Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
17-11-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا ـ کوردست...

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـ کوردستان (USKBC) کرد، کە لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان پێکهاتبوو. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـ کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد، کە بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکراتیيانە بەڕێوەچوو، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستە ڕوو. لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگی لە عێراق و ناوچەکەدا هەیە و ئامانج لە سەردانەکەیان دەربڕینی پشتیوانی و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە گۆڕانکاری و پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بوارەکانی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکی و پرۆژەی (هەژماری من) و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران. لە بە شێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد، کە وەستانی، زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتی داوە و پێویستە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.لە کۆتاییدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

هەواڵ
17-11-2024

پەیامێکی سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانیەوە

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی ( عەقید روکن سامان سابیر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم کە بە داخەوە، ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و کێشە ئەمنییەکان و چەسپاندیی ئارامیی و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2024/11/17

هەواڵ
17-11-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارجن کوبیاک باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە سەرۆک بارزانی کرد. هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێم هەبوو، ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری ڕۆڵی هەرێم لە عێراق و ناوچەکەدا دەکات و پۆلەندا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر پەرەبستێنێت. هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراقی کرد و جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بەشداری گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە هەروەکچۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و ڕاشیگەیاند خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن. هەر لەو دیدارەدا سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەکانی داهاتوو و هاوکێشەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

هەواڵ
17-11-2024

دوو پێشمەرگە شەهیدبوون

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک دوو فەرماندە و پاسەوانێکی هێزەکانی پێشمەرگە شەهیدبوون. سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17-11-2024) رایگەیاند، “کاژێر 09:00ـی ئەم بەیانییە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەی غەڕڕەی خورماتوو؛ دوو فەرماندە بەناوەکانی عەقید روکن سامان و عەقید محەممەد، لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانیان شەهید بوون، سێ پاسەوانی دیکەش بریندارن.” ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، “بۆمبەکە بە هەمەڕێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە چێندراوی دەستی داعش بووە.”

هەواڵ
16-11-2024

ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەولێر کەم دەبێتەوە

هاتووچۆی هەولێر: ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەم بووەتەوە. ئەمڕۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، هەرێمی کوردستان ساڵانێک بەدەست ڕووداوی نەخوازراوی هاتووچۆ ناڵاندویەتی، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ئێمە بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: هۆكاری ڕووداوەکانیش بەشی هەرەزۆرى دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی شوفێران بە ياسا و ڕێنمايەكانی هاتووچۆ و هەڵەشەيی و خێرالێخوڕين و لێخوڕین لەژیر کاریگەری مادە کحولییەکان و  سەرقاڵی شوفێران لەکاتی لێخوڕین دا، بە تايبەتی بە بەكارهێنانی مۆبايل و بەکارهێنانی سۆشیال مێدیا لەکاتی شوفێریکردن کە ئێستا زۆر بەربڵاوە لەناو چینی گەنجان. هاتووچۆی هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد، حووکمەتی هەرێم و بەتایبەت کابینەی نۆیەم  خەمخۆرییەکی زۆری بۆ ئەم بابەتە هەبووە و گرنگییەکی زۆری بە کەرتی هاتووچۆ و ڕێگەوبان داوە. وەزاراتی ناوەخۆش زۆر بە وردی کار لەسەر ئەوە دەکات کە ڕێژەی قوربانییانی هاتووچۆ بەرەو کەم بوونەوە ببات. جەختی لەوەش کردەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێریش پلانی تایبەتی خۆی هەبووە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کە خۆشبەختانە تێیدا سەرکەوتوو بووە، ئەویش بە چاودێریکردنی بەردەوامی جوڵەی شەقامەکان لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگەکان بە کامێرەی چاودێری و سزادانی  ئەو شوفێرانەی کە پابەندی یاساکانی هاتووچۆ نابن.  زیاتر گوتی: ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ تا ئاستێکی باش بەرەو کەمبوونەوە چووە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێرانی شاری هەولێر دەکات پابەندبن بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بۆ ئەوەی دوور بن لە ڕووداوی هاتووچۆ .

