سوپاسالاری ئەڵمانیا دەلێت: پێویستە سوپا بۆ جەنگ ئامادە بکەین. رۆژی یەکشەممە، 11ی شوباتی 2024، گارستن بغۆیە، سوپاسالاری ئەڵمانیا گوتی، بەهۆی زیادبوونی ئەگەری جەنگ و سەپاندنی بەسەر وڵاتەکەیدا، پێویستە لە پێنج ساڵی داهاتوودا سوپای ئەڵمانیا بە تەواوەتی ئامادەی جەنگ بێت. سوپاسالاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەکاریی بۆ جەنگ پێویستی بە گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە و بەرەوپێشبردنی راهێنانی سەربازی و توانای سوپایە. ئەو گوتانەی سوپاسالاری ئەڵمانیا دوای ئەوە دێن کە دوێنێ یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی - ناتۆ رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی کۆگەکان و ناردنی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ ئۆکراینا، پێویستە پیشەسازیی بەرهەمهێنانی چەک فراوان بکرێن و چەکی زیاتر بەرهەمبهێندرێت. هەروەها گوتیشی، "تاوەکو ئەو کاتەی وەبەرهێنان لە ئاسایشمان بکەین و یەکگرتوو بین، ئەوا دەتوانین رێگریی لە هەموو شەڕانگێزییەکان بکەین." سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەش کرد، "ناتۆ بە دوای شەڕەوە نییە لەگەڵ رووسیا، بەڵام پێویستە خۆمان بۆ ئەگەری رووبەڕووبوونەوەیەکی دەیان ساڵی ئامادە بکەین." هەروەها گوتیشی، "لە نزیکەوە چاودێری ئەوە دەکەین کە رووسیا دەیکات و پێگەی خۆمان لە بەشی رۆژهەڵات هاوپەیمانیێتییەکە بەهێزتر کردووە." بە گوێرەی گوتەکانی یانس ستۆلتنبێرگ، ئەگەر رووسیا جەنگەکە دژی ئۆکراینا بباتەوە، ئەوا هیچ دڵنیاییەک نییە کە "شەڕانگێزییەکانی" بووەستن و بڵاونەبنەوە؛ بۆیە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا و زیادکردنی تواناکانی ناتۆ باشترین رێکاری بەرگریکردنە. ئەو گوتانەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدان، بڕیارە 15ی ئەم مانگە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ناتۆ کۆببنەوە کە گفتوگۆکردن لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا و پاڵپشتیکردنی کیێڤ مژاری سەرەکییان دەبێت.
دواجار نووسینگهی راگهیاندنی لاهور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی پێشووی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاڵای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لهسهر لۆگۆكهی و وێنهی ناوبراو لابرد. ئهمڕۆ یهكشهممه 11ی شوباتی 2024، نووسینگهی راگهیاندنی لاهور شێخ جهنگی لۆگۆكهی گۆڕی و ئاڵای یهكێتی لهسهر لۆگۆكه لابرد.پهیجی نووسینگهی راگهیاندنی لاهور شێخ جهنگی له تۆڕی كۆمهلایهتی فهیسبووك كه له دوای رووداوهكانی 8ی تهمموزی 2021هوه ببووه سهرچاوهی میدیای فهرمی ناوبراو، تا ئهمڕۆ لۆگۆكهی ئاڵایهكی یهكێتی نیشتمانی لهسهر بوو، بهڵام ئهمڕۆ ئاڵاكهی یهكێتی لابرد و لۆگۆیهكی نوێی دانا. هاوكات ئهو وێنهیهی لاهور شێخ جهنگی لابرد كه ئاڵایهكی یهكێتی لهپشتهوه بوو و وێنهیهكی تری داتا كه ئاڵایهكی كوردستان و عێراقی له پشتهوهیه. له كۆنگرهی چوارهمهوه، لاهور شێخ جهنگی بووه هاوسهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بهڵام له دوای رووداوهكانی 8ی تهمموزی 2021 ورده ورده لهو پۆسته دوورخرایهوه تا دواجار له كۆنگرهی پێنجهمدا سیستمی هاوسهرۆكی ههڵوهشایهوه و بافڵ تاڵهبانی وهك سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكرا. ئەم بابەتە لە وێستگەنیوز وەرگیراوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی شوباتی 2024) لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە رۆژانی 12 تاوەکوو 14 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. هەر لە لوتکەکەدا بڕیارە سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان گوتارێک پێشکەش بکات. هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/2/11، سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ئەم هەفتەیەوە رایگەیاند، لە 14ی ئەم مانگە کە دەکەوێتە چوارشەممەوە، دوو نزمەپاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سور روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکەن و دەبنە هۆی گەیشتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بە هەرێم.