ھێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی لە شاری سلێمانی، ھەڵیکوتایە سەر ماڵی لیوا ڕزگار، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر. بەپێی زانیارییەکان, ھێزەکەی دژەتیرۆری یەکێتی گەمارۆی ماڵی ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگەیان داوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی ماڵەکەیدا گرتووە. هێزەكە لە ڕێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکی پدژەتیرۆری یەکێتییەوە ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی لیوا ڕزگار، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر. ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە لیوا رزگار و هێزەکەی پەیوەندییان بە ئەژی ئەمینەوە کردووە.
لە گەڕەکی عەواڵ، هێزێکی دژەتیرۆری سلێمانی هەڵیان کوتاوەتەوە سەر ماڵی لیوان ڕزگار و خێزانەکەیان دەستگیر کردووە. هێزەکە بە 27 ئۆتۆمبێلەوە چوونەتە سەر ماڵی لیوا ڕزگار، لەکاتێکدا تەنیا خێزانەکەی لەماڵەوە بووە، دوای سووکایەتیەکی زۆر، ناوماڵەکەی هەموو دەبەن و ژنەکەش دەستگیر دەکەن. لیوا ڕزگار، بەرپرسی لیواکەی ئەژی ئەمینەوە و ماوەیەکە لە هەولێر دەژی. یەکێتی دەیەوێ بەو جۆرە بیگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ژنەکەی لیوا ڕزگار توشی شۆک بووە و توانای قسەکردنی نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9/1/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی ئەگەرەكانی بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ، لە کاتە جیاوازەکانی ئێوارە و شەو، بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچەکاندا دەست پێدەکات، ھەندێک کاتیش ھەورەبرووسکە دەبێت." دەشڵێت: "سبەی چوارشەممە، تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت، دواتر ئاسمان بە ھەوری تەواو دەمێنێتەوە و باران لە زۆربەی ناوچەکان دەوەستێت، تەنیا لە ھەندێك شوێن نمەبارانی کورتخایەن دەبێت، زۆرترین ڕێژەی باران بۆ ئەمشەو و سبەی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و باکووری خۆرھەڵاتی گەرمیان دەبێت." ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەش كردووە، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، بە ڕێژەی سێ پلە نزم دەبێتەوە، خێرایی با چالاك دەبێت و 15 تا 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لە ئاراستەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت. ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پاش نیوەڕۆی دووسبەی پێنجشەممە، قۆناغی دووەمی بارانبارین لە ناوچەكانمان دەست پێدەكاتەوە.
دوابەدواى فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى بە تایبەتى چینى هەژار و کەمدەرامەتان و یەکخستنى نرخى نان لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، کە (10) نان و سەموون بکرێت بە (1 هەزار دینار)، لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بڕیارەکە و پابەندکردنى سەرجەم سەموونخان و نانەواخانەکان، ڕۆژى یەکشەممە 2024.1.7، لە قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بە سەرپەرشتى قائیمقام و ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى هەرێم و بەڕێوەبەرى چاودێرى دارایی هەولێر و نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و ئەنجومەنى نانەواخانە و خاوەنى بەشێک لە سەموونخانە و نانەواخانەکان کە نوێنەرایەتى نزیکە (1800) نانەواخانە و سەموونخانەى شارى هەولێریان دەکرد کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەک پاڵپشتى و هاوکارییەک بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان، لەمەودوا نرخى هەر لیترێک غاز 50% داشکاندنى بۆ بکرێت و لەڕێگەى لیژنەیەکەوە کە لە قائیمقامیەت و چاودێرى بازرگانى و نوێنەرى خاوەن نانەواخانەکان پێکهاتووە، بەپێى پێویست ڕۆژانە بە زیادەوە بە بڕى (300 دینار) بۆ هەر لیترێک غازیان بۆ دابین بکرێت، کە خۆیان پێشتر بە (600 دینار) بۆ هەرلیترێک غازیان کڕیووە، ئەوە جگە لە دابینکردنى ئارد بۆیان بە نرخى (30 هەزار دینار) بۆ هەر فەردەیەک و لەگەڵ کڕینى هەر تەنێک ئارد فەردەیەک ئاردیان بە خۆڕایى پێبدرێت و لەپێدانى کارەباش پاڵپشتیان بکرێت، هەر ئەمڕۆش تەواوى ئەم بڕیارانە چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەموو لایەکیش ڕەزامەندى و پابەندبوونى خۆیان بەبڕیارەکە ڕاگەیاندووە، لە هەولێر نرخى هەر (10) نان و سەموونێک بە (1 هەزار دینار) بێت. لێرەوە بە پێویستى دەزانى بۆ ڕاى گشتیى و هاوڵاتییانى خۆشەویستى شارەکەمان ڕوونى بکەینەوە وەکو پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵێکمان بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى کار و زەمینەسازیی بووە بۆ کار و کەسابەتى کاسبکاران و لەو پێناوەشدا هەرچى لە تواناماندابووبێت بۆ خزمەتکردنى چینى کاسبکارى شارەکەمان کردوومانە و دەیکەین، ئەوەشمان بە ئەرکى سەرشانى خۆمانى زانییوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا پاراستنى بەرژەوەندى گشتی، بەتایبەتى چینى