ئەمڕۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی چوار وەزارەت و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت. بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی شوباتی 2024، وەزارەتەکانی پەروەردە، داد، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەوقاف و کاروباری ئایینی مووچەی مانگی یەك وەردەگرن. هەر ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت، وەکو، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەمرۆ شەممە 3/2/0224 ئاسایشی هەولێر لەئاگاداری نامەیەکدا داوا لەهاوڵاتیان دەکات، ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک مەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێتانەوە كردووە. ئەمەش دەقی ئاگادارینامەکەی ئاسایشی هەولێر: ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك، دواتر سەرنجی خەڵكی ڕادەکێشن و کامیرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم ڕێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەساتی قوربانی تۆمار دەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەکەن.كۆی پرۆسەكە بەم شێوەیەیە:سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بکەن، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و کەسوکارین، لە فەیسبووک یان انستگرام، خۆیان دەکەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان کردووە ڕەوانی دەکەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەکانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەکان، داوای پارەی لێ دەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش بە ڕێگای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی ب ەئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت! بۆیە داوا دەکەین ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک مەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێتانەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر٢٠٢٤/٠٢/٠٣
حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، 16 کەس کوژراون و 25ی تریش بریندار بوون. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئەمریکای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەنێو قوربانییەکاندا خەڵکی مەدەنیش هەن. باس لەوە دەکات، هێرشەکە زیانی زۆری بە ماڵ و کەلوپەلی هاووڵاتییان گەیاندووە.
دەسەڵاتی دادوەری ئەمەریکا سزای نوێی بە سەر سەرچاوەیەکی دیکەی دارایی سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند و رایگەیاند دەستیان بە سەر زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاردا گرتووە. دەسەڵاتی دادوەری ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی و چەند کادیرێکی بە رەچەڵەک تورکیان لە گرووپێکی وزە لە ئەنقەرە سزاداوە، کە کاری سپیکردنەوەی پارە و فرۆشتنی نەوتی ئێرانیان کردووە بۆ کڕیارانی چین و رووسیا و سووریا بەمەبەستی پارەدارکردنی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، کە پشتیوانی کاری تیرۆر دەکات". هەروەها نووسینگەی داواکاری گشتی فیدراڵی لە مانهاتن رایگەیاندووە، دەستیان بەسەر 108 ملیۆن دۆلاردا گرتووە، کە کۆمپانیاکانی سوپای پاسداران هەوڵی سپیکردنەوەیان داوە. وەزیری دادی ئەمەریکا رایگەیاندووە،" ئێران کەناڵەکانی بازاڕی رەش بۆ فرۆشتنی نەوت بەکاردەهێنێت بە مەبەستی پارەدارکردنی چالاکییە تاوانکارییەکانی، وەک پشتیوانیکردنی سوپای پاسداران، چەکدارانی حەماس، حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە میلیشیاکانی دیکەی سەر بە ئێران." ژێدەر: کوردستان24
لەهێرشەکەی ئەمشەوی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکانی سەر بەئێران لەنێو خاکی عێراق و سوریا، بەرپرسێکی باڵای حەشدی سەعبی دەکوژرێت. گرووپە چەکدارەکان رایانگەیاندووە، ئەمشەو عەباس دەڕاجی، بەرپرسی پاڵپشتیی لۆجیستیی حەشدی شەعبی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر قائیم کوژراوە و تاوەکو ئێستا تەنیا ناوی ئەو بەرپرسە لەنێو کوژراوەکاندا بڵاوکراوەتەوە. میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی باس لە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 10 چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی دەکەن لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج. ئاماژە بەوەشدەکەن هێرشەکان زەبرێکی گەورەیان بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، بەتایبەتی حیزبوڵڵا گەیاندووەو سەرجەم کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانیان کراونەتە ئامانج و بەتەواوەتی لەناوبراون. هاوکات هەندێک سەرچاوەی ئەمنی دەڵێن لە هێرشەکەی ئەمریکادا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، فڕۆکەی ئێف 16ـەش بەشداربوون. دەشڵێن لە 20 هێرشی ئەمریکا زیاتر لە 10 خانوو لە عەکاشانی شاری قائیم کراونەتە ئامانج.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ناوچەی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق رووبەڕووی گورزی ئاسمانی دەبنەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم بۆردوومانانە لە کاتێکدایە، عێراق هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە لەپێناو زامنکردنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە." یەحیا ڕەسوڵ دەڵێت "ئەم بۆردوومانانە، پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و شکست پێهێنانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هەڕەشەیەکە دژی عێراق و ناوچەکە بۆ پەلکێشکردنیان بۆ چارەنووسێکی خراپ. هەروەها دەرەنجامەکەشی خراپ بە سەر ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دەبێت".
