردوو خوشکەکەی لەلایەن رژێمی پێشووتری عێراقەوە رفێندران و بە سووریا فرۆشران. گوتیشی: "خۆشبەختانە دوای 45 ساڵ بە سەربەزی گەڕانەوە بۆ‌نێو خانەوادەکەمان". مەسعود خالید کۆچەر، برای ئەو دوو ئافرەتەی کە لەلایەن رژێمی پێشووتری عێراقەوە رفێندرابوون، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە چیرۆکی رفاندنی هەردوو خوشکەکەی کرد و رایگەیاند، لە ساڵی 1976 باوکم خالید کۆچەر پێشمەرگە بوو، رژێمی بەعس هەمیشە فشارێکی زۆری لە باوکم دەکرد کە خۆی رادەست بکات و واز لە پێشمەرگایەتی بهێنێت. ناوبراو، ئاماژەی بەوەدا، رژێمی بەعس، دواتر کەسوکاری باوکم، دایک، برایەکانی و کەسە نزیکەکانی دەستگیرکرد و بردیانی بۆ زیندان بەردەوام ئازار و ئەشکەنجەی دەدان، تەنیا ئامانجیان ئەوەبوو باوکم خۆی رادەست بکات. گوتیشی: ئەم کارەساتەی کە بەسەر ئێمەدا هات، لەگەڵ کەسوکاری هەموو پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان و ئەیلوولدا کراوە، هاوکات ئەم کارەساتەش هیچی کەمتر نییە لە ئەنفالکردن. برای دوو ئافرەتە رفێندراوەکە، هەروەها راشیگەیاند، لە ساڵی 1979 هەردوو خوشکەکەم لەلایەن رژێمی پێشووتری عێراقەوە رفێندران و بە وڵاتی سووریا فرۆشران. باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 1979 کاتێک خوشکەکانم رفێندران یەکیان تەمەنی چوار ساڵ بوو، ئەویتریان تەمەنی شەش ساڵ بوو. مەسعود خالید کۆچەر، دەڵێت: "دوای ئەوەی خوشکەکانم بە وڵاتی سووریا فرۆشران، خوشکێکم لە ساڵی 1999 چوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، خوشکەکەی دیکەم لە ساڵی 2011 چوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، هەروەها هەردوو خوشکەکەم هاوسەرگیریان کردووە و کە هەردوو زاوەکەم کوردی رۆژئاوان". ناوبراو گوتیشی: لە وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەی پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت کە هەردوو ئافرەت خوشکی منن و دواتر ئێمە ئاگادارکراینەوە لەسەر ئەو بابەتە، خۆشبەخاتنە ئەمڕۆ دوای 45 ساڵ بە خانەوادەکەمان شادبوونەوە. https://www.facebook.com/kurdistan24/videos/722321566489587
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 9:52، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
میدیاكانی جیهان هەواڵی ئەو فڕۆكەیەیان بڵاو كردەوە كە بەرەبەیانیی یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی 2024 فڕی و دواهەمین كاتژمێرەكانی ساڵی 2023 نیشتەوە. بەپێی ماڵپەڕی "فڵایت ڕادار"ی جیهانی، كاتژمێر یەكی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە یەكی كانوونی دووەمی 2024، فڕۆكەی "ستار ئەليانس" لە تۆكیۆی ژاپۆنەوە بەرەو ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا فڕی و كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 31ی كانوونی یەكەمی 2023 لە فڕۆكەخانەی كالیفۆرنیا نیشتەوە. جێی باسە ئەم گەشتە ئاسمانییە ڕۆژی دووشەممە، یەكەم رۆژی ساڵی نوێ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جیهانی تەنی و بووە جێی سەرنج و تێڕامان، بەتایبەت سەرنشینەكانی فڕۆكەكە توانیان لە ڕۆژێكدا دوو جار ئەزموونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێ بكەن، یەكەمیان لە شاری تۆكیۆ و دووەمیان لە شاری كالیفۆرنیا. لە وڵاتانی جیهاندا بەپێی پێگەی جوگرافی، لەسەر هێڵەكانی درێژی و پانی و هێڵی گرینچ، كاتەكانی چوونە ناو سەری ساڵی نوێ دەگۆڕێت، هەموو ساڵێك ئوسترالیا یەكەم وڵاتە دەچێتە ناو ساڵی نوێوە، ناوچەی دوورگەی ساموای ئەمریكاش دواهەمین شوێنی جیهانە كە دەچێتە ناو ساڵی نوێوە. باس‌نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2023، کاتژمێر 16:54، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
ساڵى تازه‌ى زايينى (٢٠٢٤) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه له هه‌ر كوێ بن، له گه‌لانى عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى پڕ له ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌يرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه. ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێويست ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانيشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاريگه‌رييه خراپه‌كانى، ديار بوون. پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندييه‌ك، زۆرێك له ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندين جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان كرا. جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، به يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان بكه‌ين. با له ساڵى تازه‌دا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرين و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده هه‌نگاو بنێين. با قه‌يران و ئاڵنگارييه‌كان بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديى گه‌ل و نيشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به پێكهاته‌كانييه‌وه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌نيا به ته‌بايى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن. له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و به هاوبه‌شێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌مێنێته‌وه. به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/12/31
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشی سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی جیدی هەبێت لە راگرتنی هێرشەکان. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئێمە باش لەو یارییانە تێدەگەین کە کەسانی لە یاسادەرچوو لە پشتیانەوەن، مافی ئەوەشمان هەیە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین." مەسرور بارزانی داوایەک لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات و دەڵێت، "پێویستە هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جیددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە، چونکە بێ هەڵوێستیی، میلیشاکان زیاتر هان دەدات بۆ دەستدرێژی."
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. لەكاتێكدا بەرەو دەستپێكی ساڵی تازە دەڕۆین كە ناوچەكە بە گشتی لەژێر هەڕەشەی ناسەقامگیری و نانەوەی قەیران و شەڕ و ئاژاوەدایە. پێویستە هەموو لایەك ئەوە باش بزانن گەلانی ناوچەكە مافی خۆیانە بتوانن لە ئاسوودەیی و ئاشتی و دوور لە نكۆڵیكاریدا بژین و چیتر ناوچەكەمان بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری ناگرێت. لەونێوەدا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاساییش و ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی قەیران و هەڕەشەكان لەناوچەكەماندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و كار بە پابەندییەكانی بكات. لە ساڵی تازەدا ئەو چاوەڕوانییە لە حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەیە كە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پابەندبوون بە بنەماكانی دەستوور و بەرژەوەندیی گەلانی عێراق هەنگاو بنێت. پەیامی گەلی كوردستانیش بۆ هەموو لایەك هەمیشە پەیامی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و چارەسەری بووە و ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئارامی و پێشكەوتن. هیوادارم ساڵی 2024 ساڵی كۆتاییهاتنی گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەمان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی. مسعود بارزانی31ی كانوونی یەكەمی 2023