ترەمپ: “ئەگەر هەڵبژاردن نەبەمەوە لەوانەیە جەنگی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێت”. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و کاندید بۆ سەرۆکی ئەمریکای داهاتوو، لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمجارە سەرنەکەوم، لەوانەیە جەنگی جیهانیی سێیەم رووبدا، چونکە کەسانی ناکارامە وڵاتەکەیان بەڕێوەدەبەن.
50 هەزار پاکستانی دوای گەیشتنیان بۆ عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمە ئایینییەکان بێسەروشوێن بوونە. ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند: "دەنگۆی دزەکردنی نزیکەی 50 هەزار هاووڵاتی پاکستانی بۆ کارکردن بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراق، جێگەی سەرنجی ئێمە دەبێت و پشتڕاست دەکرێنەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو". لەلایەکی دیکەوە چودری سالیک، وەزیری کاروباری ئایینیی پاکستان، ڕاگەیاند: "50 هەزار هاووڵاتیمان دوای گەیشتنیان بۆ عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمە ئایینییەکان بێسەروشوێن بوونە". ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن، زۆربەیان بێ مۆڵەتن، لە ماوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی عاشوورا ژمارەیەکی زۆری بیانی شیعە مەزهەب ڕوو لە عێراق دەکەن بۆ بەشداری لەو مەراسیمانە و لەوانەش ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتی پاکستانی هاتوون و نەگەڕاونەتەوە.
سهرۆكى ههرێمى كوردستان سەردانی فڕەنسا دەكات و بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی 2024ی پاریس دەكات. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ئهمڕۆ ههینی رێكەوتی 26/7/2024 نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهسهر بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا، دهگاته پاريس. راشیگەیاند: نێچيرڤان بارزانى ئێوارهى ئهمڕۆ، هاوڕێ لهگهڵ سهركردهكانى جيهان له ئهليزێى كۆشكى سهرۆكايهتيى فهرهنسا، بهشدارى له ڕێوڕهسمى كردنهوهى يارييهكانى ئۆلۆمپيكدا دهكات. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:30 (بە كاتی كوردستان) رێوڕەسمی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینەی 2024 لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا بەڕێوە دەچێت، ئاهەنگەكەش بەشێوەیەكی گشتی ماوەی 4 كاتژمێر بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لەدوو چاڵاکیدا ٣ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکە: لەدوو چاڵاکیدا ٣ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا. هەروەها دەستگیرا بەسەر ١٩ پەرتوک کە روپۆش کراوە بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین)کریستاڵ. لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاکی یەکەمدا لەبەرواری (٢ی٦ی٢٠٢٤) تونیمان دەست بەسەر ١٩ مەلزەمە لەشێوەی پەرتوکدا بگرین کە رۆپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (میتاڤیتامین) کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە، هەر ئەوکات بەفەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش بەرێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لەتۆمەتبارو سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوکانە ئاگادار کرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان چونکە زانیاری هەبوو بڕێکی تریش پەڕتووک ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان. لەچاڵاکی دووەمدا لە ڕێکەوتی ٢٣ـی٧ـی٢٠٢٤ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەشاری هەولێر، توانییان ٣ تۆمەتبار بە بەبڕی (٤٠) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵەوە دەستگیربکەن.لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێرلێکۆڵینەوەدان. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٤
ئاسایشی هەولێر لەبارەی ئەو هاوڵاتیەی گوایە لەلایەن ئاسایش دەستدرێژی کراوەتە سەر، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە: دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و لێدوانی هاووڵاتییەک بە ناوی سەریاس عەونی، کە گوایە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر، بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، ڕاستی ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کەسییە لە نێوان سەریاس عەونی و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایش و لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان بە شەڕ هاتوون. دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، بەرێوەبەرایەتییەکەمان هەڵساوە بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە بەرامبەر ئەو کارمەندە و دەستبەسەر کراوە، هاوکات داواش لە هاووڵاتی سەریاس عەونی کراوە، کە سکاڵای یاسایی لە پۆلیس تۆمار بکات بۆ ئەوەی مافی پارێزراو بێت.لێرەوە هاووڵاتییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە مافیان پارێزراوە و بەگوێرەی یاساش ڕێگەپێدراو نییە هیچ کەسێک ناوی دەزگا ئەمنییەکان بۆ مەرامی کەسی بەکار بهێنێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر24ی تەممووزی 2024
بەپێی ڕاگەیێنراوی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، فڕۆکەکانی تورکیا بەرپرسێکی پەکەکە و دوو گەریلای دیکەیان لە سنووری سلێمانی کردووەتە ئامانج. دهزگای ههواڵگریی توركیا میت ڕایگهیاند بهرپرسی كهجهكه له سلێمانی، به ناوی عومه فوڕات ناسراو به ئاندۆك تۆڵههڵدان و دوو كهسی هاوهڵیشی به ناوهكانی ڕاستی عیرفان زهندی ناسراو به ڕامان ڕێناس، هیدایهتی ڕهسووڵی ناسراو به جهنگاوهر میكائیل له ئهنجامی هێرشی ئاسمانی له سلێمانی كوژراون
پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یانەی وەرزشی دهۆک: ب هەلکەفتا برنەڤا یانەیا وەرزشی یا دهۆکێ و سەرکەفتنا وی بۆ نوینەراتییا یانەیێن عیراقی د جاما کەنداڤی دا، گەرمترین پیرۆزباهییان ل سەرۆک و تەڤاهییا وەرزشڤان و هەوادارێن یانەیا وەرزشی یا دهۆکێ دکەم و هیڤییا سەرکەفتن و پێشکەفتنێن زێدەتر بۆ یانەیا دهۆکێ و تەڤایا یانەییێن کوردستانێ دخازم و هیڤیدارم هەرتم د پێشەنگ بن . مەسرور بارزانیسەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
کارەبای سلێمانی، 22 هەلی دامەزراندنی لە سنوری قەزای دووکان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەم 23ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردەوە، قایمقامییەتی دووكان، 22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دووكان، بەپێی چەند مەرجێك ئەم هەلی دامەزراندنە تەنیا بۆ هاووڵاتییانی ناوەندی دووكان و هەردوو شارەدێی سوورداش و خەلەكان و گوندنشینانی سنوورەكانیانە لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەلێت؛ هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا هەیە دەتوانێ فۆرم پڕ بكاتەوەپڕكردنەوەی فۆرم بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بەهیچ جۆرێك بە دەست سیڤی وەرناگیرێت.دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە (28/7/2024) دەبێت
حکومەتی عێراق دەیەوێت هێزەکانی هاوپەیمانان تاوەکو ساڵێکی دیکە ئەرکەکانی بەفەرمی کۆتایی بێت. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا هێزەکانی هاوپەیمانان دەست بەکشانەوە بکەن و تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 بەفەرمی ئەرکەکانی هاوپەیمانی کۆتایی بێت. لەمبارەیەوە، شاندێکی سەربازیی عێراق لە ئەمریکایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لەبارەی وادە و چۆنیەتی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ، 200 دینار بەرزبووەوە. ئەمرۆ سێشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 149,600 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەربوو بە 149,400 دینار.
لە سلێمانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵکشانەو دکتۆرێک هۆشداری دەدات. دكتۆرە رۆژین لەژێر ناونیشانی " بانگەوازێكی بەپەلە بۆ خەڵكی كوردستان، تكایە فریای خۆتان و ئازیزانتان بكەون"، بڵاویكردەوە: بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە داھاتوویەكی نزیكدا شێرپەنجە وەك ھەڵامەتی لێدێت و ھەموو ماڵێك دەگرێتەوە. وتیشی: وەرن تەماشای نەخۆشخانەی ھیوا بكەن كە دوێنێ تەنھا لە ماوەی ٨كاتژمێردا ٩٠٠ نەخۆش داغڵكراون و زۆرێكیشیان تەندروستیان باش نییە. چەند ڕێنماییەكیشی ئاڕاستەی هاوڵاتیان كرد كە لەخوارەوە هاتووە:تكایە تكایە تكایە*دوور بكەونەوە لە بەكارھێنانی ڕۆنی زەیت*مەھێڵن مناڵەكانتان بەھیچ شێوەیەك چیپس بخۆن*بەھەموو شێوەیەك خواردنەوە گازییەكان بەتایبەت پیپسی و كۆكاكۆلا تەرك بكەن*خواردنی سەرشەقام و عەرەبانەكان مەدەن بەمناڵان*بۆنی ناو ئۆتۆمبێل بەكارمەھێنن*ئاوی تانكی سەربان مەخۆنەوە بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا*واز لە شەكر و شیرینی بھێنن*بەھیچ شێوەیەك ئیندۆمی مەخۆن*دوور بكەونەوە لە خواردنی قوتوو*ئەم ماوەیە وەرزی پەڵپینەیە ھەوڵبدەن شلەی پەڵپینە خواردنەوەی سەركی سەر سفرەكانتان بێت
وەزارەتی دارایی، لیستی مووچەی خانەنشینانی بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە بەغدا کرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. ڕاشیگەیاند: لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە.