Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
02-06-2024

مەسرور بارزانی: ئایندەی نیشتمانەکەمان بەندە بە هەوڵ و کۆششی نەوەکانی د...

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/2 بە ئامادەبوونی عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک و سەرۆکی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو.لە ئاهەنگەکەدا مەسرور بارزانی دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە، زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بووەتە بەردی بناخەی تێڕوانینی ئێمە بۆ کوردستان وەک نەتەوەیەکی زانخواز و خاوەن زانست؛ شوێنێک بووە گەلی ئێمەی لەڕێگەی فێربوون و پەروەردەوە بە جیهان بەستووەتەوە.ئەمەش دەقی وەرگێڕدراوی گوتارەکەیە: بەڕێز د.عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق،بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت ،میوانانی هێژا ، ئەندامانی فاکەڵتی، خێزانە بەڕێزەکان، هاوڕێیان، دەرچووانی ساڵی 2024.زۆر زۆر بەخێر بێن.من زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارم لە ئاهەنگی دەرچووانی ژمارەیەکی دیکە لە قوتابیان , پیرۆزبایی لە دەرچووان دەکەم و هیوادارم لە هەموو قۆناخەکانی ژیانیان سەرکەوتوو بن. ئەمشەو شەوێکی وەرچەرخانە بۆ هەمووتان. بە تایبەت بۆ ئێوەی دەرچوو، ئەمە دەستپێک و خاڵی دواتری ئامانجەکەتانە. لەم ساتە بەدواوە، ئێوە داواتان لێدەکرێت لە جیهاندا بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن، ئەو بەهرانەی لە زانکۆ فێری بوون بەکاریان بهێنن. ئێوە دەچنە پاڵ ئەو 406 دەرچووە خۆشەویستانەی، لە دەیەی ڕابردوو کە بەم هۆڵانەدا تێپەڕیوون و بەردەوامن لە بەشداریکردن لە بازاڕی کاری بەهرەدار لە ناوخۆ و دەرەوە. من زۆر دڵخۆشم بەوەی ئەمە دەبێتە دەیەمین ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان. دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەوانە بکەم، کە لە دەیەی رابردوودا پاڵپشتییەکی بێپایانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستانیان کردووە.بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە، ئەم دامەزراوەیە، بووەتە بەردی بناخەی تێڕوانینی ئێمە بۆ کوردستان وەک نەتەوەیەکی زانستخواز و خاوەن زانست؛ شوێنێک بووە گەلی ئێمەی لەڕێگەی فێربوون و پەروەردەوە بە جیهان بەستووەتەوە، لە هەمانکاتیش لە ناوخۆ پەرەی بە گەشەسەندن و شارەزایی داوە و بەردەوامە. ئێمە نەک دەمانەوێت ئێوە سەرکەوتوو بن، بەڵکو دەخوازین ببنە باشترین ئەو کەسانەی دەتوانن ببن ڕۆڵیان هەبێت لە خۆشگوزەرانی ئێمە لە داهاتوودا. من وەک دامەزرێنەر و سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان، پێشبینی ئەوەم کرد، ئەم زانکۆیە ببێتە بەردی بناخەی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووریمان، ببێتە دڵی کۆمەڵگەی دهۆک و کوردستان بە شێوەیەکی فراوانتر.خۆشحاڵم بەوەی ئامانجەکەمان پێکاوە. دەرچووانی ئەم زانکۆیە ،داینەمۆی حکومەتەکەمانن و لە ناوچە هەستیارەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا گەشە دەکەن. بە درێژایی هەوڵەکانمان بۆ یەکخستنی ئابووریمان لەگەڵ بازاڕە جیهانی و هەرێمییەکان، ژمارەیەکی زۆری دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان دەبینین کە کەسایەتی و پێگەی خۆیان دروست دەکەن.دەرچووان بەشێکی دانەبڕاون لە هەوڵەکانی ئێمە بۆ بنیاتنانی ئابووریی و داراییەکی نوێ. ئێمە لە کەرتی کشتوکاڵ دەرفەتی کارمان بۆ ئێوە هەیە، لەوێوە ڕێگە خۆشدەکەین بەرەو خۆبەردەوامی و خۆبژێویی و هەناردەکردن. ئێمە پێویستمان بە شارەزایی هەیە لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان، دارایی و دیپلۆماسیی و هەروەها لەو بوارانەی کە تابیەتن بەوەی چۆن بتوانین رووبەڕووی گۆڕانی خێرای کەشوهەوا بینەوە.ئەگەر بەباشی کاربکەن و هەوڵ بدەن، رۆڵێک لە کوردستانی نوێ بەدەست دەهێنن، یان لەوانەیە لە دەرەوە زیاتر بەردەوامی بە پڕۆسەی خوێندنتان بدەن بە پشتبەستن بەم هەوڵانەی لێرە داوتانە. شانازیی دەکەین بەو کوڕ و کچانەمان لە دەرەوەن. ئامانجمان ئەوەیە، بارودۆخێکتان بۆ بڕەخسێنین بگەڕێنەوە نیشتمان و بەخۆشی بژین. ناوەندی ئەکادیمیمان لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان و هەر شوێنێکی دیکە هاندەدەم، هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئامادەکردنی دەرچووانمان بۆ بازاڕ و هێزی کار. دەبێت ئێمە کار بکەین بۆ ئەوەی خۆمان بگونجێنین لەگەڵ خواست و دەرفەتی نوێ لە هێزی کاردا.پڕۆگرامەکانی بەرەوپێشبردن و ئەو کۆرسانەی فێرکردن، پەیوەندیدارن بە پێداویستییەکانمان، وەک ئابووری نوێ، خوێندن و پەروەردە، کشتوکاڵ و جیهانی سەرسوڕهێنەری زیرەکیی دەستکرد، ئەم بوارانە زۆر گرنگن.پێویستە پڕۆگرامەکانی خوێندن ڕەنگدانەوەی خواستەکانی جیهان بن. سەبارەت بەمە، چەند سەرنج و تێبینییەکم هەیە و دەمەوێت بیانخەمە ڕوو، ئەوانیش پەیوەندیدارن بە دۆخی داهاتووی ژیانمانەوە.لەکاتێکدا هیچ کام لە ئێمە نازانێت لە چەند ساڵی داهاتوو، زیرەکیی دەستکرد بەرەو کوێمان دەبات، هەموومان هەستێکمان لەلا دروستبووە، کە زیرەکیی دەستکرد لەکوێوە ئێمەی گەیاندووەتە ئێستا. ئەو زانیاریی و ئەپڵیکەیشنانەی ئێستا بەردەستن، زۆر لەوە زیاتر ئەنجامدەدەن، کە مرۆڤایەتی لە رابردوو ئەنجامیداوە و دروستیکردووە. لەکاتێکدا بەرنامەکانی زیرەکیی دەستکرد بە بەڕێوەبردنی ئەرکەکان، خشتە و پەیوەندیکردن، ژیانی رۆژانەمان ئاسان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا رێگریی لە دەربڕینی راستەقینە و بەهرەکانی پەیوەندیکردنمان دەکەن. لە نووسینی ئیمەیلەوە بۆ ئەگەری دزەکردن بە نووسینی ئەکادیمی، زیرەکیی دەستکرد چەندین ئاڵنگاریی دروستدەکات، ئەوەش ەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی توانای دەربڕینی بیرۆکەکانمان بەشێوەیەکی روون و دروست لاواز بکات. ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی لە شوێنی کار و دامەزراوەکان. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە، دەبێت هێزی دەنگی خۆمان، بیرۆکەکانمان، هزر و دیدگە و تێگەیشتنمان گەشە پێ بدەین، ئەوانەش لە هاندانی گوتاری مانادار و گەشەسەندن، جێگرەوەیان نییە. ڕاستە ئێستا دەستڕاگەیشتن و پەیوەندیکردن بە زیرەکیی دەستکرد، گونجاو و ئاسایی دێتە بەرچاو، بەڵام نابێت لە بیرمان بچێت کە زیرەکیی هەست و نەستی مرۆڤ، هەمیشە بناخەی پەیوەندیی رەسەن و پێشکەوتنی زانست دەبێت. رێگە مەدەن تەکنەلۆژیا دەنگی بێوێنەتان بێدەنگ بکات ، بەرەو پێشەوە بڕۆن و بە متمانەوە پەیوەندیی بکەن و قسە بکەن، هەروەک هزر و تێگەیشتنەکانتان لەڕێگەی پەروەردە و ئەزموونەوە بەهێز دەکرێن، ئەوە ئەو شتەیە کە جیات دەکاتەوە و هەمیشە لە بیرۆکە دروستکراوەکانی ئامێرێک بەنرختر دەبن. ئەم جیهانەی خێرا گەشە دەکات، ئەوانەی لەگەڵ پێشکەوتنی ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە گەورە نەبوون، بەجێدەمێنن.