“كامێرای خاڵ بۆ خاڵ تا ساڵی 2030، رووداو و قوربانییهكانی هاتووچۆ به رێژهی 50% كهمدهكاتهوه.” ئەمڕۆ شەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2024، عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، گوتی: "کامێرای خاڵ بۆ خاڵ توانیوویەتی دوو کاری سەرەکی بکات، یەکەمیان شەقامەکان رێکبخات، ئەوی دیکەشیان، رووداوی هاتووچۆ کەمبکاتەوە، هەروەها مەبەست له دانانی ئەو کامێرایە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانه". راشیگەیاند: "دوای نۆژهنكردنهوه و دروستكردنی چهندین رێگاوبانی تازه، دەبینرا هاووڵاتییان به دروستی بهكاری ناهێنن و رێژهی مردن و برینداربوون بههۆی رووداوهكانی هاتووچۆ بهرز ببووەوە، بۆیه بیر لهوه كرایهوه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دابندرێت". عەقید هێمن حەمەد، ئاشكراشیكرد: "لهو شوێنانهی كه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوه، یهك رووداوی هاتووچۆ تۆمارنهكراوه و شوفێران له ئێستادا پابهندن به خێرایی دیاریكراوی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ". پێشتریش هێمن میرانی، بهڕێوهبهری گشتی دیوان له وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، رایگهیاندبوو، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ تا ساڵی 2030، رووداو و قوربانییهكانی هاتووچۆ به رێژهی 50% كهمدهكاتهوه.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 153100 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 167000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 194000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5100 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3000 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2323 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 510000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 450000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 390000 دیناری عێراقی
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی دووەمی 2024، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک کۆدەبێتەوە کە شوێنی حەلبووسی بگرێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا سوننەکان نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە رێکبکەون، ناوی چەند کەسێک لەنێو سوننەکان بۆ هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دەهێندرێت، وەک شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدووم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم، بەڵام سوننەکان لەسەر هیچ کام لەو کاندیدانە کۆدەنگ نین، بۆیە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بە دەنگ یەکلایی دەکرێتەوە کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 13:20، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان و دوو چەکداریش بریندار بوون.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکان لە دەریای سوور، سوپاکانی ئەمریکا و بەریتانیا چەند ئامانجێکی حووسییەکانی یەمەنیان بۆردومان کرد. سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییانەی حووسییەکانیان کردە ئامانج کە بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان لە دەریای سوور، سەرۆکی ئەمریکا بایدن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بایدن لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند: بە فەرمانی من هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەگەڵ بەریتانیا و پشتیوانی هەریەک لە ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند ئامانجێک کە لەلایەن یاخیبووانی حووسی لە یەمەن بەکاردەهێندران. بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکان وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی حووسییەکانە لە دەریای سوور، کە دواهەمینیان لە نۆی کانوونی دوەمدا ئەنجامدرا و حووسییەکان ڕاستەوخۆ کەشتییەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج.
دوای چەندین هۆشداری و بۆ یەکەمجار لەدوای هەشت ساڵ، ئەمریکا راستەوخۆ هێرشی کردە سەر حووسییەکانی یەمەن، هێرشەکە لەکاتێکدایە ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، کە لە 100 رۆژ نزیک دەبێتەوە. سوپای ئەمریکا و بەریتانیا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (هەینی، 12-1-2024 بەکاتی هەولێر) بە هاوئاهەنگیی چەند وڵاتێکی هاوپەیمان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر حووسییەکانی یەمەن. ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت، ئەو گرووپە لەدوای شەڕی غەززەوە بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەو فەرمانی هێرشکردنەکەی دەرکردووە "بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە بێ پێشنیەکانی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور." بایدن لە راگەیێندراوەکەیدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ "ئەمڕۆ و بە رێنموونیی من، هێزەکانی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و هاوکاریی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا بە سەرکەوتوویی هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن، کە لەلایەن حووسییەکانەوە بەکاردەهاتن بۆ ئەوەی ئازادیی رێڕەوی کەشتیوانی بخەنە مەترسییەوە." سەرۆکی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە لەوەی دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە "بۆ پاراستنی خەڵکەکەمان، هەروەها تێپەڕبوونی ئازادانەی کەشتییە بازرگانییەکان." هێرشە ئاسمانییەکە بۆ سەر چەند پێگەیەکی حووسییەکان بووە لە ناوچەکانی بەندەری حودەیدە و دەوروبەری لە یەمەن. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، هێرشەکانیان درۆن، کەشتی، پێگەی هەڵدانی مووشەک، راداری کەناراوییەکان و سیستمی چاودێریی ئاسمانیی حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج. سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکانی بەرپرسانی واشنتن و لەندەن، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، حووسییەکان بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان، ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ کابینەکەی کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی وەڵامدانەوەی پەلامارەکانی گرووپە چەکدارەکەی لایەنگری ئێران بکەن. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)ـیش رایگەیاندبوو، گرووپی حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، مووشەکێکی دژەکەشتییان ئاراستەی کەنداوی عەدەن کردووە. ئەم هێرشەش 27ـەمین بوو لەوەتەی 19 نۆڤەمبەری 2023ـوە کە ئەنجامی بدەن؛ سەرەڕای ئاگادارکردنەوە هۆشداریپێدانی بەردەوامیان لەلایەن بەرپرسانی کۆشکی سپی و بەریتانیا. ئەبو مالیک ئەلحووسی، بەرپرسی یەکەمی حووسییەکان رۆژی پێنجشەممە هەڕەشەی ئەوەی کردبوو؛ ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر، تۆڵە دەکەنەوە. لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو "هیچ دەستدرێژییەکی ئەمریکی بەبێ وەڵام نابێت'' و وەڵامەکەش لە ئاستی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا نابێت، کە بەمدواییە کرایە سەر ئەمریکییەکان بە 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژمارەیەک مووشەک لە دەریادا، ''وەڵامەکە لەوە گەورەتر دەبێت.'' دوای هێرشەکان، حوسێن عیزی، جێگری وەزیری دەرەوەی حووسییەکان رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا "باجێکی قورس" لە بەرامبەر ئەو هێرشانەیاندا دەدەن. ژێدەر-رووداو
بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 18:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە. هەروەها رۆژی چوارشەممە (10ی کانوونی دووەمی 2024) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، رۆژی (5ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 16:29، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکاردەهات. ههروهها دژەتیرۆری کوردستان رایگهیاندبوو، رۆژی (2ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 9:52، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە. پێشتریش لە رۆژی (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 16:54، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە. لە کاتێکدا لە رۆژی 30ـی کانوونی یەکەمی 2023) بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایان کردبووە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر و هیچ زیانی گیانی نەبوو. هەروەها رۆژی (27ـی کانوونی یەکەمی 2023) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: کاتژمێر 19:50، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە. هاوکات لە رۆژی (25ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 16:03، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی دژەتیرۆری کوردستان: رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە. رۆژی (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، چونکە ئەم گرووپە لە یاسادەرچووانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەر چاوی حکومەتی عێراقەوە هاتووچۆ دەکەن و چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان".
ئەمرۆ پێنجشەممە 11/1/2024 بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 230 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەوالە و نەقد، خستە بازارەوە. حەوالە: 206,883,145 نەقد: 22,180,000 کۆی گشتی:229,063,145
کەشناسێک هاتنی شەپۆلێکی سەرما و ئەگەری بارینی بارانێکی زۆرو کڕێوە بەفری چری ڕاگەیاند. ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: دواى ئەوەى ئەمڕۆ هاتنی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین رو لە ناوچەکە دەکات، لە رۆژی هەینیشەوە کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکى دەریای ناوەراست، بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە. دەشڵێت، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە سەرمایە، ئەگەری بارینی بارانێکی زۆرو کڕێوە بەفری چر، لەناوچە شاخاویەکاندا دەبێت . ئەو شارەزای کەشناسییە ئاماژەی بەوەشکردووە: پێشبینی دەکەن لە رۆژی هەینی تا یەکشەممە ناوەندى هەریەکە لە شارەکانی ( ئامێدی، مێرگەسور، بامەرنێ، کانی ماسی) سپیپۆش ببێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێریش بەفرێکی چڕ ببارێت کە پێشبینی دەکات رێژەکەی لە نێوان یەک تا دو مەتر بێت، بەڵام لە سنوری پێنجوێن و بەرزنجە و ناوچەى سیدەکایش بەفر بە شێوەیەکی ئاسایی دەبارێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەکەن. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكومەتی فیدڕالی کردووە. بڕگەی دووەمی كۆبوونەوە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.
سالار تاڵەبانی، ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ههر شتێ بهسهر سهرداری برام بێ بافڵ بهرپرسیاره و دەڵێ «ئهمڕۆ نزیك ٤٠ چهكداری دژهتیرۆری یهكێتیی به دهمامكهوه به ڕهشبگیری ههڵیان كوتاوهته سهر ماڵی برایهكم له گهڕهكی چوارچرا » سالار تاڵەبانی ئاشکرای کردووە، «سهرداری برام ودوو دراوسێیان دهسگیركردوه تا ئیسته بێ سهروشوێنن ، پهیوهندیم به چهند برادهرێ كرد له دهزگا ئهمنیهكانی سلێمانی پێیان وتم ئهو چهكدارانهی ئهمڕۆ ههڵیان كوتاوهته سهر ماڵی سهرداری برات و دهسگیریان کردووە، پارەیەکی زۆری ماڵی براكهتیان دزی و ههر ئهوانیش ههڵیان كوتاوهته سهر ماڵی لیوا ڕزگار وماڵی چهن كهسێ تر له سلێمانی»ئامۆزاکەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەڵێ «وهك تهواریهكانی سهردهمی بهعس ئهوانهیان گرتوه كه گومانی كوردایهتیان لێكردوه یا سهردانی ههولێریان كردوهدان بهخۆما ئهگرم ، بهڵێنیان داوه سهردار برام ودوو هاوڕێكهی ئازادكهن ، والله ئازادیان نهكهن نهعلهت لهو ئامۆزایهتیه ئهكهم ئهوهی نهوتراوه ئهیڵێم ئهوهی نهزانراوه ئاشكرای ئهكهم ئیتر كهیف خۆتانه»