Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
26-11-2024

یەکەم رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 2-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت." گوتیشی، کۆمیسیۆن سەرۆکایەتیی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە. دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، نەبوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆشایی دروستکردووە و بە هیوان "لە ماوەی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو دا ئەم بۆشاییە پڕبکرێتەوە."

هەواڵ
26-11-2024

مەسرور بارزانی ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی دەکات...

ئەمڕۆ سێشەممە 11/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردەوە کە یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد. سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی کرد بەوەی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەی تر، ئەم قوتابخانەیە دەکەینەوە وەک نموونەیەک بۆ کردنەوەی باڵەخانەی چەندین باخچە و قوتابخانەی نوێ کە لە سەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستکراون. سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کرد کە لە کاتە ناخۆش و سەختەکاندا، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت و ئەرکی خۆیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە و نەیانهێشتووە قوتابیان لە خوێندن بێبەش بن. سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە “دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ، ئومێدەوارین بتوانین لە زووترین کاتدا، حکومەتێکی نوێی بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنین تاکوو درێژە بە خزمەتگوزارییەکان و بەرنامەکانمان لە کەرتی پەرەوەردە بدەین”. چوار هەزار و پێنجسەد قوتابی لە ژینگەی نوێی ئەو باڵەخانە نوێیانەى ئەمڕۆ کرانەوە سوودمەند دەبن کە بەم شێوەیەی خوارەوەن: یەکەم : 3 باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای بنەسڵاوە- گەڕەکی ڕۆشنبیری- گەڕەکی زاگرۆس. دووەم: 3 باڵەخانەی نوێ : قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە شاری پێشەنگ (هەولێر) و قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لە شاری ئازادی نوێ (هەولێر) و باخچەیەکی منداڵان لە شاری ئەتلەنتیک (هەولێر) لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان . سێیەم : 2 دوو باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لە قەزای بەحرکە و هیوا ستی ( هەولێر).چوارەم: 1 باڵەخانەی نوێی 9 پۆلی لە گوندی دوزتەپە لە ناحیەی شەمامک.

هەواڵ
26-11-2024

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11ی بۆ بەغدا ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2024، وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق كرا." ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی 10شی بۆ دارایی عێراق ناردووە، كەچی تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە و هەر جارە و بە بیانوویەكی جیاواز لەلایەن دارایی عێراقەوە، دوا دەخرێت.

هەواڵ
26-11-2024

مەسرور بارزانی: بەتونترین شێوە رووبەروی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر دەبین...

* بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیی هاوبەشی هەموو لایەكمانە ئەمڕۆ سێشەممە 11/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەردی بناخەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانی دانا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDSی ئەمەریکییەوە بنیات دەنرێت.لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت باسی لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان لەنێو كۆمەڵگە كرد و وێڕای دەستخۆشیكردنی لە دامودەزگا ئەمنییەكان كە ڕۆژانە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكەن، بەڵام نیگەرانیی خۆیشی لەوە دەربڕی كە دیاردەكە بە شێوەیەك تەشەنەی سەندووە، بووەتە هەواڵی ڕۆژانە. هاوكات داوای لە حكوومەتی فیدڕاڵ كرد، ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانبارانە توندتر بكات كە بازرگانیی بە ژیانی خەڵكەوە دەكەن. هەروەك داواشی كرد نە پێگەی سیاسی، نە دەسەڵات، نە هێز، هیچ شتێك نەبێتە پاساو بۆ چاوپۆشیكردن لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانئامادەبووانی بەڕێزمێوانانی قەدرگرانزۆر زۆر بەخێر بێن، بەیانیتان باش.ئەمڕۆ بەردی بناخەی پرۆژەیەكی زۆر گرنگ دادەنێین كە سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵوودەبوانی ماددە هۆشبەرەكانە. دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی (LDS) دەكەم بۆ دروستكردنی ئەم سەنتەرە گرنگە و هیوادارم لە ماوەی دیاریكراودا تەواو ببێت و بخرێتە خزمەتی چارەسەركردنی تووشبوان و ئاڵوودەبوانی ماددە هۆشبەرەكان. من دەمەوێ زۆر بە تایبەت سوپاسی ڕێكخراوی (LDS) بكەم كە ماوەی 10 ساڵە لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی كار دەكەن و پشتیوان و پاڵپشت بوون بۆ كارە خێرخوازییەكانیان، هیوادارم پاڵپشتیی و دۆستایەتییان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام بێت.بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، پرسێكی زۆر گرنگە بە لای حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بۆیە بە شێوەیەكی زۆر بەرفراوان و هەمەلایەنە كار لەسەر قەڵاچۆكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم كێشەیە دەكات كە هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر كۆمەڵگەكەمان و زیانی هەمەلایەنەی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی لە هەموو بوارەكانی ژیانمان دەدات و هۆكارێكی سەرەكیی لاوازكردنی گەنج و لاوەكانمان و سەرمایەی مرۆییشمانە، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەك كار بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەكردنی ئەم هەڕەشە گەورەیە دەكەین. هەر بۆ ئەم مەبەستە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لێژنەیەكی باڵای بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پێكهێناوە كە ژمارەیەك لە وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان تێیدا بەشدارن. هەروەها سندووقێكیش بۆ پەرەپێدان و شیاندنەوە و چارەسەریی تووشبوان و ئاڵوودەبوانی ماددەی هۆشبەر دروستكراوە و دروستكردنی ئەم سەنتەرەش، بەشێكە لە هەوڵەكانمان بۆ یارمەتیدانی تووشبوان و ئاڵوودەبوان و هاوكاریكردنیان بۆ دووبارە شیاندنەوەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی. هەروەها ئەم سەنتەرە هەوڵێكە بۆ زیاتر پەرەپێدانی هۆشیاری لەبارەی مەترسی و لێكەوتە و كارەساتی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر. لێرەدا خاڵێكی گرنگ هەیە كە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پێویستە باسی بكەین و هەمیشە لەبەرچاوی بگرین، ئەویش ئەوەیە، كە ئێمە لە كاتێكدا پێویستە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی مافیاكان و بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر ببینەوە و سزای توند بدرێن، بەڵام دەبێ جیاوازی بكەین لە نێوان ئەو بازرگانە تاوانبارانە و ئەوانەی بە هەر هۆیەكەوە، بەداخەوە دەبنە قوربانی و ئاڵوودەی ماددە هۆشبەرەكان دەكرێن. لێرە جێی خۆیەتی من سوپاسی دەزگا پەیوەندیدارەكان، بە تایبەتی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستان بكەم بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناكە، زۆر بەداخەوە ئێستا ئەم دیاردەیە زۆر زیادی كردووە و ئێمە رۆژانە دەبینین كە هەڵمەتی دەستگیركردنی كۆمەڵێك بازرگان بڵاو دەكرێنەوە لە دەزگاكانی راگەیاندن. ڕاستە دەستگیركردنی ئەمانە زۆر جێی دەستخۆشییە، بەڵام لە دڵەوە زۆر نیگەرانین كە دەبینین ئەم دیاردەیە بە شێوەیەك تەشەنەی كردووە كە بووەتە هەواڵی ڕۆژانە. من داوا لە حكوومەتی فیدڕاڵ دەکەم كە ڕێكاری زۆر زۆر توندتر بگرنە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانبارانەی كە بازرگانی بە ژیانی ئینسان دەكەن، بە ژیانی خەڵك دەكەن، وا دەكەن دایك لە بوونی منداڵی خۆی بێبەش بێ، منداڵ لە نازی دایك بێبەش بێت، باوك لە كوڕ دوور بخرێتەوە، هاوسەرەكان لە یەك جیا بكرێنەوە. ئەمە گەورەترین تاوانە كە تاوانبارێك دەتوانێت بەرامبەر بە كۆمەڵگەکەی بكات، بۆیە پێویستە هەموومان لە ڕێگەی پەرلەمان و یاسادانان، لە ڕێگەی توندتركردنی ڕێكارە یاساییەكان، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناكە هەرچی پێویستە بكەین، تاكوو بتوانین كۆمەڵگەی خۆمان لەم دیاردە مەترسیدارە، لەم هەڕەشە مەترسیدارە پاك بكەینەوە. داوام وایە هیچ پاساوێك نەمێنێ، نە پێگەی سیاسی، نە دەسەڵات، نە هێز، هیچ شتێك نەبێتە پاساو بۆ ئەوەی چاوپۆشی لەو بازرگانانە بكرێن كە لە ژێر هەر ناوێك، ئێستا وایانكردووە خەڵكێكی بێتاوان، ببنە قوربانیی یەكەمی ئەم مەترسییە. ئەوەی لەسەر حكوومەتی هەرێمە پێویستە ، دەیکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، لە لایەكی تریشەوە پێویستە هەموو هەوڵێك بدەین لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكان، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، وەزارەتی تەندروستی، پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر، تاكوو ئەم جۆرە سەنتەرانە پەرە پێبدەین و ئامادەكاری بكەین بۆ جیاكردنەوەی تاوانباران و بازرگانان لەوانەی كە تووشبوون و بەداخەوە بوونەتە قوربانیی ئەم دیاردەیە، بۆ ئەوەی یارمەتیی قوربانییەكان بدەین بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی ئەم قوربانییانە، بۆ چارەسەركردن و دوورخستنەوەیان لەم هەڕەشە مەترسیدارە، كارێكی وا بكەین كە ئەم خەڵكە جارێكی تر بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان لەنێو كۆمەڵگە.بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیی هاوبەشی هەموو لایەكمانە، پێویستە هەموومان لە خێزانەوە، تا ناوەندی پەروەردەیی، ئەكادیمی، رۆشنبیرەكان، مامۆستایانی ئایینی، دەزگاكانی راگەیاندن، هاوكار و پشتیوانی هەوڵەكانی حكوومەت بن و لە ڕێگەی هەڵمەتی هاوبەش و بەیەكەوە لەسەر ئاستی جۆراوجۆر، كار بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی نێو كۆمەڵگە و بە تایبەتی گەنجەكانمان بكەن و لە مەترسی و كارەساتەكانی ئەم كێشەیە ئاگادار بكرێنەوە. من داوا لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەكەم، ڕێكاری توندتر بگرنە بەر بۆ چاودێریكردنی تەشەنەكردن یا خوانەخواستە بەكارهێنانی ئەم جۆرە مەوادانە لەو شوێنانەی كە پێویستە شوێنی فێركردن و خوێندن و قوتابخانە و زانكۆكان بن.جارێكی تریش من دەستخۆشی لە هەردوو ڕێكخراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی (LDS) دەكەم بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژە گرنگە و هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بن،زۆر سوپاس. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10