هەواڵ
16-11-2024

پارتی داوایەک لە خەڵکی مەخمور دەکات

داوایەک لە پارتییەوە بۆ خەڵکی ڕەسەنی مەخموور: لە ڕۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەکانتان 250 خانوومان ئامادەکردووە بۆ مانەوەتان. بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچyت، بەوهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنراوە. سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی پارتی لە قەرەچوغ، گوتی: بۆ هاندانی خەڵک و گەڕانەوەیان تاوەکو بەشداری لە سەرژمێری بکەن، ئێمە بەرنامەیەکی تایبەت پەیڕەو دەکەین گوتیشی: پارتی 250 خانووی لەنێو سەنتەری ناحییەی دیبەگە ئامادە کردووە، هەر خانوویەک دەتوانێت چوار بۆ پێنج خانەوادە کە کەسوکاری یەکن تێدا سەرژمێری بکرێت، واتە هەر کەسێک شوێنی نەبێت دەتوانێت لەگەڵ خزمێکی بچێتە ناو خانوویەک. سەنگەر کانەبی دەڵێت "بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی سیاسیی خانووەکان دەدرێن بەو ماڵباتانەی کە بەشداری لە سەرژمێری دەکەن، ئەم بەرنامەیەش تەنیا هی پارتییە و هاندانیشە بۆ لایەنەکانی دیکە". هۆکارەکانی گواستنەوە، ئاوی خواردنەوە و پێداویستییەکانی ژیان بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەو گوندانە دابین دەکرێت کە هیچ پێداویستی ژیانیان تێدا نییە.

هەواڵ
14-11-2024

بانکی رەشید و ڕافیدەین بەژداری لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ دەکەن

بانكەكانی رافیدەین و رەشید لقیان لە كوردستان دەكەنەوە و بەشداری هەژماری من دەكەن دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بانكی TBI بە فەرمی رێككەوتنی خۆی راگەیاند لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی بانكی رافیدەین و رەشید TBI لەگەڵ وەزیری دارایی بەڕێوە بچێت، بەمەبەستی بەشداریكردنیانە لە پرۆسەی هەژماری من. میدیاعێراقییەکان بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بانكی رافیدەین و رەشید و TBI كۆ دەبێتەوە. لە كۆبوونەوەدا باسی كردنەوەی لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان دەكرێت لەگەڵ بەشداریان لە پرۆسەی هەژماری من بۆ مووچەخۆران. ب اس لەوەشکراوە:'' ئەو كۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە ئەو دوو بانكە، باس لە چۆنیەتی بەشدارییان لە پرۆسەی هەژماری من و دواین پێشچوونەكان لەبارەی پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران بكەن.

هەواڵ
14-11-2024

سودانی دڵنیایی بە مووچە خۆران دەدات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سوودانی رایگەیاندووە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان "مسۆگەرە". ‎د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەبارەی کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ حیزبەکەی لە سلێمانی، گوتی، باسیان لە چەند پرسێک کرد، لەوانە: کێشەی مووچە، سەرژمێری لە هەڵەبجە، کێشەی جووتیاران، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەڵەبجە و چەند بابەتێکی دیکەیش. ‎د. موسەننا ئەمین گوتیشی، بەشێکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سوودانی تایبەت بوو بە کێشەکانی مووچە، لەو بارەیەوە سوودانی رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان "مسۆگەرە و پارەی پێویست بۆ مووچە دابین دەکەین"، بەڵام هەندێکجار کێشە هونەرییەکان دەبنە هۆکاری دواکەوتنی.  ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانیی کرد. پێکهێنانی حکومەت، هەناردەکردنەوەی نەوت، رێگەی گەشەپێدان و مووچە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی سوودانی و لایەنەکان بوون.

