ژمارەی کورسیەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و تا ئێستا ژمارەی کورسییەکانییان جێگیر نییە دوای بایکۆت کردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن کۆمەڵی دادگەری و ڕازی نەبوون بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەتکردنی ئەنجامەکان و کۆمسیۆن، کورسییەکانی ئەم لایەنە بەسەر پارتی و یەکێتی دابەش دەکرێت کە بەمجۆرە دەبێت؛ 3 کورسییەکەی کۆمەلی دادگەری 2 کورسی بۆ پارتی دەبێت و 1 کورسی بۆ یەکێتی بەمشێوەیە کورسییەکان دابەش دەکرێت، دوای ئەم دابەش کردنە ژمارەی کورسییەکانی پارتی دەبێتە 41 کورسی و یەکێتیش 24 کورسی. ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند؛ کەوا بە هیچ شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ ناکەن و بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
کۆمیەتی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا و سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیى پارتى سوپاسى جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان دەکەن. هاوکات کۆمیتەی ناوەندیی پارتی تیشکی خستە سەر پەیوەندییە نێوخۆیى و عێراقى و هەرێمایەتییەکان و گوتی: پارتی بە ئاراستەى پاراستنى بەرژەوەندیی کوردستان و ڕێزگرتن لە سەروەرىى وڵاتانى دراوسێ هەنگاوى ناوە.ئەمڕۆ شەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024 کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا.کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و هاوکات سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیى پارتى سوپاسى جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان دەکەن وەک خۆیان دەڵێن: پارتیان پاراست وەکو حزبى ژمارە یەکى کوردستان هەم لەڕووى ژمارەى دەنگ و هەمیش لە ڕووى کورسى پەرلەمانى لە سەرووى هەموو لایەنەکان مایەوە.لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر پەیوەندییە نێوخۆیى و عێراقى و هەرێمایەتییەکان و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند، پارتی بە ئاراستەى پاراستنى بەرژەوەندیی کوردستان و ڕێزگرتن لە سەروەرىى وڵاتانى دراوسێ هەنگاوى ناوە و، هیوادارن کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کە ڕۆژ لەدواى ڕۆژ لە پەرەسەندندان بە دیالۆگ چارە بکرێة بەبێ زمانى هەڕەشە و بەکارهێنانى چەک.هاوکات پارتی داواکارە لە عێراق خۆى بەدوربگرێت لەو کێشانە و تێوەنەگلێندرێت چونکە بارودۆخى عێراق زۆر هەستیارە و ئاڵنگاریى زۆرى لەبەردەم دا هەیە.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرسی ڕاگەیاندن و هەڵمەتی میدیایی خرایە بەر باس و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد، ڕاگەیاندنى پارتی بە بەرپرس و کادیران و میدیاکارانى دەزگا و ناوەند و کەناڵەکانى تەلەفزیۆن ڕۆڵێکى بەرچاویان هەبوو لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا، هەم لە ڕووى هۆشیارکردنەوەى جەماوەر و گەیاندنى رێنمایى پێویست، هەمیش لە ڕووى بەرپەرچدانەوەى چەواشەکاریى ناحەزان.جەختی لەوەش کردەوە، هەڤاڵان و ڕاگەیاندنی پارتی بە شێوازێکى شارستانى و دوور لە تێکدانى ئاسایشى کۆمەڵایەتى و نیگەرانکردنى خەڵکى کوردستان، بانگەشەیەکى میدیایى شیاویان لە ئاستى مێژوو و گەورەیى پارتى و ڕێبازى بارزانى نیشاندا. دەقی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان:بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مهسعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمرۆ شەممە ٢٦ ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٤، كۆبوونەوەی فراوانى خۆی ئەنجام دا.كۆبوونهوه به ساتێك وهستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شههیدانی كوردستان، سهروهریان بارزانی نهمر و كاك ئیدریسی ههمشه لهیاد دهستی پێكرد، دواتر بە گوێرەى خشتەى دیاریکراوى کۆبوونەوەکە چەند بابەت و تەوەرێک خرانە بەر باس و گفتوگۆ کردن.