Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
04-11-2024

تەمێکی چڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە فەرمانگەی کەشناسی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند: لە ئەنجامی باران بارینی دوو رۆژی رابردوو، زیادبونی رێژەی شێی زەوی پێشبینی دەكرێت بۆ سبەینێ سێشەممە، تەم بەشێكی زۆری پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە. بە پێی پێشبینی بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە فەرمانگەی کەشناسی، ڕێژەی تەمەکە زۆرە و بە چڕی ناوچەکان دادەگرێت، ئەمەش وادەكان ئاستی بینین لە كاتژمێرەكانی بەیانییان زۆر زۆر کەم ببێت. بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی خۆتان رێوشوێنەكانی هاتووچۆ و خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر.

هەواڵ
04-11-2024

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

*(٣) بازرگانی بیانی دەستگیرکران و بڕی (٥)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا. لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەچاڵاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە ڕێکەوتی ٣ـی١١ـی٢٠٢٤ لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن کە لەلایەن (٣)سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە . دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤

هەواڵ
04-11-2024

سەرۆك بارزانی: پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك نییە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات ڕۆژی دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ستێڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی بیستی ئۆكتۆبەری ڕابردووی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كەشێكی دیموكراسیانە و ئارامدا و لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێ، وێنەیەكی شاییستەی هەرێمی كوردستانی پێشانی هەموو لایەك دا. لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد كە سەرباری بوونی كۆمەڵێك كێشەی تەكنیكی بەڵام ڕۆڵی بەرچاویان لە سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا هەبووە. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا باس لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی هەرێم و دانوساندنی نێوان لایەنەكان كرا و سەرۆك بارزانی هێمای بەوە دا كە پارتی تیمێكی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكوومەت و ئەجێندای حكوومەتی داهاتوو پێكهێناوە و ڕاشیگەیاند كە پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك نییە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەواڵ
04-11-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 11/4، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
04-11-2024

بانکی TBI دوو لقی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی 'تی بی ئای': لە نزیکترین کات دوو لقی دیکە لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی دەکەینەوە. عەقیل شوێلی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بانکەکەمان گرێبەستی لەگەڵ پرۆژەی 'هەژماری من' ئیمزا کرد." ئەو بەرپرسەی بانکی 'تی بی ئای' باسی لەوەش کرد "تەنها یەک لقی بانکیمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە نزیکترین کات دوو لقی دیکەش لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی دەکەینەوە." شوێلی ڕوونیشی کردەوە "لە چوارچێوەی گرێبەستەکە، بڕیارە پڕۆژەی "هەژماری من" دانانی ATM بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆ بگرێت، 34 هەزار فەرمانبەر ناوی خۆی تۆمار کردووە و ئێستا نزیکەی 10 هەزار بەشداربوو ماستەرکارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، هەر ئەمڕۆ 3900 کارتی دیکەیان ڕەوانەی لقی هەولێر کردووە." ڕاوێژکارەکەی بانکی 'تی بی ئای' دووپاتی کردەوە "پێدانی کارت و تۆمارکردنی ناوی نوێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەرداوامه و ژمارەکەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە." گوتیشی: "هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق سوودمەندی تەواوی خزمەتگوزاریە بانکییەکانی دەبن و بەشداریکردنی TBI وەک بانکێکی حکوومەتی، پڕۆژەی هەژماری متمانەی زیاتری دەبێت لای فەرمانبەران." ئەمە لە کاتێکدایە دوای ئەوەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیمزاکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ پرۆژەی "هەژماری من" ڕاگەیاند؛ ژمارەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەکە گەیشتە هەشت بانک. بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی "هەژماری من تاکوو ئێستا بریتین لە: (بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغداد، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB). ژێدەرK24

هەواڵ
04-11-2024

وەزارەتی دارایی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10ی ڕاگەیاند

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە. وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 4/11/2024، لیستی مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانيان بەدەست گەیشت، هەر لەبارەی مووچەی مانگی 10وە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە كەناڵی (كوردستان 24) ڕاگەیاندووە: "ئێستا لە وەزارەتی دارایی وردبینیکردنی لیستەکە دەستی پێکردووە، ئەگەر هیچ تێبینی و سەرنجێک لە لیستی مووچە نەبێت، ئەوە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پارەی پێویستی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت."

