ڕۆژی سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی بەڕێز زەكەریا یاپیجیئۆغلوو، سەرۆكی گشتیی هوداپار كرد. لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكان خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەورەها ڕۆشنایی خرایە سەر خەباتی سڤیل بۆ خزمەتكردنی گەلانی توركیا و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار و جەخت لە پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە كرایەوە. هەر لەو دیدارەدا سەرۆكی گشتیی هوداپار پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پێشخستنی دۆزی گەلی كورد هەبوو و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هوداپار و پارتی دیموكراتی كوردستان خستەڕوو. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان، ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، شێوازی لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانەیە.
ئهمڕۆ چوارشەممە 9/4 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هيواى سهركهوتنى له ئهركى نوێیدا بۆ خواست.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی کرایەوە. تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی ستراتیجيی ڕێگەی گەشەپێدان، کە وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەم پرۆژە گرنگەدا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە تاوانی کوشتنی گەشتیارێکی دهۆک لە ئیستانبول کرا و وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرانبەر ڕوودانی ئەم تاوانە و پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکە، باڵیۆزی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تاوانباران دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەر کێشە و ئاستەنگێک، کە بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانیان بۆ تورکیا دێتە ئاراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/4 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی یەکەمین ڕاپۆرتی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتیی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە بەڕێوەچوو. لە ڕێورەسمەکەدا کە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر حەننون سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلوماتکاران و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی دا کە بەشێکی زۆری ئەو داواکاری و ڕاسپاردانەی لەم ڕاپۆرتەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەیان پێدراوە ، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کاری لە سەر کردوون و پلان و کارنامەی بۆ جێبەجێکردنیان داناوە. ئەمەش دەقی گوتاری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانە : بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێزان، بەیانیتان باش، زۆر بەخێر بێن بەخێرهاتنێكی تایبەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان دەكەم، هەروەها بەخێرهاتنێكی گەرمی مێوانانی بەڕێز لە بەغدا، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە حكوومەتی فیدڕاڵ، هەروەها جێگری سەرۆكی چاودێریی دارایی لە حكوومەتی فیدڕاڵ دەكەم، بەخێرهاتنی هەموو ئەو بەڕێزانەی چ لە كوردستان و چ لە دەرەوەی كوردستان هاتوون، هەروەها بەخێرهاتنی بەڕێز باڵوێزی یەكێتیی ئەورووپاش دەكەم. زۆر زۆر بەخێر بێن، زۆر خۆشحاڵم كە لەم بۆنەیە لەگەڵ ئێوە بەشدارم. دەستخۆشی لە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لەبارەی جێبەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان. بێگومان ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی ، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە . بۆیە کاری جیددیمان کردووە و ڕێکاری پێویستمان گرتەبەر لە پێناو پەرەپێدانی شەفافیەت و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی. لەم ڕووەوە هەماهەنگیی و پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ هەیە. ئەم ڕاپۆرتەش بە هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021، ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پەسەند کرد و هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی و لە هەمان کاتدا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانيش ڕاسپێردران بۆ بەدوادچوونی جێبەجێکردنی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی ئەم ڕاپۆرتە کە لەمانگی سێی ئەمساڵدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی دەستەی دەستپاکییەوە خرایە ڕوو. جێی خۆشحاڵییە کە بەشێکی زۆری ئەو داواکاری و ڕاسپاردانەی لەم ڕاپۆرتەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەیان پێدراوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کاری لە سەر کردوون و پلان و کارنامەی بۆ جێبەجێکردنیان داناوە، لەوانە: * بەدیجیتەڵکردنی کاروبارەکانی حکومەت و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دیجیتاڵی و هەنگاونان بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی. پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاروبارەکانی حکومەت بەردەوامە و بەشێکی گرنگە لە چاکسازییەکانی حکومەت کە بێگومان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی بیرۆکراسی و سنووردانان بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی. تەوەرێکی دیکەی کارکردنمان بە ئاراستەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، * چاکسازیکردنە لە سیستەمی بانکی و بەستنەوەی دامەزاراوەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت بە سیستەمێکی پێشکەوتوو و هاوچەرخی بانکی. هەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتوو و چالاکی بانکی، جگە لەوەی یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. فاکتەرێکی گرنگی پەرەپێدانی ئابوورییە و ژینگەیەكی لەباریشە بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی و یارمەتیدەریشە بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی گەندەڵی. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەرنامە چاکسازییەکانی بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت و دادپەروەری و ڕێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، * کاری لەسەر هەموارکردنەوە و پێشکەشکردنی چەند پڕۆژە یاسایەکیش کردووە کە دیارترینیان یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی بووە لە هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2020 ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و پەسەند کرا. هەروەها لە چەند ساڵی ڕابردوو، لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە چەندین کەیسی تایبەت بە گەندەڵیش کراون و ڕەوانەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان کراون.
