ئەمرۆ پێنجشەممە 1/2/2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەیادی 1 شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ بە شكۆوە یادی هەڤاڵان و هاوكارانمان، شەهیدانی نەمری یەكی شوبات دەكەینەوە و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین. با يادى شههيدان كه پۆلێك سهركرده و كاديرى ديار و بهتواناى پارتى و يهكێتى و لايهنهكانى ديكه و خهڵكى كوردستان بوون و كرانه ئامانجى تاوانێكى رهشى تيرۆریستى، بكهينه ههوێنى يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و كارى پێكهوهيى بۆ خزمهتكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گهل و نيشتمان. دروود بۆ یاد و گیانی شەهیدانی یەكی شوبات و تەواوی شەهیدانی كوردستان. گیانیان شاد و یادیان هەمیشە بە خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینی بارینی بەفردەکات لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاویەکان. ئهمڕۆ پێنجهشممه 1ی 2ی 2024، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، سبەی ھەینی ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بارانی پچڕ پچڕ و رێژە مامناوەند دەبێت و لە سەنتەری شاری سلێمانی و تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورانە بەفر دهبارێت. گوتیشی، لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئاسمان ھەوراوی دەبێت، ھەندێک کات نمە بارانێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە جیاوازی ناوچەکان ئەمڕۆ 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و سبەی هەینی لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 1/2/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 151,500 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانی رۆژی چوارشەممە 100 دۆلار بەرامبەر 153,100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئەنجومەنی وەزیران:* ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی پێویستە لە زووترین کاتدا هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات بەوشێوەی لەسەری ڕێكکەوتوین و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/31، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەدا، سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر بەشداری و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیى سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانیی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا لە ڕۆژانی 15-19ى ئهم مانگه. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کۆڕبەندی داڤۆس، یەکێکە لە گردبوونەوە گرنگەکان لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لەو جۆرە کۆڕبەند و کۆنفرانسانەدا، گرنگییەکی زۆری هەیە و نیشانەی پێگەی گرنگی هەرێمە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. سەرۆکوەزیران گوتیشی بۆ یەکەم جار ئەمساڵ لە داڤۆس، (ماڵی کوردستان)مان بە بەشداری و ئامادەبوونی چەندین وەبەرهێنەری کوردستانی کردەوە بە ئاراستەی دروستکردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان کەرتی تایبەتی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەت و هەلی کاری زیاتر. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوەکانمان لە داڤۆس لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی جیهان، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بوو بەو هێرش و پەلامارانەی دەکرێنە سەر هەرێم، جەختیشی کردەوە کە هاوسۆزییەکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو، بەتایبەتی کە هێرشی ناڕەوا و بێپاساو دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی کوردستان. سەرۆکوەزیران دووبارە بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی و هەموو شەهیدانی دیکە کرد کە بوونە قوربانی هێرش و زوڵم و ستەمێکی زۆر گەورە لە دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان. لە بڕگەی دووەمدا، دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە بودجە و مووچە و تێچووی بەرهەمهێنان و نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو. ئەندامانی شاندی دانوستان و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، جەختیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هەرێمی کوردستانیش پڕۆژەی خۆی سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی پێشکەش بە لایەنی فیدڕاڵی کردووە بە ئاراستەی لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی لە یاسای ئێستای بودجەی فیدڕاڵ هەن کە ڕێگرن لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بەگوێرەی تەرخانکراوی خشتەکانی بودجە، لەپێش هەموويشیانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە تەمویلکردنی هەرێم بە بەشێک لە خەرجیى مووچە لە ڕۆژی 1/14 بەڵام بە داخەوە دوای تێپەڕبوونی 17 ڕۆژ تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە شایستەی خۆی دەزانێت لە بەرانبەر بەجێگەیاندنی پابەندییەکانی، بەشەبودجە و مووچەی شایستەی خۆی بۆ بنێردرێت هاوشێوەی سەرتاسەری عێراق، كە مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی ئەم دواخستن و بیانوو و ڕێکارانەوە، ماوەیەکی زۆرە مووچەکەنیان دواکەوتووە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و بژێوی دروست کردوون، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەرچی زووە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ جێبەجێ بکات و لە هەمان کاتیشدا هەرچی