هەواڵ
25-11-2024

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە...

ئەمرۆ دووشەممە، 25/11/2024 نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە: کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایا گوتویەتی ( دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە ) ! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە .ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش ، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
25-11-2024

ئەنجامی بەراییی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەو...

ڕۆژی دووشەممە (25-11-2024)، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند. وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوە کرد "ژمارەی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسی تێپەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتوان لە شارەکان سەدا 84% و لە گوندەکانیش سەدا 16%یە.وەزیری پلاندانان ڕوونیشی کردەوە "ژمارەی ئەندامانی نێر لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس واتە لە سەدا %50.24، هەروەها گوتیشی، ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 3 میلۆن و 170 هەزار و 162 کەس واتا لە سەدا %49.76. ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان:1.کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتوان: 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس.2. ڕێژەی دانیشتوان لە شارەکان: 84%.3. ڕێژەی دانیشتوان لە گوندەکان: 16%.4. ژمارەی یەكەی نیشتەجیبوون: 2 ملیۆن و 28 هەزار یەكە.5. ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەك ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان.6. تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 4.6 كەس7. ژمارەی تاکی نێر: 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس8. ژمارەی تاکی مێ: 3 میلۆن و 170 هەزار و 162 کەس9. ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 31.9%.10. ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 63.7%.11. ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر: 4.4%.12.. ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان: 2.48%.

هەواڵ
25-11-2024

ئەنجامی سەرژمێری عێراق ڕاگەیەنر

بەپێی ئەنجامی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە سەرووی 45 ملیۆن کەس محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی عێراق "ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس." سوودانی لە کۆنگرەکەدا لە بەغدا هەروەها رایگەیاند "زیاتر لە 70٪ـی دانیشتووان دانیشتووی شارەکان و زیاتر لە 28٪ـیشیان دانیشتووی گوندەکانن."

هەواڵ
24-11-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراق...

ئەمڕۆ دووشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵ
23-11-2024

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی بنەماڵەی زاهیر عەبدوڵڵا دەکات

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زاهیر عەبدوڵلا دەکەم، کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانىسه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

هەواڵ
23-11-2024

چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ع...

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: -نیگەرانین لەو شەڕانەی ئێستە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەن و نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو شەڕە و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە دەدەین." -خوازیاری پەیوەندی باشین لەگەڵئیدارەی ئەمریکا -خوازیاری ئاشتین بۆ ئەو کێشەو قەیرانانەی کە هەن -لە هەموو دۆخێکدا ئاشتی لە جەنگ باشترە -دەمانەوێت ئەمریکا هاوپەیمانی سەرەکی هەرێمی کوردستان بێت -نیگەرانین و نامانەوێت عێراق بکەوێتە شەڕەوە -هیوادارم ترەمپ بتوانێت کۆتایی بە شەڕەکان بێنێت

هەواڵ
23-11-2024

کۆمیسیۆن ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنن. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، دواى رەتکردنەوەى تانەکان لەلایەن دەستەى دادوەریی هەڵبژاردنەوە، لەم هەفتەیەدا ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنن و سبەى بە فەرمى کاتەکەى دیاریی دەکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى 18ـى تشرینی دووەمی 2024، دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، سەرجەم تانەکانى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان رەتکردەوە. بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان، پارتى دیموکراتى کوردستان 39 کورسى، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان 23 کورسى، جوڵانەوەى نەوەى نوێ 15 کورسى، یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان 7 کورسى، بەربژێرانى پێکهاتەکان 5 کورسى، رەوتى هەڵوێستى نیشتمانى 4 کورسى، کۆمەڵى دادگەرى 3 کورسى، بەرەى گەل 2 کورسى، بزووتنەوەى گۆڕان و هاوپەیمانیى هەرێمى کوردستان هەریەکەو کورسىییەکیان بەدەستهێناوە.

هەواڵ
22-11-2024

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبوویەوە

ڕۆژی هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024 لە پەراوێزی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆماری تورکیا کۆبوویەوە. لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاڵوگۆڕکران و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.

1 2 ... 158 159 160 ... 1143 1144