ئەمریکا دەڵێت، 85 شوێنمان لە عێراق و سووریا بۆردومان کردووە و 125 کاتیۆشامان بەکارهێناوە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاند، " هێزەکانمان چەند هێرشێکیان لە عێراق و سووریا کردە سەر سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکان." بەپێی ڕاگەیەنراوی سێنتکۆم، چەند فڕۆکەیەکیش لە ئەمریکاوە فڕیون و 125 مووشەکیان تەقاندووە و هێرشەکان لە رێگەی ژمارەیەک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی دوورمەوداوە کراون." لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، سێنتکۆم رایگەیاند "ناوەندەکانی فەرمان و کۆنتڕۆڵی ئۆپەراسیۆنەکان، ناوەندەکانی هەواڵگری، کۆگاکانی رۆکێت، مووشەک و درۆن و دامەزراوەکانی تایبەت بە لۆجیستیی گرووپە میلیشیاکان و ئەوانەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن کە پیلانیان بۆ هێرشەکانی دژی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان داڕشتبوو."
ئەمشەو هەینی (2ـی شوباتی 2024) روانگەی سووری رایگەیاند، چەند پێگەیەک لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور و ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە رۆژهەڵاتی سووریا بۆردومانکراون. روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆردومانەکەدا شەش کەس کوژراون و کە 12 بنکەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی کردووەتە ئامانج. سەرچاەیەک لە پنتاگۆنەوە ڕایگەیاند، هێرشەکان ئەمریکا نەیکردوون. بەڵام بەپێی زانیاری سەرەتایی، ئیسرائیل هێرشەکانی کردووە. میدیای ئێران دەڵێت: 10 کەس کوژراون کە شەشیان ئێرانین.
رائید فههمی، سكرتێری حزبی شیوعی عێراق بۆ: لایهنه شیعهكان ئهو مادده دهستوورییانهی له بهرژهوهندییان بێت جێبهجێی دهكهن. ههروهها ئاماژهی بهوه كرد، له كاتی پڕۆژهیاساكاندا بۆ نموونه یاسای بودجه رێككهوتن دهكرێت، بهڵام كاتێك لهگهڵ یاسا و دهستووردا یهكناگرێتهوه، كێشهی لێ دروست دهبێت. گوتیشی، ههندێك لایهنی شیعه بڕوایان به ههندێك ماددهی دهستوور نییه كه له بهرژهوهندی ئهواندا نییه. زیاتر له 55 ماددهی دهستووری عێراق كه تایبهتن به ههرێمی كوردستان پێشێل كراوه، تهنانهت به ئاستێك گهیشتووه كورد و سوننه پێیان وایه دادگاكانیش بهندهكانی دهستوور بهو شێوه شی دهكهنهوه، كه زیانیان پێ دهگهیهنێت. لهو بارهیهوه سهباح سوبحی، پهرلهمانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، دهستوور, ههرێمی كوردستان دهپارێزێت و دهبێت كورد پشتی پێ ببهستێت و كۆڵ نهدات. جهختیشیكردهوه دهبێت ئهو لایهنه عێراقییانهی بڕوایان به دهستوور و مادده نییه، له كۆتاییدا ههر بگهڕێنهوه بۆ دهستوور، چونكه چارهسهری ههموو كێشهكان دهكات. ژێدەر: کوردستان24
ئەمڕۆ پێنجشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ریزەکانی ئەنجامداون و شوێنی چەندین بەرپرسی دیاریی گۆڕێون. لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، بریار لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە دراوە و لە چەند رۆژی داهاتوو بەرپرسەکان لە شوێنەکانیان دەست بە کار دەبن. بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان؛ سەربەست لەزگین دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆک، پشتیوان سادق دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر، بەهرام عەریف دەبێتە یاریدەدەری بەرپرسی رێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر و هیوا ئەحمەد دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای کەرکووک. هاوکات، رێبوار بابکەیی دەبێتە بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران؛ ئاری نانەکەلی دەبێتە بەرپرسی لقی 16 لە هەولێر. گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەن: ڕێبوار بابکەی دەبێتە بەرپرسی لقی ١٠ کەمال کەرکووکی، شوێنی جەعفەر ئیمنکی دەگرێتەوە جەعفەر ئیمینیکی دەچێتە شوێنی ڕێبوار یەلدا ئاری نانەکەلی دەبێتە بەرپرسی لقی ١٦ هیوا ئەحمەد دەچێتە کەرکووک بۆ شوێنی کەمال کەرکووکی ڕێبوار یەلدا دەچیتە شوێنی هیوا ئەحمەد بەهرام عەریف دەبێتە یاریدەدەری مەکتەب رێخستن هەولێر پشتیوان سادق، دەگەڕێیەوە هەولێر و دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر سەربەست لەزگین، دەچێتە دهۆک و دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی ڕێخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆک
ئەمرۆ پێنجشەممە، 1/2/2024 وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی خشتەکە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٨ بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی: کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦١٨ ) ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کەدەکاتە تەنها( ٦٥ ٪ ) کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی ( ٣٢٥ ) ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.