ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەبارەی گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بێهزاد خوسرەوی، خەڵکی سەقز، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نیشتەجێ لە شاری سلێمانی لەلایەن دەزگای ئاسایشی حکوومەتی هەرێم لەم شارە دوو جار بانگ کراوە و جاری دووهەم دوای چەند ڕۆژ بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە. لە ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شاری سلێمانی هۆکاری گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە ناوبراو مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لە هەرێمی کوردستانی نەبووە و هیچ پێوەندییەکی تەشکیلاتیی بە لایەنێکی سیاسییەوە نەبووە. پێچەوانەی ئەوەی لەو ڕاگەیەندراوەی دەزگای ئاسایشدا هاتوە، بێهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نشینگەی شاری سلێمانی ئیزنی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە و مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی هەرێم بووە، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە. هەروەها ماوەی ٧ ساڵە خۆی و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون و لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی هەرێم لە سلێمانی ژیاوە و هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە مەحکەمە و دادگایەکدا لەسەری سەلمابێت. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکا و ڕادەگەنێت کە دۆسیەی گرتنی بێهزاد دەبوا بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرابا. بۆیە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەو ڕووداوە داوای زانیاری و ڕوونکردنەوەی پتر لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکان و هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو بابەتە دەکەین. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی تەشکیلات ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٧/٩/٢٠٢٤)
ئەمڕۆ شەممە 9/7 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە شاری هەولێر کردەوە . سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەكەمان لە رووی سەرچاوەی مرۆڤی دەوڵەمەندە و كۆمەڵگەیەكی گەنجمان هەیە، بۆیە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین، تاكوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن. ئەمەی خوارەوە دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتە: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانئامادەبووانی بەڕێز میوانانی هێژا زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ ئێوەی بەڕێز لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی بەشدارم.كردنەوەی ئەم زانكۆیە، كردنەوەی دەرگای ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانكۆكانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی كوردستان. ئەم هەنگاوەش كاریگەریی بەرچاوی لە پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان دەبێت و لە هەمانكاتدا زەمینەیەكی لەبارتر دەڕەخسێنێت بۆ پێشكەوتن و فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا لە بوارەكانی كەلتووری و زانستی و ئابووری. وڵاتەكەمان لە رووی سەرچاوەی مرۆڤی دەوڵەمەندە و كۆمەڵگەیەكی گەنجمان هەیە، بۆیە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین، تاكوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن. یەكێك لە ڕێگاكانی وەبەرهێنان لەسەر گەنجان و تواناكانیشیان، پێگەیاندنیانە لە ڕووی زانستی و ئەكادیمییەوە، بۆیە بە كردنەوەی هەر زانكۆیەكی ئاست بەرز، هیوا و ئومێدمان بۆ ئاییندەیەكی گەشتر زیاتر دەبێت.لەو بڕوایەدام ئەم زانكۆیەش كاریگەریی و جێدەستی لە بواری پێگەیاندنی پسپۆڕان و شارەزایانی كارامە دیار دەبێت و دەرچوانی ئەم زانكۆیە، ڕۆڵ و پێگەی خۆیان لە پرۆسەی ئاوەدانی و پێشخستنی وڵاتدا دەبیننەوە.