Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
31-10-2024

سەرۆک بارزانی: هەموو کەس دەتوانێت قسە بکات بەڵام شەرت کردارە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/10/2024، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، کۆنگرەی پزیشکیی میزۆپۆتامیا دەستی پێكرد، لە كۆنگرەكەدا سەرۆك بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی: "زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆكە بەشدارم لەم كۆنگرەیەدا و لە خزمەتی ئێوەدام، دەستخۆشیتان لێ دەكەم و داوای سەركەوتنتان بۆ دەكەم." سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە كاتێك كە دەبیستین كوڕێكی كورد لە فڵان وڵاتی دەرەوە دكتۆرێكە گەیشتۆتە ئاستێك ناوبانگی دەركردووە، ئێمە لێرە شانازی پێوە دەكەین و هەست بە سەربەرزییەكی گەورە دەكەین." دەقی وتارەكەی سەرۆك بارزانی: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانبەڕێزان هەمووتان بەخێر بێن سەر سەر و سەرچاوانزۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆكە بەشدارم لەم كۆنگرەیەدا و لە خزمەتی ئێوەدام، دەستخۆشیتان لێ دەكەم و داوای سەركەوتنتان بۆ دەكەم. ئەهمیەتی ئەم كۆنگرەیە یەكجار زۆرە و هەبوونی ئەو هەموو دكتۆر و زانایە سەرمایەیەكی گەورەیە بۆ نەتەوەی كورد و دەرخەری ئەوەیە كە ئەگەر تاكی كورد دەرفەتی هەبێت، هیچ كەمتر نییە لە تاكی تر.ئێمە كاتێك كە دەبیستین كوڕێكی كورد لە فڵان وڵاتی دەرەوە دكتۆرێكە گەیشتۆتە ئاستێك ناوبانگی دەركردووە، ئێمە لێرە شانازی پێوە دەكەین و هەست بە سەربەرزییەكی گەورە دەكەین.خۆشبەختانە زۆر لەو رۆڵانەی ئێستا لێرە دانیشتوون، ناوبانگێكی زۆر زۆر باشیان دەركردووە و توانیویانە بە دەستە زێڕینەكانی خۆیان خزمەتی زۆری هەم مرۆڤایەتی بكەن و هەم ناوی كوردیش بەرز بكەنەوە...بێگومان كەرتی تەندروستی زۆر زۆر گرنگە بۆ هەموو كۆمەڵگەیەك، بۆ هەموو نەتەوە و وڵاتێك، لە ساڵانی رابردوو ئیهتیمامێكی زۆر بە كەرتی تەندروستی دراوە، بەڵام لەمەودواش ئێمە ئومێدەوارین كە گرنگییەكی زیاتری پێ بدرێت و تەمەننا دەكەم هەولێر و هەموو شارەكانی تری كوردستان وایان لێبێت خەڵكەكە موحتاجی ئەوە نەبن بچن لە دەرەوە چارەسەر وەربگرن، بەڵكوو هەموو پێویستی لێرە فەراهەم بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە نە تووشی ئەو خەرجییە زۆرە ببێ، نە تووشی ئەو زەحمەتییە ببێ، بەڵكوو لێرە چارەسەری نەخۆشییەكانی بكات و من لەو باوەڕەدام كە دكتۆری ئێمە ئەو كەفائەتەیان هەیە و دەتوانن، پێویستە ئەو ئامرازە تازانەی لە رووی پزیشكییەوە دەرچوون، ئەمانە هەمووی دابین بكرێت و خەڵكی ئێمە ئیتر ناچار نەبن بۆ چارەسەر بچنە دەرەوە. بەڕێزان هەمووتان بیستتان كە پێش چەند ڕۆژێك هەڵبژاردنێكی مێژوویی لە كوردستان كرا رۆژی 20ی مانگ، ئەوەی ئێمە شانازی پێوە دەكەین كە ئەو هەڵبژاردنە لە كەش و هەوایەكی زۆر زۆر ئارام و ئازاددا ئەنجام درا و هیچ گرفتێكی وا رووی نەدا كە زۆر كەس تەسەوڕیان دەكرد گرفتی زۆر گەورە بێتە پێشەوە