Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13749 بابەت
هەواڵ
06-01-2024

بۆچی حاکم والی ئێناخی گەڕایەوە ناو یەکێتی؟

دوای ماوەیەکی زۆر پەراوێزخستن، حاکم والی ئێناخی، جێگری ئەژی ئەمین گەڕایەوە ناو یەکێتی. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، حاکم والی، تۆمەتبار بووە بە سیخوڕیکردن بۆ یەکێتی و زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن ئەژی ئەمینەوە پەراوێز خراوە و ئەویش بە ناچاری گەڕاوەتەوە بۆ ناو یەکێتی. باڵکێش زانیویەتی، حاکم والی سێ لە پاسەوانەکانی خۆشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.

هەواڵ
06-01-2024

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە

ڕونکردنەوەیەک لەسەر بلاوکردنەوەی هەوڵێکی بێبنەمای چەند کەناڵێکی میدیای لەچەند کەناڵێکی میدیای بلاو کراوەتەوە کەگوایەلەقەزای بنصلاو لەنێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروست بوەو کوژراو و بریندار هەیە، ئەم هەوڵە دورە لەڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە ،چەند کەناڵێکی میدیای وەک پیشەی هەمیشەیان بەردەوامن لەچەواشەکاری و بلاو کردنەوەی هەوڵی ناڕاست و بێ بنەما، داوا دەکەین لەدەزگا میدیایەکان پابەندی ڕاستی و پاوەرپێکراوی کاری میدیای خۆیانبن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر٢٠٢٤/٠١/٠٦

هەواڵ
06-01-2024

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 6ـی کانوونی دووەمی 2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی درێژەدان بە گفتووگۆو دانووستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسی بوودجەو شایستە داراییەکانی هەرێم گەیشتنە بەغدا. شاندەکە پێکهاتوون لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

هەواڵ
06-01-2024

لە بەغدا عەقیدیێک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەفسەرێكی عێراقی لە ناوەڕاستی بەغدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و وەسیەتنامەیەكی لەدوای خۆی بەجێدەهێلێت. بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی عێراق، دەركەوت كە ئەفسەرێك بە پلەی عەقید لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، هێزە ئەمنییەكان تەرمی ئەفسەرەكەیان لە شەقامی فەلاح لە كەرتی 18 لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دۆزیوەتەوە. هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەفسەرەكە بە خواردنی ژەهر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها كاغەزێكی لە تەنیشتە خۆی بەجێهێشتووە كە تێیدا وەسیەتنامەكەی و هۆكاری ئەنجامدانی ئەم كارەی نووسیوە. لە وەسیەتنامەكەدا دەڵێت: كەسێك بەناوی من بە پارە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی داوەتە هاووڵاتیان، ئەمەش وای لێكردووە كە كێشەی دارایی بۆ دروست ببێ ،بۆیە كۆتایی  بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵ
06-01-2024

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

*(٣)سێ بازرگان دەستگیرکران، هاوکات بڕی (٥)پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا . دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری ئەوەمان پێگەیشت کەوا بڕی (٥)پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا و توانرا شوێنی دوو کەسی بیانی لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی ٥/ ٦ـی ١ـی٢٠٢٤ (٣)کەس دەستگیرکران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کەزۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٦ـی ١ـی ٢٠٢٤

هەواڵ
05-01-2024

بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 16:29، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.