لێرەدا دەرفەتە كە باس لە گرنگیی توێژینەوە و ریسێرچە زانستییەكان بكەم. توێژینەوە و لێكۆڵینەوە زانستییەكان كاریگەریی زۆریان دەبێت بۆ بەرچاوڕوونیمان بۆ دانانی پلان و بەرنامەكانمان بۆ داهاتوو. لەو كاتەی كە بەرپرسیارێتیی سەرۆكایەتیی ئەم كابینەیەم وەرگرتووە، هەستم بە كەموكوڕی كردووە كە لە زۆر بواردا لێكۆڵینەوە و زانیاری و داتای ورد لەبەردەست نییە. بۆیە دەبێ زانكۆكانمان لەم ڕووەوە هاوكارمان بن. پێویستە زانكۆكانمان بناخەی هاوكاریی هاوبەش لەگەڵ زانكۆ و ناوەندە زانستییە پێشكەوتووەكانی دەرەوە دابنێن تاكوو لە بوارە جیاجیاكانی پێویست وەكوو كشتوكاڵ، پیشەسازی، ئابووری، ئاو، ژینگە و كەشوهەوا لێكۆڵینەوەی هاوبەش بكەن. زانكۆكانی بەریتانیاش لەم ڕووەوە ئەزموونێكی زۆر باشیان هەیە و ئەم زانكۆیەش دەتوانێت پردێكی باشتر بێت بۆ پێشخستنی ئەم بوارە.بەر لەوەی بێینە ئێرە، بەردی بناخەی پۆندێكمان هەر لەناو سنووری ئەم زانكۆیە دانا، ڕووبەرێكی زۆری ئەم زانكۆیەش بۆ سەوزایی تەرخان كراوە و سوود لە وزەی نوێ وەرگیراوە. ئەم هەنگاوانە مایەی دڵخۆشییە و نیشانەی ئەوەیە كە بەڕێوەبەرانی ئەم زانكۆیە لە خەمی ژینگەپارێزیدان و بەپێی توانا و بەرپرسیارێتیی خۆیان، كار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا دەكەن.هیوادارم هەموو زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكانمان رۆڵ و بەرپرسیارێتیی خۆیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییە ژینگەییەكان بگێڕن، ئومێدەوارم قوتابیانی ئازیزمان لەم زانكۆ و گشت زانكۆكانی دیكەمان هەمیشە سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن كە ئەم زانكۆیانە بۆیان دەڕەخسێنن، بۆ ئەوەی لە ڕێی زانست و فێربوونەوە تواناكانیان بەرز بكەنەوە، تاكو بتوانن كاریگەرتر خزمەتی كوردستان و نیشتمانەكەیان بكەن و نموونەیەكی گەش و باڵای پاشەڕۆژی كۆمەڵگەكەمان بن. لێرەدا پاڵپشتیی خۆم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم زانكۆیە دووپات دەكەمەوە و جارێكی دیكەش پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستەوە ڕووی کردۆتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی باش نزمبووەتەوە و کە بۆ ئەمڕۆش کاریگەریەکانی بەردەوام بوو و لە سبەی شەمەوە 7/9/2024 کاریگەری ئەو ھەوایە لەسەر ناوچەکە لاواز ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە ، وە لە رۆژانی دووشەمە و سێشەمە 10/9/2024 ی ناوەراستی ئەم ھەفتە لەئەنجامی چالاکبوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەک بەسەر بەرگەھەوای ناوچەکەدا پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و جارێکی دیکە بۆ سەرووی چلەکان بەرزدەبێتەوە بەڵام ماوەکەی زۆر نابێت و لە رۆژی چوارشەمەوە 11/9/2024 کۆتایی بەو گەرمایە دێت . 🌡️بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە ماوەی رۆژانی دووشەم و سێشەمەی ناوەراستی ئەم ھەفتە . ھەولێر 42 پلەسلێمانی 41 پلەدھۆک 41 پلەھەڵەبجە 41 پلەکەرکوک 43 پلەئیدارەی گەرمیان 45 پلەئیدارەی راپەرین 41 پلەئیدارەی سۆران 40 پلەئیدارەی زاخۆ 40 پلە⛰️ حاجی ئۆمەران 31 پلە بەغداد 46 پلەبەسرە 47 پلەئەنبار 41 پلەنەجەف 47 پلەنەینەوا 43 پلەواسیت 46 پلەسەڵاحەدین 45 پلەمیسان 47 پلەزیقار 47 پلەموسەنا 46 پلەدیالە 46 پلەبابل 46 پلەکەربەلا 45 پلەقادسیە 45 پلە 🛑 بەرێزان و خۆشەویستان وا نزیک ئەبینەوە لە وەرزی پایز و باران بۆیە لەمەدوا پێویستمان بە ھاوکاری ئێوەی بەرێزە بۆ چالاکبوونی پەیجەکە تا بتوانین لە خزمەتان بەردەوامبین ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەست بە چالاکیەکانمان بکەینەوە ..والله اعلم. ھەینی 6ی ئەیلولی 2024 کاتژمێر 8:18 شەو