دەرچووان هاندەدەم هاوکاریی ئەندامانی خێزانەکانتان بکەن و لەگەڵ ئەم جیهانە نوێیە رایان بهێنن. زانکۆی ئەمەریکی کوردستان هاندەدەم ڕەچاوی ئەو پڕۆگرامانە بکەن بۆ هەرکەسێک بیەوێت زیاتر بزانێت. ئەگەر کات بۆ پەروەردەکردنی هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگەکانمان تەرخان بکەین، نابێت تەکنەلۆژیا ببێتە رێگر. ئەو ئابوورییە نوێیەی بنیاتی دەنێین، پێویستی بە شێوەیەکی جیاواز لە بەشداریکردنی هاووڵاتیانمان هەیە، من داوا دەکەم هەموو کوردستانییەک، بە تایبەتی بەتەمەنەکانمان،پشتیوانییان بکرێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ. سیستمی بانکیی دیجیتاڵی بە تایبەتیی، توانای شۆڕشکردنی هەیە لە چۆنیەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی داراییمان. داوا لە قوتابیان دەکەم، چۆن لێرە فێربوون، بەو شێوەیەش کات تەرخانبکەن بۆ فێرکردنی ئەندامانی خێزانەکانیان. ئێمە هەموو پێکەوە لەم گەشتەداین و ناکرێت هیچ کەس لەدواوە جێبمێنێت.بەدرێژایی مێژووە کورتەکەی، زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، چرای فرەچەشنی و تێکەڵبوون بووە، شانازی دەکەم بەوەی بڵێم، 72 لەسەدی قوتابیانی ئێرە لە چەند جۆرێک لە سکۆلەرشیپ سوودمەند بوون. باوەڕم بەوەیە، توانای خوێندن و پەروەردە ژیان بگۆڕێت. ئێمە پابەندین بەوەی دەرفەت بۆ هەمووان بڕەخسێنین، بێ گوێدانە پێشینە و باکگراوند. بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ متمانەبەخشینی ئەمەریکا، جەخت لە پابەندیمان دەکاتەوە بۆ دڵنیایی کوالێتی و بەرەوپێشبردنی بەردەوام.وەک یەکەم دامەزراوە لە وڵاتدا بۆ گەڕان بەدوای ئەم دانپێدانانە شکۆدارەدا، ئێوە توانای ئەوەتان دەبێت داهاتوو بنەخشێنن و بەردەوام گۆڕانکاریی دروستبکەن.بۆ دەرچووانی 2024، بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێن و ئەو دەرفەتانە بقۆزنەوە کە ئەم زانکۆیە بۆی ڕەخساندوون. شانازیی بکەن بەوەی لێرە بەدەستتان هێناوە، شانازی بکەن بەوەی ئێوە کێن. وەک کوڕ و کچانی ئەم نیشتمانە، هەرگیز لەیادی نەکەن لەکوێوە هاتوون و هەرگیز خۆتان بە کەم مەزانن. هانتان دەدەم لەسەر بەهاکانتان بژین، هاوکاریمان بکەن بۆ رابەرایەتیکردنی هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاریی لە بوارە گرنگەکان.داهاتووی نیشتمانەکەمان و بوونی هەسارەکەمان لە دەستی نەوەی ئێوە دەبێت. لەوانەیە ئەمە بەرپرسیاریەتییەکی قورس بێت، هەر واش دەبێت. بەڵام هانی هەمووتان دەدەم، لەبەرامبەر ئاڵنگارییەکان هەمیشە ئامادە بن و جیاوازیی دروستبکەن. خوێندن و پەروەردەکەتان بەکاربهێنن بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی، بۆ داهێنان و نوێگەریی، بۆ رابەرایەتیکردن بە دڵسۆزیی و دەستپاکییەوە.دەرچووانی 2024 : جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم. ئێمە بەپەرۆشین بۆ ئەوەی بزانین داهاتوومان چۆن دەبێت. بە باوەڕ و متمانەوە بەرەو پێشەوە بڕۆن، پابەند بن بەوەی جیهان بکەن بە شوێنێکی باشتر. سوپاس.

