Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13742 بابەت
هەواڵ
08-02-2024

چەند پەیامێکی گرنگ لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی ئێن بی سی ئەمەریكی رایگەیاند: سرووشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازیی، ئابووریی و سیاسییەوە، چونكە ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بووینەوە و بۆیه‌ پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمەریكاوە. سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە و مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازی زیاترە بۆئەوەی توانای سەربازی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان خەڵكی خۆمان بكەین بەڵكو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن" نوێدەکرێتەوە... K24

هەواڵ
08-02-2024

ئیسرائیل بڕیارەکانی دادگای لاهای فەرامۆش دەکات

لە کاتێکدا دوو هەفتە بەسەر دەرکردنی بڕیارەکانی دادگای لاهایدا تێپەڕیووە لەسەر ئەو دۆسیەی سکاڵایەی کۆماری ئەفریقای باشوور دژ بە ئیسرائیل لە دادگاکە تۆماری کرد، بەلام ئیسرائیل بەردەوامە لە گوێ نەدان بە بڕیارەکانی دادگاکە لەبارەی ڕێگەدان بە هاوکارییە مرۆییەکان و کردەکانی کوشتن. دادگای لاهای، لە ٢٦ی کانوونی دووەمدا بڕیاریدا لەسەر ئەوەی ئیسرائیل هەموو جۆرە ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ رێگریی کردن لە هەر جۆرە کردەیەک کە دەبێتە هۆی کوشتن، هێرش و کاولکاری بۆ سەر خەڵکی غەززە. بەڵام داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی دەدەن کە ئیسرائیل لە دوای بڕیاری دادگای لاهای لە بری ئازادکردنی ئەو هاوکارییە مرۆییە سمبولیانەی ڕێگەی پێدراوە بچنە غەززەوە، زیاتر توندی کردوون.هەروەها سەرەڕای بڕیاری دادگای لاهای بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەر جۆرە کردەیەکی کە دەبێتە هۆی کوشتن، هێرش و کاولکاری بۆ سەر خەڵکی غەززە، ئیسرائیل لە ٢٦ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا هەزار و ٦٢٥ فەڵەستینی دیکەی کوشتووە. سەرچاوە: AA

هەواڵ
08-02-2024

په‌رله‌مان تاوتوێی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق ده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا تاوتوێی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق بكات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 5ی شه‌و ده‌ست پێ ده‌كات. له‌ كارنامه‌كه‌دا هاتووه‌، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا به‌ درۆن هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به‌ سێ هاژه‌ك گڕی تێبه‌ردا، له‌ ئه‌نجامی هێرشكه‌ش 3 كه‌س كوژران كه‌ دوو له‌وان به‌رپرسی سه‌ربازی و هه‌واڵگری كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی بوون. ژێدەر کوردستان تیڤی

هەواڵ
08-02-2024

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئۆتۆمبێلێکی حیزبوڵا

فڕۆکەی ئیسرائیلی هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی و کوژراو و بریندار هەیە. کەمێک پێش ئێستا، لە شاری نبتەی لوبنان، فڕۆکەی ئیسرائیلی هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی کە سێ کەسی تێدا بووە .

هەواڵ
08-02-2024

شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتە...

کەشناسێک ئاشکرای دەکات، لەرۆژی شەممەوە لەناوچەكانی عێراق تاوە باران و تەرزە بارین و دروستبوونی كەڵەكە ھەوری بە بروسكە دەبێت. ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە رۆژی شەممەوە 10/2/2024 حاڵەتێكی ناسەقامگیری كەش لەدەریای سوورەوە چالاك دەبێت بۆ سەر ناوچەكانی سعوودییە و لە زۆرێك لەناوچەكانی عێراق تاوە باران و تەرزە بارین و دروستبوونی كەڵەكە ھەوری بە بروسكە دەبێت، ئەگەریش ھەیە ئەم حاڵەتە لەئێوارەی رۆژی شەممە 10/2/2024 بەشێوەیەكی لاواز كاریگەری لەسەر ناوچەكانی سنووری گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك ببێت بەبارانی مامناوەند و ھەندێ شوێنێش تاوە باران و بروسكە تیایدا چالاك دەبێت. هەروەها گوتی: لە 15ی ئەم مانگەوە بەھۆی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەك لە باكووری زەریای ئەتڵەسییەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست و ھێنانی بارستەیەك ھەوای زۆر شێدار و تەڕ شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین و ھەورە بروسكە سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بە رێژە و كاریگەری جیاواز دەگرێتەوە كە تیایدا پێشبینی بارانێكی زۆر دەكرێت و ئەمجارە بۆ ناوچەكانی سنووری گەرمیان و كەركوكیش بارانەكە زۆر باش دەبێت ، شەپۆلەكەش جیاواز دەبێت لەڕووی شێوازی ھاتن و دابەشبوونی بارانەكان كە بەشێوەیەكی بەرفراوان كاریگەری دروست دەكات. گوتیشی: بەم شەپۆلە رێژەی بارانبارین زیاد دەبێت كە سوپاس بۆ خودا لە زۆرینەی ناوچەكان بەتێكرا بارانی ئەم وەرزە 2023-2024 تا ئێستا لەچاو ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەم كاتە زیاتربووە .

هەواڵ
07-02-2024

ناسنامەی ئەو سەرکردانەی حەشد ئاشکرا کرا کە ئەمشەو لە بەغدا کوژران

لە بەغدای پایتەختی عێراق ده‌نگی سێ تەقینەوە بیسترا. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له‌ رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانه‌ سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە. هەردوو سەرکردەی دیاری کەتائیبی حزبوڵا، ئەبوباقر ساعیدی کە بەرپرسی پاڵپشتی  و هێزی ئاسمانیی بووە و ئەرکان علیاوی کە بەرپرسی زانیاری و هەواڵگریی کەتائیب بوو لە بۆردومانەکەی ئەمشەوی بەغدادا کوژراون

هەواڵ
07-02-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا کرد

پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا لەکۆبوونەوەی نێوانیان باسی لێوەکرا،هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بابەتی بەشێکی گفتوگۆ بوو. بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد،حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ناوچەیەدا دەیەوێت فاکتەری سەقامگیری و ئارامیبێت و نایەوێت هۆکاربێت بۆ تێکدانی ئاسایشی هیچ ناوچەیەک. لەبارەی هێرشی مووشەکی سەر هەولێریش وەزیری بەرگری تورکیا نیگەرانی قوڵی ڕاگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەم هێرشە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت" پێشەواهەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
07-02-2024

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 7/2/2024, 100 دۆلار بەرامبەر 152,000 دینار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵ
07-02-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا کرد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و شاندی یاوەریان کرد. کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەش و پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی؛ وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا سەردانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، 06-02-2024، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا؛ مەتین گوراک، سەرۆک ئەرکانی سوپا و شاندی یاوەریان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا. ئەو شاندە سەربازییەی تورکیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق؛ سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراقی کۆبووەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو شاندە سەربازییەی تورکیا دووپاتیکردەوە، رێگەنادەن خاکی عێراق بکرێتە سەرچاوەی هەڕەشەکردن لەسەر توركیا و وڵاتانی دراوسێ و "لەوچوارچێوەشدا عێراق رێوشوێنی زۆری بۆ پاراستنی سنوورەكانی لەگەڵ توركیا گرتووەتەبەر".

هەواڵ
07-02-2024

لەبارە سەگە بێلانەکان پارێزگاری هەولێر کۆدەبێتەوە

رۆژی سێشەممە 2024.2.6، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە پەناگەی داڵدەدانی سەگى بێلانە ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەند، بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەڕێوەبەرانى ڤێتەرنەرى، خزمەتگوزاریى ژینگە پارێزى، قەیرانەکانی پارێزگا، نوێنەرى تەندروستى و لایەنى دیکەى پەیوەندار ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر لە نزیکەوە لە کاروبارەکانى شێڵتەرى ناوبراوى کۆڵییەوە و بەدواداچوونى بۆ چۆنیەتى ڕێرەوەى چارەسەری پزیشکی ڤێتێرنێری و ڕێکارە زانستیەکانی شێڵتەرەکە کرد، هەروەها دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەند و ستافى شێڵتەرەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان. لە تەوەرێکى تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و کەم و کوڕی و پێداویستیەکانی شێڵتەرەکە و پڕۆسەى کۆکردنەوەى سەگى بێلانە کرا، ئاماژەبەوەکرا، کە بەشێوازێکی زۆر دروست و رێکوپێک سەگی بێلانە دەگوازرێنەوە بۆ شێڵتەرەکە و بەوهۆیەشەوە توانراوە ژمارەیەکى زۆری سەگى بێلانە لە ناوشار دوربخرێنەوە، ئەمەش واى کردووە حاڵەتەکانی پەلاماردانی هاووڵاتییان لەلایەن سەگەوە زۆر کەمببێتەوە و تەئکید لە بەردەوامبوونی پڕۆسەکە لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کرایەوە. جێگەى باسە، ماوەی چەند ساڵێكە لە كوردستان بەگشتیى و هەولێری پایتەخت بەتایبەتى بوونی سەگی بێلانە لە کۆچە و کۆڵانەکانی شار مەترسی زۆریان بۆ سەرگیانی هاووڵاتیان دروستكردبوو و تا دەهات ژمارەی ئەو سەگەنەش لە زیادبووندابوون، ڕۆژانەش لێرە و لەوێ‌ پەلاماری منداڵ و گەورە و پیر و بەساڵاچووانیان دەدا، هەبوونی ئەو هەموو سەگە لەناو شار جگە لەوەی ببوونە هۆی زیان گەیاندن بە هاووڵاتیان، لەهەمانکاتدا دیمەنی پایتەختیان شێواندبوو و هاووڵاتیانیش هەراسان ببوون و كار گەیشتبووە ئەوەى هیچ دایك و باوكێك زاتی ئەوەى نەدەکرد منداڵەكانیان بنێرن بۆ دەرەوەی ماڵ، هەربۆیە پارێزگاى هەولێر بەگوژمەى (450 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پارێزگا و لە سەر ڕووبەرى (20) دۆنم زەوی و بە دوورى (15) کیلۆمەتر لە ناوەندی شارى هەولێر، شێڵتەرێکى سەردەمیانەى بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە و ڤاکسینکردنیان دروستکرد.

هەواڵ
07-02-2024

ئیسرائیل سەختی حزبوڵڵای لوبنانی بۆردومان دەکات

سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند هاژەكێكی ئاراستەی شاری حومس و لادێكانی كردوو دەنگی زیاتر لە 9 تەقینەوە لەناوچەیە بیستراوە. بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەكان ، ئەو هاژەكە نەناسراوانە پێدەچێت ئیسرائیلی بن كە لە نزیك پاڵاوگەی حومس و قوسەیر و كێڵگەكانی ئاوراس لە نێوجەرگەی شاری حومس كەوتوونەتە خوارەوە،هاوكاتیش هێزەكانی سوپای سووریا و حزبوڵڵای لوبنان لەو شوێنە جێگیرن. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سوریا رایگەیاند: لەئەنجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا بۆ سەر شاری حومس و لادێكانی، چەند كەسێك كوژراون و برینداربوون، هەروەها زیانی ماددیش كەوتوونەتەوە.  هەروەها سانا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، نزیكەی كاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی باكووری تەرابلوسەوە دەستپێكرد و ژمارەیەك خاڵی لە شاری حومس كردە ئامانج.  ژێدەر کوردستان تیڤی

هەواڵ
07-02-2024

وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور با...

ئێوارەی رۆژی سێشەممە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری ئەو وڵاتە گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا. لەبارەی سەردانەکەوە، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، " شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا کرد". ئەمڕۆ کاژێر 09:30، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.  بڕیارە یەشار گولەر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.

1 2 ... 232 233 234 ... 1145 1146