پلاتفۆڕمی دابڕان، ڕایگەیاند، دابڕان دنیابینیەک بوو دژی فەرهەنگی هەڵکوتان و هێز، دژی سەپاندن و بازرگانیکردن بە بەندایەتی و باوەڕی کوردەوارییەوە. پلاتفۆڕمی دابڕان، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەمیانی 10 ساڵ مێژووی مەدەنییەت و خەباتی خواستە سەردەمییەکانیدا، بێ لە چاندنی چەمکە چارەنووسسازەکان، بێ لە ئاوڕدانەوە لە ئاداب و ئەندێشەی ئازادیخوازیی، بێ لە سەنگەری سیستەمێکی دادپەروەر و دنیابینییەکی هەقخواز، هیچ هەنگاوێکی بە پێچەوانەی پەیامی ڕۆشنگەرییەوە نەناوە. پڵاتفۆڕمەکە باس لەوە دەکات، دابڕان دنیابینییەکی سەردەمیانە و سیمایەکی نوێی ناو نەریتە کۆمەڵایەتی و کلتورییەکەی کوردستانە و ویستوویەتی ویژدانی مرۆڤبوونمان بدوێنێت و باوەڕبوون بە عەقڵی ئازاد و ڕەخنە و ڕۆشنگەریی بکاتە فەرهەنگ و فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیمان. دابڕان، جەخت لەوە دەکاتەوە،لە گۆشەنیگای گۆڕانکاریی بەرەو بابەتیبوون، لە زەمینەی دابڕانی زانستی و زمانی ڕەخنە و جوانییەکانی جیاوازییەوە سەکۆیەکی دامەزراندبوو. لەو سەکۆیەدا لەوپەڕی ڕاست و ئاینییەوە تا ئەمپەڕی چەپ و سیکیۆلار شوێنی تێدا دەبوویەوە. ڕاسپاردەی حەوت کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی دابڕان تەنیا و تەنیا ڕاسپاردەی پەروەدەیی و ڕۆشنگەریی کوردەواریی بوون. پلاتفۆڕمەکە دەڵێت: خولە ڕۆشنگەرییەکانی دابڕان تەنیا و تەنیا خولی خێزانی و خەسڵەتی ئەخلاقێکی خاوێنی مرۆڤانەو دەستگرتن بوون بە بەها و باوەڕی ئاینییەوە، بۆیە دابڕان دنیابینیەک بوو دژی کەلتووری (هەڵمەتە سیلاح)، دژی فەرهەنگی هەڵکوتان و هێز، دژی سەپاندن و بازرگانیکردن بە بەندایەتی و باوەڕی کوردەوارییەوە. لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێمە وەک پلاتفۆڕمی دابڕان، لە ڕاگەیاندنمانەوە تاوەکو ڕۆژی ڕەشی (٥)ی ئەیلوول، ڕۆژی هەڵکوتانە سەر سەکۆی جیاوازی، ڕۆژی قۆڵبەستکردنی چیرۆک و خەیاڵ و زمان و ئەدەب، ڕۆژی شکاندنی دەرگای شیعر و ئەرشیفی ڤیستیڤاڵەکان، ڕۆژی ڕەشی کوژاندنەوەی ڕووناکیی و ڕەخنە، بەدەنگی بەرز، لە پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە، بەوپەڕی شانازییەوە، وەک چۆن بووین بە ئاسۆی داهێنان و فەرهەنگی ئەم شارە، وەک چۆن بووین بە ڕووی سووری جوانییەکانی مێژووی شار، ئاوەهاش فەرهەنگی فەوزا و فەرهوود، فەلسەفەی هەڵکوتان و دەرگا شکاندن دەدەینە دوواوە و دەمانەوێ بڵێین، ئێمە دابڕانی دنیای تاریک و نەریتی نوتەکین، دابڕانی ڕۆژی ڕەش و قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنییەت و ئازادیخوازین. k24
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی ناوەندیی ڕۆشنگەری چاودێر لەلایەن هێزێکی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانییەوە. دەستەكە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەمە 5ی ئەیلوول لەسەر زمانی سیاسەتمەدار مەلا بەختیار کە بڵاوی کردۆتەوە، هێزێکی دەزگای ئەمنی لە شاری سلێمانی چوونەتە سەر ئۆفیسی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر و دەستیان بەسەر بارەگاکە و کەلوپەلەکانیدا گرتووە کە لە هەمانکاتدا ئۆفیسی تایبەتی ناوبراویشە". دەشڵێت "دیارە هێزەکە بەناوی گەڕانەوەی ئەو شوێنە وەک موڵکی لایەنێکی دیاری کراو ئەو کارەیان کردووە و بە فەرمان چوونە، بەڵام چوون و بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەت لەو شوێنە کە بنکەیەکی ڕۆشنبیرییە، دوورە لە بەکارهێانی ڕێکاری یاسایی و دادگا و مەدەنی و گونجاو نییە ئەو مامەڵەیە بەو جۆرە پێشێلکاری بنەماکانی ئازادی ڕا و ڕۆشنبیرییە. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەش دەكات "ئێمه هیوادارین بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە و پەل نەهاوێ بۆ کاردانەوەی تر و مافی کەسی و خاوەنی ئەو دەزگایەش پارێزراو بێت و هەمووانیش پابەندبن بە یاساو و دادگا یەکلای بکاتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە كە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی دەزگای رۆشنگەری چاودێر، مەلا بەختیار لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا راشیگەیاندبوو كە پاڤڵ تاڵەبانی و هێزە تایبەتەكانی پلانیان داڕشتووە هێرش بكەنە سەر ماڵەكەی لە خانەقین و دەستی بەسەردا بگرن.
چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا. لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو . جێی ئاماژەپێدانە تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت . بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.٥ـی٩ـی٢٠٢٤
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەسیر داود ئەلغرێری وەزیری بازرگانیی فیدراڵ کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیی و گەشەپێدانی ئابووری بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. هەروەها ئاماژە بە پێویستیی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ کەرتی تایبەت کرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆی لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریدا بگێڕێت. ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاریی عێراق کە بڕیارە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسێیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردوولا لەم ڕۆژانە لە هەولێر بکرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ڕەنگە ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا بکرێت. ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری ئابووریی مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: "بۆ مووچەی مانگی حەوت هەندێک کێشە هەبوو و بەغدا تێبینی هەبوو لەسەر ئەو بابەتە، لە لیستی مانگی هەشت کە ڕەنگە ئەمڕۆ وردبینی و وردەکارییەکانی تەواو ببێت، چارەسەرکراون. ئەگەر ئەمڕۆ وردبینی تەواو ببێت، یان ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت". لەبارەی وادەی ناردنی مووچەش ڕێباز حەملان گوتی: "باسی ئەوە کراوە بەزووترین کات بنێردرێت، هەرکاتێک لیستەکە گەیشت و وردبینی بۆ کرا، بەدڵنیاییەوە مووچەی مانگی هەشت دێت". بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی ڕێباز حەملان گوتی: "دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردا لەسەر پرسی دارایی و ژمێریاری هەموو شتێکمان وەکو بەغدا یەک بخەین، بۆ ئەوەی جیاوازی لە ڕێنمایی دارایی و ژمێریاری نەمێنێت".
بهدابهشكردنی مووچهی ئهم شوێنانه ئهمڕۆ كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی حهوت دێت. وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له دابهشكردنی مووچهی مانگی تهمووزی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان بهردهوامه و ئهمڕۆش چهند شوێنێكی دیكه وهریدهگرن. به گوێرهی خشتهی ڕاگهیهندراوی وهزارهت ئهمڕۆ پێنجشهممه 5ی9ی2024 مووچهی مانگی 7ی ئهم شوێنانه دابهشدهكرێت: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنوەزارەتی کارەباوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیوەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشیەکەی 70 و 80هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتنبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکانسەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانسەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران به دابهشكردنی مووچهی ئهم شوێنانهش كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی تهمووزی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت. لە بارەی سیمپۆزیۆمەکەوە، بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاندووە "ئەم سیمپۆزیۆمە بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەڕێوە دەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لەو جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاتر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە 15 جیهانی، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق". هەروەها ئاماژەی داوە "لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە فەرهەنگ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ مێدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی". هەر لەم سیمپۆزۆمەوە گفتوگۆ لەسەر 50 توێژینەوە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەى زانستى و لە نێوان 100 توێژینەوەى پێشکەشکراو بۆ بەشداریکردن و لەم سیمپۆزیۆمە هەڵبژێردراون. کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا دەڵێت:ئامانج لە بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمەکە جەختکردنە لەسەر ئەوەی کە زمانی سریانی تەنیا زمانێکی لیتۆرگیی نییە بۆ کەمینەیەکی ئایینی پەراوێزخراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو وەک زمانی فەرهەنگی گەلێکی ڕەسەنە لە سەردەمی نوێدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەشداربووان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن زمان و فەرهەنگی سریانی توانیویەتی لە سەرانسەری جیهاندا بمێنێتەوە و پەیوەندی بکات. یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان لە ژێر دروشمی "سریانى کولتوورێکی زیندووە… توخمەکانی خۆڕاگریمان بەهێز دەکات" لە 5 بۆ 8ی ئەیلول بەردەوام دەبێت، کە مەراسیمی کردنەوەکەی لە هۆڵی کۆنفرانسی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، دواتر گفتوگۆییەکانى لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی کاسۆلیکی/هەولێر و هۆڵی کۆنفڕانسی پاتریارک مار یوسفی شەشەم ئودۆ لە دێرى گابرێل دێنبۆ، لە عەنکاوە بەڕێوە دەچن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ (4/ 9/ 2024) دەرچوە، جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەى وانەبێژان سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەگرێتەوە کە لە ساڵانى خوێندنى (2019-2020) تاکو (2023-2024) وانەبێژ بون لە زانکۆ و دامەزراوەکانى دیکەى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا. هەر لە گشتاندنەکەدا هاتوە پێویستە بەڵگەنامەى پێویست هەبێت کە بیسەلمێنێت ناوبراوان بە کردارەکى وانەبێژ بون لە زانکۆکانتان، واتە (پارەی وەرگرتبێت یان ناوى لە خشتەى وانە وتنەوەدا هەبێت یاخود فەرمانى زانکۆیی هەبێت) بە پێچەوانەوە هەر ناوێک وەک وانەبێژ بۆ وەزارەتەکەمان بنێرن و مەرج و خاڵەکانى ئاماژە پێکراوى سەرەوەى تێدا نەبێت لێپێچینەوەى یاسایی ئەنجام دەدرێت. لە کۆتای گشتاندنەکەدا هاتوە؛ سەرجەم ئەو ناوانەى کە زانکۆکان بۆ وەزارت ناردویانە یاخود ئامادەکراون بۆ ئەوەى بۆمان بنێرن، لەسەر بنەماى ناوەرۆکى ئەم گشتاندنە پێداچونەوەو وردبینى بۆ بکەن تاکو کۆتاى دەوامى رۆژى دوشەممەى داهاتو ڕێکەوتى (9/ 9/ 2024) وەک دوا وادە بەدەستمان بگات بۆ ئەوەى کارى پێویست لەلایەن وەزارەت ئەنجامبدرێت، بۆیە هەر زانکۆیەک ناوەکان تا ئەو ڕێکەوتە نەنێرێت وانەبێژانی بێ بەش دەبن و کاریان لەسەر ناکرێت. جێگەى ئاماژە بۆ کردنە رۆژى سێشەممەى داهاتو (10/ 9/ 2024) لێژنەی وردبینی لە وەزارەت دەست بە وردبینی ناوى وانەبێژان دەکات و لیستى ناوەکان یەکدەخات. بۆ بینینى دەقى گشتاندنەکە ئەم بەستەرەى خوارەوە کلیک بکە: https://drive.google.com/file/d/164zMNOC6TQ6tXbZE_mUBuKnU2OXOtbRX/view?usp=sharing
سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە وانەبێژان و خانەنشینان دەکات *سەرۆک وەزیران: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن، چونکە هەموومان ڕۆڵەی ئەم کوردستانەین و دەبێ بە بەرپرسیاریەتییەوە ڕەفتار بکەین. ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد وەک، بە گرێبەستکردنی وانەبێژان، سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە وانەبێژان کرد کە بڕیاردرا لە سەر داهاتی ناوخۆ بکرێنە گرێبەست و هیوای خواست ئەم بڕیارە مایەی ڕەزامەندی مامۆستایانی وانەبێژ بێت و ببێتە هۆی زیاتر هاندانیان بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیان لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵ کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەنگی لەسەردرا و پەسەند کرا ، لە سەر ئاستی حکومەتی فیدڕاڵیش دواجار توانرا بگەینە ڕێککەوتن و لەم مانگەوە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بە هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ وەرگرت. گوتیشی خانەنشینان دڵنیا دەکەینەوە کە هەمیشە پاڵپشتی داوا و داخوازییە ڕەواکانیان دەبین و ئەم بەشە ماندووەی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆری ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی گشتی تەرخان کرد شایانی هەموو پشتیوانییەکن. لە کۆتایی گوتەکەیدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد کە بڕیارە لەم مانگەدا دەست پێ بکات، لەم ڕووەوە سەرۆک وەزیران گوتی بێگومان لایەنە سیاسیەکان ئازادن لە چوارچێوەی پەیڕەو وڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان چۆن بانگەشە بکەن، بەڵام داوایان لێ دەکەم کە بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن ، چونکە هەموومان کوردستانین و ڕۆڵەی ئەم نيشتمانەین و دەبێ بە بەرپرسیاریەتییەوە ڕەفتار بکەین. لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرایەڕوو. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ ڕەشنووسی بڕیارەکەی وەک خۆی پەسەند کرد لە پێناو یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی وژمێریاری لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەستووریی هەرێم و دەسەڵاتەکانی کە لەناو دەستووری عێراق جێگیرکراون، وەک ئاشکراشە لە دوای ساڵی 2014 ەوە بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم، دابڕانێکی تەواو ڕوویدا لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کە بووە هۆی پەیڕەوکردنی دوو سیستمی دارایی و ژمێریاریی جیاواز لە لایەن وەزارەتی دارایی هەردوولا، بۆیە لە قۆناغی نوێی ئێستای پەیوەندی هەردوو حکومەت، ئەم هەنگاوە گرنگە و ڕۆڵی دەبێت لە ڕێکخستنەوەی پەیوەندی دارایی و ژمێریاریی هەردوولا و چارەسەرکردنی زۆربەی سەرنج و تێبینیەکانی تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی لەسەر داهات و خەرجی و میلاکی حکومەتی هەرێم و یەکخستنی شایستەی دارایی و مووچەی مووچەخۆران لە سەرتاسەری عێراق کە ئەمەش لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمە کە بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی دەستی پێکرد. پاشان لە بڕگەی دووەمدا ، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە کۆتایی حەفتەی ڕابوردوو لە بەغدا، هەروەها ئەنجامی دوایین کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدراڵ لەلایەن سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرایەڕوو کە پوختەی ڕاسپاردە و سەرنج و تێبینیە تەکنیکیەکان و هەنگاوی جدیی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم بوو کە لە ماوەی پێشوو ڕێکاری پێویستیان وەرگرتووە سەبارەت بە ڕاسپاردە و سەرنجەکانی وردبینی هاوبەش و پێداچوونەوەی داهات و خەرجیی ومیلاک و لیستەکانی مووچە، بەجۆرێک بەهانە و بیانووی تەکنیکی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نەمێنێت بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم، هەروەها بڕی ئەو پارانەش خرانەڕوو کەوەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەممووز و ئاب خەرجی کردووە.ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەردوولا و تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتریی و پێدانی ژمارەی وەزیفی بە هەموو مووچەخۆران و پەلەکردن لە چالاککردنی بە ئەليکترۆنیکردنی سیستمی پێدانی مووچە . لەبەرامبەریشدا پێویستە لە سەر وەزارەتی دارایی فيدراڵ تەواوکاریی مووچەی مانگی تەمموز و ئابی 2024 بە پەلە ڕەوانە بکەن تاوەکوو حکومەتی هەرێم بتوانێت لە نزیکترین دەرفەتدا، مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات هاوتای مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، کە ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم شایستەی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن. لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەتیی ئەنجومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ كرد کە وا بڕیارە لەم ڕۆژانەدا لە هەولێر تایبەت بە دۆسێیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وەزارەتەکانی هەردوولا ئەنجام بدرێت، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای پێشوازیی گەرمیی لە سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە لە هەولێر، لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێم ئەم کۆبونەوەیە بە دەرفەتێکی پڕ بایەخ دەزانێت تا لە نزیکەوە ڕووبەڕوو وەزیرانی پەیوەندیداری لە هەردوو حکومەتی هەرێم وفیدڕاڵ گفتوگۆی جیدیی لەسەر دۆسێیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو لا بکرێت کە تائێستا چارەسەر نەکراون لە گشت بوار و کەرتەکاندا.ئەنجومەنی وەزیران سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوون و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئامادەکاریی پێویست بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و سکرتاریەتی ئەنجومەنی فیدڕاڵیی ئابووری، هەروەها وەزیرە بەڕێزەکانیش ڕاسپێردران بە پێی تایبەتمەندییان، پێویستە دۆسیەی خۆیان ئامادە بکەن لەگەڵ خستنەڕووی پێشنیار و ڕاسپاردەی هاوسەنگ و پێویست بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە جێگیرکراوەکانی هاتوو لە دەستووریی عێراق لە پێناوی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان و ڕەخساندنی بواری زیاتر بۆ کارکردنی پێکەوەیی نێوان هەردوو حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باشترکردنی بژێوی ژیانیان لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە. 1 2 3 4 5