Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13742 بابەت
هەواڵ
06-02-2024

دامەزراندنی حیزبە نوێیەکەی، پەیوەندی لاهور و بافڵ دەباتە قۆناغێکی توند...

دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی، بە میدیای ڕاگەیاند کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستێکی جیای دەبێت، پەیوەندیەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، چووە قۆناغێکی ترەوە و زیاتر گرژی تێکەوتووە. 31-01-2024، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی 'بە لیست، بە شێوەی حیزب یان بە هەر جۆرێک بێت، بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەم، جارێ چاوەڕوانی کۆمیسیۆن دەکەم.'' بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی، بەو بڕیارەی لاهور جەنگی زۆر تووڕە بووە و چەند جارێک ناڕاستەوخۆ پەیامی بۆ ناردووە کە کاری وا نەکا، بەڵام سوودی نەبووە. پێشتریش لە ڕێگەی عومەر شێخ موسەوە هەوڵی ئاشتەوایی نێوان هەردووکیان درابوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبووبوو. بافڵ تاڵەبانی، ترسی لە پێگەی جەماوەریی لاهور هەیە لەناو یەکێتی، بەتایبەتی لەناو پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان و نارازییەکان. بۆیە یەکێتی دەیەوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دوابکەوێت بۆ ئەوەی ئەو بابەتە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە. چەند بەرپرسێکی دێرینی یەکێتی، هەوڵێکی زۆریان دا کە دۆخی یەکێتی بە ئێستا نەگات، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بووە، بۆیە بەشێکیان ئێستا لە ماڵەوە دانیشتوون، لەوانە: مەلا بەختیار، مەحمود سەنگاوی، عەدنانی حەمەی مینە و چەند سەرکردەیەکی تر.

هەواڵ
06-02-2024

وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا گەیشتنە بەغدا

وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەری سوپاسالاری وڵاتەکەی، گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق، پەیامنێری رووداو دەڵێ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکەی تورکیا دەگەنە هەرێمی کوردستان. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ (سێشەممە، 06-02-2024) رایگەیاند، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکەن. ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لەکاتێکدایە، ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی پەکەکە بەردەوامن.  رۆژی 23ـی کانوونی دووەمی 2024، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. رۆژی 28ـی کانوونی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا. هەر لەو دیدارەدا "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە."

هەواڵ
06-02-2024

شاندی هه‌رێم له‌ ئه‌مه‌ریكا دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد

شاندى سه‌رۆكايه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ياريده‌‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا کۆبووەوە و دۆخی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ كرا. نيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممە (به‌ كاتى واشنتۆنى پايته‌ختى ئه‌مه‌ريكا)، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ديپلۆماسى له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سێلست واڵنده‌ر ياريده‌‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ڕيككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكادا خرانه‌ به‌رباس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌ه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرد. شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵ
05-02-2024

عەمید ڕزگار تەپەلو وازی لە یەکێتی هێنا

دەقی روونکردنەوەکەی عەمید رزگار تەپەلوو ئەمڕۆ بۆ مێژو کە شانازی پێوە ئەکەمئەمڕۆ 5_2_2024ڕێک 43ساڵ پێش ئێستا واتە 5_2_1981لەم ڕۆژە پیرۆزە پەیوەندیم کرد بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە وەتاکوو ئەمڕۆ 8جار بەخەستی بریندار بومەو برایەکم خوێنی خۆی کردە قوربانی ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان بەناوی شەهید ساڵح ی سکرتاریەت هەرچەند کۆڵمان نا ئەدا بەڵام بەهۆی خەڵکی ماستاو چی و زۆری بەچکە جاش و بەچکە بەعسیەکان لەناو ڕیزەکانی یەکێتی و پەراوێز خستنمان لە لایەن هەندێ نا بەرپرسی ناو یەکێتی بۆیە خۆم و خانەوادەکەم بڕیاڕماندا بە یەکجاری واز لە ڕیزەکانی یەکێتی بهێنین و چیتر گوێ بیستی درۆو وەعدی جۆراو جۆریان نەبین

هەواڵ
05-02-2024

قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگ...

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لەبەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لەکۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لەکونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد. لەو دیدارەدا، بەرنامە و پلانی داهاتووی هاوبەش و گرنگی دان بە بنکەکانی مەشق و ڕاهێنان، دواین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەپڕۆسەی دووبارە ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و ئایندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەرباس. لەتەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا،قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خرایە بەرباس و هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لەیاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرد و هاوڕا بوون لە سەر جێبەجێکردنی برگەو خاڵەکانی ناو کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سەرۆکی ئەرکان دووپاتیکردەوە: وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە بە پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامیش دەبن تاکوو پڕۆسەکە بە ئەنجام دەگەینن. لەکۆتایی ئەو دیدرەدا هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگی دانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەئەنجام گەیاندنی کۆی ئەو پرۆسەیە، کە وەزارەتی پێشمەرگە بەپاڵپشتی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری هێزی هاوپەیمانان لەناو پرۆژە یاسای چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان کاری لەسەر دەکات.

