Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
30-05-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا. هەرودوولا هاوڕابوون له‌سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. 1 2

هەواڵ
30-05-2024

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و بەهێزيی هەرێم بەهێزيی عێراقە و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە دەبێت باشترین پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبێت. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پێشوازی گەرم و دۆستانەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقی کرد و دووپاتی کردەوە کە لە ڕووی ئەمنییەوە، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەیە و هیوادارین ئەم هەماهەنگییە باشە لە هەموو بوارەکانی دیکەشدا ڕەنگ بداتەوە. 1 2 3 4 5

هەواڵ
30-05-2024

مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.  لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ،  گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت .  هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
30-05-2024

تەقاندنەوە و هێرشکردنە سەر کۆمپانیا بیانیەکانی بەغدا دەبێتە دیاردە

سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ عێراق، ڕایگەیاند، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو کۆمپانیای کەرەستەی بیناسازی ئەمەریکی و پەیمانگای پەروەردەیی کامبریجی بەریتانی لە بەغدا كرانه‌ ئامانج. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پەیمانگای کامبریجی بەریتانی و ئه‌و كۆمپانیا ئەمه‌ریکیه‌ بە ئامێرێکی ده‌نگی لە ناوچەی شەقامی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کراونته‌ ئامانج. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به ‌هۆی ئەو دوو هێرشەوه‌ هیچ زیانێکی مرۆیی تۆمار نەکراوە، جگە لە زیانی ماددی بە باڵه‌خانه‌كانی کۆمپانیا و په‌یمانگاكه‌ كه‌وتووه‌.  ئەم هێرشانە دوای ئەوە هات ئێوارەی یەکشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو چێشتخانەی سەر بە زنجیرە چێشتخانەکانی كه‌ی ئێف سی ئه‌مه‌ریكی كرانه‌ ئامانج كه‌ یەکەمیان لە ناوچەی شەقامی فەڵەستین و ئەوی دیکەیان لە ناوچەی کەڕادە بوو لە بەغدا. 

هەواڵ
29-05-2024

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان دەک...

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتەکان دەکات بەردەوامبن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە، کە میوانداری فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرابوو، ڕاپۆرتێکی وردی لەبارەی کار وچالاکییەکانی دەستە و دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی خستەڕوو، لە هەمانکاتدا ڕەشنووسی نەخشەڕێگەیەکی پێشنیار کرد لەسەر ئاستی بەرپرسیارێتی دامەزراوە تایبەتمەندەکانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لە ناویشیاندا ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدڕاڵ تایبەت بە ناوچە کوردستانیەکان لەبەر ڕۆشنایی ماددەی 140 ی دەستووری عێراق و کارکردن لە پێناو دیاریکردنی چارەنووسی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کە ئاماژەی بە ڕێکاری هەنووکەیی و خێرا بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئیداریی و ئەمنی و سەربازیی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان و هەڵوەشاندنەوە و بەرگرتن لە ڕێکارە قبوڵنەکراوەکانی سیاسەتی بەعەرەبکردن کرد، ئەمەش پێش هەموو شت پێویستی بە یەک دید و هاوهەڵوێستی نیشتیمانیی هەموو هێز و لایەنە کوردستانیەکان هەیە. هەر لە میانەی ڕاپۆرتەکەی سەرۆکی دەستە، ئاماژەی بە هەموو ئەو دۆخە دژوار و سەخت و ڕەفتارە نا دەستوورییانە كرد کە ئەم ناوچە کوردستانییانە دووچاری دەبنەوە لە ڕووی بەردەوامبوونی سیاسەتی بەعەرەبکردن و داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەرکردنی هاونیشتمانییانی کورد لە سەر زێدی باب و باپیرانیان و هەموو ئەو پێشێلکارییانەی دژ بە خەڵکی ڕەسەنی ئەم ناوچانە دەکرێن. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، دەستخۆشی لە سەرۆکی دەستە و هەموو کارمەندانی دەستە کرد بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بەرفراوان و پڕ زانیارییە و خستنەڕووی ڕاستییەکان لە بارەی دۆخی سەختی ئەو ناوچانە، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ خۆڕاگریی و لەخۆبردوویی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی کوردستانییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ، دەستبەرداری ئەو ناوچە کوردستانییانە نابێت و داوا دەکات لە سەر بنەمای دەستوور کێشە و پێشێلکاری و دۆخی ناخوازراوی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت. دواتر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆکی دەستە و هاوکارانی، پشتیوانی خۆی بۆ هێنانەکایەی نەخشەڕێگە و سیاسەتێکی نیشتیمانی و کوردستانییانە دەربڕی بۆ ناوچە کوردستانیەکان و کارکردنی جدیی لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی هەرێم و فیدڕالیش بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و دەستبەجێ ڕاگرتنی هەموو ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا دەگیرێنەبەر لەو ناوچانە کە هیچ خزمەت بە گیانی پێکەوە ژیان لەو ناوچانە ناکات. ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد دۆخی ئەو ناوچە کوردستانییانە ئاسایی بکرێتەوە و کۆتایی بەو ڕەوش و دۆخە سەربازییە بهێنرێت کە بەسەر ئەو ناوچانە سەپێنراوە و هەموو پێشێلیکاریی و دەستدرێژییەک بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە کۆتاییان پێ بێت و لە چوارچێوەی دەستوور وبەتایبەتی ماددەی 140 كێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵای وەزاریی پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی نەخشەڕێگەی دەستەکە بۆ ناوچە کوردستانییەکان و دانانی پلانی جێبەجێکردنی بۆ ئەو نەخشەڕێگەیە و دۆسیەی خاک، کە لەکارە لەپێشینەکانی حکومەتە و داوای سەرەکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بووە و لەم پێناوەدا جەنگاوە و ئەرکی ئێمەیە بەردەوام بین لە داکۆکیکردن لەسەر ئەم ناوچانە و نابێت بە هۆی سیاسەتی سەرقاڵکردنی هەرێم بە بابەتەکانی دیکەوە، ئەم دۆسیەیە پشتگوێ بخرێت. بڕگەی دووەم بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەبارەی خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی 2025-2024 کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لەڕێکەوتی 2024/5/19 پەسەند کرا ئەمەش دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هات لەگەڵ لیژنەی وەزاریی فیدراڵ تایبەت بە تەرخانکراوەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەم خشتانەوە، ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە شاندی هەرێم کە دواجار پێداچوونەوەی پێویستی لە سەر خشتەکانی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجامدا بە ئاراستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە هەمانکاتدا داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان کرا کە بە یەک دەنگ داکۆکی لە ماف و شایستەکانی هەرێم بکەن لە خشتەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 و 2025. ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانوستانکاریی هەرێمیشی ڕاسپارد لە هەماهەنگی پێویستدا بن لەگەڵ پەرلەمانتارانی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی و مافە دەستووریی و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و لە دوا هەنگاویشدا ڕۆژی 2024/5/26 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دیناری بە نەقدیی خستە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان، کاری جدییش کراوە لەسەر ئاسانکاریی بۆ بە بانکیکردنی مووچەی هەرێم لە لایەن بانکی تی بی ئای وەک بانکێکی حکومی فیدڕاڵیی و داتا و زانیاریی پێویستی ژمارەیەک لە مووچەخۆرانی هەرێم ئاراستەی بانکەکە کراوە بۆ کردنەوەی حیسابی بانکیی بۆیان، هەروەها ڕاپۆرتی وردبینی لیستی مووچەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تەواوکراون و ئاراستەی حکومەتی فیدڕاڵ کران کە بەداخەوە زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم و پێویستە لیستی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەرێم بێ کەموکورتی و لە کاتی خۆیدا ، ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵ بکرێت و لە بەرامبەریشدا، حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی دەستووریی خۆی بۆ ناردنی بەشی بودجەی هەرێم بەجێبگەیەنێت و چیتر مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوکێدا نەبن. لە بڕگەی سێیەمدا، کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕاپۆرتێکی وەزارەتەکەی خستەڕوو کە تایبەت بوو بە برەودان بە سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر کە ئەم سندوقە پاڵپشتی دارایی بۆ پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند دابین دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی (گەشانەوە) کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتە لە پێناو دابینکردنی قەرزی ئاسان بۆ کارخوازان. ئەنجومەنی وەزیران وەک کارئاسانیی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە سوودمەند بوون لە وەرگرتنی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوودا، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە ڕێژەی %20 لە کۆی گشتی بەرکەوتەکانی نەگەڕاوە ، دوای ئەوەی بەدواداچوون دەکرێت بۆ دۆسیەی ئەو سوودمەندانەی کە پڕۆژەکانیان سەرکەوتوو نەبووە بەهۆی هۆکاری بەدەر لە ویست و ئیرادەی خۆیان ،بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت. لە کۆتاییدا دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ونیشتەجێکردن ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕێگەو بانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەریی هاتووچۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان و بەتایبەتیش ڕێگەوبانی نێوان هەولێر و سلێمانی خستەڕوو.ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاسپارد بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتاریەتی ئەنجومەن و وەزارەتی دارایی وئابووری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ پێداچونەوە بەم دۆسیەیە لە ڕووی یاسایی و گرێبەستی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و میکانیزم وڕێکاری پەلەکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی دووسایدکردنی ڕێگەوبانی نێوان شارە سەرەکییەکان بە تایبەتی لە نێوان هەولێر و سلێمانی. 1 2 3 4 5 6 7 8 9