هەواڵ
13-11-2024

زیندانییەک لە دەست ھێزە ئەمنیەکان هەڵدێت

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زیندانییەک لە کاتی گواستنەوەیدا لە رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی، لە دەست هێزەکانی پۆلیس رایکردووە. رۆژی چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووەم، عەقید عەلی قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، "زیندانییەکە لە سنووری ناحیەی زەڕایەن رایکردووە و تائێستا دەستگیرنەکراوەتەوە." بەگوێرەی زانیارییەکانی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو زیندانییە پێشتر لە زیندانی کۆیە راگیراو بووە، بەوپێیەی لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە داواکراو بووە، هەر بۆیە مەفرەزەیەکی پۆلیسی کۆیە هێناویانەتە سلێمانی و لەوێ رادەستی مەفرەزەکانی ئێمەیان کردووە و لە رێگادا رایکردووە." گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، "زیندانییەکە بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکراوە." بە گوتەی عەقید عەلی قدووری، "سەرجەم بازگەکان ئاگادارکراونەتەوە و ئاگاداریش بۆ پۆلیسی سلێمانی نێردراوە، سەرجەم پۆلیسەکانی نێو ئەو مەفرەزەیەش کە زیندانییەکەیان گواستووەتەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و کەمتەرخەمەکان سزا دەدرێن." رۆژی 30-10-2024 بەندکراوێکی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە کاتی چاوپێکەوتنی حوکمدراوان، برایەکی لە جێگەی خۆی دانا و هەڵات. بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەدا رایگەیاندووە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە رووداوەکە پێکهێندراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئەمڕۆ ئەو زیندانییە دەستگیر نەکراوەتەوە، کە دوو سزای لە سێدارەدانی هەبووە. لە هەرێمی کوردستاندا سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن و بەگشتی زیاتر لە 5000 هەزار کەس تێیاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن

هەواڵ
13-11-2024

هەولێر و بەغدا رێككەوتن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، پۆلیسی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر جۆرە مامەڵەیەك رێككەوتن. ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم،  پۆلیسی گشتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بە هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر چۆنیەتیی راییكردنی مامەڵەی دەرچوونی (بەڵگەنامەی نەبوونی تاوانی نێودەوڵەتی) بۆ هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی هاووڵاتی سەردانی شاری بەغدا بكات كە لەلای هەردوولا رێكدەخرێت، بۆیە ئەو بڕیارە درا. باس لەوەش كراوە، بڕیارەكە ئەوەیە لە كاتی هەبوونی مامەڵەی وەرگرتنی (بەڵگەنامەی نەبوونی تاوانی نێودەوڵەتی) تایبەت بە هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان، بۆ هەندێك وڵاتانی دەرەوە كە پێویستیان بە پەسندكردنی هەیە، لە شاری بەغدا فۆرمێكی تایبەت بە زمانی كوردی و عەرەبی كە هەموو زانیارییەكانی هاووڵاتیی لەسەر بێت. ئاشكرا كراوە پێویستە ئەو فۆرمە مۆر و پەسندكردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی لەسەر بێت و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەكانی تاوانی بەغدا لە رێگەی نوێنەرێكی رێگەپێدراوی پۆلیس، پاشان ئەوان لای خۆیان فۆرمێك بە زمانی ئینگلیزی رێكدەخەن كە هەموو زانیارییەكانی لەسەر تۆمار كراوە. ئاشكرا كراوە لەو فۆرمە جگە لە پەنجەمۆری هاووڵاتی، رەوانە دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەكانی تاوانی هەرێم و لەلای ئەوان هاووڵاتی پەنجەمۆری بۆ دەكرێت لەسەر ئەم فۆرمە، مامەڵەكەی بە رێگەی ئاسایی خۆی بۆ ئەنجام دەدرێت.

هەواڵ
13-11-2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری...

ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری كەریم سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد. لە دیدارەكەدا سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان لەو هەڵبژاردنە لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای خواست دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە لە خزمەتی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستاندا بێت. هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەواڵ
13-11-2024

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێم

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە: "خۆشحاڵم بە سەردانی سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان. بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە شایستە داراییەکانی هەرێم و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاسایش و وزە و بەرەوپێشچوونی ئابووری هەن کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین". کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

1 2 ... 160 161 162 ... 1143 1144