تەوەری یەكەم/ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان: پڕۆسەى هەڵبژاردن بەر لە ئەنجامدانى لە ٢٠ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٤، بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕى، هەر لە سەرەتاى بڕیار و دیاریکردنى یاسا و ڕێکارەکان، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرا بوو کە دەبێ هەڵبژاردن لە خزمەت پێشکەوتن و سەقامگیرى هەرێمەکەمان دابێت و دوربێت لە دەستێوەردان و بڕیارى پێشوەختە، هەروەها بە شێوەیەکى یاسایى و ئازادانە و پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت، لەو بارەوە لەکاتى خۆیدا مەکتەبى سیاسیمان ڕاگەیاندراوێکى بۆ بەرچاوڕوونى جەماوەرى کوردستان و عێراق و هەموو لایەنەکان بڵاوکردەوە. دواتر و دواى پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەى بەشێک لە هەڵەکان و ئەو گرفتانەى کە هەبوون، پڕۆسەى هەڵبژاردن بەو ڕێکارانەى کە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دیاریکردن بەڕێوەچوو، لەگەڵ بوونى هەندێک تێبینى، پرۆسەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا و، سەرۆک (مەسعود بارزانى) و سەرکردایەتى پارتى سوپاسى جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان بە گشتى و تەواوى ئۆڕگان و دامەزراوەکان و بەرپرس و کادیر و ئەندام و کەسایەتى و لایەنگرانى پارتیمان بە تایبەتى، هەروەها تەواوى بەرپرس و کادیرانى پارتى لە دامودەزگاکانى حکومەت و پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیان کرد، کە بەوپەڕى دڵسۆزى و لێهاتوییەوە بەشدارى بەرێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردن بوون و بەشێوازێکى شارستانیانە ڕەفتاریان نواند چ لەکاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن و چ لەکاتى بەرێوەچوونى پڕۆسەکە لە ٢٠/ ١٠/ ٢٠٢٤.کۆبوونەوە سوپاس و پێزانینى سەرۆک بارزانى و کۆمیتەى ناوەندىى پارتى بۆ جەماوەرى تێکۆشەرى کوردستان دووپاتکردەوە کە جارێکى دیکە متماتەیان بە خشیەوە بە پارتى و ڕێبازى بارزانى و، لە رێگاى پڕۆسەیەکى دیموکراتییەوە بە دەنگەکانیان پێشەنگیى پارتیان پاراست وەکو حزبى ژمارە یەکى کوردستان هەم لەڕووى ژمارەى دەنگ و هەمیش لە ڕووى کورسى پەرلەمانى لە سەرووى هەموو لایەنەکان مایەوە.ئەم متمانە پتەوەى خەڵکى کوردستان ئەرکى پارتى لەم قۆناغە هەستیارەدا قوڕستر کردوە و، پارتیمان بەڵێن بە کوردستانیان دەدات لەگەڵ دەنگدەرانى خۆى وەکو هەمیشە ڕاستگۆ و لە ئاستى متمانەیان دابێت و، پەیام و بەرنامە و دروشمەکانى هەڵبژرادن بەشێک بن لە کارنامەى ئاییندە و بە جێبەجێ کردنیان خزمەتى وگەل و ڵاتمان دەکەین.هەروەها سوپاسى تایبەتى گشت سەرپەرشتیار و بریکارەکانى پارتیمان لە بنکە و وێزگەکانى دەنگدان دەکەین، کە بەچاوکراوەیى و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى ڕەفتاریان کرد، هاوکات سوپاسى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق و بەرپرس و فەرمانبەرانى دەکەین کە لە هەوڵ و کۆششى بەردەوام دابوون لە بەرێوەبردنى پرۆسەکە و چارەسەرکردنى گرفتەکان.دامودەزگا ئەمنیەکانى کوردستان بۆ پاراستنى پڕۆسەکە و دەنگدەران و بنکەکانى دەنگدان ماندوبوون و توانیان کەشێکى ئارام و پارێزراو بۆ بەرێوەچوونى پڕۆسەکە فەراهەم بکەن، پارتیمان پێزانى بۆ ڕۆڵى کاریگەریان هەیە و سوپاسى یەک بەیەکیان دەکات.کۆبوونەوە، سەرکەوتنى پڕۆسەى هەڵبژاردنى بە سەرکەوتنى دیموکراسیەت لە کوردستان ناوزەدکر و، لە ئێستادا پارتیمان چاوەڕێى ئەنجامەکانى کۆتایى هەڵبژاردن دەکات بۆ هەنگاونانى قۆناغى دواى هەڵبژاردن.تهوهری دووهم/پهیوهندییهکانى پارتیمان: لەم تەوەرەیەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییە نێوخۆیى و عێراقى و هەرێمایەتییەکانمان، کە پارتیمان بە ئاراستەى پاراستنى بەرژەوەندیی کوردستان و ڕێزگرتن لە سەروەرىى وڵاتانى دراوسێ هەنگاوى ناوە و، هیوادارین کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کە ڕۆژ لەدواى ڕۆژ لە پەرەسەندندان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن بەبێ زمانى هەڕەشە و بەکارهێنانى چەک، هەروەها داواکارىن عێراق خۆى بەدوربگرێت و لەو کێشانە تێوەنەگلێندرێت چونکە بارودۆخى عێراق زۆر هەستیارە و ئالنگارى زۆرى لەبەردەم دا هەیە.