Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
27-05-2024

مەسرور بارزانی: پلان و بەرنامەمان هەیە بۆ زياتر گرنگیدان بە ڕێگەوبان ل...

ئەمڕۆ دووشەممە 5/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوەڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە، بەڵام هەوڵمان دا بە پێی توانای دارایيی بەردەستمان، بە هاوکاری و یارمەتيی کەرتی تایبەت، چەندین پرۆژەی گرنگ لە بواری بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و بەتایبەتیش پرد و ڕێگەوبان ئەنجام بدەین. ئەمەش دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی هێژا بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان مایەی خۆشحاڵیمە كە دووبارە سەردانی ئەم دەڤەرە تێكۆشەرە و نیشتمانپەروەرە دەكەم و لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستم بۆ كردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە، كە نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر بەردی بناخەكەیمان دانا.دەستخۆشی لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم، بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژە گرنگە، كە بێگومان سوودێكی زۆر بە خەڵكی ئەم ناوچە و ئەم دەڤەرە دەگەیەنێت و سنووری پشدەر و بیتوێن و مەرگە بە یەكەوە دەبەستێتەوە، ئەمە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتيیان، هەروەها سوودێكی زۆری دەبێت بۆ گواستنەوەی بەروبوومی جووتیاران لە ناوچەكە، یارمەتیی گەشەسەندنی كەرتی گەشتیاریش لەم دەڤەرە دەدات.چوار ساڵ لەمەوبەر، لە بارودۆخێكی سەختی دارایی و تەندروستی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە تووشی هەرێمی كوردستان بوو، ئێمە لەو كاتە بەردی بناخەی ئەم پرۆژەیەمان دانا، كە خۆشبەختانە لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو كرا و خرایە خزمەتی هاووڵاتیيانەوە. ئەمە بۆ ئێمە مایەی شانازی و پێزانینە، كە ئەم پرۆژە گرنگە بە تەواوی لە لایەن توانا ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێ كراوە. خۆشبەختانە ئەمڕۆ شایەدی ئەوەین كە توانا ناوخۆییەكان لە بواری دروستكردنی ڕێگەوبان، گەشەیان سەندووە و كوالێتیی ڕێگە و پردەكان زۆر باشتر بووە، ئەمەش كاریگەری لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیيان و هەروەها پێشخستنی ژێرخانی ئابووری دەبێت.ئێمە پلان و بەرنامەمان هەیە بۆ خزمەتی كەرتی ڕێگەوبان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان، خوا یار بێت بە باشتربوونی دۆخی دارایی، تۆڕی ڕێگەوبانی هەرێم كە شادەماری ئابووریی هەرێمن، بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان زیاتر پێش دەخەین. خەڵكی ئەم دەڤەرە وەك ناوچەكانی دیكەی كوردستان بێگومان هەموومان دەزانین كە قوربانییەكی یەكجار زۆریان داوە لەپێناو ئازادی و بەدەستهێنانی دەستكەوتە نیشتمانییەكان، بۆیە خەڵكی ئەم دەڤەرە، شایستەی زیاتر خزمەتكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارین.لەم ڕووەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی توانای بەردەست، چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری لەم دەڤەرە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی ئەم ناوچەیە. ئێمە لەم كابینەیە هەوڵمان داوە، ئابووریی هەرێم فرەچەشن بكەین و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین، كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازیش، كە كۆڵەكەیەكی سەرەكیی ئەم بەرنامە ئابوورییەن، ئێمە لەم دەڤەرە دەزانین هەموو ئەو بنەمایانەی تێدایە كە ئەم كەرتانە تێیدا گەشە بكەن و دەرفەتی كاری زیاتر بۆ گەنجانی ئەم دەڤەرە بڕەخسێندرێت.هیوادارم وەبەرهێنەران و خاوەن سەرمایەكانی ئەم دەڤەرە و دەڤەرەكانی دیكەی كوردستان، بەشدارییەكی كاراتر لە وەبەرهێنان لەم كەرتانەدا بكەن، پێشتریش بڕیارمان داوە كە دەستەی وەبەرهێنان و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان، ئاسانكاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە كەمتر گەشەسەندووەكاندا بكەن و زەمینەیەك بڕەخسێنن كە پرۆژەكان لەم دەڤەرانەشدا قازانج بكەن و بەردەوام بن. ئامادەبووانی بەڕێز:لە چەند ساڵی ڕابردوو، بارودۆخ و قەیرانی سەختی ئابووری و داراییمان تێپەڕاندووە، لێرەدا جارێكی دیكەش سوپاسی خۆڕاگریی هاووڵاتیيانی خۆشەویست دەكەم. ئێمە هەموو هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ و هەموو تواناكانی خۆمان بەكارهێناوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەم دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بە تایبەت مووچەی هاووڵاتیيان كە لە كاتی خۆیدا بدرێت. هەوڵمان داوە كێشەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكانی نێوانمان چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانمان دابین بكرێن و زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین. من بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی، لە پەیوەندیدام و شاندەكانی دانوستانكاریش بەردەوامن بۆ وەلاوەنانی كۆسپەكان و لەم بڕوایە داین، كە دەتوانین پێكەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتيیان، سەروەت و سامانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتیيان و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەكار بێنین و پێگەی ئابووریی عێراق و هەرێم لە ناوچەكەدا بەرز بكەینەوە.جارێكی دیكەش پیرۆزبایی كردنەوەی ئەم پردە لە خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكەم. ئیتر هەر شاد و سەركەوتوو بن. كوردستانیش هەر ئاوەدان بێت. 1 2 3 4 5 6 7 8

هەواڵ
27-05-2024

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی پردی ڕانیە - بنگرد دەکرێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی ڕانیە - بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە. لە ڕێوڕەسمی دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتى "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تێكی شایسته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بكات و ئه‌مڕۆ لێرە ئاماده ‌بووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ - بنگرد دابنێین كه‌ پردێكی ستراتیجی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، هاوكار ده‌بێت بۆ جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان به‌ بازاڕ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ پردێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بووژاندنەوەی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بازرگانیش".

هەواڵ
27-05-2024

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان دادەخات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی لە سنوری هەولێر داخست. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخست. لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان و کۆگا و درمانخانەکان كرد کە پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە ئەگەر نا سزا دەدرێن.

هەواڵ
27-05-2024

سوپای ئیسرائیل ئاوارەکانی‌ كه‌مپێكی ره‌فه‌ح بۆردومان دەکات

به‌هۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌مپێكی ئاواره‌كان له‌ ره‌فه‌ح نزیكه‌ی 40 كه‌س كوژران. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، سوپای ئیسرائیل بە هەشت مووشەک هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌مپێكی ئاواره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ باكووری رۆژئاوای ره‌فه‌ح، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌ سه‌ختی برینداربوونه‌. بەرگریی شارستانیی غەززەش ده‌ڵێت، ئەو شوێنەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە 100 هەزار ئاوارەی لێ دەژی، ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و برینداران له‌ كه‌مپه‌كه‌دا ماون و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان ناتوانن بگه‌ن به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ گشتیی و جۆ بایدن به‌تایبه‌ت.

هەواڵ
26-05-2024

مەسرور بارزانی کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر...

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێری بەسەرکردەوە . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە قەڵای هەولێر، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە هەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە و بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی نیشتمانیمان و شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانیشە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام دەبێت لە گرنگی پێدان و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی قەڵای هەولێر کە تا ئێستا پاشماوەی زۆر کۆن و مێژوویی تێیدا دۆزراونەتەوە، کە هی سەردەم و شارستانیی کۆن و جیاوازن. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18

هەواڵ
26-05-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا. ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەڕ کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

هەواڵ
26-05-2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی گرنگی مێژووی گەلەكەمان و ئەزموونێكی پڕبەهای خۆڕاگری و هەستانەوەی گەلی كوردستانە. لە بارودۆخی دوای نسكۆ و ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیاراندا توانرا بە پلانێكی ورد و بڕوایەكی بەرز شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت. شۆڕشی گوڵان كە هەڵگری بەها و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو پەیامێكی ڕوونی بە هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان دا، كە سەرباری بەهێزیی و ستەمكاریی دوژمنان و بوونی پیلانگێڕیی جۆراوجۆر، گەلی كوردستان خۆی بەدەستەوە نادات و ڕۆڵەكانی تێكۆشانی خۆیان بۆ گۆڕەپانی حەقیقیی خەبات كە خاكی پیرۆزی كوردستانە دەگوازنەوە. لە چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین و، ئەو تێكۆشەر و قارەمانانەش هەرگیز لەیاد ناكرێن كە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و حزبی و خەباتی نهێنیی ناو شار و لە ئاوارەییدا ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و قوربانیان داوە و مێژوویان بۆ گەلەكەیان دروست کردووە. ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ڕەنج و ماندووبوونی گەل و پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شۆڕشەكانی گەلی كوردستانە. مسعود بارزانی26ـی ئایاری 2024

هەواڵ
26-05-2024

مەسرور بارزانی: شۆڕشی گوڵان پیلانگێڕیی دوژمنانی گەلی کوردستانی تێکشکان...