و ببێتە هۆی ئەوەی كە ئەسڵەن هەڵبژاردن نەكرێت. وشەكانی پێش هەڵبژاردن و ئەوەی دوای هەڵبژاردن هی زۆر لا وەكوو یەك نەبوو، بەڵام بەهەرحاڵ ئێستا هەڵبژاردن كراوە و ئەنجامەكانیش ئیعلان كران، ئیتر كاتی ئەوەیە كە گفتوگۆ بكرێت لە نێوان هەموو لایەنەكان و پێوەریش ئیستحقاقی ئینتیخابی بێت و لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە حكوومەتی داهاتوو و دۆخی هەرێم بۆ داهاتوو دەبێ لەسەر ئەم بنەمایانە بێت:یەك هەرێمیەك پەرلەمانیەك حكوومەتیەك هێزی پێشمەرگەهەروەها بەجددی رێگری بكرێت لەو كارە نایاساییانەی كە دەكران، وەكوو دروستكردنی كارخانەی ماددەی هۆشبەر یان بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر یان تیرۆر، یان لادان لە یاسا، دەبێ سنوورێك بۆ ئەم شتانە دابنرێت، دەبێ یاسا سەروەر بێت.حكوومەتی داهاتوو، هەرچەندە لە كابینەی نۆیەم و پێشتریش هەموو هەوڵێكیان داوە كە خزمەتگوزاریی باش پێشكەش بە وڵاتەكە بكەن، بەڵام ساڵ بۆ ساڵ هەم ئەزموونەكە زیاتر دەبێت، هەم ئیمكانیاتیش زیاتر دەبێت، من پێموایە كاتی ئەوە هاتووە ئیتر بیر لە پلانی ستراتیژی بكرێتەوە، لە سەرووی هەموویشی دەبێ كەرتی تەندروستی بگاتە ئاستێكی زۆر بەرز، هەروەها پەروەردە، كشتوكاڵ، گەشتوگوزار. ئێمە بەرەو ئەوە بچین ئیعتیماد لەسەر خۆمان بكەین. بەڵێ نەوت گرنگە، بەڵام نەوت ئەمڕۆ یان سبەینێ تەواو دەبێ، بەڵام كشتوكاڵ تەواو نابێ، گەشتوگوزار تەواو نابێ، ئەمە لە رووی ئابوورییەوە.من وای دەبینم لە ئاییندەیەكی نازانم چەند دوور و نزیك، بەڵام كێشەی ئاو دەبێتە كێشەی سەرەكی و لە قورئانی پیرۆزیشدا هاتووە (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ)، ژیان سەخت دەبێت بەڵام دەتوانی بێ كارەبا بژیت، دەتوانی بێ ئۆتۆمبێل بژی، بەڵام بێ ئاو ناتوانی بژی. من دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێم دەكەم كە لەم دواییانە گرنگییەكی زۆریان بە بەنداو داوە، بەڵام لەمەودوا دەبێ ئەمە یەكێك بێ لە ئەولەویاتی ئیشوكاری حكوومەتی هەرێم، چونكە مەسەلەی ئاو مەسەلەیەكە بە هیچ شێوەیەك كەمتەرخەمی تەحەمول ناكات و قەبووڵیش ناكات. ئینشائەڵا تووشی ئەو قەیرانە نابین، بەڵام هەموو پێشبینییەك وایە كە لە ئاییندەدا مەسەلەی ئاو دەبێتە كێشەیەكی زۆر گەورە.هەروەها ئامانج ئەوەیە كە چارەسەری هەموو گرفتەكان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور و بەپێی ئەو ڕێككەوتنانەی كە هەیە. ئەوەی كە جێی دڵخۆشییە بۆ ئێمە. لەم دواییانە بیستمان كە دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، ئومێدەوارین كە سەربگرێت و كەس كۆسپی بۆ دروست نەكات.هەموو كەس دەتوانێ قسە بكات، بەڵام شەرت كردارە، وتەیەكی عەرەبی هەیە زۆر جوانە دەڵێ (رحم الله امرأً عرف قدر نفسه).جارێكی تر من بەخێرهاتنی هەمووتان دەكەم، تەمەننای سەركەوتنتان بۆ دەكەم، ئەركی ئێوە ئەركێكی پیرۆزە و ئێوە جێگەیەكی تایبەتتان هەیە لە دڵی میللەتدا، چونكە ئێوە خزمەتی مرۆڤایەتی دەكەن، دەستەكانی ئێوە پیرۆزن و دەستتان خۆش بێت.زۆر سوپاس

هەواڵ
31-10-2024

مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی گەلی ئیسپانیا دەکات

بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ئیسپانیا سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕاگەیەنرا و تاوەکو ئیستاش 95 کەس بەهۆی لافاوەکە گیانیان لەدەستداوە. لەمبارەیەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی گەلی ئیسپانیا كرد و ڕایگەیاند، كە "ڕوودانی لافاوە وێرانکەرەکەی باشووریی ئیسپانیا خەمباری کردم." ئاماژەی بەوەش داوە: هاوخەمیی قوربانیان و خێزانەکانیان و هەموو گەلی ئیسپانیاین لەم کاتە سەختەدا.

هەواڵ
31-10-2024

عەلی حوسێن: به‌ڕێز مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی کابینەی دەیەم ڕادەسپێردرێت

عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین دەڵێ، ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین حکوومەتی سەرتاسەری پێک بھێندرێت، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین پارتی خزمەتی خەڵک دەکات. عەلی حوسێن گوتیشی: ئێمە وەک پارتی ڤیتۆمان لەسەر ھیچ لایەنێکی سیاسی نییە و به‌ڕێز مەسرور بارزانی، بۆ سەرۆکی دەیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕادەسپێردرێت كه‌ بەرنامەی خۆی دەبێت ئه‌ویش بەرنامەی پارتییە، ئامانجیشمان یەک حکوومەتی سەرتاسەری و یەک ھێزی پێشمەرگە و ئیرادەی سیاسییە کە گوزارشت لە تەواوی ھەرێمی کوردستان بکات. بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، زیاتر گوتی: لە چەند ڕۆژی داھاتوودا شاندێکی پارتی دەستبەکار دەبێت و سەردانی لایەنەکان دەکات، ئەوەی ئامادە بێت بە بەرنامەی پارتی و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو پابەند بێت، ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین و حکوومەتی لەگەڵ پێکبێنین.

هەواڵ
31-10-2024

پارتی: بافڵ تاڵەبانی هێشتا تای بانگەشە بەری نەداوە

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی قسەكانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دەداتەوە كە لەمیانەی پانێڵێكی لە دیداری مێری کردی، دەڵێ “بافڵ لەم پانێڵە زۆر قسەی بێسەروبەری كرد، كە ڕەنگدانەوەی عەقڵییەتی سنووردار و ناواقعبین و خۆسەپێنی ئەوە”. ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەشداریی لە پانێڵێكی دیداری مێری لە شاری هەولێر كرد و هاوشێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند پەیامێكی سەبارەت بە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند.  سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی بەداخەوە وەك بڵێی هێشتا تای بانگەشە بەری نەدابێت، لە چوارچێوەیەكی نامەنتقی و لووتبەرزانە و حیسابنەكردن بۆ ئیرادەی خەڵكی كوردستان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ئادابی ئاخاوتن دەرفەتی بۆ ڕەخسا، دیسان چەواشەكارانە و تێكدەرانە بدوێت. هەروەك چۆن خۆیشی نەیشاردەوە كە شارەزا و مامۆستای تێكدانن. سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكەی پارتی دەشڵێ بافڵ كە خۆی بە ماتماتیكزان لە قەڵەم دەدات چاوی ئەوە نابینێت، كە پارتی ڕێك دوو هێندەی یەكێتییەكەی ئەو دەنگی هێناوە، ئاماژە بە ئەوەش دەدات “بافڵ تاڵەبانی زۆر بە ئاسانی دەنگ و ڕەنگی دەیان هەزار دەنگدەری دیکەی سنووری سلێمانی نادیدە دەگرێت و چاوی تەنیا خۆی و ڕەنگی حزبەكەی خۆی دەبینێت، باشە ئەگەر بافڵ بەقەدەر پارتی دەنگی هێنابا لە پانێڵەكە چۆن قسەی دەكرد”. “هەر لە قسەکانیدا بافڵ هەڕەشەی ئەوەی کرد کە دەتوانێت ماڵ و دوکان و نەخۆشخانەکانی ئەندامانی پارتی لە سلێمانی بە بلدۆزەر تەخت بکات. سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێ ئەو چونکە لە ڕوانگەی ڕەفتاری خۆی و مافیاکەیەوە سەیری شتەکان دەکات، پێیوایە هەر خەیاڵێکی سەرخۆشی هەبێت دەتوانێت جێبەجێی بکات”. بافڵ تاڵەبانی باسی دیارنەبوونی داهاتی کرد، بەڵام ئەوەی دیار نییە داهاتی سلێمانییە کە وەزیری داراییش نازانێت چەندە، لە بافڵ دەپرسین داهاتی نەوتی قاچاخی کەرکووک کە لەگەڵ میلیشیاکان دەیفرۆشن چەندە؟.. لە بافڵ دەپرسین ئێوە بە چ سیفەتێک دژایەتیی پڕۆژەیەکی حکوومی وەك هەژماری من دەکەن، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە”. سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكەی پارتی دەشڵێ: بافڵ تاڵەبانی باسی ئەو بەڵگە دەنگییە ئابڕووبەرەی خۆی و براكەشی كرد، كە لەكاتی بانگەشەدا بۆ ڕای گشتی خرایەڕوو، خۆی باشتر لە هەموو كەس دەزانێت كە دەنگەكە هی خۆی و براكەیەتی، لەجیاتی قسەی زل، با ئەو شەهامەتەیان هەبێ بچن لە كام كۆمپانیای پسپۆڕ و كام دادگە هەیە تاقی بكەنەوە و سکاڵا بکەن، بەڵام خۆیان باش دەزانن چ کەتنێکیان کردووە و بەو قسانە پینە ناکرێت.