هەواڵ
02-06-2024

ڕێکارەکانی مۆڵەتی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو ڕاگەیەندرا

حكوومەت بەتەنگ داوایەكی تری هاووڵاتییانەوە دەچێتوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێوشوێنی مۆڵەتی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو ڕادەگەیەنێت وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەداتە ئەو خاوەنزەوییانەی ماوەیەكی درێژە چاوەڕوانی ئەو بڕیارەن كە هەرگیز بەرانبەر حكوومەتی خۆیان نائومێد نەبوون و دەیانزانی بەپێی توانا، هەموو داواكانیان جێبەجێ دەكرێت. لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە (2ی حوزەیرانی 2024) ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەو مەرجانە خراونەتە ڕوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو سوودمەن بن. ساسان عەونی لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، بۆ پاراستنی فرەچەشنیی كۆمەڵایەتی و ڕێگەگرتن لە جیاوازیی چینایەتی و ڕێكخستنەوەی ژینگەی ئاوەدانیی شار و شارۆچكەكان لە چوارچێوەی پێوەرە پلانسازییەكاندا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتیی هاووڵاتییان، ئەم بڕیارە دەرچووە. مۆڵەت بە دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو، داوایەكی لەمێژینەی ئەو خاوەنزەوییانەیە، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار، دەیان كۆبوونەوە و گۆڕینەوەی سەرنج لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناو وەزارەت و دەرەوەی وەزارەت كراوە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بڕیار لە بەرژەوەندیی ئەو خاوەنزەییانە بدرێت و لایەنی ماستەرپلانی شارەكان و جەنجاڵیی گەڕەكەكانیش ڕەچاو بكرێت. لە ڕوونكردنەوەكەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاردا، تەواوی ئەو مەرجانەی تێدایە كە پێویستە شارەوانیی پەیوەندیدار و خاوەنزەوییەكان پێوەی پابەند بن، لەوانە نابێت هیچ زەوییەك كە دابەش دوو دەرێت، لە 200م2 كەمتر بێت و پێویستە ڕووكاری هەر پارچە زەوییەكیان لە پێنج مەتر كەمتر نەبێت و دەبێت ڕووبەری هەر زەوییەكیش دوای دابەشكردنی بەلای كەمەوە 100م2 بێت. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی هەموو شارەوانییەكان كردووە، ڕەچاوی لایەنی تەندروستی و ژینگە و ڕێژەی سەوزایی بكەن و بە وردی و خاڵ ڕوونی كردووەتەوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو كە لەمەوپاش تەنیا كار بەم ڕوونكردنەوەیە دەكرێت. لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، تەواوی ئەو داوایانەی هاووڵاتییان بۆ چارەسەری كێشەی زەوییەكانیان هەیان بوو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چارەسەری كردوون و ئێستاش لە ڕێی لیژنەكانییەوە سەرقاڵی ئامادەكردنی داتای تەرخانكردنی زەوییە بەسەر فەرمانبەراندا، لە چوارچێوەی ئەو بەڵێن و مژدەیەی سەرۆكوەزیران بە تەواوی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دابوو.

هەواڵ
02-06-2024

نوێترین هەڵوێستی پارتی لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن پەرلەمانی کورد...