تهوهری سێیهم/ خوێندنەوەى ڕاپۆرتى لیژنەى باڵاى سەرپەرشتى هەڵبژرادن و، بەشە پەیوەندیدارەکانى مەکتەبى سیاسى و مەکتەبى ڕێکخستنى پارێزگاکانى پارتیمان:لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا ناوەرۆکى ڕاپۆرتەکان خرانە ڕوو و، کورتەیەک لە شێوازى کار و چالاکى هەڤاڵان و ئۆرگانەکان لە قۆناغەکانى؛ پلان و بەرنامەڕێژى و ئامادەکارى، هاندان و ئەنجامدانى پڕۆسەى دەنگدەر بە دەنگدەر، هەڵمەتى هەڵبژاردن و ڕێگریکردن لە چەواشەکارى و بێ ئومێدکردنى جەماوەر خرانە بەر باس، هەروەها ڕۆڵ و کاریگەرى بەرپرس و هەڤاڵان و ئۆرگانەکان، میحوەر و تیمە مەیدانییەکان، تیمەکانى ڕێکخراوەکانى ئافرەتان و قوتابیان و لاوان و، ڕێکخراوە پیشەییەکان تاوتوێ کران و ، ڕۆڵیان بە گرنگ و بەرز نرخێنرا. لە لایەکى دیکەوە ڕۆڵى بەرپرس و کادیرانى پارتیمان لە حکومەت و هێزى پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کە هەموو بەیەکەوە و بە هەماهەنگى بۆ سەرخستنى لیستى (١٩٠)ى پارتیمان بەوپەڕى لێزانى و لە خۆبوردەییەوە کاریانکرد، بەرز نرخێنرا.تهوهری چوارهم/ ڕاگەیاندن و هەڵمەتى میدیایى:ڕاگەیاندنى پارتیمان بە بەرپرس و کادیران و میدیاکارانى دەزگا و ناوەند و کەناڵەکانى تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، سۆشیال میدیا، ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و گۆڤارەکانەوە ڕۆڵێکى بەرچاویان هەبوو لەم پڕۆسەیەدا، هەم لە ڕووى هۆشیارکردنەوەى جەماوەر و گەیاندنى رێنمایى پێویست و پەیامى پارتیمان، هەمیش لە ڕووى بەرپەرچدانەوەى چەواشەکاریى نا حەزان، هەڤاڵان و ڕاگەیاندنمان بە شێوازێکى شارستانى و دوور لە تێکدانى ئاسایشى کۆمەڵایەتى و نیگەرانکردنى خەڵکى کوردستان، بانگەشەیەکى میدیایى شیاویان لە ئاستى مێژوو و گەورەیى پارتى و ڕێبازى بارزانى نیشاندا. تهوهری پێنجهم/ كۆبوونهوه گفتوگۆى پێویستى لەبارەى قۆناغى دواى پەسەنکردنى ئاکامەکان و ڕێکارە یاساییەکانى پێکهێنانى کابینە و دامودەزگا شەرعیەکانى هەرێم ئەنجامدا، هەروەکو پێشتر جەنابى سەرۆک و مەکتەبى سیاسى جەختیان کردوە کە لە پێناو پاراستنى بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەیى و نیشتمانییەکان و پاراستنى قەوارەى دەستوورىى هەرێم، پارتیمان ڤیتۆى لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە و، ئەوەى لاى پارتى پێشینە و گرنگە لەم قۆناغەدا پاراستنى قەوارەى هەرێم و هەبوونى یەک حکومەتى سەرتاسەرى و پاراستنى ماف و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان و خزمەتکردنى هاووڵاتیانە، بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە دەسەڵاتى دا بە مەکتەبى سیاسى کە بە گوێرەى پێویست بەرنامەڕێژى بکات و هەنگاوى گونجاو بنێت.تهوهری شهشهم/ لە تەوەرى کۆتایى کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کێشە و کەموکوڕییەکانى پڕۆسەکە و، بڕیاردرا کە تەواوى گرفت و کێشەکان دەستنیشان بکرێن و، گرفتەکانى نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر و نەخوێندنەوەى کارتى دەنگدان کە بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر لە دەنگدەران بێ بەش بوون لە مافى دەنگدانیان و، هەروەها ئاڵۆزى پسولەى دەنگدان کە بووە هۆى پوچەڵکردنەوەى ژمارەیەکى زۆر لەدەنگى ئەو خەڵکەى بە تاسەوە چوونە سەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ دیاریکردنى نوێنەرى خۆیان لە هەڵبژاردن، چارەسەر بکرێن بۆ ئایندە