هەواڵ
30-10-2024

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سوپاسى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌ك...

كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌و‌تنى هه‌ڵبژاردنيان له‌ نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد. پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تيمانه‌ى كۆمسيۆن كرد كه‌ سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان كرد و سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان به‌ڕێوه‌ برد. نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسيۆن و بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق دووپات كرده‌وه‌ و ستايشى خزمه‌ت و ماندووبوونيانى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد. هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌وه‌‌ كرده‌وه‌‌ كه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاريكاريى كۆمسيۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌‌ستخۆشیى لێ كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. لاى خۆيانه‌وه‌ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌و‌تنى هه‌ڵبژاردنيان له‌ نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد و ستايشى ته‌واوى پرۆسه‌كه‌يان كرد، كه‌ هه‌ر له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ شێوه‌يه‌ك کە جارى يه‌كه‌مه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هيچ تانه‌يه‌كى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت.

هەواڵ
30-10-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/30 مەسرور بارزانى ، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ، پێشوازی لە‌ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم کرد.لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتيى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆر کرا.سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە پرۆسەیەکی دیموکراسیانەی سەرکەوتوو بوو.  لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هه‌رێمى كوردستان و حکومەتی فيدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا 

هەواڵ
30-10-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (احمد ابراهیم الظاهري) کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو. لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کرایەوە.

هەواڵ
30-10-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەلمانیا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار سیمتیێ میولەر ، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا کرد.لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی ئەڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد ، هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا. دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو

هەواڵ
30-10-2024

ژمارەی کورسیی لایەنە سەرکەوتووەکانی هەر چوار بازنەکە بزانە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کورسیی لایەنەکان و ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:  بازنەی سلێمانی :یەکێتى: 15 کورسىنەوەى نوێ: 8 کورسىپارتى: 3 کورسىیەکگرتوو: 3 کورسىکۆمەڵ: 2 کورسىرەوتى هەڵوێست: 2 کورسى کورسى لایەنە سیاسییەکان لە بازنەى هەولێر:پارتى: 17 کورسىیەکێتى: 6 کورسىنەوەى نوێ: 5 کورسىیەکگرتوو: 1 کورسىکۆمەڵى دادگەریى: 1 کورسىرەوتى هەڵوێست: 1 کورسىبەرەى گەل: 1 کورسى کورسى لایەنە سیاسییەکان لە بازنەى دهۆک:پارتى: 18 کورسىنەوەى نوێ: 2 کورسىیەکگرتوو: 2 کورسىیەکێتى: 1 کورسىهەڵوێست: 1 کورسى کورسى لایەنە سیاسییەکان لە بازنەى هەڵەبجە:یەکێتى: 1 کورسىیەکگرتوو: 1 کورسىپارتى: 1 کورسى

هەواڵ
30-10-2024

نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی10

دوای چاککردنی چەند تێبینییەک، بڕیارە سبەی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغدا بگەڕێندرێتەوە. بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "شاندێکی تەکنیکیی دارایی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی 10یان لەگەڵ خۆیان برد بۆ بەغدا، بەڵام بەهۆی هەندێک تێبینی، لیستەکە گەڕێندرایەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان." ئاماژەی بەوەش دا: "تیمەکەی وەزارەتی دارایی، کە لە بەغدا بوون، دوێنی ئێوارە گەڕانەوە و دەستیان بە چارەسەکردنی تێبینی و داواکارییەکان کردووە." ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆش لیستەکە کێشە تەکنییەکانی چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی بەیانی بگاتەوە دەستی دارایی فیدڕاڵ. بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی جەختی کردەوە: "بەڵێنی ئەوەمان لە بەغدا پێ دراوە، کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو دەکرێت و هەر زوو تەمویل بنێردرێت." ڕۆژی دووشه‌ممه‌، 28ی10ی 2024، د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: "لیستی مووچه‌ی مانگی 10 ئاماده‌یە، بەڵام لە هەندێک بواری دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە ماوە و چاوه‌ڕوانی به‌رچاوڕوونیی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌كه‌ین."

هەواڵ
29-10-2024

د.عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/29، د.عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

هەواڵ
29-10-2024

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا سێ پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی. باڵیۆزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیيانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریش بەرز بوو.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوە تاووتوێ کرا. 1 2

1 2 ... 165 166 167 ... 1143 1144