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له دابهشكردنی مووچهی مانگی تهمووزی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان بهردهوامه و ئهمڕۆش چهند شوێنێكی دیكه وهریدهگرن. به گوێرهی خشتهی ڕاگهیهندراوی وهزارهت ئهمڕۆ چوارشهممه4ی9ی2024 مووچهی مانگی 7ی ئهم شوێنانه دابهشدهكرێت: وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیوەزارەتی دارایی و ئابوورییوەزارەتی ناوخۆوەزارەتی پەروەردەوەزارەتی دادئەنجوومەنی دادوەرییوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیوەزارتی سامانە سرووشتییەکانوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاووەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاروەزارەتی پلاندانان سبهی پێنجشەممەش 05-09-2024، مووچەی ئەم دامەزراوانە دابەش دەکرێت:وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنوەزارەتی کارەباوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیوەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشیەکەی 70 و 80هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتنبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکانسەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانسەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران به دابهشكردنی مووچهی ئهم شوێنانهش كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی تهمووزی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دێت.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان: هەندێ لایەن بە ئەنقەست رێگری لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی دەکەن. شەوی سێشەممە، 03-09-2024 فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کە پێکهاتوون لە فراکسیۆنەکانی (پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو، نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی پێکهاتەی مەسیحی) پەیامێکی ناڕەزایی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا رایانگەیاندووە، کە هەندێ لایەن رێگرییان کردووە لە برگەی یەکەمی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان پرۆژە یاسای "گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی" تێبپەڕێنرێت و پەسەند بکرێ کە مافی ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە بەدەست "رژێمی پێشووەوە ناڵاندوویانە و تووشی راگواستن و سەرکەوتکاری بوون." بەگوێرەی پەیامی لایەنە کوردستانییەکانی نێو پەرلەمان ئەو پرۆژە یاسایە تەنیا بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو چەندین ناوچەی عێراق دەگرێتەوە و، "نادادی لەسەر ستەملێكراوان لادەبات و موڵكەكانیان بۆ دەگێڕێتەوە، كە لە سەردەمی بەعس دا دەستی بەسەردا گیراوە." لە پەیامەکەیاندا داوا لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و هاوبەشەكانیان لە "نیشتمان" دەکەن لەگەڵیان بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە "لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و كۆتایهێنان بە زەرەرمەندبوونی ئەو هاووڵاتیانەی قوربانیی سیاسەتەكانی رژێمی لەنێوچوون، هەروەها بۆ زامنكردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتیش، بەتایبەت لەناوچە كێشە لەسەرەكان." دەقی پەیامی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق: بەیاننامەیەكی گرنگ ئێمەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بێزاری و رەخنەی توندی خۆمان دەردەبڕین، لە هەڵوێستی هەندێك لە