ڕۆژی دووشەممە 10/7، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک كردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداری و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت. لە گوتارێكدا، سەرۆكی حكومەت جەختی لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرەجۆركردنی داهاتەكان كردەوە و باسی لە گرنگیی كەرتی كشتوكاڵ لە پێشخستنی كەرتەكانی دیكەی وەك پیشەسازی و بازرگانی كرد، هاوكات خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناخی پاراستنی ئاسایشی خۆراك هەنگاو دەنێت. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤانئامادەبووانی هێژا و قەدرگران سوپاسی ئامادەبوونتان دەكەم. پێش دوو ساڵ ئێمە هاتینە ئێرە بۆ دانانی بەردی بناخەی ئەم پڕۆژەیە و ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ كردنەوەی پرۆژەکە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا كارێكی زۆر باش كراوە، ئەوەی من بینیم، بەڕاستی جێی دەستخۆشی و شانازییە كە پرۆژەی لەم چەشنە لەسەر هەرێمی كوردستان دروست دەکرێن و ئەوەش یەكێكە لەو پرۆژە زۆر ستراتیژییانەی كە لێرە لە دەڤەری سێمێل دانراوە. ئەم پڕۆژەیە بۆ هەموو پارێزگای دهۆك و هەموو كوردستان سوودی دەبێت، زۆر لەو پرۆژە ستراتیژییانە لە دەڤەری سێمێلن، وادیارە كە گرنگیی ئەم دەڤەرە بۆ پێشخستنی ئەم جۆرە پرۆژانە چەندە بەرچاوە. هیوادارین خەڵكی ئەم دەڤەرە سوود لەم پرۆژانە ببینن. بێگومان شایستەی گەلێك پرۆژەی دیكەشن و کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن، چ بۆ بابەتی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە یان پێشخستنی ئابووریی ئەم ناوچە یان هەر بابەتێكی دیكە كە بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی كوردستان.ئەم پرۆژەیەی ئەمڕۆ لێرە كراوە، بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنییە، ئەو ڕووبەرەی كە پرۆژەكەی لەسەر جێبەجێ كراوە، ڕووبەرێكی زۆر بەرفراوانە و بێگومان كاریگەرییەكی باشی لەسەر ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێت و دەرفەتی كار بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە زیاد دەكات. دیارە سەدان دەرفەتی كار لەم پرۆژەیەدا هەیە و چەند فراوانتریش ببێت، ئەم دەرفەتانە زیاتر دەبن و خەڵكی ئێمە نەك تەنیا دەتوانن لێرە كار بكەن، بەڵكو فێری پسپۆڕیی دیكەش دەبن و هێدی هێدی ئەم پرۆژەیە، پرۆژەی دیكەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت. بەرنامەی حکومەت بۆ هەمەچەشنكردن و هەمەجۆركردنی ئابووریمان بۆ ئەوەیە ئێمە بە تاکە سەرچاوەیەکی داهاتەوە پابەند نەبین، بەڵكوو ئامانج لە گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ بۆ ئەوەیە چونکە گەلێك سوودی بۆ پێشخستنی هەموو كەرتەكانی دیكەش دەبێت. ئێمە بەو هیوایەین كە بابەتی ئاسایشی خۆراك لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان دابین بكرێ و خەڵكی ئێمە چیتر ناچار نەبن بەرهەمی خواردن لە دەرەوە بێنن یانیش ئەگەر خوا نەكا تووشی قەیرانێك بووین، بابەتی خواردن و ئاسایشی خۆراك بۆ ئێمە ببێتە كێشە و ئاریشە.دابینكردنی خۆراک بۆ خەڵكی كوردستان یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئێمە و من دڵخۆشم كە دەبینم لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بەبێ جیاوازی لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەم جۆرە پرۆژانە ئەنجام دەدرێن، گەلێك لەوان گەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی و هەندێكیشیان هێشتا لە بەرنامەدایە كە جێبەجێ بكرێن.پاراستنی ئاسایشی خۆراك بۆ هەر وڵاتێك، بۆ هەر نەتەوەیەك، بۆ هەر میللەتێك شتێكی زۆر گرنگە، من خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بەرەو ئەو قۆناخە و ئەو ئامانجە هەنگاو دەهاوێژێت. دروستكردنی هەلی كار بۆ خەڵكی ئێمە، یەكێكە لەو بابەتانەی كە ئێمە هەموو كاتێك ویستوومانە كەرتی تایبە هاوكار بێت لەگەڵ كەرتی گشتی و حكوومەت، خەڵك هەموو دەم ناچار نەبن چاوەڕێی دامەزراندن لە حكوومەت بن، بەڵكوو لەم جۆرە پرۆژانەدا دەرفەتی کاریان هەبێت، ئەوكات بڕیار لە دەست هاووڵاتیدایە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە بدات كە لە كەرتی گشتی كار دەكات یان لە كەرتی تایبەت كار دەكات. كاتێك ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەكرێن، هەر پرۆژەیەك، پرۆژەیەكی دیكە بە دوای خۆیدا دەهێنێت. هەروەها لە ڕووی پیشەسازیشەوە، ئەم جۆرە پرۆژانە پێویستییان بە ئامێری كشتوكاڵی و بەڕێوەبردن و چاككردنەوە و هاریكاریی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەر پرۆژەیەك، پرۆژەیەكی دیكەی لێ بکەوێتەوە ، پرۆژەی پیشەسازیش لە دوای كشتوكاڵیدا دێن. ئێمە لە بەرنامەماندا هەیە، گەلێك گرنگی بە كەرتی پیشەسازی بدەین تا ئەویش ببێتە دەرفەتێكی دیكە بۆ خەڵكی ئێمە بۆ ئەوەی بتوانن هەم كوردستان بەرەو پێش ببەن، هەم دەرفەتێکی زیاتر بۆ خەڵكی ئێمە هەبێت كە لە بواری جیاوازدا كار بكەن. ئەم پرۆژەیە بێگومان كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر بازرگانیشدا هەیە، ئێمە لەمێژە هەوڵێكی جددیمان داوە كە كوردستان بە بازاڕەكانی جیهانییەوە گرێ بدرێن، بۆ ئەوەی دەرگای هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دونیا بكەینەوە. ئێمە سەركەوتوو بووین لەوەی كە بتوانین بەرهەمی كشتوكاڵیی لە كوردستان بەرەو وڵاتانی كەنداو و هەندێك وڵاتی دیكەش بنێرین. ئەمە دەستپێكە، ئەمە وادەكات كە ئابووریی كوردستان بكەوێتە بوارێكەوە كە بابەتی هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و هێنانی بەرهەمی دەرەوە ڕێك بخرێت، ئێمە ناچار نەبین هەموو كاتێك میللەتێك بین تەنیا شتی خەڵك هاوردە بكەین و پارەی ئێمە بچێتە دەرەوە. ئەم جۆرە پرۆژانە كاتێك بەرهەمی ناوخۆیی دەنێریتە دەرەوە، زۆر هاریكار دەبێت بۆ ڕێكخستنی بابەتی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە كوردستان پەیوەندیی لەگەڵیاندا هەیە. بۆیە من زۆر خۆشحاڵم كە یەك بە یەك ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەبن، کە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پێشخستنی ئابوورییەكی بەهێز بۆ كوردستان دەبێت. هەروەك زۆر خۆشحاڵم كە بینیم لێرە ڕووبەرێكی زۆر كراوە بە دار و سەوزایی، ئەویش بۆ بابەتی ژینگەپارێزی كارێكی زۆر باشە، ئەو پۆندەی ئێوەش دروستتان كردووە بۆ كۆكردنەوەی ئاو، ئەویش هاریكارێكی زۆرە بۆ ئەوەی ئێمە باشتر سوود لەو نیعمەتانە وەربگرین كە خوا پێی داوین و نەهێڵین بەفیڕۆ بچێت. ئەو سەوزاییە كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لەسەر هەوا و بۆ ئەو ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتانەی لەم جێیانە دەژین. بێگومان بابەتی ژینگەپارێزی بۆ ئێمە پێویستە ببێتە كەلتوور، هەر پرۆژەیەك ئێمە دروستی بكەین، ئەگەر مەجالی تێدا بێت ڕووبەرێكی ئەو پرۆژانە بكەینە سەوزایی و بكەینە شیناتی و داروباری لێ بچینین، بێگومان هاریكار دەبین.من وای دەبینم كە ئەم پرۆژانە كە دروست دەكرێن، یەك پرۆژە نین، بەڵکو هاریكار دەبێت بۆ ئەوەی چەندین پرۆژەی دیكەش پێیەوە گرێ بدرێن، ئەمەشە دەبێتە هۆی ئەوەی ئابووریی كوردستان بەرەو پێش بچێت.جارێكی دیكە دەستخۆشی لە كۆمپانیای (كاڤین گرووپ) دەكەم بۆ دروستكردنی (كاڤین فارم)، بەڕاستی جێی شانازییە، هەر سەركەوتوو بن و هیوادارم بەرهەمەكانتان لە خزمەتی هەموو خەڵكی كوردستان دا بێت، كوردستانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئاوەدان بێت.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق : ئەمڕۆ لەژێر ڕۆشنایی ئەو دەرئەنجامە مەترسیدارانەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، پەیامی خۆمان دەنێرین بۆ هەموو دۆستان، بەتایبەتی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كە دژی هەر مەترسییەك بووەستنەوە، كە ناوچەكە و جیهان بەرەو شەڕە بەردەوامەكان ببات و ئابووری جیهانی بهەژێنێت و گەشەسەندنە گەورەكان تێكبدات. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی دابینكردنی وزەی جیهانە، پێویستە ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەكە بكەین، هەروەها هەڵوێستی گرنگی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، بەرز دەنرخێنن، كە داوای ڕاگرتنی دابینكردنی چەكی بۆ گەلانی داگیركەر كرد. ئێمە زۆر كارمان كرد بۆ ئەوەی عێراق لە كاریگەرییەكانی ئەم هەڵكشانە دوور بێت، قۆناغی ئێستاش وا دەخوازێت هەوڵەكانمان دوو هێندەتر بكەین، پاراستنی سەرووی لە ئەولەویەتەكانە، هەروەها دەوەستینەوە بۆ وەستاندنی بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی و ڕزگاركردنی ناوچەكە لە شەڕ.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاریی دەڤەرەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی پارێزگای دهۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە هاووڵاتییان بگرن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە. 1 2
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: زانیاریی هەواڵگری هەیە ئیسرائیل ھێرش دەكاتە سەر عێراق، ھاوكات سەرچاوەیەك لە بەرەی موقاوەمەی عێراق ڕەتی دەكاتەوە، ھیچ یەك لە سەركردەكانی بەرەی موقاوەمە عێراقییان جێھێشتبێت. یاسر ئەسكەندەر، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، زانیاریی هەواڵگری هەیە، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر چەند شوێنێکی ستراتیجی، ڕەنگە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی یان هەندێک شوێن بێت لە پارێزگاكانی باشووری عێراق. ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، دەشڵێت، ئەوەی ڕوودەدات هەڵەیەکی ستراتیجی لە عێراق دەوروژێنێت، ئەمەش بە نەبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕاستەقینە کە توانای پاراستنی ئاسمانی هەبێت و مەترسییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی هێرشی ڕاستەوخۆ دوور بخاتەوە. لای خۆیەوە، سەرچاوەیەكی فەرمی لە دەستەی ھەماھەنگی بەرەی مەقاوەمەی عێراق، بە مێدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، سەركردەی گرووپە چەكدارەكان ڕێوشوێنی ئەمنی و خۆپارێزییان گرتووەتەبەر، لەوانە، كەم كردنەوەی جموجۆڵ و بەكارھێنانی موبایل. ئاماژە بەوەش كراوە، لێدانی سەركردەی گرووپە چەكدارەكان ئەگەری زۆرە، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی ئەو لایەنانەی کە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئیسرائیل، ھاوكات سەرچاوەكەی بەرەی مقاوەمە ڕەتی كردەوە ھیچ یەك لە سەركردەكانی گرووپە چەكدارەكان عێراقیان جێھێشتبێت. دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵلا بە بۆمبارانی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت، بەرەی موقاوەمەی عێراق چەندین جار بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و ڕۆژی 4ی ئەم مانگەش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە عێراقەوە بەدرۆن ھێرشیان كراوەتە سەر، كە كوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی زیاتر لە 20 سەربازی دیكەی لێ كەوتەوە. k24
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەدا 95ـی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تەواو کردوون و هەموو ئامێرەکانی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان، ئامادە کراون. پێنجشەممە، 03-10-2024، دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بانگەشەی هەڵبژاردن، چاودێریی پرۆسەکە و چەند بابەتی دیکە، ساز کرد. دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 20-10-2024 و دەنگدانی تایبەتیی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەش، ڕۆژی 18-10-2024 بەڕێوە دەچێت. 