وهزارهتی دارایی و ئابووری له دابهشكردنی مووچهی مانگی ئابی فهرمانبهران و مووچه خۆران بهردهوامه. به گوێرهی ڕاگهیهندراوی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ شهممه 5ی10ی2024، مووچهی ئهم شوێنانه دابهشدهكرێت، كهس و كاری شههیدان و ئهنفالكراوان، خاوهن پێداویستی تایبهت، زیندانییه سیاسییهكان.
وهزیری دهرهوهی ئێران به سهردانێكی فهرمی دهگاته لوبنان؛ ئهمه یهكهم سهردانی بهرپرسێكی باڵای ئێران بۆ ئهو وڵاته له دوای كوژرانی ئهمینداری گشتیی حزبوڵلا. ههینی، 4ـی تشرینی یهكهمی 2024، عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران به سهردانێكی فهرمی گهیشته فرۆكهخانهی نێودهوڵهت ڕهفیق حهریری له بهیرووتی پایهتهختی لوبنان. ئهم سهردانهی وهزیری دهرهوهی ئێران بۆ لوبنان، یهكهمین سهردانی بهرپرسێكی ئێرانییه بۆ ئهو وڵاته له دوای كوژرانی حهسهن نهسروڵلا، ئهمینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنان له لایهن ئیسرائیل و هێرش و بۆردومانهكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر چهندان ناوچهی لوبنان بهتایبهتی له باشووری ئهو وڵاته. بڕیار وایه وهزیری دهرهوهی ئێران له ماوهی سهردانهكهیدا، چاوی به سهرۆكی حكوومهتی لوبنان و سهرۆكی پهرلهمانی ئهو وڵاته بكهوێت. بارودۆخی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بههۆی شهڕی نێوان ئیسرائیل و ههر یهك له بزووتنهوهی حهماسی فهڵهستینی و حزبوڵلای لوبنانی ئاراستهیهكی توندی گرتووه و تا دێت ئاستی ئهو شهڕه بهرزتر دهبێتهوه و پهرهسهندن و ئاڵۆزییهكان لهسهر ئاستهكانی سهربازی، تهناهی، مرۆیی و تهندروستیی زیاتر دهبن و ئهگهرهكان بۆ فرهوانبوونی ئهو شهڕه و درێژبوونهوهی به ناوچهكهدا كراوهن. ئێوارەی هەینی، 27ـی ئهیلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوهیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا، ئهمنیداری پێشووی ئهو حزبه بۆمباران کرد و ڕۆژی شەممە، 28ـی ئهیلوول، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی و چەندان فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند و دوای نیوهڕۆی ههمان ڕۆژیش حزبوڵڵای لوبنانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵلای پشتڕاست كردهوه.
گرنگی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، ئەو بەرپرسایەتیەی لای کوردستانیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش درووست کردووە کە بە ئەرکی خۆیای دەزانن بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن تا یارمەتی دەربن لە سەرکەوتنی ئەو پارتەی کە پارێزەری دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە. پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای ساڵی 1992ەوە، بەردەوام هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ دنیای دەرەوە بە دامەزراوەیی بکرێت. یەکێک لەو دامەزراوانەی کە وەک دەستکەوتی حکوومڕانی لە هەرێمی کوردستان و وەکو خەباتی بێووچانی پارتی کە هەمیشە جێی بایەخپێدانی بووە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەرتی هەرێمی کوردستان بووە، لە ناساندنی دۆزی کورد و پێگەی دیبلۆماسیانەی هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی یاسایی و دەستووری ڕۆڵێکی باڵای هەبووە. و وەک دەستکەوتی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەسەردەمی حکومڕانیکردنی پارتیدا لێ دەڕوانرێت. هەر کیشوەرێکی ئەم جیهانە وەک دۆسیە و بەشێکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ڕۆژانە لێرەوە، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زلهێزترین وڵاتانی جیهان ڕێکدەخرێن. یەک لە خاڵەکانی سەرکەوتنی ئەم دامەزراوە گرنگە بۆ ئەو بناغەیە دەگەڕێتەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشدا لەگەڵ وڵاتانی جیهان داینا. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەرایەتی شۆڕشی دەکرد و ئەو قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵات بوون شۆڕش و خەباتی گەلی کوردییان بە جیهان گەیاند، هەر بۆیە بناغەیەکی پتەو هەبوو، لە ساڵانی 70 و 80کاندا ڕۆڵێکی بەرچاوویان هەبوو لە دروستکردنی پەیوەندییەکان، لە دوای ساڵی 1992 فۆڕمێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی، هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو ئەرکێک کەوتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان. پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای ساڵی 1992ەوە، بەردەوام هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ دنیای دەرەوە بە دامەزراوەیی بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەزموون و پەیوەندی فراوانی دیپلۆماسیی خۆی، خستووەتە خزمەت بەرەو پێشبردنی دامەزراوە حکوومییەکان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی بە مانای بەهێزبوونی کوردستان وێنا دەکرێت. مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی دەڵێت: گەورەترین کێشەمان چۆنییەتی دروستکردنی پەیوەندی بوو لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئەویش کەسایەتی سەرۆک بارزانی کاریگەیرییەکی بەرچاوی هەبوو لە دروست کردنی ئەو پەیوەندییە، هەر بۆیە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی باشترین پەیوەندییمان هەیە، لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەورووپا و ڕووسیاش بەشێوەیەکی گشتیی، باشترین پەیوەندیی دیپلۆماسیمان هەیە. لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین سەرۆک و بەرپرسی وڵاتانی زلهێز سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، بەبێ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان جێنەهێشت. k24
ئیسرائیل کوژرانی جێگرەوەی حەسەن مەسڕوڵڵای ڕاگەیاند و حیزبوڵاش رەتی دەکاتەوە. دوای هێرشێکی گەورەی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ئەمشەو ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە: هاشم سەفیەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی حزبوڵا و جێگرەوەی نەسروڵا کوژراوە. بەڵام تاوەکو ئێستا هەواڵەکە لەلایەن حزبوڵاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. هاشم سەفیەدینە، کە پوورزای نەسروڵڵایە و کوڕەکەی، زاوای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە. سەفیەدین لە زۆر رووەوە لە نەسروڵڵا دەچێت، لە سەروسیماوە تا دەگاتە شێوازی ئاخاوتن. لە ساڵی 1994ـەوە ئامادە کراوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی حیزبوڵڵا بگرێتەدەست، کە ئەو کاتە تازە لە شاری قومی ئێرانەوە گەڕابووەوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بزووتنەوەکە وەربگرێت.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , فەرمانی بە قەزاکردنی بەحرکەی واژۆ کرد . لە فەرمانەکەدا هاتووە ، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 316، بڕیارماندا بە هێنانەکایەی قەزای بەحرکە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستا ناحیەی بەحرکە . ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە ، واتا 2024/10/3 جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و لە ماوەی 5 ڕۆژدا مووچەی سەرجەم سەرۆکایەتی، وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت. بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی هەینی 04-10-2024 دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات ڕۆژی سێشەممە 08-10-2024 بەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت. ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەی: ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە بەڕێزان ڕێباز عەباس ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری، بەهاوکاری بەڕێزان فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدادو ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەشاری بەغدان، لەو ماوەیەدا چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامداوەو لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە گەیشتونەتە ڕێکەوتن. ١-دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە بڕی ( ٥٩٨،٠٠٠،٠٠٠ ) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان. ٢- لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەڕۆژی هەینی ( ٢٠٢٤/١٠/٤ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت. ٣-ڕونکردنەوەو زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانوی جیاواز ڕاگیرابوون، بەداتاو زانیاری دروست و نوسراوی فەرمی پێشکەش بەفەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراو بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت. ٤- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر)ی كردەوە کە لە ژمارەیەک کارگە پێکهاتووە.