فراكسیۆن و لە هێزە سیاسییەكان لەناو ئەنجوومەن، كە جێگەی داخە بە ئەنقەست رێگری دەكەن لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی (پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كە هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە)، كە ریزبەندكرابوو لە خشتەی كارەكانی دانیشتنی ئەمڕۆ بڕگەی یەكەم, ئەو یاسایە لەحاڵەتی دەنگدان لەسەری، ماف بۆ ئەو كەسانە دەگێڕێتەوە زەرەرمەندبوون و ناڵاندوویانە بەدەست سیاسەتی سەركوتكاری و راگواستن لە سەردەمی دیكتاتۆریەتدا، پرۆژە یاساكەش چەندین ناوچەی عێراق دەگرێتەوە و، نادادی لەسەر ستەملێكراوان لادەبات و موڵكەكانیان بۆ دەگێڕێتەوە، كە لە سەردەمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا دەستی بەسەردا گیراوە. بۆیە داوا لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و هاوبەشەكانمان دەكەین لە نیشتمان، لەگەڵمابن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە، لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و كۆتایهێنان بە زەرەرمەندبوونی ئەو هاووڵاتییانەی قوربانیی سیاسەتەكانی رژێمی لەناوچوون، لەپێناو زامنكردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتیش، بەتایبەت لەناوچە كێشە لەسەرەكان. فراكسیۆنە كوردستانییەكان: 1- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان 2- فراکسیپنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 3- فراکسیۆنی نەوەی نوێ 4- فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 5- فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان 6- پەرلەمانتار فارووق حنا عتو / پێکهاتەی مەسیحی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 03ـی ئەیلوولی 2024
ئهمڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتيی ئۆلیڤەر کریستیان، کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاکستان.لە دیدارەکەدا کە ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى شانشینی یەکگرتوو له ههرێمى كوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی شانشینی یەکگرتووی کرد، بۆ هەرێمی کوردستان و خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەشی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد، کە دەرفەتی زۆر بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هەیە. پاشان بە چاودێری و سەرپەرشتيی سەرۆکی حکومەت، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا واژۆ کرا، لە بواری پەرەپێدانی بازرگانی و دەستنيشانکردنی ئەو بوارانەی کە لە پێشينەن بۆ کارلەسەرکردن و پێشخستن و گەشەپێدانیان، وەک کشتوکاڵ و تەندروستی و پێشخستنی توانا مرۆییەکان و تەکنەلۆجیا. 1 2 3
ئەمڕۆ سێشەممە 9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.باڵیۆزی هیندستان سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، زانیاریی نوێی لە بارەی دابەزینی پلەکان گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو. لە ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. ئاماژەیان بەوەشداوە، ئاسمان بەهەمان شێوەی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە. بەگوێرەی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن: هەولێر: ٣٨ سلێمانی: ٣٩ دهۆک: ٣٨ کەرکووک: ٤٠ هەڵەبجە: ٤٠ زاخۆ: ٣٨ سۆران: ٣٨ حاجی ئۆمەران: ٣١ گەرمیان : ٤١
