ئەمڕۆ یەکشەممە 1/9/2024، بەهای 100 دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بووە 149 هەزار و 100 دینار، ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار و 300 دینار بوو.
بەهۆی هەبوونی کێشەی دەربڕین و جیانەکردنەوەی رستەی پرسیاری رستەی ڕاگەیاندن، پەیامێکی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بە زیرەکی دەستکرد بڵاوکرایەوە. پێشمەرگەیەكی دێرێنی یەكێتی و هاوكات یەكێك بووە لە یاوەرانی كۆسرەت ڕەسوڵ لەبارەی پەیامەكەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵەوە دەڵێت; ” ئەو پەیامەی بەناوی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ بڵاوكراوەتەوە ناوبراو نییە و لە ڕێگای زیرەكی دەستكردەوە پەیامەكە بڵاوكراوەتەوە.” ناوبراو دەشڵێت، پەخشەكە بە ڕێگای 3Dmaxs بڵاوكراوەتەوە، شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ ناتوانێت لەبەردەم كامێرا قسەبكات، هەروەها شاڵاو كۆسرەت كێشەی دەربڕینی هەیە ناتوانێت لەكاتی قسەكردن ڕستەی ڕاگەیاندن و ڕستەی پرسیاری لەیەكتر جیابكاتەوە، بۆیە بەڕێگای زیرەكی دەستكرد پەیامەكەیان بۆ بڵاوكردۆتەوە.
مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی خانەنشینان وەکو ڕابردوو دەبێت و هەوڵدەدرێت مووچەی مانگی نۆ بەهاوتاکراوی دابەش بکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری گوتی، "ئەو ماوە یاساییەی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان دانراوە لەبەردەممان ماوە، دەبێت سەرجەم خانەنشینان لە ماوەی هەفتەیەکدا بایۆمەترییان تەواو بێت و وردبینیش لە لیستەکان بەردەوامە، بۆیە مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت کە تائێستا دابەش نەکراوە وەک مانگەکانی پێشوو دەبێت، هەوڵ بۆ ئەوەیە مووچەی مانگی نۆ بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت." ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی شەشەوە لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بۆ بەغدا نێردراوە و لیژنەیەک بۆ وردبینیکردن لە لیستەکە پێکهێنراوە، بەڵام بەردەوامن لە پڕۆسەکە و کارەکانیان تەواو نەبووە، حکومەتی عێراقیش کردوویەتییە مەرج دەبێت سەرجەمیان بایۆمەتری بکەن و هەفتەیەکە پرۆسەکە دەستیپێکردووە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 230 هەزار خانەنشین هەیە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت، هاوتاکردنی مووچەشیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 54 ملیار دینارە.
هەریەک لە یۆنان، ئیتاڵیا، ئێستۆنیا و سلۆڤاکیا مەرجەکانی پێدانی مافی مانەوە (یان کارتی شین)یان کەمتر کردووەتەوە. سوێدیش دەیەوێ مەرجەکان ئاسانتر بکات. کارتی شین بۆ ئەو کەسانەیە کە لە بوارێکدا کارامەیی باڵایان هەیە و یەکێتیی ئەورووپا پێویستی پێیانە؛ هەر وڵاتێکی نێو یەکێتییەکە ئازادە کە مەرجەکان قورس یان ئاسان بکات. یۆنان لەمەودوا رێگە بەوانە دەدات کە بە ڤیزای کورت و تەنیا بۆ سەردان چوونەتە ئەو وڵاتە داوای کارتی شین بکەن. هەرکەسێک لە یۆنان داوای ئەو کارتە بکات دەبێ 300 یۆرۆ بدات. ئەگەر کارتەکەی وەرگرت بۆ 2 ساڵ مافی مانەوەی دەبێ و ئەگەر ویستی نوێی بکاتەوە، دەبێ 450 یۆرۆ بدات. ئیتاڵیاش پۆرتاڵێکی دیجیتاڵی دەبێ کە خاوەنکارانی ئیتاڵی هەلی کارەکانیانی تێدا دادەنێن و خەڵک لە دەرەوەی ئیتاڵیاوە دەتوانن داواکاری بۆ کارتی شین و دەستخستنی کارەکە بکەن. سوێدیش ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی ئەگەر کەسێک توانی کارێک لەو وڵاتە بدۆزێتەوە کە مووچەی مانگانەی 4300 یۆرۆ بێ، کارتی شینی دەداتێ. تاوەکو ئێستا دەبووایە مووچەکە 5200 یۆرۆ بێت. ژێدەر رووداو
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە. سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە . بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش ئاماژەی بەوە دا: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی. راشیگەیاند: لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوری خۆرئاوا دەبێت . كەشناسی هەروەها پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:- هەولێر : 42 سلێمانی : 40 دهۆک : 40 کەرکووک : 42 هەڵەبجە : 43 زاخۆ: 42 سۆران : 41 حاجی ئۆمەران : 28 گەرمیان : 44
بریکارەکانی خۆراک داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، غازی قادر، بریکاری دابەشکردنی خۆراک لە شاری هەولێر گوتی، "دابەشکردنی خۆراکمان دەستپێکردووە و دوو رۆژە هاونیشتمانییان سەردانمان دەکەن بۆ بردنی بەشەکەیان". بەشەخۆراکی شەشەم بۆ هەر کەسێک ئەمانەیە: 9 کیلۆ ئارد، 3 کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، لیترێک رۆنی شل و کیلۆیەک نیسک. بڕی برنجەکە لە پێنجەم بەشەخۆراکدا دوو کیلۆ و نیو و نیسکەکەش نیو کیلۆ بوو. لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس بەشەخۆراک وەردەگرن؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا. باڵیۆزی تایلاند ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلاندی هاتوون، بۆ برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش دەربڕی. 1 2 3
گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات و سبەی زیاتر نزمدەبێتەوە سبەی پێنجشەمە 29/8/2024 ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و لەئەنجامی کاریگەری ھەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە لەناوچەکانی ھەرێم نزمتر ئەبێتەوە و لەناوچەکانی عێراق 3 تا 4 پلە دائەبەزێت ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/ک ئاراستەی با رۆژئاواو و باکوری رۆژئاوا ئەبێت . بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی . ھەولێر 40 پلەسلێمانی 39 پلەدھۆک 39 پلەھەڵەبجە 40 پلەکەرکوک 41 پلەئیدارەی گەرمیان 42 پلەئیدارەی راپەرین 40 پلەئیدارەی سۆران 38 پلەئیدارەی زاخۆ 39 پلە⛰️ حاجی ئۆمەران 29 پلە بەغداد 40 پلەبەسرە 44 پلەئەنبار 36 پلەنەجەف 40 پلەنەینەوا 40پلەواسیت 42 پلەسەڵاحەدین 41 پلەمیسان 44 پلەزیقار 44 پلەموسەنا 44 پلەدیالە 42 پلەبابل 41 پلەکەربەلا 41 پلەقادسیە 41 پلە بەگشتی لە سبەیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ھەفتەی داھاتوو بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەرز نابێتەوە ..والله اعلم. چوارشەمە 28ی ئابی 2024 کاتژمێر 9:41 پێش نیوەرۆ
وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان. لەبارەی کۆلێراوە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و ڕایدەگەیەنێت: نەخۆشییەکی سەختی سکچونە کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا دروست دەبێت. وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە هۆشدارییەکدا بڵاویکردەوە، کۆلێرا نەخۆشییەکی سەختی سکچونە کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا دروست دەبێت، لە رێگای خواردنی خۆراک یان ئاوی پیس بڵاودەبێتەوە. وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، زۆرێک لەو کەسانەی تووشی کۆلێرا دەبن هیچ نیشانەیەکیان بۆ دەرناکەوێت، بەڵام هەندێکی تر تووشی سکچوونی ئاوی توند و وشکبوونەوەی لەش دەبن کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەکرێت کوشندە بێت. وهزارهت باس لە نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا دەکات کە بریتین لە (سکچوونی ئاوی توند، ڕشانەوە، گرژبوونی ماسولکەکان، وشکبوونەوەی لەش وەک ووشکبوونەوەی دەم، تینوێتی زۆر، سەرگێژ خواردن. ڕاشگهیهندراوه، ئەو کەسانەی لەو ناوچانە دەژین کە پاک و خاوێنییان خراپە و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک سنووردارە، زۆرترین مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆلێرا هەیە، هەروەها گەشتیارانی ئەو ناوچانەش مەترسییان لەسەرە و پێویستە ئاگاداری خۆیان بن ههروهها ئاماژه بهوهش كراوه، زوو زوو دەستەکانت بە ئاو و سابون بشۆ، بەتایبەت دوای بەکارهێنانی تەوالێت و پێش خواردن، تەنها ئاوی پاک بخۆرەوە، ئەگەر دڵنیا نەبوویت لە سەرچاوەی ئاوەکە، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک خولەک بیکوڵێنە، تەنها خواردنی تەواو کوڵاو و گەرم بخۆ، پێش خواردنی میوە و سەوزە توێکڵەکەی لێبکەرەوە. وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات، کۆلێرا نەخۆشییەکە کە چارەسەر دەکرێت و دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان. له كۆتاییدا ڕاگهیهندراوه، ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا کرد، دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە، چارەسەرکردن دوا مەخە، چونکە وشکبوونی لەش بە خێرایی دەبێتە مەترسی لەسەر ژیان.