هەواڵ
05-02-2024

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە

کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، لەبارەی چەندین پرسی نێوخۆیی حیزب، پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و پەیوەندی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.

هەواڵ
05-02-2024

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

ئەمرۆ دووشەممە 5/2/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 151,950 دینار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵ
05-02-2024

لەهێرشێکی درۆنیدا شەش شەرڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند " ئەمڕۆ شەش شەڕڤانمان بەهۆی فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراو کە سەرچاوەکەی بەکرێگیراوەکانی رژێمی سووریا بووە، شەهید بوون." هەسەدە لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی (دووشەممە، 5-2-2024) هەروەها دەڵێ "هێرشەکە ئەکادیمیای راهێنانی شەڕڤانانی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج." دوای ئیدانەکردنی هێرشەکەش، هەسەدە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و دەڵێ "جەخت دەکەینەوە لەوەی وەڵامی سەربازیی گونجاومان بۆ سەرچاوەی هێرشەکە دەبێت."  ژێدەر رووداو

هەواڵ
05-02-2024

بەدرۆن هێرشکرایەوە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا و کوژراو هەیە

بەدرۆن هێرشکرایەوە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و 25 کوژراو و بریندار هەن. گرووپی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەدرۆن هێرشی کردووەتەوە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە سنووری دێرەزوور، کە بنکەیەکی سەربازانی ئەمەریکی تێدا جێگیرە. رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکەوە پێنج چەکدار هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژراون و 20 چەکداری دیکەش برینداربوون. هێرشەکەی بەرەی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی، سێ رۆژ دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا دێت. ژێدەر: کوردستان24

هەواڵ
04-02-2024

هۆشدارییەک لە تورکیاوە بۆ یەکێتی

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی کرد و رایگەیاند، چەندینجار بە بەرپرسانی یەکێتی و سلێمانیی گوتووە، سنوورێک بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ پەکەکە دابنێن. ئەمشەو، 4ـی شوباتی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی (A HABER) کرد. لە وەڵامی پرسیارەکاندا هەڵسەنگاندنی لەبارەی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد. لە چوارچێوەی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری دەوڵەتی تورکیاشدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پەکەکەشی کرد. هاکان فیدان رایگەیاند "یەکێتی لە سلێمانی هاوئاهەنگی لەگەڵ پەکەکەدا هەیە و ئەم راستییە لەمێژە لە رۆژەڤماندایە، بەتایبەتی لە رووی هەواڵگریشەوە زۆر لە نزیکەوە چاودێریمان کردووە. تەنانەت لەو سەردەمەی سەرۆکی میت بووم، ئەو بابەتە یەکێک بوو لەو بابەتانەی زۆر کارم لەبارەیەوە کردووە." باسی لەوەشکرد بەرلەوەی ئەم بابەتە بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکەن، زۆر هەوڵیانداوە ''بە هێمنی و بێدەنگی چ لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بێت، یان لە رێگەی میتۆدە کارپێکراوەکانی هەواڵگرییەوە، چارەیان بکەن'' بۆ ئەمەش چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی لە سلێمانی دیدار و کۆبوونەوەیان کردووە. هاکان فیدان گوتی "لە هەر دیدارێکماندا بە راشکاوی پێمان گوتوون 'دەمانەوێت سنوورێک بۆ پەیوەندییەکانتان لەگەڵ پەکەکە دابنێن. ئەمانە ژێرخانی ئەم ناوچەیە بەکاردەهێنن، ئێوەش ناسنامەیان پێدەدەن، لە نەخۆشخانەکانتاندا چارەسەریان دەکەن، مافی نیشتەجێبوونیان پێدەدەن و رێگەیان بۆ خۆش دەکەن چالاکی و کردەوەکانیان بکەن. چاوەڕێی ئەوەتان لێناکەین راستەوخۆ لەگەڵیان بجەنگن، لە هاوکێشەی هێزەکانتان تێدەگەین، دەتوانین هەموو شتێک لەم رووەوە بکەین، بەڵام ئەوەی داوای دەکەین هاوئاهەنگییان لەگەڵ مەکەن، چونکە ئێوە دەخاتە بەرەی دوژمنەوە و دەبێ وازبێنن." وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، "بەرپرسانی یەکێتیی ماوەیەک بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانیان هەندێک هەنگاویان نا و بەهەمان شێوە لایەنی بەرامبەریشیان رازیکرد. دواتر بینیمان ئەمانە (یەکێتی) نیازیان نییە دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان بن. پاشان دوای راوێژکردن لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، ئەم بابەتەمان کردە سیاسەتی فەرمی و بۆ رای گشتیی ئاشکرامان کرد. قۆناخ بە قۆناخ دەستمانکرد بە سزادانیان. ئێستاش لە رێگەی سنووردارکردنی چالاکییە ئاسمانییەکان سزایان دەدەین. ئاسمانی تورکیامان بەسەریاندا داخستووە و هیچ فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئێمەوە بۆ ئەوێ ناچێت. گرنگ نییە لە کوێوە فڕۆکەیان بۆ دەچێت و چۆن کاری پێدەکەن، بەڵام ئەوەی دیارە، فڕۆکەخانەی سلێمانی 60٪ـی تواناکان و جموجۆڵە ئاسمانییەکانی پەکیکەوتووە و سنووردار بووە و هەموو چالاکییەکان ئاراستەی هەولێر کراون. لەنێوان سلێمانی و هەولێریش رکابەرییەکی زۆر جدی هەیە." هاکان فیدان جەختی لەوە کردەوە، "لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، هەولێر بۆ ئێمە نزیکترە و لەپێشینەن. چەند جارێک بە سلێمانیمان گوتووە، دەکرێ دەستبەرداری سزاکانمان بین؛ ئەگەر ئێوە سنوورێک بۆ پەیوەندییەکانتان لەگەڵ تیرۆر دابنێن. بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بن، ئێمەش ناچار دەبین هەنگاوی زۆر زیاتر بنێین. ئەمە خواست و بژاردەی ئێمە نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئەمە پابەندیی و ناچاری ئێمەیە، کە ئەم هەنگاوانە بنێین. هەروەها ئەرکی سەرشانمانە بەرامبەر نیشتمان و هاووڵاتییانمان. بۆ تاهەتایەش لە پشتیوانیکردنی ئەو کەسانە (بەرپرسانی یەکێتی) بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەستەوەستان نابین." ژێدەر رووداو

