لەسەر بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی بە زووترین کات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-03-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە. پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بکەن و ئەوەی پێویست بێت بۆیان بکرێت. ئەمەش دوای ئەوەهات، لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بووە. بەهۆی بارانەکەوە، تا ئێستە سێ کەس مردوون
ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری رابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە. ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات رایگەیاند، لە لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و 11 کەسیش برینداربوون و 120 کەسیش رزگارکراون و 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە. بە گوێرەی ئامارەکانی ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران، بەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووە. لە رۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2024ەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک کراوە بە پشووی فەرمی.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر پهیامێكی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی بڵاوكردهوه. دهقی پهیام:بەناوی خودای مەزن و دلۆڤانبەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ـی كوردی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.ئەمساڵ کە لە نێو مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەری ساڵی کوردی و نەورۆز پیرۆز دەکەین ئومێد دەکەین ئەم مانگە پیرۆزە و دەسپێکی بەهار و ساڵی نوێ، ببێتە ماییەی خێر و بەرەکەت و خۆشی و خۆشگوزهرانى و بهختهوهرى بۆ هەموو لایەک.جارێکی دیکە نەورۆز و ساڵی تازەتان پیرۆزئومێد خۆشناوپارێزگاری هەولێر30ـی ڕەشەمێی 272320ـی ئازاری 2024
ئەمڕۆ سێشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لەبارەی بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنین کە لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکانی کوردستاندا بێت و دوور بێت لە ئەجێندای سیاسی. سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە هەنگاونان بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆری و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی عێراق ناکات. باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، خواستی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. 1 2 3 4
ئەمڕۆ سێشەممە 3/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. تەوهرێکی سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا، کە هەرچەندە بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و بەناو یاسایی، فشار لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت، بەڵام خەڵکی کوردستان هەرگیز ئامادە نییە سازش لەسەر مافەکانی بکات. لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنیش، سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتیيانە و دەستووری بێت و لە چوارچێوەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە بێت، كە گەرەنتی نوێنەرایەتیكردنی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بکات. بارودۆخی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپەکان بۆ شوێنەکانیان.
مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی هەولێر و ئامادەکارییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو دەکات، پارێزگاریش ڕادەسپێرێت ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان بیکەن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەكى تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەو شەپۆلە بەهێزەى بارانبارین کە ناوچەکەى بەگشتیی گرتۆتەوە، بەدواداچوونى بۆ ڕەوشەکە و ئامادەکارییەکانى پارێزگاى هەولێر کرد و لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە ڕوونکردنەوەى پێویست سەبارەت بە ئامادەباشى سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە پێشکەش بە بەڕێزیان کرا. هەروەها پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر سەرجەم ئەو پلان و بەرنامە و پڕۆژە و ڕێگه چارەسەرییە پێویستانەى کە لەماوەى ڕابردوودا بە پاڵپشتى ڕاستەوخۆى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سنووری پارێزگاى هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى جێبەجێکراون و بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر کەمبۆتەوە. سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێڕاى دەستخۆشى، فەرمانى کرد ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان بکرێت و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکارییەکی بەپەلە و پێویست دووپاتکردووەتەوە.
(١٤) تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی (٢٣) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگـیرا . لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەسەر زانیاری بەرێوەبەرایەتیمان، و لە ڕێکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ تێمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی کەرکوك، لە زنجیرەیەك چالاکی یەك بە دوای یەکدا کە زیاتر لە دوانزە رۆژی خایاند، توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن پێکهاتبوون لە (١٤) تۆمەتبار . هاوکات لەم زنجیرە چالاکیەشدا بڕی (٢٣) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری کەرکوك دەستی بەسەرداگیرا. ئەم تۆڕەی کە دەستگیرکراون بە یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆسەر شاری هەولێر و دهۆك و زاخۆ دادەنرا کە هەفتانە بڕێکی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانەیان بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرد و گەنج و لاوی کوردییان بەهۆیەوە لەخشتە دەبرد . وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم چالاکیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕابگەیەنرێ . بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان١٩ـی ٣ـی ٢٠٢٤
كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە دهۆك، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆكەوە و كرد و پێی گوت: "بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئەوەی پێویستە بكرێت." سەرۆكی حكوومەت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەموو هاوكارییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پارێزگای دهۆك دووپات كردەوە.
شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدا دەکات و نێوەڕۆکی بەیاننامەکەی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی بەغدا تاوتوێ دەکات. بەگوێرەی زانیاریەکان شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوایین پەیامی پارتی لەبارەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور و رێککەوتننامەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەگەیەننە لایەنەکانی عێراق و پارتی رژدە لەسەر ئەوەی ئەگەر دەستوور و رێککەوتننامەکان جێبەجێ نەکرێن، لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکشێتەوە. ئهمهش لهكاتێكدایه دووشەممەی رابردوو مەکتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین و هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراقیش کرد. ئەگەر بێت حکونەتی عێراق رێكکەوتنەکان وەک خۆی جێ بەجێ نەکات.
ئەمرۆ سێشەممە 19/3/2024 بانکی ناوەندی عێراق، خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە. حەواڵە 266,992,724 نەقدی 18,630,000 کۆی گشتی 245,622,724
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی 3ی2024، پارێزگای دهۆک رایگەیاند کەشوهەوا ناجێگیرە و باران و بایەکی بەهێز سهنتهرو سنووری پارێزگاکەمانی گرتووەتەوە، هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. دهقی راگهیاندراوەکە:داخواز ژهاوولاتیێن خۆشتڤی یێن پارێزگەها دهۆکێ و ب تایبەتی یێن سەنتەرێ باژێرێ دهۆکێ دکەین بۆ کارەکێ زۆر فەر و پێدڤی نەبیت ژ مالێن خۆ نەدەرکەڤن، ب تایبەتی ئەو جهێن ئاڤرێژێن زۆر و دەوروبەرێن هشکەرویی و هەروەسا هەوە ئاگەهداردکەین تیمێن رێڤەبەریێن پەیوەندیدار ل هەمی جهان دبەرهەڤن و داخازا ساخی و سلامەتیێ بۆ هەمی لایەکی دکەین. راگەهاندنا پارێزگەها دهۆکێ