Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
29-10-2024

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا بەڕ...

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/29، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی تورکیاوە ڕێکخرا بوو.

هەواڵ
29-10-2024

عممار حەکیم پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە مەسرور بارزانی دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له‌ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیی حيكمه‌ کرد.سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا . هەروەها بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا کە بڕیارە لە 20 ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرژمێری، تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت و دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی.

هەواڵ
29-10-2024

مەسرور بارزانی: پرۆژەی ‘هەژماری من’ بەردەوام دەبێت

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی چەند پرسیارێكی پەیامنێرانی دەدایەوە و تیشک دەكاتە سەر بابەتی مووچە، پڕۆژەی هەژماری من و گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت. ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ژێر ناونیشانی “بەرەو حوكمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی” 10ـەمین دیداری مێری بەبەشداری سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: ئەوەی بیستم ئەوەیە كە تاوەكو ئێستا هەموو شت چارەسەر نەبوونە بەڵام هیوادارم چارەسەر بێت. “هەر كەسێک دژایەتی پڕۆژەی هەژماری من بكات، دیارە كێشەی خۆی هەیە و نایەوێت شەفافییەت هەبێت، نایەوێت خەڵك بتوانێت بە حەزی خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، ئەمە كێشەیەكی سیاسیی لایەنەكانە بەڵام سەركەوتوو نابێت و پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت”. سەبارەت بە هەوڵەكانی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و كابینەی دەیەم، مەسرور بارزانی، وەک جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: چاوەڕێی ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنین لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئاشكرا بكرێت، بێگومان دوای ئەوە پارتی بەرنامەی خۆی دەبێت بۆ قسەكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان لەسەر قۆناغەكانی داهاتوو. ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی بڵاو کردەوە و بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجامی فەرمی ڕابگەیێنێت.

هەواڵ
29-10-2024

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

ماوەیەکە پرسی بەبانکیکردن و پێدانی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی جیاواز بووەتە بابەتی گفتوگۆ و چەندین لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بەپێویستمان زانی هەندێک بەرچاوڕوونی بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو لەبارەی ئەم بابەتەوە. ١- پرسی دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێی پرەنسیپە گشتیەکانی سیستەمی فیدراڵی لەدەسەڵات و تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە، دەستوری هەمیشەیی عێراق لەمادەکانی ( ١١٦ ، ١١٧ ، ١١٨ ، ١١٩ ، ١٢٠ ، ١٢١ ) سەرجەم دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی هاوڵاتیانی خۆی. ٢- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تەنها لایەنی بەرپرس و تایبەتمەندە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو مامەڵەیەکی دارایی و ژمێریاری لەگەڵ حکومەتی ناوەند و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ. ٣- بۆ ئاگاداری هەموو لایەک وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕێکكەوتوون تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، هەموو هەوڵێکی وەزارەتیشمان بە ئاڕاستەی دوور خستنەوەی بابەتی مووچەیە لە هەموو کێشە و ململانێیەکی سیاسی. ٤- ئەوەی پەیوەستە بە پڕۆژەی هەژماری من بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ١١٣ ) لەڕۆژی ( ٢٠٢٣/٨/٢ ) لەبڕگەی سێیەم، سەرجەم ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان، بە کۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من درا و جەخت لەوەکرایەوە کە سەرجەم وەزارەتەکان پشتگیری پڕۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزاریەکان و سەرخستنی پرۆژەی هەژماری من بکەن، کە ئەوەش دەبێتە بنەمایەک بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، کەدەبێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی ئابووری. ٥- بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بەنووسراوی ژمارە ( ١١١/ت.ق / ٢٠٢٤/١٤٠٥ ) لەبەرواری ( ٢٠٢٤/٧/٣ ) هەموو ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندی عێراقن و سەرجەمیان لەپڕۆسەی ( توطين ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن و هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی لەبەردەم ئەو بانکانەدا نییە تا پرۆسەی ( توطین ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام بدەن. شایەنی باسە تا ئێستا نزیکەی ( ٧٠٠،٠٠٠ ) فەرمانبەر و مووچەخۆر لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ( توطین ) کراون و پرۆسەی بەبانکیکردنیان بۆ ئەنجامدراوە، یەکەم هەنگاوی پڕۆژەی هەژماری من بریتییە لە ( توطین ) واتە بەبانکیکردنی مووچە، مانگی ڕابردووش نزیکەی ( ١٥٣ ) هەزار فەرمانبەر و مووچە خۆر لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە. ڕاشیدەگەیەنین هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین یان هەر بانکێکی تر بەشداربن لە پڕۆژەی هەژماری من ( توطین ) بەمەرجێک لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕێگە پێدراو بێت و مەرجە هونەریەکانی تێدا بێت. لە کۆتایدا پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەردەوامبن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئاماژە پێکراو، تا تەواوبوونی پڕۆسەکە لە ساڵی (٢٠٢٥)دا، یان دەرچوونی بڕیارێکی تر. هاوپێچ/ دەقی بڕگەی سێیەم لە کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ١١٣ ) لە ڕۆژی ( ٢٠٢٣/٨/٢ ). وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢٩

هەواڵ
29-10-2024

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، "بەشداری 72% لە هەڵبژاردن ئاماژەی هۆشیاریی خەڵکە". مەسرور بارزانی: هەڵبژاردنێکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو دامەزراوەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان. دەبووایە پێش دوو ساڵ ئەم هەڵبژاردنە بکرێت، لە ساڵی 2022، بەڵام لەبەر هۆکاری دیار و پێداگریی هەندێک لایەن هەڵبژاردن دواخرا، تاوەکو گەیشتە ئەو حاڵەتەی داوای گۆڕانکاریی یاسای هەڵبژاردن کرا. مەسرور بارزانی: داوای نەهێشتنی پێکهاتەکانی کۆتاکان کرا و داوای ئەوە کرا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە بەغدا سەرپەرشتی ئەم هەڵبژاردنە بکات. مەسرور بارزانی: هیوادارم هەموو لایەنێک بتوانن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن قبووڵ بکەن، هەرچەندە تێبینیش هەبووبێت مەسرور بارزانی: بەشداریی 72٪ـی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردن نیشانەی ئەوەیە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان هۆشیارە و بڕوایان بە دیمۆکراسی هەیە و بە بەشداریی خۆیان و بە دەنگدانی خۆیان بۆ ئەو لایەنەی کە متمانەیان پێیانە دیاریان کرد کە چییان دەوێ و هەڵسەنگاندیان بۆ لایەنە سیاسییەکان چۆن بووە. مەسرور بارزانی: بە بەشداریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان دیار بوو کە هەڵبژاردنێکی زۆر باش بووە و هەموو لایەنێک دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن کە رای خەڵک هەرچییەک بێت، ئەنجامەکان جێی رەزامەندیی لایەنە سیاسییەکانیش بن. مەسرور بارزانی: راستی جیاوازە لەگەڵ پێشبینی؛ زۆر لایەن هەبووە پێش هەڵبژاردن بەجۆرێکی دیکە بیری کردووەتەوە یان پێشبینیی جۆرە ئەنجامێکی کردووە، دوای ئەوەی کە ئەنجامەکان بەجۆرێکی تر دەرچوون، ئێستا هەڵوێستی جیاوازیان وەرگرتووە.

هەواڵ
29-10-2024

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنرێت

کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت و ناوی کاندیدە دەرچووەکان ئاشکرا دەکات. جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنێن.

هەواڵ
29-10-2024

مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر ك...

ئەمڕۆ سێشەممە 10/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە. سەرۆكی حكومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیانی كرد. پێشانگەكە بە بەشداریی چەندین كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر كراوەتەوە كە هاوكات كۆمپانیاكانی تایبەت بە بوارەكە لە 15 وڵاتی دونیا بەشدارییان تێدا كردووە كە دیارترینیان كۆمپانیاكانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا بەشدارن و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

هەواڵ
29-10-2024

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری بە بەرپرسانی سنوری سلێمانی دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە "لە 2ـی ئابی 2023، پرۆژەی هەژماری من، لەلایەن سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی و جێگر و هەموو وەزیرەكان، وەكو پرۆژەی بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكان و بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی دارایی و كاركردن بە سیستەمی بانكی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرا." "هەر لەسەر ئەو بنەمایە، بە خێرایی دەست كرا بە تۆماركردنی مووچەخۆران، پلانەكەش بەو جۆرەیە، نابێت تۆماركردنی هەموو مووچەخۆران لە كۆتایی 2025 تێپەڕ بكات. هەروەها ئەو پرۆژەیە سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە، كە تاوەكو مانگی ئەیلوولی 2024، 153 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەكە تۆمار كراون." "ئێستا لە هەندێك دامەزراوە لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك شوێنی دیكە، پێچەوانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران، دەست بە پرۆسەیەكی دیكە كراوە بەناوی تەوتین، لەدەرەوەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، كە تاكە لایەنی فەرمی ڕێكخستنی لیست و شێوازی دابەشكردنی مووچە كەرتی گشتییە." وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش داوە "جگە لە پرۆژەی هەژماری من، هیچ كار و بەرنامەیەكی دیكەی بەدیجیتاڵكردن پەسەندكراو نییە، بۆیە ئاسانكاری بۆ تیمی هەژماری من بكەن تاوەكوو كارەكانیان بكەن؛ بەپێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێك یان ئەفسەرێك یان كارمەندێك ڕێگریی لە تیمەكانی پرۆژەی هەژماری من بكات، بەگوێرەی یاسا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە." وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە "لە 2ـی ئابی 2023، پرۆژەی هەژماری من، لەلایەن سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی و جێگر و هەموو وەزیرەكان، وەكو پرۆژەی بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكان و بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی دارایی و كاركردن بە سیستەمی بانكی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرا." "هەر لەسەر ئەو بنەمایە، بە خێرایی دەست كرا بە تۆماركردنی مووچەخۆران، پلانەكەش بەو جۆرەیە، نابێت تۆماركردنی هەموو مووچەخۆران لە كۆتایی 2025 تێپەڕ بكات. هەروەها ئەو پرۆژەیە سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە، كە تاوەكو مانگی ئەیلوولی 2024، 153 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەكە تۆمار كراون." "ئێستا لە هەندێك دامەزراوە لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك شوێنی دیكە، پێچەوانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران، دەست بە پرۆسەیەكی دیكە كراوە بەناوی تەوتین، لەدەرەوەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، كە تاكە لایەنی فەرمی ڕێكخستنی لیست و شێوازی دابەشكردنی مووچە كەرتی گشتییە." وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش داوە "جگە لە پرۆژەی هەژماری من، هیچ كار و بەرنامەیەكی دیكەی بەدیجیتاڵكردن پەسەندكراو نییە، بۆیە ئاسانكاری بۆ تیمی هەژماری من بكەن تاوەكوو كارەكانیان بكەن؛ بەپێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێك یان ئەفسەرێك یان كارمەندێك ڕێگریی لە تیمەكانی پرۆژەی هەژماری من بكات، بەگوێرەی یاسا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە."

هەواڵ
29-10-2024

وەزیری دارایی هۆشداری دەدات لەبارەی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ 'هەژماری من'

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڵێت، هەر کەسێک ئاستەنگ و رێگری بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی 'هەژماری من' دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.

هەواڵ
29-10-2024

پێشەوا ھەورامانی: ھەژماری من ڕێگری لە شاردنەوەی ئەو پارانە دەکات کە بە...

هەژماری من چیە؟ پێشەوا هەورامی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: هەژماری من ناوی بانک نییە! دەقی ڕوونکردنەوەکەی پێشەوا هەورامی: بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن،ئەم تەوزیحە بۆ هەندێک بەرپرسە کەدژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تائێستاو پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە! هەژماری من واتە حزورت هەبێت لەکاتی وەرگرتنی موچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بەناوی چەکداری وەهمی!هەژماری من واتە هەموو کەس پارەی دیاربێت،بۆ زیاد دەبێت؟لەکوێ دێت؟چۆن دێت؟هەژماری من واتە ڕێگری لە هەڕەشەی موچە بڕین لەکاتی دەنگدان! هەژماری من واتە ڕێگری لەشاردنەوەی ئەو پارانەیە کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن. ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکەو بەڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕونەدات. ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی شەفافییەت دەکەن یەکەم بابەت شانازی پێدەکەن بونی سیستەمێکی بانکی شەفاف و کەم خەوشە. پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییەو حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر شەفافییەتی دارایی وڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

گشتی
28-10-2024

کچە کوردێک بەشداری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات

کچێکی خەڵکی سنە بەشدار بووە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. ماریا ئەحمەدی، کچێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، کە دەرکەوتووە ئەندامی هێزی ئاسمانی سووپای ئیسڕائیلە و فڕۆكەوانی فڕۆكەی ئێف 16یە. بە پێی سەرچاوەکان، ئەو کچە کوردە بەشدار بووە لە كۆتا هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكە سەربازی، مووشەكی و درۆنەكانی ئێران. هەمان هێرشەکەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەی 2024، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ ئێران دەستی پێ کرد و چەند شوێنێکی ناوچەکانی ناو ئێرانی بۆمباران کرد. پایتەخت

هەواڵ
28-10-2024

چەكدارێكی كۆماندۆ لەسەر تەپوتۆز كەسێكی كوشت

ئەو هاووڵاتییەی كە ئەمڕۆ لەلایەن چەكدارێكەوە كوژرا / دەگوترێ چەكداری كۆماندۆ/ یە بەهۆی تەپوتۆزەوە ئەو هاووڵاتییەی كوشتووە و بكوژەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە. رووداوەكە بەمشێوەیە بوو: لە نزیك قولەرەیسی سلێمانی، هاووڵاتییەك بەناوی "سەڵاح" كە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە چووە بۆ خۆڵ رشتن، بەڵام لەو شوێنەدا كە شوێنی خۆڵرشتنە چەكدارەكە رێی لێ‌ گرتووە و پێی گوتووە لە نابێ‌ تۆز بكەی و تووشی دەمەقاڵی بوون. شایەتحاڵێكی رووداوەكە دەڵێ‌، سەڵاح/ كوژراوە/ چووە كار بكات لەوێ‌ و بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر خۆڵ بڕێژێ‌، بكوژەكەیش كە لەدواوەی رۆیشتووە پێَی ناخۆش بووە تەپوتۆزی بەركەوێ‌ و پێشی لێ‌ گرتووەتەوە و دوای دەمەقاڵی فیشەكێكی لەسەر دڵی داوە.هەمان شایەتحاڵ گوتی، ئەو كەسەی بكوژە باخی هەیە لەو نزیكانە و بە بیانوو بووە لەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەوێدا بڕوا. هاوكات برایەكی كوژراوەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، ناكۆكییان لەگەڵ كەسدا نییە و ئەوەی روویداوە سەیرە!، باسی لەوەیش كرد كە پێویستە یاسا رۆڵی خۆی بگێڕێ‌ چونكە ئەو كەسە چەكدار بووە.

1 2 ... 166 167 168 ... 1143 1144