هەواڵ
04-02-2024

هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

وابڕیارە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببنەوە. بەگوێرەی سەرچاوەیەک، شاندی پارتی پێکدێت لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، کە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات. لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەک لە ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەکەن. تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە پەیوەندی سیاسی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆیی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک نەینەوا.

هەواڵ
04-02-2024

ئەمریکا و بەریتانیا 36 پێگەی حووسییەکان بۆردوومان دەکەن

ئەمریکا و بەریتانیا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، 36 پێگەی حووسییەکانیان لە یەمەن بۆردوومان کردووە. بەرپرسانی حووسی هێرشەکان پشتڕاستدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە سەنعای پایتەختی یەمەن کەوتووەتە بەر ئاگری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا.  بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی شوباتی 2024،  ئەمریکا و بەریتانیا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد کە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکانی یەمەن دەستپێکردووە و بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی دەیان ئامانجیان کرد؛ راگەیێندراوی هاوبەشی دوو وڵاتە رۆژئاواییەکە و چەند وڵاتێکی دیکە کە پشتیوانییان لە هێرشەکە کردووە، دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکانیان "لە 13 شوێنی یەمەن، 36 پێگەی حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکان دژی هاتووچۆی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی و بازرگانی و کەشتییەکانی هێزی دەریایی کە بە دەریای سووردا دەڕۆن." لای خۆیەوە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە کە هەڵمەتەکە کاژێر 11:30 خولەکی شەوی شەممە بەکاتی سەنعا (هەمان کاتی هەولێر) دەستیپێکردووە.  بەگوێرەی راگەیێندراوە هاوەبەشەکە، "هێرشەکانی ئەمڕۆ بە دیاریکراوی کۆگاکانی چەک کە لە قووڵایی زەویدا شاردراونەتەوە، هەروەها مووشەکهاوێژ، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و رادارەکانی حووسیەکانیان کردنە ئامانج." ئەو هێرشانە دوای ئەوە دێن کە رۆژی هەینی، ئەمریکا دەیان پێگەی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگریی ئێرانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد بۆ ئەوەی تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی بکاتەوە کە 28ی مانگی رابردوو، لە هێرشی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی ئوردن کوژران.  ژێدەر: رووداو

1 2 ... 233 234 235 ... 1145 1146