136 لیست و 1,191 کاندیدی لایەنەکان و سەربەخۆ و کۆتاکان ڕکابەریى بۆ بەدەستهێنانى 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن. وەکوو ئەوەی دادوەر عومەر ئەحمەد باسی کرد، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زیاتر لە 95%ـی کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو کردووە و "لەو پەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ئەوەی هەڵبژارندی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە ببات". سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد "هەموو کەلوپەل و ئامێرەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکە ئامادە کراون و کاغەزی دەنگدانیش بەسەر نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە". بە گوتەی دادوەر عومەر ئەحمەد "ژمارەیەکی زۆری کارتەکانی دەنگدان دابەش کراون و داوای لەو دەنگدەرانە کرد کە کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە؛ سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی کۆمیسیۆن بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.. "چونکە بەبێ کارتی بایۆمەتری، هیچ دەنگدەرێک ناتوانێت بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکات". سەرۆکی کۆمیسیۆن گوتیشی: داوایان لە کونسوڵخانە و ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانییەکان کردووە؛ چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن؛ تاوەکوو ئێستە نۆ کونسوڵخانە، هەشت ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ژمارەیەک ڕێکخراو و چاودێریی ناوخۆیی ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو کارە نیشان داوە. 41 هەزار کارمەند پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبن. سەرۆکی کۆمیسیۆن ڕوونی کردەوە "دەستەی یەکەمی ئەو کارمەندانە ڕاهێنەکانیان تەواو کردووە و دەستەی دووەمیش بەم زووانە ڕاهێنەکان تەواو دەکەن و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیاریانە هەڵبژاردنەکە بەڕێوە دەبەن".
بەپێی چەند زانیارییەکان یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هەڵبژاردن. یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هەڵبژاردن. لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا یەکێتی بە بیانووی تێستی دەنگدان چەندین دەنگدەری دەنگدانی تایبەت کە پێک هاتبوون لە ئەفسەر و کارمەندانی لیواکانی یەکەی حەفتا، پۆلیس، بەرگریی و فریاکەوتن دەنگیان داوە. هاوکات لەناو کۆمیتەکانی یەکێتی بە هەمان شێوە دەنگ بۆ یەکێتی لەژێر ناوی تێست و تاقیکردنەوە تۆمار کراون، ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ بەشێک لە کادرانی یەکێتی لەژێر فشاردا ناچارکراون دەنگ بە لیستی یەکێتیی بدەن. بە پێی زانیارییەکان لیوای 16ـی یەکێتی ڕۆژی هەینی بە بیانووی (تێستی دەنگدانەوە) ژمارەیەک کەس هاتوون کە ئامێری دەنگدان و سندووقی دەنگدانیان پێ بووە، دەنگیان داوە و پیێان گوتوون ئەمە تێستی دەنگدانە. جگە لەوەش بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانیان بە 10 پاس بردووە بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، بەناوی پرۆڤەی دەنگدانەوە دەنگیان پێدراون. یەکێکی تر لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانی دەنگدەرانە بە بڕی 50 هەزار دینار، تەنانەت ئەم فشارە لە فەرمانگەکانی سنووری گەرمیان و کۆمپانیا تایبەتەکانی گەرمیان و کارگەکانی کراوە کە خۆیان و خێزانیان کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزانیان ببەن بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان. ڕۆژی سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 12ـی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی دەستی پێ کرد. بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت. بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن. k24
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە: "پێشبینی دەکرێت لە 12/10/2024، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەکاریگەری زیاتری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست و کاریگەری دەریای سووریش و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەیەکی پچڕپچڕ کاریگەرییەکانی بەردەوامی دەبێت." ئاماژەشی بەوە داوە: "پێشبینی بارانێکی مامناوەند و لەسەرجەم ناوچەکاندا دەکرێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش رێژەیەکی زیاتر."