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەو گۆڕانكارییانەی لە میكانیزمی هەڵبژاردندا كراون، پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات. ئەمڕۆ یەكشەممە ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە سەردانی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی كرد، لەوێش بۆ میداكان قسەی كرد. سەبارەت بە بەشداریكردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ڕایگەیاند، پارتی هەمیشە ئامادە بووە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تێبینی هەبووە لەسەر میكانیزمەكانی، ئێستە بەو گۆڕانكارییانەی كە كراون، پارتی بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكات.

هەواڵ
01-06-2024

پەیامی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا...

بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ سڵاو و ڕێز،پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم. یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە. لەم ڕۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
01-06-2024

حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد

بەپێی ڕۆژمێری پشووە فەرمییەكان، كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژانی یەك شەممە تاوەكو چوار شەممە (16 بۆ 19ی 6ی 2024) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم. لە 28 ئەم مانگەوە گەشتی ئەو هاووڵاتییانەی بەنیازی حەج سەردانی سعودییە دەکەن بە ڕێگای وشکانی و ئاسمانی دەستیپێکردووە و لەگەڵ دەستپێكی مانگی زیلحیجە مەڕاسیمەكانی حەج دەستپێدەكەن. بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

هەواڵ
01-06-2024

وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

شڕۆڤەکارێکی سیاسی: دوای جەژنی قوربان دەنگ لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەدرێت. خالید دەبونی شرۆڤەکاری سیاسی، لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سوننەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە هیچ بەرەوپێشچوونێک لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەراندا نەبووە، چونکە لایەنە سیاسییە سوننەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ڕێکنەکەون و ھاوکات شڕۆڤەکاری سیاسی، ئەسیر شەرع ئاماژە بەوە دەکات کە بەمزووانە لایەنە سوننەکان لەبارەی دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەگەنە ڕێککەوتن. لە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەریەک لە ھاوپەیمانی تەقەدووم، ھاوپەیمانی سەروەریی کە بە دوو لایەنی سەرەکی سوننە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دادەندرێن، سەرەڕای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆ، بەڵام لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتنە ڕێککەوتن. خالید دەبونی  گوتیشی: "ئەوەی جێگای داخە ناکۆکییەکانی لایەنە سوننەکان ئەوەندەی لەسەر بەدەستھێنانی پۆستەکانە، لە بەرژەوەندی گشتی و پێکھاتەی سوننەدا نییە". ئەو شڕۆڤەکارە سیاسییە ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە سوننەکان، ھیچ پڕۆژەیەکی سیاسییان بۆ خزمەتکردنی پێکھاتەی سوننە نییە، بەڵکو پڕۆژەکانیان تەنھا بۆ بەدەستھێنانی پۆست و دەسەڵاتە و گوتی: "ساڵانێکی زۆرە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سوننەکان درێژەی ھەیە و بەردەوام جیابوونەوە لەنێو ئەو لایەنانە ڕوودەدات و ئەو ھاوپەیمانیانەش کە لەنێوانیان پێکدەهێندرێن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تەسکی حزبی و کەسین و، ئەوەی