ئەمڕۆ سێشەممە 2024/9/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگە و کۆنفرانسی HITEX لە شاری هەولێر کردەوە.دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە ، لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بە ئەليکترۆنیکردن کاروبارەکانی حکومەت و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم بووە لەپێناو بەرزکردنەوە و خێراترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ڕێگەگرتن لە بیرۆکراسی و بەهەدەردانی سامانی گشتی. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی بەڕێز زۆر بەخێر بێن و خۆشحاڵم کە لەگەڵ ئێوەی بەڕێز لەم پێشانگایەدا کە نوێنەرانی کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بوارە جیاکانی تەکنەلۆژیا و بانکی گەیاندن و زانیاریی، تێیدا بەشدارن. هیوادارم ئەم پیشانگایە، ببێتە دەرفەتێک بۆ زیاتر پێشکەوتنی بواری تەکنەلۆژیا و بەستنەوەی زیاترمان بە بازاڕ و جیهانی تەکنەلۆجیا. بە ئەليکترۆنیکردنى کاروبارەکانی حکومەت و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەپێناو بەرزکردنەوە و خێراترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ڕێگەگرتن لە بیرۆکراسی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، يەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە بووە. فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە فەرمانگە چالاک و پێشەنگەکانی حکومەت، کە کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێز و پێشکەوتووی دیجیتاڵی دەکات و لە ماوەی ڕابردوودا، ستراتيژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بە ئامانجی ھێنانەکایەی حکومەتێکی سەردەمیيانەی دیجیتاڵی کە پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووریمان بەرفراوانتر و خێراتر بکات بە جۆرێک ھاووڵاتییان ببنە سەنتەری گرنگیپێدان لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاوە. یەکێک لە تەوەرەکانی کۆنفرانسی هایتێکس، حوكمڕانی و پەرەپێدانی کەرتەکانی تەکنەلۆژیای دارایی و بانکییە. بۆیە بە پێویستی دەزانم باس لە بەرنامەکانی حکومەت لە بواری چاکسازيی بانکی بکەم. هەبوونی سیستەمێکی بەهێز و کاریگەر و چالاکی بانکی گرنگە و، لەم ڕوانگەیەوە، دەستمان بە ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی بانکی کرد، لەپێناو بنیاتنانی ژێرخان و بنەمایەکی ئابووريی دیجیتاڵيی هاوچەرخ و بەهێز کە بتوانین هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم هەنگاو بنێین. ئێستا دەتوانم بڵێم کە ئێمە لە سەر ڕێگەیەکی ڕاستی گۆڕانکاری و چاکسازین لە ڕووی تەکنەلۆجیا و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە دارایی و بانکییەکان کە زیاتر هانی بازرگانان و وەبەرهێنەران لە ناوچەکە و سەرتاسەری جیهان دەدات بۆ ئەوەی بەمەبەستی وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاری لە بواری جۆراوجۆردا، ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن. سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیتان لە پڕۆژەی ( هەژماری من ) دەکەم کە نموونەیەکە بۆ دەستپێکی گەڕاندنەوەی متمانە بە بانکەکان و سیستەمی بانکی. وەک پێشتریش ڕامانگەیاندووە، بەرنامەی ئێمە ئەوەیە لەماوەی ساڵێکدا، یەک ملیۆن مووچەخۆر لە سیستەمی بانکیدا تۆمار بکرێن کە ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەیە، چونکە کارێکی ئاسایی و ئاسان نییە، لەو ماوە کورتەدا ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییان بخرێنە ناو سیستەمی بانکییەوە. هەرچەندە پێشتر پێیان دەگوتم کە کە ئەستەمە کارێکی وا لەو ماوەیەدا ئەنجام بدرێت، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە لە گەیشتن بە ئامانجەکەمان نزیک دەبینەوە. ئێستا سیستەمی بانکی ئێمە لە پێشتر بەهێزتر و کاراترە و بە ڕێژەیەکی باش گەشەی کردووە. چیتر هەزاران فەرمانبەری حکومی ، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان چەندین کاتژمێر نۆرە بگرن. ڕێکارەکانی هەناردەکردن و وەرگرتنی حەواڵەش ئاسانتر بووە و دەتوانرێت لە ڕێگەی مۆبایلەوە ئەنجام بدرێت. هەروەها ئێستا 200 ئامێری ATM لە سەرانسەری هەرێمدا دانراون کە لە ئەنجامدا ژمارەکە بەرز دەبێتەوە بۆ هەزار ئامێر. تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کارمەندی کەرتی گشتی کوردستانمان هێناوەتە ناو سیستەمی بانکی. خزمەتگوزاری بانکی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا، پێنج هێندە گەشەی کردووە. لەم مانگەدا زیاتر لە 120 هەزار کارمەند بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن. ئەم ژمارەیە لە مانگی داهاتوودا، بۆ زیاتر لە 200 هەزار کەس زیاد دەکات و نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار دەخرێتە سەر حیسابە بانکییەکان. ئەمەش تەنها ڕۆژێکی دەوێت بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت کە کارەکە ئەنجام بدەن، لە کاتێکدا ئەم پرۆسەیە پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ڕێگەی هەزاران ژمێریارەوە ئەنجامدراوە و هەفتەیەکی خایاندووە.زیادبوونی نەختینە و هەبوونی سیولە، متمانەی زیاتر بە بانکە تایبەت و بازرگانییەکان دەدات بۆ ئەوەی بتوانن قەرز بە هاوبەشەکانیان بدەن چ وەک تاکە کەس چ وەک کۆمپانیاکان. بانکە تایبەتییەکانەوە، وەک سەرەتا بڕی دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلارمان تەرخان دەکەن (کە دواتر بڕەکە دەگاتە دە ملیۆن دۆلار) بۆ پڕۆژەی قەرزی گەشانەوە و پاڵپشتیکردنی بزنسی بچووک و مامناوەند. کە دەرفەتێکی دادپەروەرانە دەدات بە بزنسە بچووکەکان بۆ ئەوەی گەشە بکەن. هەرچەندە سیستەمی بانکی و خزمەتگوزاریی دارایی، یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی پرۆسەی چاکسازیمان ، بەڵام ئێمە هەر بەوە نەوەستاوین. بەڵکو ئێستا هاووڵاتیان بەشێکی زۆری کارەکانی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ حکومەتدا، بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدەن، ئەمەش خێرایی و کارایی بۆ هەمووان زۆر زیاد دەکات. ئێمە ناوەندێکی داتا و زانیاریمان دروستكردووە کە بە پێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکانە . هەروەها ئێستا تۆمارکردنی کۆمپانیا و بزنسەکان زۆر لە جاران ئاسانتر و خێراترە. لە ساڵی داهاتوودا، چەندین دەستپێشخەری دیکە ڕادەگەیەنین کە وەرچەرخانێک دەبێت لە کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان و بازرگانان. بۆ نموونە دەرهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ناسنامەی دیجیتاڵی، کە لە ماوەی ئەم کابینەیەدا دەرچوون، لە ماوەی داهاتوودا، لە ڕێگەی ئەم ناسنامانەوە دەتوانرێت چەندین خزمەتگوزاری گشتیی ڕایی بکرێت. ئەم ژمارەیەش لە ساڵی داهاتوودا، بە شێوەیەکی بەرچاو زياتر دەبێت . بەڕێزان : هەرێمی کوردستان، هەنگاوی باشی بەرەو بەدیجیتەڵکردنی کاروبارەکانی حکومەت ناوە. لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵیش ، گۆڕانکارییەکی جۆریی لە گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە هاووڵاتیانمان بە شێوەیەکی خێرا و پێشکەوتوو دێتە ئاراوە. ئەمڕۆ شۆڕشی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد، وەرچەرخانێکی گەورەی لە ژیانی ئێمەدا لە