Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
03-11-2024

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی 10

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.  ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

هەواڵ
03-11-2024

کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ئەنجامی زانکۆڵاین ڕابگەیەنرێت. عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-11-2024) کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 رادەگەیێنین." بەگوتەی عەباس ئەکرەم، لە 10ـی ئەم مانگەوە و دوای رێکارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی قوتابیان، خوێندنی قۆناخی یەکەم دەستپێدەکات. وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، وەرگیراوان دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن. عەباس ئەکرەم دەڵێت، بەگوێرەی نمرەی دەرچووان، دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو ئەوانە دەڕەخسێندرێت کە زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە. لە کۆی هەموو ئەوانەی داواکارییان پێشکێشکردبوو، ساڵی رابردوو 42 هەزار و 985 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.

هەواڵ
02-11-2024

ڕاگەیەنراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەی پشووی سبەی

پارێزگاری هەولێر: هیچ هۆکارێکی پێویست نابینین تا سبەی بکەین بە پشوو روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە، لە بارەی پشووی سبەی: بۆیە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی، پشتیوان بە خودای گەورە هەموو لایەک سەلامەت دەبن، سەبارەت بە پشووی سبەیش، وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2024.11.3 بکرێت بە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر2024.11.2

هەواڵ
02-11-2024

لێدوانی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی هەژماری من

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی پرۆسەی تەوتینی مووچەخۆران گوتی: ئێمە هەماهەنگی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی رێکخستنی پرۆسەی بەجێکردن لە رێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت یان بانکە ئەهلییەکان هەماهەنگی و دیداری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەتایبەت لەرووی هونەرییەوە وەک ئەوەی سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) پێی وتووم لەگەڵ حکومەتی هەرێم گەیشتوونەتە کۆتایی لە واژۆکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەجێکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان". ئەمەش لەکاتێکدایە یەکێتیی نیشتمانی بە فەڕمی کارەکانی هەژماری منی لەسنوری سلێمانی ڕاگرتووەو لەبەغداش دۆسیەیەکی یاسایی لەسەر ئەو بابەتە کردۆتەوە. بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی هەژماری من عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: ئێمە هەماهەنگی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی رێکخستنی پرۆسەی بەجێکردن لە رێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت یان بانکە ئەهلییەکان هەماهەنگی و دیداری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەتایبەت لەرووی هونەرییەوە وەک ئەوەی سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) پێی وتووم لەگەڵ حکومەتی هەرێم گەیشتوونەتە کۆتایی لە واژۆکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەجێکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان". ئەمەش لەکاتێکدایە یەکێتیی نیشتمانی بە فەڕمی کارەکانی هەژماری منی لەسنوری سلێمانی ڕاگرتووەو لەبەغداش دۆسیەیەکی یاسایی لەسەر ئەو بابەتە کردۆتەوە.

هەواڵ
02-11-2024

دادگای باڵای فیدراڵی: هەژماری من هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بڕیار و نووسراو، یەکلایی کردووتەوە کە ئەو بانکانەی لە پرۆژەی هەژماری من بەشدارن، هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکیان نییە. بە گوێرەی ئەو کۆپییەی لە نووسراوی دادگاکە بە واژووی دادوەر جاسم محەممەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان24 کەوتووە و تێدا ڕوونکراوەتەوە، کە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بە نووسراوی ژمارە ( 111/ت.ق / 2024/1405 ) لە بەرواری (2024/7/3 ) هەموو ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من، مۆڵەت پێدراوی بانکی ناوەندی عێراقن و سەرجەمیان لەپڕۆسەی (طوطین) بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن. هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی لەبەردەم ئەو بانکانەدا نییە تاوەکوو پرۆسەی (طوطین) بە بانکی کردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام بدەن. ‎هەروەها سەرچاوەیەکی تایبەت لە هەژماری من ڕایگەیاند “تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و پرۆسەی تۆمارکردنەکەش بەردەوامە.” ‎ئەو سەرچاوەیە گوتیشی “300 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە بە فەرمانبەران و مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتە بانکیەکانەوە وەردەگرن.” ‎ئاماژەی بەوەش کرد “تاوەکوو ئێستا 250 ئەی تی ئێم ‘ئامێری ڕاکێشانی پارە’ لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دانراون و بڕیارە ژمارەی ئەی تی ئێمەکان بکەنە زیاتر لە 1000 دانە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە ئاسانی مووچەکانیان وەربگرن.”

