سەرچاوەیەک لە وەزارەتیی دارایی ڕایگەیاند، بڕی 572 ملیار دینار وەک تەواوکەری مووچەی مانگی 7 و 8 لەلایەن بەغداوە گەیشتە هەولێر. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، 572 ملیار دینارەکە تەواوکەری مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
"دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەند، سزای 10 ساڵ زیندانی بە غیابی و پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار بۆ هەریەک لە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئیدارەی فڕۆکەخانەی نەجەف "فائد کازم نوون حوسێن شەمەری" و سێ ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە بریتین لە "حوسێن نیعمە خەشان شناوا زاملی، کەریم خەساف ستار خەفاجی، مستەفا موعن سەعید تریحی"، بە بیانووی ئەوەی کە پابەندبوون پێشێلکارییەکانی گرێبەستی ئامادەکردنی دیزاین و بەیاننامە بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی نوێی فڕین بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف و ڕێڕەوی تاکسیەکان بکرێت. "بەهای گرێبەستەکە بە بڕی 71 ملیۆن و 959 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بووە، بە بانگهێشتکردنی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی کۆمەڵەیەکی کۆمپانیاکان کراوە، و پڕۆژەکە وەک تەندەرێکی گشتی ڕانەگەیەندراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ڕکابەری بۆ بەدەستهێنانی پرۆژەکە بکات. "دادگا، دوای پێداچونەوە بەو بەڵگانەی لە دۆسیەکەدا هەبوون، بڕیاری زیندانی بۆ ماوەی 10 ساڵ و سزای پێبژاردنی 10 ملیۆن دیناری لە دژی ئەو تۆمەتبارانە دەرکرد".
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی بارزانیی نەمر جەختکردنەوە بوو لە ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی لە بەشداریكردنیان لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و بەرز ڕاگرتنی ڕەسەنایەتی و بەها ئایینیەکان و کولتووری پێكەوەژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.هەمیشە ئەو چاوەڕوانیە لە زانایانی ئایینی و مامۆستا بەڕێزەکان هەیە ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە بەهێزکردنی هەستی نیشتیمانپەرەوەری و بەها مرۆڤییەکان و تەبایی و پێکەوەژیان و هۆشیارکردنەوەی جەماوەر بگێڕن. لەم بۆنە مێژووییەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت. مسعود بارزانی21ـی ئەیلوولی 2024
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەبۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆلی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڕوانین و هیوادارین بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو بەهێزتربوونی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و ڕق و کینە و توندوتیژی . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتێکی لەگەڵ کەناڵی ” حەدەس”: -ئەگەر نیازێک لەلایەن بەغداوە هەبێت ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەکردنی ناکۆکییەکان ئاسانە -هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات -بوونی پەکەکە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نییە. -ڕێککەوتننامەی شنگالمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق ئیمزا کرد، بەڵام جێبەجێ نەکراوە -مانەوەی پارتی کرێکارانیش بووەتە ڕێگر لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان. -پارتی کرێکاران لەو ناوچانە بڵاو دەبنەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ئەجێندایەوە نییە بانگەشەی بۆ دەکەن، هەر بۆیە بوونی پەکەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نییە. -هیوادارم سەردانەکەی پزیشکیان سەرەتایەک بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان -سهردانەکەی سەرۆکی ئێران ڕووداوێکی گرنگ بوو و هیوادارم ببێته سەرەتایەکی باش بۆ پەرەپێدان و پەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان -ئەو هێرشە مووشەکیانەی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستمان ڕوون بوون، کە هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم نییە -هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نادادپەروەرانە بوو، تۆمەتەکانیش ناڕەوان، داواشمان لە ئێران کردووە ئەو تۆمەتانە بە بەڵگە بسەلمێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەو تۆمەتانە پێشکەش نەکردووە. -کەسانێک هەن بڕوایان بە فیدرالیزم نییه -بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان هیچ پەیوەندییەکی بە دەستوورەوە نییە، -کەسانێک هەن پێیان وایە حوکمڕانی دەبێت ناوەندگەرایی (مەرکەزی) بێت و بڕوایان بە فیدرالیزم نییە. -عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتەیە و دەبێت بە هاوبەشی ڕاستەقینە بەڕێوە ببرێت -لە نووسینەوەی دەستوور کورد بەشدار بووە و پابەندیشن بە جێبەجێکردنی وەک خۆی، بەڵام جیا لە کورد پێکهاتەی دیکەش هەن و لەو باوەڕەدان کە دەستوور هەموو مافێکیانی مسۆگەر نەکردووە، هەربۆیە دەستوور چارەی کێشەکان لەخۆ دەگرێت و ناکرێت لایەنگیری تێدا بکرێت لە بەرژەوەندی لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە بەکار بهێنرێت. -هەرچەندە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە 19 ملیار دۆلاری بە ئابووری و داهاتی گشتیی عێراق گەیاندووە، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لەوە گەورەترە تەنیا لە مووچە و نەوت کورت بکرێتەوە. -ئەوانەی هەرێمی کوردستان بە قاچاخچێتی نەوت تۆمەتبار دەکەن، با بەڵگە ڕاستەقینە بخەنە ڕوو. -پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیستا لەم سەردەمەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە -ئەگەر نیازی چارە لەلایەن بەغدا هەبێت، ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەسەرەکەش ئاسانە، چونکە هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى کارا دەکرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ 21ی ئەیلوول وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) تاوەکو رۆژى 30ی ئەیلوول کارا دەبێت، "بهوهش دهرچووان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكێشی بكهن، ههروهك دهرچووان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password)."
لە هەولێر گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەست بەبەرهەمهێنان دەکات. دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: ”لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە بەرھەمھێنان کرد.” دەستەی وەبەرھێنان بلاویکردەوە: ”کارگەکە،ناوی ئینفینیکسە و تایبەتە بە دروستکردنی مۆبایل.” باسی لەوەشکردووە: “کارگەکە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا، کە بە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا مانگانە 30,000 مۆبایل بەرھەم دێنن.” هەر بەپێی راگەیاندراوی دەستەکە: “کارگەکە دەیان ھەلی کاری ڕەخساندووە کە 97% دەستی کاری ناوخۆیین کە بەشێکیان کوردانی ئێزدی ڕزگار بووی دەستی دا*عشن.”
بەڕێز دکتۆر محەمەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی؛ بۆ کۆچی دوایی (نەریمان عوسمان حاجی) خوشکی بەڕێزتان، پرسه و سهرهخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مهزن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانىسهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان
ئهمڕۆ پێنجشهممه 19ی 9ی 2024، توركیا كوشتنی بهرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)ی ڕایگهیاند.ئاژانسی ههواڵی (ئهنادۆڵ) بڵاوی كردهوه، له ئۆپهراسیۆنێكی دەزگای ھەواڵگریی تورکیا لە ناوچەی گارە، بهرپرسێكی پهكهكه كوژرا. ئاشكرا كراوه، كه كوژراوهكه ناوی (خەلیل)ه و ناسراوه به (ھۆگر پیرۆس)، یەکێک بووە لە بەرپرسه دیارهكانی پهكهكه.ئاماژه بهوهش دراوه، بهرپرسه كوژراوهكهی پهكهكه بەشداریی لەو تەقینەوە و هێرشانەدا کردووە کە لە ساڵی 2007دا، لەلایەن پەکەکەوە لە پارێزگای شرناخ ئەنجام دراون و ههروهها لە ساڵی 2018دا، چووەتە سووریا و لەوێ بەشداریی لە چالاکییەکانی پهكهكه كردووه و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ناوچه سنوورییهكانی كوردستان.
وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و مووچەخۆران، کە مووچە لە وادەی خۆی دابەش دەکرێت. رۆژی پێنجشەممە، 19-09-2024، وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی بڵاویکردەوە و دەڵێت، بەمدواییانە هەندێک کەسایەتیی باس لە لێدوانێک دەکەن کە گوایە بەناوی وەزیری دارایی بڵاوبووەتەوە، بەوەی وەزارەتەکە ناتوانێت لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەران بدات، “ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە و وەزیری دارایی ئەو لێدوانەی نەداوە.” وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە، کە مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە حەشدی شەعبییەوە لە وادەی خۆی دەدات، بەگوێرەی یاسا و رێکخستنە کارپێکراوەکان. هەروەک وەزارەتەکە داوا لە رای گشتیی، میدیاکار و هەمووان دەکات، کە گرنگی بەم بابەتە دەدەن، بەدوای ئەو پڕوپاگەنادانە و هەواڵی ناڕاست نەکەون. بۆ دەستخستنی زانیاری راست و دروستیش، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن. لە عێراق نزیکەی 11 ملیۆن مووچەخۆر هەن. مانگانە لە دوای 18 مانگەوە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات. ژێدەر رووداو
ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: "کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەگرێتەبەر بەرانبەر بەو کردەوە قێزەون و پێشێلکارییە یاسایانەی ئیسرائیل، کە بەهۆیانەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت بریندار بووە". ئێران بەدواداچوونی جیددی لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان دەکات. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش بە توندی ئیدانەی کردەوەی تیرۆریستی و تاوانە ترسناکەکانی ئیسرائیل بکەن کە دژ بە سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و پەلاماردانی خەڵکی لوبنان کردوویەتی
بە نووسراوێک، دانا ئەحمەد مەجید، بەبێ دەنگدان کرایە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان. بەگوێرەی زانیارییەکان، بەبێ هەڵبژاردن و بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەمە لەکاتێکدایە عومەری سەید عەلی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە دەسەڵاتی بڕیاردانی نەماوە و دەبوو دوای هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی و جفاتی نیشتمانی، خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردرابووایە و بە دەنگدان ڕێکخەری گشتی دانرابا. پێشتریش دانا ئەحمەد مەجید ڕاگەیاندبوو: "ڕاستە گۆڕان دەیانەوێت ببم بە ڕێکخەری گشتی و هەموو لایەک ڕازین و خۆشم ڕازیم، بەڵام پێویست دەکات هەندێک ڕێکار بگیرێنەبەر". ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی سازکرد و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد. لە هەنگاوی دووەمدا ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران، بڕیار بوو ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێو بزووتنەوەکە بۆ دوای هەڵبژاردن دواخرا.