هەموو بوارەکاندا دروست کردووە ، چ لە گەیاندن و پەپوەندیکردن بێت یان خوێندن و فێرکردن و تەندروستی و بازرگانی . بێگومان کاروانی گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکان بەردەوام و خێران و پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگرین و خۆمان بۆ ئاڵنگاری و ئەو کێشە و گرفتانەش ئامادە بکەین کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە. چونکە ڕاستە تەکنەلۆژیا ژیانی ئێمەی ئاسانتر و چێژبەخشتر کردووە، بەڵام پێویستە بە ژیری و بەرپرسیارییەتیەوە و لە پێناو خزمەتی مرۆڤایەتی بەکاری بهێنین. بەڕێزان ئەم بەیانییە كە سەردانی ئەم پێشانگایەم كرد، بەڕاستی زۆر هەستم بە شانازی كرد كە گەنجەكانی خۆمان لەو ئاستە بەرزە توانیویانە لە بواری تەكنەلۆژیادا ئەوەندە پێش بكەون. خۆیان زۆر كۆمپانیای خۆیان دامەزراندووە و داهێنانیان كردووە و زۆر لەو بەرنامە و پرۆگرامانە خۆیان دروستیان كردووە. لە گفتوگۆم لەگەڵ چەند كەسێكیان، زۆر خۆشحاڵ بووم كە بیستم بەشێك لەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییانەی ئەوان دروستیان كردووە، نەك تەنیا لە ئاستی كوردستان، بەڵكوو لە ناوچەكەش سوودی لێدەبینن و دەتوانن لە شوێنەكانی تریش بە ڕێگەی ئەم سیستەمە دیجیتاڵییەی كە ئەوان دروستیان كردووە، پەیوەندییەكی راستەوخۆ و باشتر لەگەڵ كوردستان دروست بكەن، ئەمە ببێتە رێگە و دەرگەیەكی تریش بۆ ناساندنی كوردستان بە رووی جیهاندا.جارێكی تر من دەستخۆشیتان لێ دەكەم، سوپاسی ڕێكخەرانی ئەم پێشانگایە دەكەم و سوپاسی ئامادەبوونی هەموو ئەو كۆمپانیایانەش دەكەم كە بەشدار بوون لەم پێشانگایە.جارێكی تر زۆر زۆر بەخێر بێن، هەمیشە سەركەوتوو و سەلامەت بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت. جارێکی دیکە سوپاستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٩/٢
وەزارەتی شارەوەانی: گوژمه بۆ پێنج پڕۆژهی خزمهتگوزاری له شاری ههولێر و دهوروبهری خهرج دهكرێت. وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار لهسهر داهاتی شارهوانی و ئاو، ڕهزامهندی نیشاندا به خهرجكردنی چهند گوژمهیهكی پێویست بهمهبهستی جێبهجێكردنی ژمارهیهك پڕۆژهی خزمهتگوزاری له سنووری شاری ههولێر و دهوروبهری، لهوانه پڕۆژهی خۆڵكاری بۆ شهقامهكانی 12م، 15م، 20م، 30مهتریی ههشتی حهسارۆك كه ئێستا كاركردن تێیدا بهردهوامه و پرۆژهی كۆنكرێتكردنی شهقام له كهورگۆسك و قیرتاوكردنی شهقام له سنووری شارهوانیی شهمامك. پڕۆژهكان: خهرجكردنی گوژمهی 19،838،000 دینار بۆ پڕۆژهی كۆنكرێتكردنی شهقام له گهڕهكی شههیدان له سنووری شارهوانیی كهورگۆسك. خهرجكردنی گوژمهی 32،105،000 دینار بۆ پڕۆژهی چاككردنهوه له سنووری بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی ههولێر. خهرجكردنی گوژمهی 42،600،000 دینار بۆ پڕۆژهی دابینكردن و بهستانی هێڵی گواستنهوه بۆ یهكهی MBBR له پاركی سامی عهبدولڕهحمان له ههولێر. خهرجكردنی گوژمهی 47،516،000 دینار بۆ پڕۆژهی قیرتاوكردنی چهند كۆڵانێك له گهڕهكی دووسهرهفهتاح له سنووری شارهوانیی شهمامك. خهرجكردنی گوژمهی 972،730،000 دینار بۆ پڕۆژهی خۆڵكاری له زۆنی (D) بۆ شهقامهكانی 12م، 15م، 20م، 30مهترییهكانی ههشتی حهسارۆك.
سبەی دووشەممە لە یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، لەچەند پارێزگایەكی عێراق كراوەتە پشوو. ئەو پارێزگایانەی تا ئێستا سبەی دووشەممەیان كردۆتە پشوو بریتین لە: دیالە، نەجەف، كەربەلا، بەسڕە، میسان، موسەنا و واسیت. پشووەكە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت دەگرێتەوە.