ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە؛ دۆخی کارەبا و داشکاندانی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان، رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-06-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرما و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لەم وەرزەدا تاوتوێ دەکرێت. هاوکات تاوتوێی پێشنیازی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (249) لە 27-03-2024، تایبەت بە داشکاندنی سەدا 20ـی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان دەکرێت. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتدا هاتووە، ڕاپۆرتی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ و ڕێکارەکانی وەزارەتەکە لەبارەی حاجییان و بابەتی گیانسپاردنی، ژمارەیەک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو. هاوکات سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێک لەبارەی لایەنە تەندروستییەکەی ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو. بڕگەی سێیهمی كۆبوونهوهكه بابهتهكانی پهیوهندیدار به مووچهی ههرێمی كوردستان و ڕێكار و میكانیزمی جێبهجێكردنی پابهندییهكان له بهرانبهر حكوومهتی فیدراڵ لهوانه، لیستی مووچهی مانگانهی مووچهخۆرانی ههرێمی کوردستان، پرۆسهی وردبینی هاوبهشیی ههردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و ههرێم، به بانكیكردنی مووچه، بابهتی تهرازووی پێداچوونهوهی مانگانهی یهكگرتووی سهرجهم دامهزراوهكان، بهشی گهنجینهی فیدراڵیی له داهاتی نانهوتیی مانگانهی ههرێم، رێكخستنهوهی مینحهی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا بۆ هێزهكانی پێشمهگه. گفتوگۆی لهبارهوه دهكرێت.
سەرۆکی حکومەت:زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێر زەوی زۆر بەکار نەهێنین، چونکە بە داخەوە خەریکە ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە ئەمڕۆ سێشەممە 6/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا، (بەنداوی چەمرگە)ی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە. دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەنداوەکە، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا باسی لەوە کرد کە لە کابینەی نۆیەمدا، گرنگییەکی زۆر بە بابەتی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداو و پۆند دراوە و لەم ڕووەوە، چەند پڕۆژەیەکمان لە سەر تاسەری کوردستان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبین کە بێگومان سوودێکی زۆر و جۆراوجۆری دەبێت . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بەنداوانە لەلایەکەوە دەتوانن ئاو گلبدەنەوە و دەکرێ بۆ مەبەستی بەكارهێنانی كشتوكاڵی سوودێکی زۆریان لێ وەربگیرێت و هەندێكجاریش بەنداوە گەورەكان بۆ بابەتی بەهەرمهێنانی وزە و کارەباش بەکار دەهێنرێن . هەروەها لە ڕووی گەشتیاریشەوە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشن و خەڵک کاتێکی خۆشی تێدا بەسەر دەبەن. لە لایەکی دیکەش بەنداوەکان دەتوانن مەترسی دروستبوونی لافاو و زیانگەیاندن بە زەوی و زار کەم بکەنەوە .سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێر زەوی زۆر بەکار نەهێنین ، چونکە بە داخەوە خەریکە ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە. گوتیشی سامانی ئاو و سامانە سروشتییەکان تەنیا هی ئێمە نین بەڵکو هی نەوەکانی داهاتووشن ، بۆیە دەبێ پارێزگاری لێ بکەین .سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بە پێی بەرنامەی حکومەت کارمان کردووە کە باشترین شێوە، سوود لە سامانی ئاو وەربگرین. جێی دڵخۆشیە کە بەنداوی چەمرگە تەواو بووە و لە زۆر شوێنی دیکەش ، بەنداوی دیکە هەن کە تەواو دەبن و هەندێکیشیان تەواو بوون و دروستكردنی ئەم بەنداوانە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستیانە سوود لە سامانی ئاو وەربگیرێت. بەنداوی چەمەرگە بە گوژمەی چوار ملیار و سێسەد ملیۆن دینار لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی و بە پێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دروستکراوە. بەرزی بەنداوەکە 17.5م و درێژییەکەشی 262 م و پانیەکەشی 8 م crest ە. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20
مەسرور بارزانی: “زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێر زەوی زۆر بەکار نەهێنین، چونکە بە داخەوە خەریکە ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە”. ئەمڕۆ سێشەممە 6/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسێکدا، (بەنداوی چەمرگە)ی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە. دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەنداوەکە ، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا باسی لەوە کرد کە لە کابینەی نۆیەمدا، گرنگییەکی زۆر بە بابەتی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداو و پۆند دراوە و لەم ڕووەوە، چەند پڕۆژەیەکمان لە سەر تاسەری کوردستان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبین کە بێگومان سوودێکی زۆر و جۆراوجۆری دەبێت . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بەنداوانە لەلایەکەوە دەتوانن ئاو گلبدەنەوە و دەکرێ بۆ مەبەستی بەكارهێنانی كشتوكاڵی سوودێکی زۆریان لێ وەربگیرێت و هەندێكجاریش بەنداوە گەورەكان بۆ بابەتی بەهەرمهێنانی وزە و کارەباش بەکار دەهێنرێن . هەروەها لە ڕووی گەشتیاریشەوە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشن و خەڵک کاتێکی خۆشی تێدا بەسەر دەبەن. لە لایەکی دیکەش بەنداوەکان دەتوانن مەترسی دروستبوونی لافاو و زیانگەیاندن بە زەوی و زار کەم بکەنەوە . سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێر زەوی زۆر بەکار نەهێنین ، چونکە بە داخەوە خەریکە ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە. گوتیشی سامانی ئاو و سامانە سروشتییەکان تەنیا هی ئێمە نین بەڵکو هی نەوەکانی داهاتووشن ، بۆیە دەبێ پارێزگاری لێ بکەین . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بە پێی بەرنامەی حکومەت کارمان کردووە کە باشترین شێوە، سوود لە سامانی ئاو وەربگرین. جێی دڵخۆشیە کە بەنداوی چەمرگە تەواو بووە و لە زۆر شوێنی دیکەش ، بەنداوی دیکە هەن کە تەواو دەبن و هەندێکیشیان تەواو بوون و دروستكردنی ئەم بەنداوانە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستیانە سوود لە سامانی ئاو وەربگیرێت. بەنداوی چەمەرگە بە گوژمەی چوار ملیار و سێسەد ملیۆن دینار لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی و بە پێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دروستکراوە. بەرزی بەنداوەکە 17.5م و درێژییەکەشی 262 م و پانیەکەشی 8 م crest ە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە، سایلۆی قوشتەپەی لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە.لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سایلۆکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە چاودێری وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کرد. پاشان لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی سایلۆکان کرد وەک بەشێک لە کارنامەی حکومەت لە بواری گرنگیدانی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ و جووتیارانی هەرێمی کوردستان و کارکردن لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ساخکردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان و خوشحاڵین کە ئێستا لە زۆربەی شارو شارۆچکەکان کۆگای وەرگرتنەوەی گەنم و دانەوێڵە هەیە. سەرۆکی حکومەت گوتیشی کشتوکاڵ بنەما و شادەماری ئابووری هەرێمی کوردستانە و ئێمە دەمانەوێت جووتیارەکانمان دڵنیابن کە بەرهەمەکانیان بەفیڕۆ ناچن . ئەمساڵ بیستمان ڕێژەی بەرهەمی دانەوێڵەمان زیاتر بووە و لە گفتوگۆ و پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تا گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو وەربگرێت کە تا ڕاددەیەکی بەرچاو هەندێک شتیان قبوڵ کردووە بەس لە ئاستی پێویستی ئێمەدا نەبووە. سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جووتیارانی کوردستان دەکات و بە هاوکاری کەرتی تایبەتیش ، کار دەکەین بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان. سایلۆی قوشتەپە بە تێچووی بیست و یەک ملیار و دووسەد و حەفتا و شەش ملیۆن و هەشتسەد و سی و پێنج هەزار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە و توانای هەڵگرتنی چل تۆن گەنم و دانەوێڵەی هەیە.
هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی لە سەرئاستی مەکتەبەکانی ڕێکخستنی پارێزگا و لقەکان دەستپێدەکات و نزیکەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت. 12 ساڵە هەڵبژاردن لە نێو ئۆرگانەکانی پارتی نەکراوە، لە کۆنگرەی 14ـی پارتی بڕیار لەسەر کۆنفرانسی نێوخۆیی حیزب درا، پڕۆسەکە لە ناوچەکان دەستیپێکردووە. لە قۆناغی یەکەم بنکەکان سەرۆک و کارگێڕەکانی ڕێکخراو هەڵدەبژێرن، سەرۆکی ڕێکخراو و دوو کارگێڕەکەی بەرپرسی ناوچە و شەش کارگێڕ هەڵدەبژێرن. ئەوانیش شەش کارگێڕ بۆ لقەکان هەڵدەبژێرن، کارگێڕانی لق دەنگ بۆ هەڵبژاردنی بەشەکانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکەیان دەدەن. ئەم هەڵبژاردنە بەرپرسی لق و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان ناگرێتەوە و تەنیا لە نێو ئۆرگانەکانی دیکەدا دەکرێت. لیژنەیەکی باڵا بۆ مەکتەبی ڕێکخستنی هەر پارێزگایەک پێکهێنراوە، لە 17 لق ھەڵبژاردن دەکرێت، بۆ ھەر 17 لقەکەش لیژنە دیاریکراوە، ژنانیش لە هەڵبژاردنەکە بە رێژە بەشداری دەکەن و لە پەیڕەودا بەشدارییان کراوەتە بڕیار. ژێدەر ئاڤا
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا 140 ئامێری راكێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن. وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من كۆبووەوە و رایگەیاند، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو مووچەیی و رێگری لە سپییكردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانكی پێشكەش بە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەكات. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەی تۆماركردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەی هەژماری من لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەڕێگای هەشت بانكی ئەهلی و حكومییەوە بەردەوامە كە سەرجەمیان لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە باوەڕپێكراون و رەزامەندی بەشداریی پڕۆژەكەیان پێدراوە. بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری دارایی بڕیاریدا چەندین كارئاسانیی زیاتر بۆ تیمەكان بكرێن تا پڕۆسەكە خێراتربكرێت و پێش ئەو وادەیەی بۆی دیارییكراوە سەرجەم مووچەخۆران ببنە خاوەن هەژماری بانكی خۆیان، بڕیاریشدرا مۆڵەتی تا یەكی ئەیلولی ئەمساڵ بە فەرمانبەرانی مەدەنی و كارمەندانی لیوا هاوبەشەكان بدرێت لە پارێزگای هەولێر كە تائێستا لەپڕۆژەكە تۆمارنەكراون خۆیان تۆماربكەن. باس لەوەش دەكات، تائێستا زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەكە تۆماركراون و نزیكەی 240 هەزار كارتی بانكیش دابەشكراون، هاوكات ئەم مانگە زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆر كە لە 135 یەكەی ژمێریاری لە سەرجەم وەزارەتەكان پێكهاتبوون بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە و مانگەكانی داهاتوو ژمارەكە بۆ دوو هێندە بەرزدەكرێتەوە. وەزارەتی دارایی دەشڵێت، "تائێستا 94 ئامێری راكێشانی پارە لە 32 شوێنی جیاوازی پارێزگای هەولێر دانراون و لە ئاییندەیەكی نزیكدا 140 ئامێری راكێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دادەنرێن و جگەلەوەش لیستی نزیكەی چوار هەزار و 500 فەرمانبەر ئاڕاستەی بانكیTBI كراون و بە چەند قۆناغێك كارتی بانكی بۆ فەرمانبەران گەڕێندراوەتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هانس ساندی باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەنە . هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هۆڵەندا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پشتگیریکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی.سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد كە ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا دووهێندە زیاتر بووە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان ئهمڕۆ هاوکارییه داراییهكهی پێشمهرگه دابهشدهكرێت. میران بەکر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەر پێشمەرگەیەک 432 هەزار دینار وەکو هاوکاری وەردەگرێت. وابڕیارە مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە دەچێتە سەر بەغدا، بەڵام مەسرور بارزانی هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە نەبڕدرێت کە مانگانە بڕەکەی 17 ملیۆن دۆلارە و بەردەوام بدرێت بە پێشمەرگە، ئێستاش سەرەڕای مووچەکەیان ئەو پارەیەوەکو هاوکاری پێیان دەدرێت. لەمبارەیەوە، دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لەمەودوا دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت بەڵام وەکو مووچە نا، بەڵکو وەک هاوکاری. پڕۆسەی یەکگرتنەوەی لیواکان بەردەوامە و ژمارەی لیوا هاوبەشەکان گەیشتووەتە 28 لیوا و نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن و ژمارەکە لەزیادبووندایە.
ئەمرۆ دووشەممە، 24/6/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 147,400 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 100 دۆلار بەرامبەر 146,750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
وەزیری ئەوقاف ئامارێکی نوێی گیان لەدەستدانی حاجیانی هەرێمی ڕاگەیاند. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نزیکەی 15 هەزار کەس لە دەرەوەی رێکارەکانی وەزارەتی ئەوقافەوە چوونە حەج." گوتیشی: "30 هاووڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە، کە تەنیا یەک کەسیان لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە چووەتە سعودیە."
بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی ههولێر ئاگاداری شۆفێران دهكاتهوه كه بهستنی فلاشهر بۆ ئۆتۆمبێل، جگه له ئۆتۆمبێلهكانی سهر به هێزهكانی ناوخۆ قهدهغهیه. ئهمڕۆ یهكشهممه 23ی 6ی 2024، بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی ههولێر ئاگادارییهكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکەینەوە کەوا بەستنی فلاشەر (نەشرە) قەدەغەیە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، یان ئۆتۆمبێلهكانی هەر دامودەزگایەک، جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. ئهوهش خراوهته روو، بۆیە هەر شوفێرێک نەشرە بۆ ئۆتۆمێلەکەی ببەستێت ئەوا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە و هەروەها پێشانگاکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلیش نابێت ئەو فلاشەرە بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک ببەستن لە پێچەوانەی ئەمە، ئەوانیش دووچاری لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی دەبنهوه.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێک، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن. ئەمرۆ یەکشەممە، سیروان سالح، شارەزا لەبواری کەشناسی ڕایگەیاند: بەهۆی کاریگەری تۆپەڵەهەوایەکی هاتوو لە دەریای ناوەڕاستەوە پێشبینیی دەکەین لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرمی ( 3° تا 5° ) پلە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان داببەزن. ئاماژەی بەوەشداوە، تا کۆتایی هەفتە لە ڕۆژدا بەرزترین پلەکانی گەرمی بەم شێوەیه جێگیردەبن : پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ( 42° - تا 43° پلە )پارێزگای هەولێر ( 43° تا 44° ) پلە.پارێزگای دهۆک ( 41° تا 43° ) پلە.ناوچە شاخاوییه بەرزەکان ( 31° تا 38° ) پلە.ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک لە نێوان ( 44° تا 45° ) پلە جێگیر دەبێت.