لە گوتارێكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە جێی شانازییە دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشتر دەچێت. هەروەك باسی لەوەش كرد كە گرنگە ئەم بەرهەمە ناوخۆییانە پارێزراو بن و بەرهەمەكانیان بە ئاست و كوالێتییەكی باش بەرهەم بهێنن، تاوەكوو بتوانن لە ئاستی جیهانیشدا متمانەی بەرهەمەكانی كوردستان پارێزراو بێت. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان بەڕێزان ئامادەبوانی هێژا، زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ بەیەكەوەین لە كردنەوەی ئەم كارگانە، كە بە ڕێگەی كۆمپانیای سفر و كێبڵی هەولێرەوە دروست كراون و جێی شانازییە بە حەقیقەت كە دەبینین كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشتر دەچێت. ئەوەی من ئەمڕۆ بینیم، كۆمەڵێك كارگەن كە هەموویان تەواوكەری یەكترن تاكوو ئەو كێبڵ و وایەرانەی كە پێویستن، دەخرێنە بازاڕ بۆ سوودوەرگرتن. لە سەردانیكردنم بۆ كارگەكان پرسیارم دەكرد لەوەی كە بە چ جۆرێك ئەم كێبڵانە دروست دەكرێن و مەوادی سەرەتایی لە كوێ دێت؟ دیارە زۆربەی ئەو مەوادە سەرەتاییانە لەو سیكرابەیە كە كۆدەكرێتەوە، پێشتر هەناردەی دەرەوە دەكرا، بەڵام ئێستا لەم كارگەیە سوودی لێوەردەگیرێت و دەخرێتەوە بازاڕ وەكوو كێبڵێكی ئاست بەرز بە هەموو ستانداردە جیهانییەكان ئامادە دەكرێت. هیوادارم رۆژێك كوردستان وای لێبێت كە ئێمە بتوانین لە سەرچاوە سرووشتییەكان، لە كانزاكانی بەردەست، مەوادی سەرەتایی بۆ دروستكردنی ئەم جۆرە بەرهەمانە بەكار بێنین. زۆر خۆشحاڵ بووم كە بیستم سەدان هەلی كار ڕەخسێندراوە و چەندین خەڵك یان خێزان دەتوانن لەم جۆرە كارگانە كار بكەن. ئەمە بەشێكە لە پرۆژەی دروستكردنی ژێرخانی ئابووریی بەهێز لە كوردستان كە پەرەپێدان بە كەرتی پیشەسازی یەكێك بووە لەو بەرنامانەی لە چوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتدا گرنگیمان پێداوە. سوپاسی كەرتی تایبەت دەكەم كە توانیویانە ئەم جۆرە كارگە و كارخانانە دروست بكەن، لە لایەكەوە بۆ زیاتر پێشخستنی بەرهەمی ناوخۆیی، دروستكردنی ژێرخانێكی بەهێزتری ئابووری، دروستكردنی هەلی كار بۆ خەڵك و دروستكردنی پەیوەندییەكی باشتر لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت. دەستخۆشییان لێ دەكەم و هیوادارم سەركەوتوو بن و نموونەیان زۆر بێت. هیوادارم هەروەها ئێمە بتوانین وەكوو حكوومەت هاوكاریی زیاتری كەرتی پیشەسازی بكەین و یارمەتییان بدەین لەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكان پارێزراو بن، ئەمە ئەركێكە لەسەر حكوومەت لە ئێستا و لە داهاتووش بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان كە هەموو هەوڵێك بدەین تاوەكوو ئێمە گرنگیی بە پێشخستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان بدەین، دەبێ پارێزراو بن و حیمایەی ئەو بەرهەمانە بكرێ تاوەكوو بتوانرێ لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەموو كۆمپانیاكانی تر ململانێ بكرێ و كۆمپانیاكانی ئێمە بتوانن بەرهەمەكانی خۆیان لە دەرەوەش بفرۆشن. خۆشحاڵبووم كە بیستم تا ئێستا توانیویانە بەرهەمەكانی خۆیان بۆ چەندین وڵاتی دەرەوە هەناردە بكەن، ئەمەش كارێكی زۆر باشە كە دیسان شایەدیی ئەوە دەدات كە بەرهەمە ناوخۆییەكان لە ئاست و كوالێتی لە ئاستێكی زۆر بەرزدان. هیوادارم ئەم كارگانە، چ ئەمەی ئێستا ئێمە سەردانمان كردووە و چ كارگەكانی تر، ڕەچاوی كوالێتیی بەرزی بەرهەمە ناوخۆییەكان بكەن، بۆ ئەوەی متمانەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی كوردستان لە ئاستی جیهانیدا پارێزراو بێت و ئێمە بتوانین كوردستان لە بابەتی پیشەسازی، سنووری هەرێمی كوردستان ببڕێت و بتوانێت لە هەموو جیهاندا ئێمە مونافەسەی كۆمپانیاكانی تر بكەین. ئێمە هیچمان لە خەڵكی تر كەمتر نییە، خوا سرووشتێكی بەپیت و بەخێری پێداوین، لە خوا بەزیاد بێت خەڵكێكی زۆر بەتواناشمان هەیە، هەوڵمان داوە ئاستی زانستیی لە كوردستان بەرەوپێشەوە بەرین، ئەوەی ماوەتەوە ڕێكخستنی ئەو هەموو توانایەیە بۆ ئەوەی بەیەكەوە بتوانین كارێكی وا بكەین كە كوردستان لە هەموو رووێكەوە پێش بكەوێت. من جارێكی تر دەستخۆشیی لە جێبەجێكارانی ئەم كۆمپانیایە دەكەم، هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بن و ئێوەش هەر تەندروست و شاد بن، كوردستانیشمان رۆژ بە ڕۆژ ئاوەدانتر بێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ و باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانیانی شاری دهۆك و شارۆچكەكانی دەوروبەری، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی خوارەوە دا: پڕۆژەكان:١- ڕاكێشانی هێڵی ئاو لە گەڕەكی شاخكێ لە پڕۆژەی گرێ باسێ دهۆك.