پەیوەندیدارە بە بەرژەوەندی و داواکارییەکانی پێکھاتەی سوننە، ئەوە لە دەرەوەی گرنگی ئەو لایەنانەیە". خالید دەبونی وای بۆ دەچێت کە ناکۆکییەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنێو ماڵی سوننەدا چارەسەر ناکرێت و گوتی: "پێم وا نییە ناکۆکییەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنێو ماڵی سوننەدا چارەسەر بکرێت، بەڵکو لەلایەن لایەنەکانی دیکەوە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا چارەسەر دەکرێت، کێشەکە ئەوەیە کە ژمارەیەک لە لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەمانگی شیعە ھاوبەشن لە پەکخستنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوەی لە دانیشتنەکەی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوویدا، بەڵگە لەسەر ئەوەی کە بەشێک لە لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ ئەوەدان دۆخی ئێستا تا کۆتایی ئەم خوولەی ئەنجوومەنی نوێنەران تا دەگاتە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، وەک خۆی بمێنێتەوە، بەمەش خواستی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بۆ سەپاندنی ھەژموونی خۆی بەسەر جومگەکانی هەر سێ دەسەڵاتە سەرۆکایەتییەکە، بەدی دێت". شڕۆڤەکاری سیاسی، خالید دەبونی لەبارەی سیناریۆکانی بەردەم یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوونیکردەوە کە پێویستە فراکسیۆنە سوننەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، بۆ ئەوەی دانیشتنێکی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن ئەنجام بدات و ئەگەر ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکرا، ئەوە پێویستە ٥٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بە کۆکردنەوەی واژوو، داواکارییەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن و ئەگەر جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە نەبوو، ئەوا دەتواندرێت سەرۆکێکی کاتی ھەڵبژێردرێت، بۆ ئەوەی وادەی ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن دیاریی بکات، ئەوەش بەپێی یاسا و دەستوور ڕێگای پێدراوە". شڕۆڤەکاری سیاسی، ئەسیر شەرع لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سوننەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، گوتی: "لایەن و ھاوپەیمانییە سوننەکان گەیشتووەنەتە ئەو بڕوایەی کە قۆناغەکە بۆ ئەوان مەترسیدارە و خەریکە بەڕەکە لەژێر پێیان دەرھێندرێت، دوای ئەوەی لە دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران شکستیان ھێنا". ئەسیر شەرع رایده‌گه‌ێنێت، دەنگۆی ئەوە ھەیە کە لایەنە سوننەکان بەمزووانە لەسەر دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ جێگرەوەی محەمەد حەلبووسی کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دوور خراوەتەوە ڕێکدەکەون، چونکە لایەنە شیعەکان ھەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ئیتر ناتوانن لەسەر بەردەوامی ناکۆکییەکانی لایەنە سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دان بەخۆیاندا بگرن و پشوو درێژبن، بۆیە لەوانەیە دوای جەژنی قوربان ئەگەر لایەنە سوننەکان لەبارەی نیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا کەسایەتییەکی شیعە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەربژێر دەکرێت و ھەموو ئەگەرێکیش لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق لە ئارادایە لە کاتێکدا بەپێی ئەو نەریتییە سیاسییەی کە ساڵانێکە لە عێراق پەیڕەو دەکرێت، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران مافی سوننەیە".