راشیگەیاند، بۆ رۆژەکانی 15 و 16ی ئەم مانگە، رێژەی بارانبارین زۆرتر دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان بەبڕی جیاواز بەفر و باران دەبارێت، کە بڕەکەی لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت و لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێک ناوچەی تر بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە، کە ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت.ئەو شارەزای کەشناسییە وتیشی "خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات و کاریگەری شەپۆلەکە تا 17 و 18ی شوبات دەمێنێتەوە، ماوەی کاریگەری شەپۆلەکە بە هەور و بەفر و باران لەنێوان 40 بۆ 85 کاتژمێر دەخایەنێت، پێدەچێت رێژەی بارین لەم شەپۆلەدا لە سەروو 25 بۆ نزیکەی 100 ملم و لە هەندێک ناوچە سەروو 100 ملم بێت."
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ٩ نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا ڕادەگەیەنێت بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك. تێبینی؛ پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری،هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت. داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت. كار تەنها بە فۆری ڕەسەنی پەسەندكراو دەكرێت. داواکاری پێویستە تەمەنی لەنێوان (٢٤بۆ٣٥)ساڵ بێت. ئاگاداركردنەوەی هاولاتیان دوو ڕۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت. دابەشكردنی فۆڕم بۆماوەی یەك ڕۆژ دەبێت. داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و تەسکەرە یان کارتی نیشتمانی پێ بێت. شوێنی دابەشکردنی فۆڕم بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک(ريڤةبةريا چاڤديريا كيم ئةنداماندهوك تاخى ئيتويت پشت چاكسازيا ئافرةت وسنيلا) لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٢/١٣ وەرگرتنەوەی فۆڕم یان دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٠ لەهەمان شوێن بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک.
وابڕیارە دادگای فیدراڵیی بۆ جاری دەیەم لەبارەی سکاڵایەک کە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کۆببێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جاری دەیەم لەبارەی سکاڵایەک کە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە. ماددەکان تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان و، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون. رۆژی یەکشەممە، 04-02-2024، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵاکە کۆببووەوە؛ بەڵام بڕیاردانی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 11-02-2024 دواخست، دیاریش نییە ئەمڕۆ سکاڵاکە بە شێوەیەکی یەکجارەکی یەکلایی دەکاتەوە یان نا. ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، دواخستنی بەردەوامی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵاکە جێگەی گومانە. ئاماژەی بەوەش کردبوو، ههر گۆڕانكارییهك له كورسی كۆتاكان بكرێت، دهبێت به راوێژ لهگهڵ نوێنهرانی پێكهاتهكان بكرێت. ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە: ماددەی یەکەم (1): پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە (111) سەد و یازدە ئەندام پێکدێت. ماددەی نۆیەم (9): هەرێمی کوردستان – عێراق بە یەک ناوچەی دەنگدان دادەندرێت و، بەسەر چەند مەرکەزێکی دەنگداندا دابەش دەکریت. ماددەی پازدەم (15): بۆ هەرێمی کوردستان، خشتە بەناوی دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەرکەزەکانی هەڵبژاردن ئامادە دەکرێن و بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەکان رێکدەخرێن کە پیشە و ناونیشانیان و بەروار و جێگەی لەدایکبوونیان تێدا تۆمارکراوە. ئەگەر لە توانادا نەبوو ئەوە بکرێت، ئەو کاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەکی دیکەی لەبارتر بۆ وەدی هێنانی مەبەستی پێویست دیاریبکات. ماددەی بیست و دووەم (22): 1. هەر کیانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا بۆی هەیە لیستێکی تایبەت بە ناوی پالێوراوەکانی خۆی لەسەر ئاستی کوردستان – عێراق بکات کە رێژەیەکی ئافرەتی تێیدا بێت لە سەدا 30 کەمتر نەبێت و، ناوی پالێوڕاوەکانیش بە شێوەیەک ریزبەند کرابن کە نواندنی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەماندا گەرەنتی بکات. بە مەرجێک ژمارەی پاڵێوراوەکان لە هەر لیستێکی هەڵبژاردندا لە سێ پالێوڕاو کەمتر نەبن. 2. لیستی پاڵێوراوەکان لە ماوەی (15) رۆژدا لە رێککەوتی راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشکەش بە سەرۆکی دەستەی باڵا دەکرێت و هەموو بەڵگەنامەیەکی پێوە دەلکێندرێت کە لە ماددەی 21ـدا داواکراون. ماددەی سی و شەشەم (36): 1. پێنج کورسی بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخاندەکرێت. پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن. 2. پێنج کورسی بۆ تورکمان تەرخاندەکرێن و، پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن. 3. یەک کورسی بۆ ئەرمەن تەرخاندەکرێت و، كاندیدهكانى ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێی لەسەر دەکەن. ژێدەر کوردستان24
کابووسەکەی بافڵ تاڵەبانی دەبێتە راستی و حیزبێکی کاریگەر لە زۆنی سەوز هەڵدەتۆقێت کە ژمارەیەک سەرکردەی پێشووی یەکێتی لەخۆ دەگرێت، کە دیارترینیان لاهور جەنگی و بەرهەم ساڵحە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هەریەکە لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و عەدنانی حەمەی مینە، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ژینۆ محەمەد و شادومان حەسەن و چەند کەسێکی دیکە بەنیازی پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێزن لە بەرامبەر یەکێتی ئێستا بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی. باڵکێش زانیویەتی، کاروباری پەیوەندییەکانی ئەو بەرەیە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە سەرپەرشتی دەکرێت و تائێستا دوو جار سەردانی هەولێری کردووە و داوای پاڵپشتی لە پارتی کردووە، بەڵام دیار نییە پارتی چ وەڵامێکی داونەتەوە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، تەنیا دوو کورد و یەک سونە بەشدارییان کرد و ئەوانی دیکە هەموویان لە فراکسیۆنە شیعەکان بوون. دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە موسەنا ئەمین و سۆران عومەر هیچ کەسێکی دیکەیان ئامادەنین و سوننەکانیش تەنیا یەک پەرلەمانتاریان بەشداریکردووە. مەندەلاوی داوایەکی ئاراستەی لیژنەکانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری کردووە کە واژۆی زیاتر لە 100 نوێنەری لەسەرە سەبارەت بە یاسایەکی پێشنیازکراو بۆ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق. ئێستا پەرلەمان تاوتوێی ئەو بابەتە دەکات.