تەیمووری ئەنفال دەڵێت، هەتا سەدساڵی تر قوربانی بدەن هێندەی من قوربانی نادەن کە ۱۱٥ کەسم لەچەند سانیەکدا لەژێر سیاسەتی یەکێتیدا گولەباران کران و خەڵتانی خوێن کران خۆشم بەبرینداری ڕزگارم بوو ،هەتا سەدساڵی تر مێژوو تۆماربکەن هێندەی من مێژوو تۆمار ناکەن کە بەندە سومبڵی ئەنفال و ڕەمزی گەلێکی ٦۰ ملیۆنیمهەتا سەدساڵی تر لە یەکێتی نزیک بن هێندەی من نزیک نابن کە مام جەلال و هێرۆخان تەبەنیان کردوم بەکوڕی خۆیانئەمە وەفاکەیان بێت بۆمن ئەبێ بۆئێوە چەند بەوەفابن دەشڵێت، سەیارەیەکی کۆنی گولە نەبڕی بێ ڕەقەم بێ ئەوەلیات ئە وپەڕی بای دەفتەر و نیوێک ئەبێت کە نیوەی موچەی ئەنفالانەکەم لەگەڵی بەش کردوە هەر ڕۆژەو شوێنێکی ئەشکێت لێم وەر بگرنەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی دەستیان پێم بگات . باسی لەوەشکردووە، ئێوە غەدرتان لەئێمە کردوە نەک ئێمە بەندە هەمیشە بەوەفا بوم بۆتان و شەڕیشم لەسەر کردونبەڵام بەداخەوە ئەو ۳٤ ساڵەی خزمەتی یەکێتیم کرد خزمەتی لەشفرۆشێکم بکردایە زۆر لە ئێوە بەوەفاتر ئەبوو کە ئێستە ڕۆژانە ئەبینین چەند جێگای بایەخی ئێوەن ئاشکرای دەکات، ئەمە هەموو دەسەڵاتەکەتان بو؟جا خۆ ئێستە داوابکەم لە کاک مەسرور بارزانی یان کاک نێچیرڤان یان کاک لاهور یان کاک شاسوار یان مامۆستا علی باپیر یان هەر دەوڵەمەندێکی ئەم سلێمانیە لە جیاتی سەیارەیەک دودانەم بۆ دەنێرن تاکە هۆکاریش بۆ ئەم شڵەژانی دەرونیە ئەو وێنەیە کە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بڵاوم کردۆتەوە کاکە ئێوە هێندە لە لاهور تۆقیون کەواتە بۆ دژایەتیتان کرد ؟تەیمور جەلال تاڵەبانیفیدای خاکی کوردستان
پەیاما پیرۆزباھیا سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا جەمایێ یا خوشک و برایێن ئێزدی بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان بهەلكەفتا هاتنا جەژنا (جەمایێ) یا خوشك و برایێن ئێزدی پیرۆزباهیێ ل میرێ ئێزدیان و بابا شێخ و جڤاتا ڕۆحانی و تەڤایا خوشك و برایێن ئێزدی ل كوردستانێ و هەموو جیهانێ دكەم. برین و ئازارێت خوشك و برایێن ئێزدی، برین و ئازارا هەمی كوردستانیانە و د خەم و خۆشیادا هەڤپشكین. پێدڤی یە هەموو ئەو ئاستەنگ و هۆكار نەمینن كو ڕێگرن ل بەر ئاسایی بوونا ژیانا ئێزدییان و بتایبەت ل دەڤەرا شنگال. هەر ب ڤێ هەلكەفتێ تەكەزێ ل بهێزكرنا فەرهەنگا پێكڤەژیانێ ل كوردستانێ دكەم و هیڤیدارم خوشك و برایێن مە یێن ئێزدی جەژن و هەلكەفتێن خۆ ب ئارامی و دلخۆشی بگێرن. جەژنا هەوە پیرۆز و بمینن بخێرو خۆشی مسعود بارزانی5ـی تشرینا ئێكێ 2024
لەم هەفتەیە هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت. سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سبەی بڕە پارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی پێشمەرگە و دووسبەی دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەكە دەكرێت. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش دا، ئەم مانگە بڕی شەش هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەیەك زیاد كراوە و بڕی هاوكارییەكە دەبێتە 407 هەزار دینار.