هەواڵ
01-11-2024

داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت

هاو‌شێوەی ساڵانی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکان لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکات. لە ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشکاندنی 45% بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، هاوکات داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت. لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی پێنج ساڵە ئەم داشکانە بۆ قوتابیان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش قوتابیانی دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەتوانن لەم داشکاندنە سوودمەندبن. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە 3-11-2024، ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت و چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان دەستیپێکردووە.

هەواڵ
01-11-2024

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیا، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە: "هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت".دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپات بكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات.بەهیوای سەلامەتی بۆگشت هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان وەزارەتی تەندروستیحكومەتی هەرێمی كوردستان۱ی نۆڤەمبەر ۲٠۲٤

هەواڵ
01-11-2024

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تە...

ڕۆژی هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بە بەڕێز مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

هەواڵ
01-11-2024

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات

ئەمڕۆ هەینی 11/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و دڵنیاییدا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

هەواڵ
31-10-2024

راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری باندێکی ساختەکاری مامەڵەی ئەلکترۆنی ئاشکرا دەکات و تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات. بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایشی هەولێرەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: دواى ئەوەی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە رێگای چەندین ئەپلیکەیشن و بەرنامەی ئەلکترۆنی تایبەت بە مامەڵەی ئەلکترۆنی تووشی زیانی ماددی زۆر بوون ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر و دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەرى لێکۆلینەوەى ئاسایش توانیان تۆمەتبارێک بەناوی ( ی . ح . ع) بەڕەگەز فەلەستینی دەستگیر بکەن، ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە خاوەن بەرنامە ساختەکانی دراوی ئەلکترۆنی و کانزایی لە دەرەوەی وڵات کاری کردووە و ئەو بڕە پارانەی لە بەشداربووانەوە لە هەرێمی کوردستان وشارەکانی عێراق بە رێگای ڤیزا کارت و ماستەر کارتەوە بە دەستی دەگەیشت حەواڵەی وڵاتی تورکیا و ئیماراتی دەکرد . پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە دوور بکەونەوە لە مامەڵە کردن بە رێگای بەرنامە ئەلکترونیەکان بۆ ئەوەی توشی زیانی ماددی نەبن . بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش / هەولێرڕاگەیاندن٣١/١٠/٢٠۲٤

هەواڵ
31-10-2024

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بڕی زیاتر لە(١٦کیلۆ گرام) شانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراو هاوکات (٤٣) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران. لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەر چوار بنکەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا (٤٣)گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە (١٦)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا. بڕی ئەو ماددانەی لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لە:١- (١٣ کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).٢- (٣ کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).٣- (١٧٢ /گرام) لە جۆری (هیرۆین). ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە. لە سەرجەم ئەم چاڵاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و ڕێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر. تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤

هەواڵ
31-10-2024

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

وەزارەتی ناوخۆ بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان: دەست بەسەر سیمکارتە بێ ناسنامەکاندا بگرن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوایان لێدەکات دەست بگرن، بەسەر هەموو ئەو سیمکارتانەی لە دەرەوەی رێنوێنییە یاساییەکان دەفرۆشرێن. وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە بەشداری نوێنەری حەوت کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوە. بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەر شوێنێک سیمکارتی بەبێ رێکارە یاساییەکان لێ بفرۆشرێت دادەخرێت و بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت. لە هەرێمی کوردستان بە گشتی، لە رێگەی فرۆشیاری گەڕۆکەوە سیمکارتی کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەفرۆشرێن بەبێ تۆمارکردنی بەناوی کەسی کڕیارەوە.

1 2 ... 164 165 166 ... 1143 1144