ئەمرۆ لە بەغدا، مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی، فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت. شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پێنج بەڕێوەبەری گشتی پێک دێت، شەوی ڕابردوو، (27-08-2024) گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-08-2024، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی عێراق کۆ ببێتەوە. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق، مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی، فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 32 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق تەنها 36 ملیار دیناری بۆ مووچەی ئەو مانگە خەرج کردووە. جیا لەمەش، دوێنێ سێشەممە، 27-08-2024، وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان خەرج کرد، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئەو مانگەی ڕەوانەی بەغدا نەکردووە. تاوەکوو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی زیادکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ سەر هەژمارە بانکییەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕانەگەیاندووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە، لەبارەی ئەوەی، بۆچی بەشێکی مووچەی مانگی ئابی خەرج کردووە، لە کاتێکدا لیستەکەیان بۆ نەچووە. بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بەرامبەر بە مووچەی فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەیکات، "برسیکردنی خەڵکە و مەرامی سیاسیی لە پشتە" چونکە وەکوو خۆیان دەڵێن، هەموو پابەندییەکانیان لە بەرانبەر وەزارەتی دارایی فیدراڵ جێبەجێ کردووە. بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی؛ هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 194 مووچەخۆری هەیە و کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار. بە گوێرەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی، پێویستە هەرێمى کوردستان تەواوى داهاتى ناوخۆ و 50%ى داهاتە خاڵە سنوورییەکان رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات؛ لە بەرانبەردا بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەکات. ژێدەر K24
ماوەیەکە، بەشێک لە بەرپرس و میدیاکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، دوور لە پرەنسیپ و ئەتەکێتى سیاسى و لە ڕوانگەى دۆخى ناوخۆیى خودى یەکێتییەوە لە پارتیمان دەڕوانن و دژ بە ڕێزدار (مەسرور بارزانى) جێگرى سەرۆکى پارتیمان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەڵوێستى نەیارانە و قین لە دڵانە و چەواشەکارى و هەواڵى بێ بنەما، بڵاودەکەنەوە. دواترینى ئەو چەواشەکاریانەشیان، ڕۆژى ٢٦ى ٨ى ٢٠٢٤، لە ماڵپەڕی فەرمى یەکێتییەوە ڕاگەیاندراوێک بەناوى سەرچاوەیەک لە یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە.ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ ڕاى گشتى و خەڵکى خۆشەویستى کوردستان دووپاتى دەکەینەوە کە نووسەران و هاندەرانى پشت ئەو ڕاگەیاندراوەى یەکێتى، لە ڕوانگەى دۆخى باڵباڵێنى ناو خودى خۆیانەوە، دەیانەوێت وێناى پارتیمان بکەن! پارتیمان خاوەن ڕێبازێکى ڕاست و دروست و، خاوەن ڕابەر و مەرجەعێکە کە سەرۆک (مەسعود بارزانى)یە و هەموومان ڕێبورا و خەباتگێڕى ڕێبازى بارزانین و لە سایە و چەترى جەنابى سەرۆک بارزانیدا بۆ یەک ئامانج و یەک ڕێباز تێدەکۆشین.ڕێزدار کاک مەسرور بارزانى کار و هەڵوێست و بۆچوون و سیاسەتەکانى لە حوکمڕانى و کارى سیاسیدا لە چوارچێوەى بەرنامە و هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستانە و هەر جۆرە تەجاوزێک بۆ سەر کەسێتى (مەسرور بارزانى)، بەلاى پارتى و پارتییەکانەوە تەجاوزە بۆ سەر سەرجەم پارتییەکان و جەماوەى بەهەڵوێستى پارتى.ئەوانە هێشتا پارتیان نەناسیوە و پەند لە مێژوو وەرناگرن، زۆرێک پێشتر خەونیان بەوەوە دەبینى کە پارتیش وەکو خۆیان لێ بکەن، بەڵام هەروەک چۆن پێشتر ئەو خەون و خەیاڵەیان نەهاتە دى، دڵنیایان دەکەینەوە پارتی و پارتییەکان بەهێز و باوەڕبەخۆبوونەوە ئەو خەون و خەیاڵەیان جارێکى دیکە دەخەنەوە ژێر گڵ.پارتیمان بە هەموو هێز و توانا و جەماوەرەکەیەوە پشتیوانى هەڤاڵ مەسرور بارزانیە بۆ بەردەوامى جێبەجێکردنى سەرجەم ئەرکەکانى. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان٢٧ـی ٨ـی ٢٠٢٤
ئەمڕۆ سێشەممە 8/27، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد زیشان ئەحمەد باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بیر و ڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسولخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا کرا. 1 2