هەواڵ
05-01-2024

زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و مۆبایل لەسەر جەستەمان

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر و مۆبایل، هێندەی تر زیاتر ئەو ئامێرانە بەکاردەهێنین، ئەمەش بێگومان بێ زیان نابێت لەسەر تەندروستیمان، بە تایبەتی ئەگەر بێت و لە ڕادەبەدەر بەکاریان بهێنین. بەپێی پزیشکان زیانەکانی گەلێک زۆرن و کاریگەرییان لەسەر تەواوی جەستەی مرۆڤ دەبێت. دکتۆر ئەبوبەکر مەنگۆڕی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو، لەوبارەتەوە بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "زیانی شاشە دیجیتاڵییەکانی وەک مۆبایل، کۆمپیوتەر و شاشەکان ناتوانرێت بڵێین بە تەواوی دەبێت وازی لێبهێنرێت، بەڵام با بڵێیین کاریگەرییەکانی بەو جۆرەیە دەکەوێتە سەر رێژەی بەکارهێنانەکەی، هەتا زیاتر بێت کاریگەری زۆرتر دەبێت و خراپتر و زووتر دەردەکەوێت، هەتا کەمتریش بێت ڕەنگە کاریگەری نەبێت یاخود کەمتر بێت." "بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی فراوان وەها دەکات کەسەکە هەم لە نزیکەوە بڕوانێت و هەم زیاتر لە ماڵ یان لە ئۆفیس بێت و نەچێتە دەرەوە، گرفتەکەش ئەوەیە بینین لە نزیکەوە ماسولکەکانی چاو گرژ دەکات و فشار دەخاتە سەر چاو، بەپێچەوانەوە چاو ئەگەر بۆ دوور بڕوانێت ماسولکەکانی چاو دەچنە حاڵەتی (ڕیلاکس-پشووە)ەوە، بۆیە یەکێک لە ڕێنماییەکان ئەوەیە هەموو کەس ڕۆژانە بۆ دوو کاتژمێر بچێت بۆ دەرەوە یان هەر هیچ نەبێت لە باڵکۆنی یان پەنجەرەیەکەوە بۆ ماوەیەک بڕوانێتە دەرەوە." "ئەو گرفتەی کە زۆر بەربڵاوە لە بەکارهێنانی شاشەکان، بریتییە لە وشکبوونەوەی چاو، وە هەروەها شیبوونەوەی تۆڕی بینینی چاو ،کە ئەو تیشکە شینەی لە شاشەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئایپادەوە دەردەچێت کاریگەری هەیە لەسەر زووتر دەرکەوتنی نەخۆشییەکە لەسەر چاو، کە ئێستا خەڵک لە دوای پەنجا ساڵییەوە تووشی دەبێت، ئەمەش جیاوازییەکی زۆرە کە پێش دروستبوونی شاشەکانی مۆبایل بەو جۆرە نەبوو." لەلایەکی دیکەوە دکتۆر سۆران محمد غريب، پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم، ئاماژە بەوەدەکات: "بەکارهێنانی مۆبایل و شاشەکان کاریگەری زۆری لەسەر جەستە بە ئێسک و جومگە و هەناویشەوە هەیە، بۆ نمونە ئەوانەی زۆر مۆبایل و کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن سەریان بۆ پێشەوە دادەنەوێنن، کە خۆی لە باری ئاساییدا سەری مرۆڤ 4 هەتا 5 کیلۆیە، بەڵام لەو حاڵەتەدا 27 کیلۆ کێشی سەرت زیاتر دەبێت لەسەر بڕبڕەی مل بەپێی توێژینەوە نوێییەکان سەلمێنراوە، ئەمەش هۆکارە بۆ مل ئێشە و پوکانەوەی بڕبڕەکانی مل، لە کاتێکدا ئەمە لە کەسانی بە تەمەن دروست دەبێت، بەڵام ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر و شاشەکان و دانەواندنی مل بە زۆری لە تەمەنی زووتردا لە گەنجاندا دەردەکەوێت، ئەم پوکانەوەی بڕبڕەی ملەش دەبێتە هۆی مل ئێشە و ئازاری شان و تێکچونی خەو و تەرکیز لاواز دەکات، وە هەندێک لە توێژینەوەکان دەڵێن ئەگەری تووشبوونی شێرپەنجەش لە بەکارهێنەرانی زۆری مۆبایل و شاشەکان زیاتر هەیە." "ئێستا حاڵەتێکی نوێ دۆزراوەتەوە پێی دەوترێت تێکست کڵۆ Text claw دەبێتە هۆی نوشتانەوەی ئەو پەنجە و ئازار، سەرەڕای ئەوەی دەستلەرزین و سڕبوونی قۆڵ ئەمانە هەمووی لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن و تێکست دەکەن یان کۆمپیوتەر و تابلێت و ئامێرەکانی تر بەکاردەهێنن." "ئێستا گەنجێکی زۆر دووچاری مل ئێشە بوون بێ هیچ نەخۆشیەکی دیاریکراو جگە لە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر، یان کێشەی پەنجە بە تایبەت پەنجە گەورەی دەست لەبەر ئەوەی زۆر بەکاردەهێنرێت لە کاتی نووسیندا." "بەدڵنیایی بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر و شاشەکان وەک ئاماژەمان پێکرد تیشکیان هەیە ئەو ئامێرانە، بەدڵنیاییەوە ئەو تیشکانە کاریگەری هەیە لەسەر سەرجەم ئەندامەکانی ناوەوە، هەر لە مێشک و دڵ و سەرجەم ئۆرگانەکان، ڕێژەی شێرپەنجە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کەسانی بەکارهێنەرانی زۆری مۆبایل و کۆمپیوتەوە ئەگەری تووشبوونیان زۆر زیاتر هەیە، ئیتر شێرپەنجەیەکی دیارکراو نا، بەڵکو هەموو جۆرەکانی، چونکە تیشکەکانی کە ئێمە نابینین کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامەکان هەیە، بۆ نمونە بەهۆی دروستبوونی سترێسەوە لێدانی دڵی زیاد دەکات و دڵی پەلە پەل دەکات، یان گەنجمان بۆ دێت لەبەر زۆری بەکارهێنانی مۆبایل و ئەو ئامێرانە تووشی سترێس بووە و پەنجەی خۆی دەخوات و سترێسی زۆر بووە." "من خۆم توێژینەوەیەکم خوێندەوە، کە توێژینەوە کرابوو لەسەر چەند جرجێک، ژمارەیەک جرجییان بۆ چەند سەعاتێک مۆبایلیان لێبەستبوون و تیشکەکەیانی لێدەدان، ژمارەیەکیشیان دووریان خستنەوە و تیشکیان بەرنەدەکەوت، دوای چەند کاتژمێرێک فشاری خوێنیان بۆ گرتن ئەو کۆمەڵە جرجەی مۆبایلیان لێبەسترابوو پێنج پلە فشاری خوێنیان بەرزتر بوو لەوانەی دووربوون لە شاشە و تیشکەکانی مۆبایلەکان."

هەواڵ
05-01-2024

کەشتییەک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە رفێندرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی هیندستان، كه‌شتییه‌كی هیندستان به‌ناوی MV Lila Norfolk كه‌ ئاڵای لیبیریای به‌رزكردبووه‌وه‌، له‌ كه‌ناراوه‌كانی سۆماڵ رفێندرا. ڕاشیانگەیاندووە، هێزێك له‌ هیندستانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی رفاندنی كه‌شتییه‌كه‌ جووڵه‌ی پێكراوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماژەی بەوەکردووە، 15 هاووڵاتی هیندی سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه‌ن. ئه‌و سه‌رچاوه‌ ده‌شڵێت، فڕۆكه هیندییه‌كان له‌ دووره‌وه‌ چاودێری كه‌شتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ تیمه‌ هیندییه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

هەواڵ
04-01-2024

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی ئێران ڕاگەیاند

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری کرمانی ئێران ڕاگەیاند. داعش رایگەیاند، بە دوو کەسی خۆکوژ تەقینەوەکانی ئەنجامداوە. دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای فەرمی ئێران، بەهۆیانەوە 84 کەس کوژران و 284 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵ
04-01-2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد. لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە ئەمنیەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها ئیدانەی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پیرمام کرا. هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی فیدڕال تاوتوێ کرا کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.

هەواڵ
04-01-2024

لە بەغدا حەشدی شەعبی بۆردومان کرا

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی کردە ئامانج و بەهۆیەوە "دوو سەرکردە" کوژران. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-01-2024، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا کردە ئامانج و هێرشەکە زیانی گیانی لێ کەوتووەتەوە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق و دامودەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە هیچ راگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە "دوو سەرکردە"ـی بزووتنەوەکە کوژراون. یەکێک لە کوژراوەکان وەکو ئەوەی میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی ئاماژەی پێ دەکەن، "ئەبو تەقی"، ئامر لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبا لە هێرشکەدا کوژراوە و شەش چەکداری دیکەش برینداربوون.

هەواڵ
03-01-2024

لە یادکردنەوەی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە روویاندا

لە ڕێپێوانی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان، دوو تەقینەوە ڕوویاندا. بەپێی میدیای ئێران، تائێستا 20 کوژراون و دەیانی تر بریندارن. نوێ دەکرێتەوە...

1 2 ... 244 245 246 ... 1145 1146