هەواڵ
04-11-2024

شاندێکی حکوومەتی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە  

شاندی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق، لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی لە بەغدا ڕاسپاردووە، چاوپێککەوتنێک لە نێوان  ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە و وەزیری دارایی فیدراڵ ڕێکبخات. لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ داواکردن لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ هێنانە کایەیی پلەی وەزیفی و دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لە چوارچێوەی "خشتەی هێزی کاری هەرێم" لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ ژمارە 13ـی ساڵی 2023 بۆ ئەو کەسانەی مافی دامەزراندنیان هەیە. هەروەها یاسای بەکارخستنی دەرچووە یەکەمەکان ژمارە 67ـی ساڵی 2017 کە بەنووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ژمارە18616 لە ناو٣ی ئەوانەی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە ئامادە کراون و تۆماری بایۆمەتریشیان کردووە. ئاماژە بەوەش کراوە "ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی هەمان ئەو مەرج و وپێداویستی و پێوەر و ڕێکارە یاساییانەی کە لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەم بابەت جێبەجێ دەکرێت سەرەڕای هەبوونی سەرجەم مەرج و پێداویستییە گشتیی و تایبەتییەکان، لەگەڵ تێچووی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێ بەست بە گوێرەی بڕیاری تەرخانکراوی ئێستە کە لە وەزارەتیی دارایی فیدارڵ پەسەند کراوە، وەک تەرخانکراوی داوای میلاکی فەرمانبەرانی گرێبەست."

هەواڵ
03-11-2024

راگەیێندراوێک لە بانکی TBI لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەر...

بانکی بازرگانیی عێراق TBI دەڵێت، لەگەڵ پڕۆژەی "هەژماری من" گرێبەستێکیان کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەکو بانکەکە دەڵێت، ئەو گرێبەستە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و رێنوێنیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت بۆ پێویستیی بەشداریکردنی بانکەکە لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
03-11-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخر...

رۆژی یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخراوی کوردانی فەیلی کرد. لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە کێشە و گیروگرفتەکانیان و بابەتی بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردانی فەیلی لە ماف و ناسنامە و ئاسەواری ئازاردان و ڕاگواستنیان و دەرئەنجامەکانی سیاسەتی شۆڤینی بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو کە لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عێراق لەدژی کوردانی فەیلی پیادە کراوە و هەتا ئەمرۆش بەشێک لەم کێشانە هەر بەردەوامن. هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد کە هەمیشە بەرگری لە مافەکانی کوردانی فەیلی کردووە لەو کێشەو ئاستەنگانەی هەیانە و هەمیشە داکۆکیکار بووە بۆ گەڕاندنەوە و چەسپاندنی مافەکانیان. هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی کەسایەتی و نوێنەرانی ڕێکخراو و کۆمەلەی کوردانی فەیلی، پێزانینی بۆ هەڵوێستەکانیان هەبوو ، و ڕایگەیاند کوردانی فەیلی هێمای فیداکاری و کوردپەروەرین و نموونەیەکی دیاری ئەو ستەم و چەوساندنەوەین کە لەدژی گەلی کورد ئەنجام دراوە. جەختیشی لەوە کردەوە کوردانی فەیلی بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییان تووشی زوڵم و دەربەدەریی و ئاوارەیی بوونە. سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ پاڵپشتیکردن و جێگیرکردنی تەواوی ماف و داواکاریبەکانی کوردانی فەیلی ئەنجامی دەدات.

هەواڵ
03-11-2024

سەرۆكی لیژنەی دانووستانی پارتی لەگەڵ لایەنەكان دیاری كرا

مەكتەبی سیاسیی پارتی لیژنەیەك بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەت پێك دەهێنێت، ئەركی‌ لیژنەكە گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان. لیژنەكە لەلایەن هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرۆكایەتی دەكرێت، هەروەها ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەشدارن لە لیژنەكە. بڕیار وایە دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە، لیژنەكە بە ئامانجی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكات. پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین كورسی لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان بە دەسهێناوە و بە رێژەیەكی زۆر یەكەمی سەر ئاستی هەموو حزبەكانی كوردستانە.

هەواڵ
03-11-2024

بەهۆی گەندەڵیەوە یاریدەدەری زانکۆی ڕاپەڕین دەستی لە کارکێشایەوە

یاریدەدەری سەرۆکی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی ناڕەزایی و گردبوونەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ، دەستی لەکار کێشایەوە. دوای  ناڕەزایەتیی و گازەندەی بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەبارەی خزم و کەسی بەرپرسانی زانکۆ بە گرێبەست، ئەمڕۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی دەستێوەردانی حزبییەوە دەستی لە کار کێشایەوە. د.پێشەوا حەمید، یاریدەدەری پێشووی زانکۆی ڕاپەڕێن، ڕایگەیاند: پەیوەندیان پێوەکردم و گوتیان بەڵێنی دامەزراندن بە گرێبەستمان پێدراوە و ناوی سیانی براکەم و بڕوانامەیان بۆ بنێرم، کە 14 ساڵە دەرچووی زانکۆیە، دوای گەڕانەوەی لیستی ناوەکان بۆم دەرکەوت لە چوارچێوەی وانەبێژی کارەکە کراوە. د.پێشەوا حەمید، دەڵێت: 'بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری وردەکاریی دامەزراندنەکە نیم، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی خۆم لێرەوە دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنم'. ژێدەرئاڤا

هەواڵ
03-11-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسولیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە. کونسوڵی گشتیی ئیمارات، پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیجی ناوبرد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

1 2 ... 163 164 165 ... 1143 1144