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن.سەرۆکی حکومەت پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان.خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان. نووسینگەی ڕاگەیاندنیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2024/2/10
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لەرێگەی فرۆکەی جەنگیەوە ئیسرائیل ناوچەکانی دیماس و مەشروع دەمریان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆمبارانکردووە. وەزارەتی بەرگری سووریا بڵاویکردووەتەوە، لە رێگەی سیستەمی بەرگرییەوە بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیلیانداوەتەوە، کە چەند خاڵێکی لە دەوروبەری دیمەشق کردووەتە ئامانج. هەروەها رایگەیاندووە، هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل تەنیا زیانی ماددیان هەبووە و چەند مووشەکێکیش خراونەتە خوارەوە. بەڵام روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکدا لە دیمەشق ژمارەیەک کەسانی بیانیان کردووەتە ئامانج. بەگوێرەی ئامارێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سوپای ئیسرائیل 10 جار هێرشیکردووەتە سەر سووریا، کە حەوتیان هێرشی فڕۆکەی جەنگی بوون و سێ هێرشیش زەمینی بوون و 28 ئامانجیان پێکاوە، لە نێویاندا جبەخانە و ژمارەیەک بنکە و بارەگا هەن، کە بەهۆی هێرشەکانەوە 24 چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون، لە نێویاندا شەش کوژراو راوێژکارانی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران، چوار چەکداری حزبوڵڵای لوبنان، سێ چەکداری گرووپە میلیشیاکانی عێراق و 10 چەکداریش سەر بە گرووپە میلیشیاکانی ئێران بوون، تەنیا ناسنامەی یەکێك لە کوژراوەکان ئاشکرا نەکراوە. ژێدەر کوردستان24
شارەزایانی سەربازی خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ھەیە. شارەزای سەربازی، لیوا عادل کاکەیی ڕایگەیاند کە سووربوونی حکوومەتی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەرەوە بە تایبەتی ئەمریکا دەبێت، بەڵام شارەزای سەربازی لە عێراق موئەید جحێشی ئاماژە بەو دەدات کە بەھیچ شێوەیەک لە داھاتوودا پەیوەندی سەربازی، کاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا نابێت. شەوی ٧ی ئەم مانگە لە ئاکامی ھێرشیکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی مەشتەل ڕۆژھەڵاتی بەغدا، دوو فەرماندەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی کوژران. دواتر فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھیرشەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەبو باقر ساعید-یان بەھۆی ئەوە کوشتووە، چونکە بەرپرس بوو لە پلاندانانی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. لای خۆیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا، ھێرشەکەی شەوی ٧ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆسەر فەرماندەکانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە بەغدا، بە نابەرپرسانە لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە، دەبنە مایەی تێکدانی لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دووقۆڵی. ــ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەرەوە بە تایبەتی ئەمریکا دەبێت شارەزای سەربازی، لیوا عادل کاکەیی لەوبارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خۆی لە ڕاستییدا ئێستا، سوودانی کەوتووەتە نێوان دوو بەردی دەساڕەوە، یەکێکیان ئێرانە کە میلیشیاکانی بەرداوەتە گیانی و ئەوەی دیکە ئەمریکایە، وەکو حکوومەت، دەزگای دیپلۆماسی و پەیوەندیی نێودەوڵەتی، ئەمریکا پارێزەری عێراقە و دەبێت عێراق بە شێوەی دیپلۆماسی وەکو ھاوپەیمان ڕفتار لەگەڵدا بکات". گوتیشی: "لەلایەکی دیکەوە، ئەو میلیشیایانەی کە ئێران دروستی کردوون، بەڕەکەیان لەژێر پێی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاکێشاوە و سەرۆکوەزیرانیان بەجۆرێک خستوویانەتە دووڕێیانەیەکی زۆر خراپەوە کە ھەڵبژاردنی ھەر کام لەو دوو ڕێیانە بۆ سەرۆکوەزیران