کەمێک پێشی ئیستا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 11/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.باڵیۆزی فەرەنسا پیرۆزبایيی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا، لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری و پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیهان. هەروەها بیروڕا لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستی دابینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کرا. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکات بۆ مەبەستی گەشەپێدان، بەڵام سەرنج و تێبینیشی لەسەر پرۆسەکە هەیە، کە پێویستە بەلاڕێدا نەبرێت و بە هیچ شێوەیەک، بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت.
ئەردەلان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "دوای یەکلایی کردنەوەی تانەکان 10 رۆژ لەبەردەستی سەرۆکی هەرێمە تاوەکوو مەرسووم دەر بکات، دواتر ئەگەر هەماهەنگی هەبێت، ڕۆژێک بۆ یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان دیاری دەکرێت." بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بە تەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراو، سەرۆکایەتیی دانیشتەکان دەکات تا ئەو کاتەی سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن. ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو.
کابینەی دەیەم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق! کابینەی دەیەم بەهۆی دروشمی زۆر گەورەی حیزبەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا بە ئاسانی پێکناهێنرێت، ئەمە جگە لە فشار و ئەجێندایی دەرەکی لەسەر حیزبەکان. یەکگرتوو بۆ ئەوەی لە بەرپرسیارێتی ڕابکات لەم قوناغە سەختەدا کە حیزبی قوناغی سەخت نین، هەر سەرەتا وتی بەشداری حکومەت نابین ئۆپۆزسیۆن دەبین. کۆمەڵیش بۆ دووەم جار لەسەریەک شۆک بوو کەیەک لە سەدێ موسلمانەکانی کوردستان لەگەڵی نین! کە لە عێراق یەک کوورسی هێنا کەچی هیچ باسی تەزویر و ئەوە نەکرد، کەچی لە هەرێم هەر هێندەی حەجمی خۆی کوورسی هێناوە بە بیانووی تەزویر بۆ ئەوەی سفر نەبێت وەکو گۆڕان وتی سێ کوورسیشمان ناوێت ناچینە پەرلەمان! یەکێتیش چونکە هەڵبژاردنی عێراقی لە پێشە و لە بانگەشەداش قسەی زۆر لەحەجمی خۆی گەورەتر کردووە بەجێگر ڕازی نابێت کە هەر هێندەی جێگر کوورسی هێناوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نایێتە حکومەت گەر وەکو حیزبی یەکەم و بڕاوەی هەڵبژاردن تەعامولی لەگەڵ نەکرێت کەبچوکترین داوایان دوو ساڵ سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوبێت. کە لە دیدە خەیاڵییەکەی سەرۆکی یەکێتی 23 کوورسی زۆرترە لە 39 کوورسی . نەوەی نوێش بەردەوامە لە گۆتاری پۆپۆلیسمی و داواکارییە ناواقیعییەکان، کە داواکارییەکان نەوەی نوێ هەر ئەوەن کەنایێمە حکومەت گەر هەموو پۆستە سەرەکییەکانی حکومەت وەکو خۆم نەبێت، کە لە دیدی خەیاڵییەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ 290 هەزار دەنگ زیاترە لە 800 هەزار دەنگ، کە ئەوەی نەوەی نوێ دەکات گەورەترین خزمەتە بە یەکێتی بۆ ئەوەی پارتی بەناچاری بە مەرجەکانی یەکێتی ڕازی بێت! ئەوە ماوییەتی پارتییە، کە پارتی بۆ بەرژوەندی کوردستان تەنازولی زۆر دەکات لەسەر حسابی خۆی پۆست بە حیزبەکانی دیکە دەدات چونکە لای پارتی بەرژەوەندی کوردستان گەورەترە لە پلە و پۆست بەڵام پارتی تەنازولی ئیرادە نەک بۆ حیزبەکانی ئەولا بەڵکو بۆ هیچ دەوڵەتێکی زڵهێزیش ناکات کە گەورە و ئاغاکانی ئەوانن. ئەوجا حیزبەکانی دیکە نایێنە سازان و هاوبەشیکردن لە حوکمڕانی و بڕیارداندا بەڵکو هەموو ئامانجی ئەوان شکاندنی ئیرادەی پارتی یە، کە ئەمەش نە لە پێش ئەوان و نە بە ئەوان و نە لە پاش ئەوان نایێتەدی. ئینجا یان هەڵبژاردنی پێس وەختە دەکرێت یان کابینەی دەیەم پێکناهێنرێت تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. ھۆگر نێروەیی
دوو فەرمانبەری ئافرەت بەتۆمەتی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە ڕێی وەسڵی بەتاڵەوە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. ماوەی 10 ڕۆژە دزییەکە ئاشکرا بووە و تاوەکو ئێستاش تۆمەتبارەکان دادگایی نەکراون. یەکێک لە تۆمەتبارەکان ناوی سەرگوڵە و بەڕێوەبەری کارگێڕی و داراییە، ئەو دیکەیان ناوی سۆزانە و بەرپرسی ڕسومات و خەرجییەکان بووە و ئێستا خانەنشین کراوە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی سەرگوڵ ئەویش دەستگیر دەکرێت، تاوەکو ئێستاش نازانریت هیچ بەرپرسێکیان لەپشت بووە یان هەر خۆیان دزییەکەیان کردووە. ئەو دوو فەرمانبەرە چەندین ڕێگایان بۆ دزینی پارەکە بەکارهێناوە، یەکێک لەوانە دروستکردنی وەسڵی بەتاڵە، دوای پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، گومان لەسەر وەسڵەکان دروست دەبێت، بۆیە لێکۆڵینەوە دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت ئەم وەسڵانە دروستکراون و بەتاڵن، هەروەها دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریش لە ماوەی ساڵێکدا لە خەرجییەکانی فەرمانگەکە دیارنەماوە. واتە پارەکەیان قۆناغ بە قۆناغ بردووە، هیچ بڕە پارەیەکیش نەگەڕێنراوەتەوە. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند: "بەشێوەیەکی فەرمی تاوەکو ئێستا لەگەڵ وەزارەت قسە لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە، بەڵام لەدوورەوە زانیارییان لەسەر دەستگیرکردنی ئافرەتێکی ژمێریار هەیە، بەڕێوەبەرە خانەنشینکراوەکەش کە دەستگیرابوو بەکەفالەت ئازاد کراوە، هەرچەندە ئەو واژۆکانی کردووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە لە دەرەی ئاگایی ئەو کارەکان کراون". ژمارەکان وادەڵێن: داهاتی کارەبای سلێمانی زۆرە، ساڵی 2023 مانگی وا هەبووە 10 بۆ 15 ملیار دینار بووە، بۆیە داهاتی ساڵێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەنێوان 100 بۆ 150 ملیار دینارە.
لەبارەی چاوەڕوانییەكان بۆ ساڵێكی تەڕ، شارەزایەكی كەشناسیی بە كۆمەڵێك پێشبینی دڵخۆشكەرەوە ئەمشەو چەند زانیارییەكی بڵاو كردەوە و بەپێی شیكردنەوەكانی شارەزا كەشناسییەكە، ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی بەفربارین لەچاو پارساڵ باشتر دەبێت، هاوكات لەبارەی ئەم مانگەیشەوە ئاماژەی داوە كە ئەگەری هاتنی شەپۆلی تر لە ئارادا هەیە و مانگی داهاتوویش چاوەڕوانی شەپۆلی زۆر بەهێزی باران دەكرێت، هاوكات لەبارەی بەهاریشەوە ئاماژەی داوە كە "بەهارێكی پڕباران" دەبێت و مەترسیی وشكە ساڵی نییە. ئەمشەو دووشەم 11ی نۆڤێمبەری 2024، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لەبارەی زانیارییە كەشناسییەكانەوە بڵاوی كردووەتەوە، بەگشتی لەم مانگەدا ئەگەری هاتنی شەپۆلی تر لە ئارادا هەیە بەگشتیش ئەگەری پەڵە هەیه لەو ناوچانەی کە ماون. لە پێشبینییەكانی كەشناسەكەدا زیاتر هاتووە، لە کۆتاییەکانی مانگی یازدە و دوانزه ئەگەری هاتنی شەپۆلە سەرما توندەکان له ئارادان، مانگی دوانزەی ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە مانگە زۆر ساردەکان و ئەگەری شەپۆلی بەهێزی دابارینیش هەیە. زیاتر روونی كردووەتەوە كە وەرزی دابارینی ئەمساڵ بە هەرسێ وەرزەوە بە گشتی سارد دەبێت چونکە ساڵی لانینایە و ساڵانی لانینا بەگشتی ساردترە لە ساڵانی تر، هەروەها لەبارەى بەفر؛ بەگشتی لە پارساڵ زیاتره و ئاماژەیشی كردووە كە وەرزی زستان لە نزیک و ناوەڕاستی زستانەوە و بەولاوە زۆر باش دەبێت و بەهاریشمان بەهارێکی پڕباران دەبێت. لە بەشێكی تری روونكردنەوەكانی بۆ كەشی دابارینی ئەمساڵ، شاڵاو هیدایەت زانیاریی داوە بەوەی كە وەرزی دابارینی داهاتوو لە 2022-2023 باشترە و مەترسیی وشکەساڵی نییه بەڵام تا ناو وەرزی زستان تەنانەت تا بەشی سەرەتایشی، ناڕێکی لە شەپۆلەکانی داباریندا دەبێت ڕەنگە نائومێدییەک لای بەشێک خەڵک دروست بکات بەڵام دواتر دۆخەکە چاک دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بارەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە شاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەک دەدات وئەو هەواڵانە بە درۆدەخاتەوە کە باس دەکرێت. ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی. . . دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزترینە بە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق، بەداخەوە دوور لە ئەتەكێتی ڕاگەیاندن و دوور لە شیكردنەوە و بنەما زانستیەكان، هەوڵ دەدرێت بە چەواشە هاوڵاتیان تووشی دڵەڕاوكێ و ترس و تۆقاندن بكەن. بۆ ئەم مەبەستە ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان دەخەینەڕوو:1. ڕاپۆرتی ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر بنەمای سیستەمی تۆماركردن و دەستنیشانكردنە كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ڕاستی و ووردی و دروستی لە هەولێر لە باشترین ئاستدایە بۆ تۆماركردن و دۆزینەوەی حاڵەتەكان نەوەك دووربوونی نەخۆش لە چاو ی دامودەزگای تەندروستی. 