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی 48ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، پەیامێکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: لە چل و هەشتەمین ساڵڤەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو پێشمەرگە و تیکۆشەرانی بەشداری شۆڕشەکە دەکەم.شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر، هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە و پیلانگێڕیی دوژمنانی گەلی کوردستانی تێکشکاند کە دەیانویست کۆتایی بە شۆڕش و خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە پێناو مافە ڕەواکانی بهێنن، چونکە خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆی بەدەستهێنانی چەندین دەسکەوتی مەزنی نیشتمانی کە مەزنترینیان ڕاپەڕینی شکۆداری 1991 و هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.لە چل و هەشتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو خەباتکار و تێکۆشەرانی بەشداری ئەم شۆڕشە دەکەینەوە بە تایبەتی سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی .سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان2024/5/26

هەواڵ
25-05-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و بەڕێز سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و بەڕێز حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.

هەواڵ
25-05-2024

پۆتین زانیاریەكی نوێ‌ لەبارەی روداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی رەئیسی ئ...

ڤلادیمێر پۆتین, سەرۆكی روسیا, زانیاریەكی نوێ‌ لەبارەی روداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرادەكات, كە پێدەچێت هەوڵێكیش بێت بۆ ستایشكردنی پیشەسازی سەربازی روسیاو بەتایبەتی هیلكۆپتەرەكانی. پۆتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا, لەگەڵ هاوتا بیلاروسیەكەی لە میسنكی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند: پاسەوانەكانی ئیبراهیم رەئیسی بە دوو هیلیكۆپتەری روسیەوە یاوەری سەرۆك كۆماری ئێرانیان كردووە, لەهەمان ناوچەو هەمان كات و هەمان بارودۆخی كەش و هەوادا, بەبێ‌ هیچ كێشەیەك توانیویانە گەشتەكەیان ئەنجامبدەن و بگەنە شوێنی خۆیان. ١٩ی ئەم مانگە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێكی دیكە لە كاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە هێلیكۆپتەرەكەیان كەوتەخوارەوە، دوای زیاتر لە ١٢ كاتژمێر لە گەڕان توانرا شوێنی هێلیكۆپتەرەكە و تەرمەكانیان بدۆزرێتەوە فڕۆکەکە لە جۆری "بیل 212" بوو, كە لەلایەن كۆمپانیای بیل هیلیكۆپتەر تەكسترونی ئەمریكیەوە دروستكرابوو.

هەواڵ
24-05-2024

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشدا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە. ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیشدا ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورە بروسكە هەیە، هەروەها خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ لە كەشی ناوچەكەدا، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم و مەودای بینین (٦ - ٨) کم دەبێت، بەڵام لە کاتی تۆزوخۆڵ (٣ - ٥)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.

هەواڵ
24-05-2024

ئێران و تورکیا لەبارەی دۆزینەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی دژبەیەک دەوەستنەوە

ئێران و تورکیا لەبارەی دۆزینەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی دژبەیەک لێدوان بڵاودەکەنەوە و تورکیا بەبەڵگە دەڵێت ئێمە دۆزیمانەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: سات بە ساتی پڕۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بە پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بۆ خەڵكی گواستراوەتەوە.  ئێرانیش دەڵێت:  فڕۆکەی ئاکنجی تورکی نەیتوانیوە هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بدۆزێتەوە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە گەڕاوەتەوە تورکیا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کە لە باکووری زەریای هیندستانەوە هاتوون، دۆزیویانەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدا ئەو دوو ووڵاتە لە دوای هاوکارییەکانی تورکیا بۆ ئێران زیاتر نزیکبوونەوە، بەڵام لێدوانە دژ بەیەکەکان خەریکە نێوانییان تێک دەدات. 

1 2 ... 201 202 203 ... 1143 1144