هەواڵ
29-05-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/29 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم ، هەروەها گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا و لە پرۆسەیەکی ئازاد و دادپەردوەرانە و بە بەشداری و پاراستنی مافی پێکهاتەکان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵ
29-05-2024

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاووتوێ دەکات. لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان دەخرێتە ڕوو. لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ کە لە کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسند کرابوو، دەخرێتە ڕوو. لە بڕگەی سێیەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان تاووتوێ دەکرێت. لە بڕگەی چوارەمدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا تاووتوێ دەکرێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵ
29-05-2024

یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعوودییە بەڕێ دەكەون

ئەمرۆ چوارشەممە، یەكەم كاروانی حاجییان لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعوودییە بەڕێ دەكەون. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ کاتژمێر 7ی بەیانی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان بە پاس بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێ دەکەون. ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئاسمانی و لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ كەوتبوون. وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ ئەمساڵ 4 هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی سعوودییە دەكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و سەردانەكەش بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەبێت لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.

هەواڵ
28-05-2024

مەسرور بارزانی: پێویستە شارۆچکە و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/28 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوەرەسمێکدا بەردی بناخەی چوار پڕۆژەی لە شاری سۆران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا. پڕۆژەکان بریتین لە ڕێگەی دووسایدی چل مەتری هۆڵی بۆنەکان-شەهیدانی ئازادی، بەرزە پردی دەروازەی سۆران لەگەڵ جوانکاری ڕێگەی سەرەکی ،پارکی نیشتمانیی سۆران ، پارکی ناوشار.هەروەها کردنەوەی ئەکواپارک لە کۆمەڵگەی گەشتیاری پانک لە ڕواندز. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامە و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بە تەنیا گرنگیی بە سەنتەری پارێزگاکان و شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکو پێویستە لە پاڵ ئەوانیش، شار و شارۆچکە و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین گەشەپێدانێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان ئەنجام بدەین. ئەمەش دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی بەڕێززۆر زۆر بەخێر بێن خۆشحاڵم جارێكی تر بە یەك دەگەینەوە. خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانین بۆ دانانی بەردی بناخەی چەند پڕۆژەی گرنگ. دوێنێش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بووین بۆ كردنەوەی پرۆژەی پردی دەربەندی رانیە. ئێمە هەوڵ و كۆششمان ئەوە بووە كە وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەكانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیانمان لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان بەردەوام بن. بەرنامە و پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بە تەنیا گرنگیی بە شارە گەورە نەدرێت، بەڵکو پێویستە لە پاڵ ئەوانیش، شارو شارۆچکەكان گەشە بكەن و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە.دەڤەری سۆران لە زۆر ڕووەوە، یەکێکە لە ناوچە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و خاوەنی تایبەتمەندیی خۆیەتی. چونکە جیا لەوەی هاوسنوورە لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا، لە ڕووی کشتوکاڵیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزاریشەوە، پێگەیەکی گرنگی هەیە و دەکرێت ڕۆڵێکی دیار لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریدا بگێڕێت.لە بواری گەشتیاریدا زەمینەیەكی زۆر لەبارەی هەیە و سەرقاڵی داڕشتنی دواقۆناغەكانی پلانی هەندێك پرۆژەی گەشتیارین كە ئەم ناوچەیە بە جۆرێك پێش دەخات كە هاوشانی ناوچە گەشتیارییە گرنگەكانی جیهان بێت و بە هەزاران دەرفەتی كار دەڕەخسێنێت.سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لە دەڤەرەکانی سۆران و بارزان و باڵەکایەتی و برادۆست پێک دێت، خاوەنی پێکهاتەیەکی دانیشتووانی هەمەڕەنگ و هەمەجۆرە، کە ئەمە نیشانەی دەوڵەمەندیی ئەم ناوچەیەیە کە لە شۆڕش و ڕاپەرینەکانی گەلی کوردستاندا قوربانییەکی زۆری داوە و ساڵانێکی زۆر مەڵبەندی شۆڕشەکانی کوردستان بووە.هەروەها جێی خۆشحاڵیشە کە چەندین ساڵە، پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە، موسڵمان و کریستیانەكان، زۆر بە تەبایی و ئاشتیانە بەیەکەوە دەژین، هیوادارم ئەم کولتووری بەیەکەوەژیانە پەرەی زیاتری پێ بدرێت و زیاتر قووڵ ببێتەوە.لە دوای ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەندین پڕۆژە لەم سنوورە ئەنجامدراون، بێگومان پڕۆژەی زیاتر و گەورەتریش لە پلان و بەرنامەی ئێمەدایە كە بۆتانی بكەین. بەداخەوە ئەو کێشە و قەیرانانەی بۆ ئێمە دروستکران، لە ماوەی رابردوودا نەیانهێشت وەکو پێویست خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین، بەڵام ئێمە گەشبینین کە بە خۆڕاگری و پشتیوانیی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، هەموو قەیران و کێشەکان تێدەپەڕێنین و ئەم دەڤەرەش زیاتر گەشە دەکات و دەبووژێتەوە.لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لە رووی ئیداری و خزمەتگوزاری و گەشەسەندندا هەست بە گۆڕانكاریی زۆری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت، ئەمەش كاریگەریی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە ئیدارییەكان بەدەر دەخات. ئاواتەخوازین بە هاوكاریی ئیدارە و هاووڵاتیان لەم دەڤەرەدا دۆخی خزمەتگوزارییەكان و رێكخستنەوەی ناو شارەكان باشتر بكرێت. لە هەموویشی گرنگتر وەك هەمیشە ئەم پەیامە دووبارە دەكەمەوە كە بە هەموومان پێكەوە، ژینگە و سرووشتی جوانی كوردستان بپارێزین، بە تایبەتی ئەم دەڤەرە، دەڤەرێكی زۆر دڵڕفێنە، سرووشتێكی زۆر جوانی هەیە، من دڵنیام، هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە ببێت بە ناوچەیەكی گەشتیاری كە لە هەموو جیهاندا ڕووی تێ بكەن. ئێوە هەر شاد و سەركەوتوو بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت. 1 2 3 4 5 6 7 8 9