و حکوومەتەکەی باش نییە". لیوا عادل کاکەیی ئاماژەی بەوەشدا: "ئەگەر سوودانی و حکوومەتەکەی پشتی میلیشیاکانی ئێران بەر بدەن و ڕاستەخۆ پشت بدەن بە ئەمریکا، ئەگەری ھەیە سوودانی سەری تێدا بچێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر پشت لە ئەمریکا بەر بدات و پاڵپشتی لە میلیشیاکان بکات لە دژایەتیکردنی ئەمریکا، ئەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی توندی ئەمریکا دەبێتەوە". باسی لەوەشکردووە ئێستا سوودانی لەنێوان ئەمریکا و میلیشیاکانی سەربە ئێران ھەوڵ بۆ ئەوە دەدات، یارییەکە بباتەوە و لەسەر دەسەڵات بمێنێت و حکوومەتەکەی بەڕێوەببات. ئەو شارەزا سەربازییە پێی وایە کە سووربوونی حکوومەتی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەرەوە بە تایبەتی ئەمریکا دەبێت و گوتی: "سووربوونی حکوومەتی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، نەک تەنھا پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەرەوە و ئەمریكا تێکدەدات ، بەڵکو پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش تێکدەدات". گوتیشی: "کێشەکە ئەوەیە، لایەنە شیعەکان کە لە ئەنجوومەنی زۆرێنەن ھەروەھا دامودەزگاکانی حکوومەتیش دژبە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەکار دەھێنن، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دژی ئەمریکا کار دەکەن". ئەو باسی لە مەترسی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق کرد و گوتی: "ئەگەر لایەنە شیعەکان توانیان ئەو کارە بکەن و ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە، ئەوە کۆنترۆڵی عێراق لەدەست دەردەچێت و بەنھێنی و ئاشکرا دەکەوێتە دەستی ئەوان، ئەو کاتیش مەترسی لەسەر قەوارەی کورد دەبێت". - پەیوەندی سەربازی، کاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا نابێت شارەزای سەربازی لە عێراق، موئەید جحێشی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وەک دەوڵەت و وەزارەتی بەرگریی و گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، زۆر ئاساییە ڕاگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو بکاتەوە، چونکە پرسەکە پەیوەندیی بەو گفتوگۆکانی تایبەت بە وەستاندنی ھێرشەکانی نێوان ئەمریکا و گرووپی مقاوەمەی ئیسلامییەوە ھەیە، بۆیە ناکرێت لە لایەک گفتوگۆ بکرێت و لەلایەکی دیکەوە بۆردومان هەبێت". گوتیشی: "ڕایگەیاندراوەکە، سووربوونی زیاتری حکوومەتی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق دەردەخات، ئەوەش بە پاڵپشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان". موئەید جحێشی پێیوایە کە پەیوەندیی سەربازی، کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا، نابێت و گوتی: "لەو باوەڕەدام، بەھیچ شێوەیەک لە داھاتوودا، پەیوەندی سەربازی، کاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا، دروست ناکات، چونکە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەمساڵ و دوو ساڵ بەرلە ئێستا ناگەڕێتەوە، بەڵکو ئەوە ماوەی ٢٠ ساڵە ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقن و بنکەی سەربازییان بۆ خۆیان دامەزراندووە، ئەوەی ئێستا ھەیە باسی لێوە دەکرێت کشانەوەی سەربازانی ئەمریکایە، نەک داخستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا". سەرچاوە: AA
سهرۆكی كۆریای باكوور رایدهگهیهنێت، بیونگیانگ دوو دڵ نییه لهوهی كۆریا باشوور لهناو دهبات، ئهگهر لهلایهن زلهێزانهوه هێرش بكرێتهسهر وڵاتهكهی. كیم جۆنگ ئون سهرۆكی كۆریای باكوور ئهمڕۆ ههینی رایگهیاند، "سهرباری گردبوونهی زلهێزانی جیهان له دژی ئێمه، ئهگهر دووژمن رێگهی بهخۆیدا و توانی هێرش بكاتهسهر وڵاتهكهمان، ئهوا بڕیارێكی یهكلاكهرهوه دهكهین و بههۆیهوه ئاراستهی مێژوو دهگۆڕین". سهرۆكی كۆریای باكوور ههروهها راشیگهیاند، ئاشتی شتێک نییە لە ڕێگەی دانوستانەوە دهستبكهوێت. ههینی رابردوو 2ـی شوباتی 2024 كۆریای باكوور ژمارهیهك مووشهكی له جۆری كرووزی له كهناراوهكانی رۆژئاوای وڵاتهكهی وهك ههنگاوێكی تاقیكاری ههڵدا. ژێدەر ٧ رۆژ