زووە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات بەوشێوەی لەسەری ڕێكکەوتوین و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی تاکوو چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە دەست بێ بودجەیی و بێ مووچەییەوە زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت و چارەسەرێکی بنەڕەتیى ئەم بابەتە بکرێت، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانیش بووە بە زیادەوە جێبەجێ کراوە چ لە پێشکەشکردنی زانیاری لەسەر میلاکی گشتی و داهات و خەرجییەکانی هەرێم و واڵاکردنی دەرگا و تۆماری دامەزراوەکانی هەرێم بۆ وردبینیى چاودێریى دارایی فیدراڵ، بۆیە هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوەتهوه بۆ دواخستنی هەموارکردنی یاسای بودجە و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاريهتی خۆی لە بەرانبەر دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان هەروەک لە دەستووردا جێگیر کراوە. بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گرێبەستەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەکانی ماستەرپلانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خرایە ڕوو، کە تێیدا کێشە و گرفت و پێشنیاری چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە خرانە ڕوو بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ماستەرپلان لەچوارچێوەی نەخشەی پەسەندکراو کە گرنگیيەکی زۆری هەیە و بنەمای پێشخستن و ڕێکخستنی تەواوی سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمە و زامنی ئاراستەی فراوانبوون و بووژاندنەوەیە بۆ مەودایەکی درێژخایان بە ڕەچاوکردنی گۆڕانکارییە ئابووری و ژینگەیی وکۆمەڵایەتیيەکان و دوور لە بەکارهێنانی نادروستی زەوی گشتی و بە ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی و گەشەسەندنی هەڕەمەکی و بێ پلانیی سێکتەرەکان.وێڕای ئەوەی حکومەت و هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی سەختی دارايی تێدەپەرێت، بەڵام بەهۆی کاریگەریى ماستهرپلان وەک بنەمایەک بۆ پێشخستن و ڕێكخستنی تهواوی سێكتهره خزمهتگوزارییهكانی شار و ڕێكخستنهوهی بەكارهێنانی زهوی و ئاراستهی فراوانبوون و بووژاندنهوهی شار، هەروەها بابهتهکە كاریگهری لهسهر ئهركـ و ئهدای وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار ههیه و ئهو پڕۆژانهی كه گرێبهستیان لهسهر ئهنجامدراوه به ڕاگیراوی ماونهتهوه بارگرانی له ههموو ڕوویهكهوه لهسهر حكومهت دروست كردووه.بۆیە لە دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەندکرد و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەگوێرەی تایبەتمەندی و توانای داراییى بەردەست ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان بگیرێنە بەر. لە دوا بڕگەی کۆبوونەوە، ڕەشنووسی کۆتایی (ڕێنمایی کارکردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان) خرایە ڕوو کە لەلایەن لیژنەیەکی وەزاریی هاوبەش ئامادە کرابوو کە تێیدا ڕەچاوی ئەو تێبینیانە کرابوو کە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە لە ماوەی پێشوو ئاراستەی سکرتاریەتیى ئەنجومەنی وەزیرانیان کردبوو.ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی ئامادەبووان ڕەشنووسەکەی پەسەند کرد کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانیيە لە هەرێم بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕی کار و ڕێکخستنەوەی پەیوەندیی گرێبەستی نێوان خاوەنکار و کرێکاری بیانی و کۆمپانیای هێنەری کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی هاوسەنگ کە مافی هەمووانی تێدا پارێزراو بێت و پابەندیەکانی هەمووان ئاشکرا بێت و لە کاتی سەرپێچی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی ببنەوە، لە هەمان کاتدا ڕێنماییەکان بنەماکانی پاراستنی مافی کرێکاری خۆماڵی لەخۆ گرتووە و پێدانی هەلی کار بە کرێکاری بیانی تەنها لەو دەرفەت و بوارانە دەبێت کە کرێکاری خۆماڵی ناتوانێت پڕیان بکاتەوە، لە هەمان کاتدا پاراستنی مافەکانی کرێکاری بیانی بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان لەچوارچێوەی ڕێکەوتننامە جیهانییەکان بەشێکی گرنگی ڕێنماییەکە پێک دەهێنێت.
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو. ئەمرۆ چوارشەممە 31/1/2024 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ تۆمەتباری بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیر بکرێن. ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان بەرەگەز عەرەبن و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٠) لەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ لەکوردستان-عیراق، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ئهمڕۆ چوارشهممه، 31-01-2024، بهسهرپهرشتیی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهنجوومهنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدهبێتهوه و چهندین پرس و بابهتی گرنگ تاوتوێ دهكرێت، لهوانه پوختهیهك لهسهر سهردانی شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهسهرۆكایهتی سهرۆكوهزیران بۆ داڤۆس و دهرهنجامی ئهو دیدار و گفتوگۆیانهی لهداڤۆس كران، دهخرێتهڕوو. هاوكات تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران، تاوتوێی ئهنجامی گفتوگۆكانی ههولێر و بهغدا لهبارهی مووچه و بودجه و ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا دهكرێت. هاوكات له بهشێكی دیكهدا دهنگ لهسهر رهشنووسی پڕۆژهیاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له ههرێمی كوردستان دهدرێت.