هەواڵ
28-05-2024

مەسرور بارزانی لە سۆران: پرۆژەکانمان بەردەوام دەبن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوەڕەسمی دانانی بەردی بناخەی چەند پرۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، "وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانمان لە سەرجەم دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن".  بەشێکی گوتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەناوی خوای گەورە و مێهرەبان ئامادەبووانی بەڕێز، زۆر زۆر بە خێربێن خۆشحاڵم جارێکی دیکە بەیەک دەگەینەوە. خۆشحاڵین ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانین بۆ دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی گرنگ. دوێنێش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بووین بۆ کردنەوەی پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە. ئێمە هەوڵ و کۆششمان بۆ ئەوە بووە کە وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانمان لە سەرجەم دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن. بەرنامە و پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە تەنیا گرنگی بە شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکوو پێویستە لە پاڵ ئەوانیشدا شار و شارۆچکەکان گەشە بکەن و دیهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە. دەڤەری سۆران لە زۆر ڕووەوە یەکێکە لە ناوچە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و خاوەنی تایبەتمەندیی خۆیەتی، چونکە جیا لەوەی هاوسنوورە لەگەڵ هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران، لە ڕووی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزاریشەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە و دەکرێت ڕۆڵێکی دیار لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریدا دابگێڕێت. لە بواری گەشتیاریدا زەمینەیەکی زۆر لەباری هەیە و سەرقاڵی داڕشتنی دواقۆناغەکانی پلانی هەندێک پرۆژەی گەشتیارین کە ئەم ناوچەیە بە جۆرێک پێش دەخات کە هاوشانی ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی جیهان بێت و بە هەزاران دەرفەتی کار دەرەخسێنێت.  سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لە دەڤەرەکانی سۆران، بارزان، باڵەکایەتی و برادۆست پێکدێت؛ خاوەنی پێکهاتەیەکی دانیشتووانی هەمەڕەنگ و هەمەجۆرە. ئەمە نیشانەی دەوڵەمەندی ئەم ناوچەیە کە لە شۆڕش و ڕاپەرینەکانی گەلی کوردستاندا قوربانییەکی زۆری داوە و ساڵانێکی زۆر مەڵبەندی شۆڕشەکانی کوردستان بووە.

هەواڵ
28-05-2024

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمرۆ سێشەممە 28/5/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 144,400 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەفتەی رابردوو نرخی 100 دۆلار نزیکەی 146,000 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا

هەواڵ
28-05-2024

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە:- ئەمرۆ سێشەممە 28-05-2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە ( 2 – 3 ) پلەى سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

1 2 ... 200 201 202 ... 1143 1144