2. کارامەیی پزیشک و كارمەندان و بەردەست بوونی پشکنینە پێویستەکان بۆ دەستنیشانکردن و دیاریکردنی نیشانەی پێشوەختە کاریگەری هەیە لەسەر زوو دەستنیشانکردنی نەخۆش و تۆمارکردن و پتەوی بەرنامەی ڕووپێوی .Screening 3. دەستپێکردنی چارەسەری زوو بەردەست بوونی گشت چارەسەرەکان لە دەرمان و تیشک و نەشتەرگەری کاریگەری هەیە لەسەر تەمەن درێژی نەخۆش و مانەوەی لە نێو لیستی تۆمارەکان لەبەر ئەوەشە ڕێژەی تەمەن (75) ساڵە لەكاتێكدا (71) ساڵە لە عێراقدا. 4. بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوەی عێراق لە 49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمە لەگەڵ خەڵكی ناوەڕاست و خواروی عێراق كە ڕوو لەشاری هەولێر دەكەن و بەمەش ژمارەی درووستی نەخۆشان لەشاری هەولێر زۆر كەمترە لە ڕێژەی ڕاگەیەندراو.5. سەرەرای ئەم هۆکارانەی سەرەوە وەکو کەرتی تەندروستی لە شاری هەولێری خۆسەویست بەردەوامین لەخزمەتکردنی نەخۆش لەم سەنتەرانەی خوارە 1. نەخۆشخانەی نانەکەلی2. سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری.3. سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشک.سەرەرای ئەوانە بەر لە ماوەیەک بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانە دانرا لە شاری هەولێر لەلایەن ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانبۆ ئەم مەبەستە ئاماری دروستی تووشبوان و چارەسەری شێرپەنجە لەهەولێری پایتەخت بەم شێوەی خوارەوەیە کە دەردەکەوێت کە ڕێژەی تووشبوان خەڵکی شارەکانی تر و ئاوارە و پەناهەندەکان پێک دێن.ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
بازرگانێکی بیانی دەستگیرکرا و بڕی (١١)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەستی بەسەرداگیرا. دەقی ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی ، لەچاڵاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی (١١) یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو، لەم چاڵاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیرا کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە.تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤
لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا، ئۆتۆمبێلێك بۆردمان كرا و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەپرسێک و 2 چەکداری پەکەکە کوژراون.
وا بڕیاره لهم ههفتهیهدا سهرۆكوهزیرانی عێراق به سهردانێكی فهرمی بگاته ههولێری پایتهخت و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه. سهرچاوهیهك ئاشكرای كرد، لهماوهی چهند ڕۆژی داهاتوو موحهممهد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عیراق دهگاته ههولێری پایتهخت و لهگهڵ مهسرور بارزانی، سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆببێتهوه و چهندین پرسی گرینگ و چارهنووسساز تاوتوێ دهكهن. تهوهری كۆبوونهوهی ههردوو سهرۆكوهزیرانی ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهت، ژیان و خزمهتگوزاری و چهندی پرسی تر دهبێت.
ڕۆژی شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو. لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتكرایەوە، هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی گشتی ئێرانی لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
پڕۆژهی "ههژماری من"ی حكومهتی ههرێمی كوردستان بووهته بهشێك له ستراتیجییهتی به دیجیتاڵكردنی كابینهی نۆیهم، ئهگهرچی لهلایهن سهرانی یهكێتییهوه بهربهستی گهورهشی خراوهتهڕێی. ئالان شاوهیس باس لهوه دهكات، "ئهو ههمووه قسه و ههڕهشه و پهیامه ناڕازی بوونه به كوێ گهیشت، ئهرێ چیت پێكرا بهرامبهر پڕۆژهی "ههژماری من"، بهڕاستی شهرمه كهسانێك بڕوا به قسهكانت بكات". شاوهیس دهشڵێت،"ئامێری ATM دهبوایه لهژێر ڕهحمی شۆفهڵهكانت بوایه كهچی به ئیجباری تۆش دهبیته خاوهن ههژمارێك له پڕۆژهی "ههژماری من" و بانكی (TBI) تهوتینهكهت ههڵدهبژێری".