هەواڵ
01-06-2024

بەریتانیا یەکەم ڤاکسینی دژە شێرپەنجە تاقیدەکاتەوە

ئینگلتەرا یەكەم هەنگاوی نا بۆ پێدانی یەكەم ڤاكسینی دژە شێرپەنجە كە دەشێت هاریكار بێت بۆ رێگری لە دووبارە گەڕانەوەی نەخۆشییەكە پاش چارەسەری سەرەتایی، ئەمەش وەك بەشێك لە تاقیكردنەوەیەكی نوێ. ڤاكسینە نوێیەكە جۆرێكە لە جۆرەكانی چارەسەری بەرگری، دروستكراوە بۆ هاندانی سیستمی بەرگریی لەش تا شوێنی خانە شێرپەنجەییەكان دیاریبكات و دژی بوەستێتەوە، ئەمەش هەلی جارێكی دیكە گەڕانەوەی نەخۆشییەكە كەمدەكاتەوە. بە پێچەوانەی ڤاكسینەكانی دیكەی وەك نەخۆشییەكانی ئەنفلۆنزا و كۆڤید-19، كە دەدرێتە كەسێك بۆ رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكە، ڤاكسینی شێرپەنجە ئەو كەسانە چارەسەر دەكات كە خۆیان تووشبووی نەخۆشییەكەن. وەك ئەوەی پێگەی (نیوزویك) بڵاویكردووەتەوە، زۆرێك لە ناوەندەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە سەرتاسەری ئینگلتەرا بەشداردەبن لە تاقیكردنەوەكەدا، لە سەرەتاشدا دەدرێتە تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن، رێكە، پەنكریاس، پێست، سی و گورچیلە. ڤاكسینەكانی ئەم تاقیكردنەوەیە لەلایەن كۆمپانیای بایۆتەكنەلۆجی (بیۆنتیك ئێس ئەی)ەوە دروستدەكرێن. ئیان فۆكس، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری توێژینەوە و داهێنان لە ناوەندی توێژینەوەكانی شێرپەنجە لە شانشینی یەكگرتوو وتی، كاری ڤاكسینەكە بریتییە لە بەئاگاهێنانەوەی سیستمی بەرگری و دواتریش دۆزینەوەی شێرپەنجە و بەئامانجگرتنی لە قۆناغی یەكەمدا. ئەوەشی وت، ڤاكسینەكە بەشێكی بێ زیانی میكرۆب یان ڤایرۆس (وەك پرۆتین، یان بەشێكی مردوو یان لاوازی میكرۆبەكە، یان پارچەیەك لە ماددە بۆماوەییەكە) لەخۆدەگرێت، كە سیستمی بەرگری وەك نامۆ هەستیپێدەكات و وەڵامدانەوەی دەبێت لەڕێی بەرهەمهێنانی دژەتەنەكان. دەشڵێت، ئەگەر لە ئایندەدا جارێكی دیكە ئەو خانە شێرپەنجەییە بۆ جەستە بگرێتەوە، سیستمی بەرگری بەخێرایی دەیناسێتەوە و هێرشی دەكاتەسەر. چاوەڕوان دەكرێت ئەم چارەسەرە هاوشانی نەشتەرگەری، چارەسەری كیمیایی و چارەسەر بە تیشك بۆ رێگری لە گەڕانەوەی شێرپەنجە بەكاربهێنرێت، هەروەك لێكەوتەكانی كەمتر دەبێت لە چارەسەرییەكانی دیكە. تاقیكردنەوە لەسەر دەرمانەكە تا ساڵی 2027 تەواو نابێت، بۆیە ساڵانێكی دەوێت تا چارەسەرەكە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.

هەواڵ
31-05-2024

مەسرور بارزانی: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێ...

ڕۆژی هەینی (31ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت. دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی "هەژماری من" گەیشتە 400 هەزار مووچەخۆر و پرۆسەکەش بەردەوامە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکی.

هەواڵ
31-05-2024

حکومەتی هەرێم دواین ئامار و زانیاری تازە لەبارەی پرۆژەی هەژماری من ڕاد...

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری تازه‌ی به‌شداربووانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من راده‌گه‌یه‌نێت. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە. ئامارەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر. ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا شەش بانکە و هەریکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه‌)، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکیی ئیسلامی عێراقی، بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) و  لە پرۆژەکە لەخۆدەگرێت. هەژماری من؛ ژمارەیەک خزمەتگوزاریی و سوود بۆ بەشداربووانی دەستەبەر دەکات، گرنگترینیان؛ خزمەتگوزاری دارایی، پاداشتی هاوبەشی، توانای ڕاکێشانی پارە لە سەرجەم ئامێرەکان و کارپێکردن لە سەرانسەری جیهان و ئاسایشێکی باشتری دارایی فەراهەم دەکات. پرۆژەی هەژماری من و بانکە بەشداربووەکان لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە دانپێدانراون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە.

هەواڵ
31-05-2024

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی لیستی فەرمانبەران بۆ بانکی...

سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٢٥٥٧ ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان. لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) هەیە وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات. لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا وەزارەتی دارایی و ئابوری داتاو زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) ناردووە، لیستی یەکەم ( ٣٦٨ ) فەرمانبەرو لیستی دووەم (٤٥٣ ) فەرمانبەرو لیستی سێیەم ( ٢٥٥٧ ) فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتی داتاو زانیاری ( ٣٣٧٨ ) فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ). وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. وەزارەتی دارایی و ئابووریحکومەتی هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٤/٥/٣١

هەواڵ
30-05-2024

مەسرور بارزانی و نووری مالیکی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان ، بەتایبەتی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا . هەروەها دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیداری دەولەت و کارنامەی وەزاری حکومەتی فیدراڵ. 1 2

هەواڵ
30-05-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نبني- بنیاتنان) کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان. 1 2 3 4 5

1 2 ... 199 200 201 ... 1143 1144