٢- نۆژەنكردنەوەی شەقام لە چەند شوێنێكی شارۆچكەی سێمێل.٣- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە كەلەك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەك.٤- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سەرسنكێ.٥- دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەلەكچی.٦- دابینكردن و دانانی هێڵی سەرەكی بۆریی ئاو بۆ گوندی گەڤەركێ لە دهۆك.٧- كڕین و دابینكردنی سووتەمەنی و ئامێر و پێداویستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.٨ - بەكارهێنانەوەی هێڵی سەرەكی لە گەڕەكی نزار بۆ گەڕەكی خەبات-دهۆك.٩- دابینكردنی كەلوپەلی تاقیگەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.١٠- جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە دێرەلووك.
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه 2024/10/1 نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، له دیدارێکدا لهگهڵ بهڕێز ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، دهربارهی پهیوهندییهکانی ڕووسیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان، پهیوهندییهکانی ههولێر - بهغدا و ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییهوه. ههردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى ههڵبژاردن بۆ ههرێمى كوردستان، هيواى بهڕێوهچوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسهى دهنگدان خواست، ههروهها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان دهربارهی ئهنجامهكانى ههڵبژاردن و پرۆسهى سياسى له ههرێمى كوردستان، خستهڕوو. دوایین پێشهاتهکانی شهڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهگهر و لێکهوتهکانی، لایهنێکی دیکهی دیدارهکه بوون که بهڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له ههرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
رۆژی دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محەمەد حیجازى، کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. لە دیدارێکدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنىیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. کونسولى میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوهی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژەپێشنیاری وەزارەتی تەندروستی، بۆ ڕەخساندنی هەلی کارکردن لە کەرتی تایبەت بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی و پیادەکردنی پیشەکەیان. دەقی ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە: دوابەدوای دەرچوونی ژمارەیەکی زۆری کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵ و کۆششی وەزارەتمان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی بنەما یاساییەکانی بواری پلەبەندی پزیشکی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناونیشانی شارەزایی لە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ نورینگەکان و دەرمانخانەکان و سەنتەر و کلینیکەکان،بەسوپاسەوە ڕێزدار (مەسرور بارزانی) جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژەپێشنیاری وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکان بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەت بۆ رەخساندنی هەڵی کارکردن لەکەرتی تایبەت بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ ئەوانەی ڕاهێنان و خۆبەخشیان کردووە و ڕاهێنراو بوونە، بۆ ئەم مەبەستە رێکاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دەگیرێتەبەر بەهەماهەنگی لەگەل سەندیکا پەیوەندارەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان.بەناوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و ستاییشی ئەم بڕیارە گرنگ و ستراتیجیەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەپێناوی رەخساندنی هەڵی کار و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی وە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکانی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٣٠ سێپتێمبەر ٢٠٢٤