هەژار و کەمدەرامەت لە سەرووى هەموو شتێکەوەیە، ئەوەى ئەمڕۆش ڕوویدا، کە هەندێک کەس بەناوى خاوەن سەموونخانە و نانەواخانە گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا لە بەرامبەر بریارەکە، جگە لە مەرام و مەبەست بۆ شێواندنى بارودۆخەکە هیچی تر نەبوو، بەڵگەش بۆ ئەوە هەندێک لەوانەى لە نێو گردبوونەوەکەدا بوون بە دوور و نزیک پەیوەندیان بە سەموونخانە و نانەواخانەکان نەبووە و ئاگادارى ئەو بڕیار و پاڵپشتى و هاوکاریانەش نەبوونە کە بۆ خاوەن سەموونخانە و نانەواخانەکان کراوە، جارێکى تر جەخت لەوە دەکەینەوە لە شارى هەولێر نرخى هەر (10) نان و سەموون بە (1 هەزار دینار) و هەر سەموونخانەیەک و نانەواخانەیەکیش پابەندى بڕیارەکە نەبێت ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە. پارێزگاى هەولێر2024.1.8
ئەمڕۆ دووشەممە 1/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری نەمسا و پشتیوانیی وڵاتەکە لە گەلی کوردستان کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا.باڵیۆزی نەمسا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و پشتیوانی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێم دووپات کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەلامەتیی نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئاستی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر کۆببنەوە. بڕیارە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە. ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت، "یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک و پۆستەکانی دیکە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت."
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کەلار، کفری و خانەقین دەکات دەست بە دەوام بکەنەوە. لە نووسراوێکدا کە واژۆی دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ (یەکشەممە، 7-1-2024) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە "بۆ ئەوەی دواڕۆژی منداڵەکانمان بەفیڕۆنەچێت، داوا لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پەروەردەکانتان بکەن لە رێکەوتی 9-1-2024 دەست بکەنەوە بە دەوام."
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.1.7 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیك كەناراوەكانی ڕۆژئاوای دوورگەی هۆنشو لە ژاپۆن ڕوویدا.سەنتەری توێژینەوەی جیۆساینسی ئەڵمانی (GFZ) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر و لە پانی 37.36 پلە لە باكوور و درێژی 137.52 پلە لە ڕۆژهەڵات ڕوویداوە.
دەقی ئاگادارییەکەی بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لێخۆشبوونى 50% پارەى کارەباى (فڕنى سەمون و نانەواخانەکان) بەردەوامەئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە داشکاندنی (٥٠%) ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، بەپیى فەرمانى وەزارەتى کارەبا بەردەوامە، لە (10/4/2022)ەوە جێبەجێ دەکرێت و دەیان گرێتەوە،بۆ ئەوەى سوودمەند بیت بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆتان ببەن بهڕێوهبهرایهتییهكانی دابهشكردنی كارهبا تا کارى داشکاندنەکەتان بۆ بکرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە وەزیری پەروەردە بە فەڕمی وەڵامی داواکاری مامۆستایانی ناڕازی دایەوە. وەزیری پەروەردە لە نوسراوێکدا دەڵێت دوای هەموارکردنەوەی یاسای بوودجە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و گریبەستی وانەبێژان جێ بە جی دەکرێن.
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە هیچ رێکخراوێک و دام و دەزگایەک بۆی نییە باسی وشەی جێندەری بکات و کار لەسەر پڕۆژەی جێندەر بکات. هاوکات بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە پەراوێزی ئەم بڕیارە دەرچووە هەر ڕێکخراوێک ناوەکەی یان لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە وشەی جێندەر بەکار هاتبێت دبێت وشەی جێندەرەکە لاببات و نابێت هیچ چالاکیەکیش بۆ بڵاوکردنەوەی ناوو و وشەو پڕۆژەی جێندەر ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوەو رێگەشیان پێنادرێت هیچ جۆرە هاوکاریەک بەناوی جێندەر لە رێکخراوە بیانییەکان وەر بگرن. عێراق ئەم بڕیارەی ئاراستەی حکومەتی هەرێمیش کردووە کە دەبێت لە کوردستانیش جێبەجێ بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بەم بڕیارەی حکومەتی عێراقی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی راسپاردووە کە تەواوی ئەو دەزگاو رێکخراوانەی کە ناوی جێندەریان لە پەیڕەوو پڕۆگرامدا هەیە لای ببەن. بەپێی زانیارییەکان ئەو رێکحراوانەی کە پێشتر کاریان لەسەر جێندەر دەکرد ئەم دەستەواژەیان لە پڕۆژە و نوسراوەکانیان لابردووەو ناوی ڕێکخراوەکانیان لە وشەی جێندەرییەوە گۆڕیوە بۆ ناوێکی ڕێگە پێدراو بۆ ئەوەی بتوانن کاری رێکخراوەییان بەردەوام بێت و رووبەڕووی یاسا نەکرێنەوە. کۆچەر عەلی
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەغدا کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەستپێبکات.