وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی: سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٢١، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. تێبینی؛ لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە.
زێڕ بەڕێژەی 1.5% و نەوتیش زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی. نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی دوو دۆلار و 48 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 82 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا دوو دۆلار و 69 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پیوەکرا. ئەگەری ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە رۆژی هەینی هەژماردەکرێت. نرخی زێڕیش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و رۆژی چوارشەممە بۆ چەند کاژێرێک بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 2480 دۆلار، بەڵام لە کۆتایی هەفتەدا و لە رۆژی هەینیدا کۆی قازانجەکانی ئەو هەفتەیە لەدەستدا و یەک ئۆنسەی زێر دابەزی بۆ 2400 دۆلار. کریستییەن بۆرجۆن، شرۆڤەکاری سەر بە پلاتفۆرمی (ئێف ئێکس ستریت) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوانەی زێڕیان بە هەرزان کڕیوە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی قازانج، فرۆشتویانە." بەپێی ئەو شرۆڤەکارە، ئەگەر ئەم هەفتەیە فرۆشیاران کۆنترۆڵی بازاڕ بەدەستەوە بگرن، نرخی زێڕ ئەگەری هەیە تاوەکو 2312 دۆلاریش دابەزێت.
ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهان کێشەی تەکنیکییان تێکەوت. کێشەکە لە پەیوەندیکردندا دروستبووە. بههۆی هێرشی ئهلیكترۆنییهوه له چهندان فرۆكهخانهی ئهورووپا و ئهمهریكا گهشتهكان ڕاگیراون، هاوكات كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایدهگهیهنێت له چارهكردنی ئهو كێشهیهی له پرۆگرامی مایكرۆسۆفت365 ڕووی داوه، بهردهوامن. ئەمرۆ ههینی، زۆربهی پرۆسه و چالاكییهكان له فرۆكهخانه و دهزگهكانی ڕاگهیاندن و بانكی چهندان وڵات له ئهورووپا و ئهمهریكا و وڵاتانی دیكهی جیهان، كهوتنه ژێر كاریگهرییهكانی هێرشی ئهلیكترۆنی و لهكار كهوتوون. له لای خۆیهوه كۆمپانیا مایكرۆسۆفت ڕایگهیاندووه، بهردهوام له چارهكردنی ئهو كاریگهرییانه كه كێشهكه له سیستهمی مایكرۆسۆفت365 دایه. كهناڵی "سكای نیوز"ـی بهریتانی كهوتووهته ژێر كاریگهریی هێرشهكان و له كار كهوتووه. ههروههت مامهڵكردن به نهوت و غاز له لهندهن و سهنگاپووره بههۆی پهككهوتنی ئهنتهرنێتهوه وهستاون.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنرێت. ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 8:00ی شەو، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنێت. لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكانیشدا ماڵپەڕی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە كارا دەبێت و قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەو ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە. بۆ ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردبوو.
سەرەتاى هەفتەى داهاتو لیستى موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان بە هاوتاکراوى رەوانەى بەغداد دەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند ؛ ئەمڕۆ وردبینیکردن لە لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران کۆتایی دێت و سەرەتاى هەفتەى داهاتو رەوانەى بەغداد دەکرێت. ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ناردنى لیستەکە رۆژى شەممە دەبێت و نوێنەرى وەزارەتى دارایی هەرێم لیستەکە بە چاپکراوى دەگەیەنێتە بەغداد و رۆژى یەکشەممە دەگاتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی وەزارەتى دارایی عێراق. ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایی هەرێم ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان و خانەنیشنان لەخۆدەگرێت بە هاوتاکراوى. ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ و ئەمڕۆ موچەی مانگەکانی 5 و 6ی هێزە ئەمنییەکان دابەشکرا، پێشتری رۆژی سێشەممەی رابردوو، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. وهزارهتی دارایی و ئابووری ئاماژهی بهوهش کرد، بری ( 26،790 ) بیست شەش ملیارو حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار، کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو 2 مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی 19ـی تەمووزی 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ. بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبێت: هەولێر : 42 سلێمانی : 42 دهۆک : 42 کەرکوک : 45 هەڵەبجە : 44 زاخۆ : 43 سۆران : 41 حاجی ئۆمەران : 33 گەرمیان : 46
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمار کرد. رۆژی سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2420 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2468 دۆلار، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە نرخی زێڕ درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی و بۆ ماوەیەک نزیکبووەوە لە 2480 دۆلار و ئێستاش لە سەرووی 2470 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش گەیشتە بەرزترین ئاست، ئێستا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بریتیە لە 520 هەزار دینار.
دەقی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ماوەیەکە گرووپی تێکدەری پەکەکە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو هەوڵی تیرۆرکردنی هاووڵاتییانی هەرێم و کادیر و ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن، بە کارە شەڕەنگێزییەکانیان زیان بە سەروماڵی هاووڵاتییانی هەرێم دەگەیەنن.لە دوایین کردەوەی شەڕەنگێزییان لە ڕۆژی 15ی تەممووزی 2024 بەهۆی بۆمبی لکێندراوەوە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای حیزبییان لە شاری کەلار کردە ئامانج.ئەو گرووپە تێکدەرە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی و ئەندامانی هێزەکانی بەرگری لە کوردستانیان بە ئامانج گرتووە کە بەشێکیان شەهید بوون و لە بەشێک لە کارە تێکدەرانەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و پووچەڵ کراونەتەوە.ئەو گرووپە بەوەش نەوەستاون، بەڵکوو بە سووتاندنی شوێنە گشتییەکان، بازاڕ و مۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تر، ڕقی خۆیان هەڵڕشتووە و بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە کاسبکاران و هاونیشتمانییانی خۆشەویستی هەرێمی کودستان.ئەم گرووپە بوونەتە ئامرازێک بۆ بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کاری نایاسایی لە ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.ئەم سەرەڕۆییەی گرووپی تێکدەری پەکەکە، داهاتووی ناوچەکە دەخاتە بەر مەترسیی هەرێمی و نێودەوڵەتی و کاردانەوەی نەرێنی و نەخوازراو بەدوای خۆیدا دێنێت، بەردەوامیدان بەو کردەوانە بێوەڵام نابێت و سەرکردایەتیی گرووپەکە بەرپرسن لە هەر لێکەوتە و کاردانەوەیەک.ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان16ی تەممووزی 2024
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت "هەر لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیەوە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتیی ئەنجامەکان دەکات". سێشەممە، 16-07-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی "سەرکۆنە" کرد. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی بکەرانی "ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن". مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە "هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیەوە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتیی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە". ئەمەش لەدوای ئەوەدێت نزیکەی کاتژمێر 09:24 خولەکی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، 15-07-2024، ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی؛ لە بەردەم ماڵەکەی، لە شاری کەلار تەقێندرایەوە.
دوای ئەوەی ئەمرۆ سێشەممە، مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنیەکان گەیشت، دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات. وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦٧٦،٠٣٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو حەفتاو شەش ملیارو سی و شەش ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. بەگوێرە زانیاریەکانی باڵکێش، سبەی چوارشەممە حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەکات.
بەرپرسی لقی پارتی لە گەرمیان زانیاری نوێ لەسەر تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، “تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کارێکی تیرۆرستی بوو.” ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "کاژێر 09:30ـی بەیانی لەوکاتەی دەمەویست لە شوێنی پشوودانم بچمە دەوام، لەگەڵ جووڵانی ئۆتۆمبێلەکەم بە ئاراستەی دەرچوون بەرەو دەوام، لە ژێر خۆم ئۆتۆمبێلەکەم تەقییەوە، گڕێکی زۆر و دەنگێکی گەورە بوو، پێش ئەوەی ئاگرەکە پێمبگات، توانیم لەگەڵ شۆفێر و ئەو پێشمەرگەیەش کە لەگەڵم بوو لە پێشەوە خۆمان رزگار بکەین." جەختیش دەکاتەوە لەوەی "کردەوەیەکی تیرۆرستی بوو، چونکە هەموو ئاماژەکان ئەوە بوون کە چاودێریم کراوە."
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و شاندی یاوەری گەیشتەنە سلێمانی. دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەعرەجی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە، نووسینەگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: “قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی.” سەردانی شاندە باڵا ئەمنییەکەی عێراق دوای ڕەتکردنەوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بوو بۆ سەر عێراق، هاوکات بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بوو لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو هێرشانە.