جیهان

لە ئوستراڵیا ژنێک داوای "سپێرمی" هاوسەرە مردووەکەی دەکات

03-01-2024
لە ئوستراڵیا ژنێک داوای "سپێرمی" هاوسەرە مردووەکەی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دادگایەکی ئوستراڵیا بڕیاریدا کە رێگە بە ئافرەتێکی تەمەن 62 ساڵ بدرێت سپێرمی پیاوە مردووەکەی وەربگرێت کە لە تەمەنی 61 ساڵیدا لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەم لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.

دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی لە 17ی کانوونی یەکەم، ئافرەتە ئوستوڕاڵیەکە داوا لە بەرپرسانی مەیتخانەکە دەکات کە بەشێک لە سپێرمی مێردەکەی وەربگرن، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە بەبێ رێگەپێدانی دادوەری دادگای باڵای رۆژئاوای ئوستوراڵیا ئەو کارە بکەن.

هەر بۆیە ئافرەتەکە ناچاردەبێت کە بەشێوەیەکی فەرمی داوا لە دادگا بکات بۆ بەدەستهێنانی رێگەپێدانەکە. بە گوتەی ئەو ئافرەتە، ژن  و مێردەکە بەر لە کۆچی دوایی پیاوەکە گەنگەشەی دروستکردنی منداڵێکیان کردبوو، دوای ئەوەی کوڕە 31 ساڵانەکەیان بە رووداوێکی هاتووچۆ لە ساڵی 2019 گیانی لەدەستدا.

بە گوتەی توێژەران، شانەی منداڵخستنەوە پێویستە لە ماوەی 1 تا 2 رۆژدا وەربگیرێ لەدوای کۆچی دوایی کەسێک.

دادوەر رەزامەند بووە، کە بەشێک لە سپێرمی پیاوەکە وەربگیرێت و بپارێزرێت، بەڵام پرۆسەی پیتاندنی چەندین فەرمانی تری دادگای پێویستە.

هەرچەندە وەرگرتنی سپێرمی کەسی مردوو بابەتێکی باو نییە، بەڵام پێشووتر لە ئوستراڵیادا داوای لەو شێوە کراوە لە دادگا.

لە حوزەیرانی 2023، ئافرەتێکی تری ئوستراڵی مۆڵەتی وەرگرتنی سپێرمی مێردە 29 ساڵانەکەی پێدراو دوای ئەوەی کۆچی دواییکرد بەهۆی رووداوێکەوە.

K24