ئەمرۆ سێشەممە 30/1/2024 ئاسایشی هەولێر، لەراگەیەنراوێکدا دەستگیر کردنی باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر: دوای چاودێری کردن و بەدواداچونی هێزەکانمان ، وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە لە (٤) تۆمەتبار پێکهاتبوون بەناوەکانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان ، جێگەی ئاماژەیە ئەم باندە لەشێوەی (کەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو ،بە شێوازی قوتدان لە(گەدەیان )هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێکی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (کۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو ،دوای دەستگیرکردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرەرانەی کەلەجەستەیاندا حەشاریان دابو.سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین کەهەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانن. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر٢٠٢٤/٠١/٣٠
پێگەى پۆڵیتیکۆى ئەمریکى پێشبینیکرد، کە لە 48 کاتژمێرى داهاتوودا ئەمریکا دەست بە هێرش بۆ سەر گروپەکانى ئێران لە عێراق و سوریا بکات. پێگەکە ئاشکراشیکرد، جۆ بایدین سەرۆکى ئەمریکى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى داوای لە راوێژکارەکانی کردووە بژاردەکانی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر بنکەى سەربازى تەنەف لە ئوردن ئامادە بکەن. ئەوەشى ئاشکرایکردووە، لەو بژاردانەى ئەمادەکراوە، وەڵامدانەوەی هێرشەکە، لێدان لە گروپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێرانى لە عێراق و سوریا تێدایە، لەگەڵ لێدان لە بەرپرسانی ئێرانی. هەروەها بژاردەکان لێدانی لە کەشتییەکانی ئێرانیشی تێدا لە ئاوەکانی کەنداو، بۆ ئەوەى بە تەواوى کۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت، کە دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا.
ئاسایشی دهۆک، دوو سەنتەری جوانکاری ئافرەتان لەشاری (دهۆک) دادەخات. ئەمرۆ سێشەممە 30/1/2024 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک) و بەهاوکاری (سەندیکای پزیشکانی کوردستان/ لقی دهۆک) بەفەرمانی بەڕێز دادوەر، دوو سەنتەری جوانکاری ئافرەتان داخران. ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانەی لەو سەنتەرانە خۆیان بە دکتۆری جوانکاری ناساند بوو، هیچیان بروانامەی پزیشکیان نەبووە، بۆیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، تۆمەتباران راگیراون وپەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
ئەمریکا، سەرکۆنەی لە سێدارەدانی ئەو چوار گەنجە سیاسییە کوردەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە بەرە بەیانی دوێنێ دووشەممە لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدران. نووسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران لە پەیامێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر)ی پێشوو، بڵاویکردووەتەوە، لە سێدارەدانی ئەو چوار گەنجە کوردە دەرخەری ئەو راستییە، کە ئێران بە ئاشکرا مافەکانی مرۆڤ پشتگوێ دەخات، ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لەوەی ئێران بە بەپرسیاری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بناسێنێت. هەروەها ئاماژەیداوە، بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی بەدەستی نووسنگەکەیان گەیشتووە، ئەو چوار گەنجە کورد ئەشکەنجەیەکی توندیان دراوە و دادگایکردنەکەشیان نادادپەرەرانە بووە.
بڕیارە سبەینێ ڕۆژی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، سەبارەت بەبەشداری سەرۆكی حكومەت لە داڤۆس، پرسی موچەو بودجەو تێچووی وەبەرهێنان و گواستنەوەی نەوت، دەنگدان لەسەر رێنمایی كاركردنی بیانی لە هەرێمی كوردستان. كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران چەند تەوەرێك لە خۆ دەگرێت لەوانە: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت قسە لەسەر سەردانەكەی دەكات بۆ داڤۆس. ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی قسە لەسەر گفتوگۆكانی بودجەو موچە دەكات لەگەڵ بەغداد. كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان قسە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەكات. دارا رەشید وەزیری پلاندانان قسە لەسەر رەشنوسی (رێنمایی كاركردنی بیانی لە هەرێمی كوردستان) دەكات.
لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر ڕۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک،لەکاتێکدا ئێمە ڕوون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە! بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە!ئایا ئەم شەفافییەت و تەوزیحەی لە ئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟ گەڕانێکی سادە، لە چوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو: ئەلجەزیرە، 20%ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات کە نزیکی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە کە زیاترە لە موچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەلحوڕە: 300 ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەیوەهمی چووە.. ئەلبەغداد ئەلیەوم: لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا، 22 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن کە 800 ملیار دینار لەخەزێنەی عێراق دەبەن. بی بی سی: ساڵی 2014 حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە کە 50 هەزار سەربازی وەهمی مووچەیان لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن،وەهمی نەک بندیوار!. ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟ ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە! پێشەوا هەورامانی