Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13726 بابەت
هەواڵ
20-02-2025

بە فەرمانی مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی گرینگ جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، كە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەپڕۆژەیەكی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر بە گوژمەی 25 ملیار دینار درێژی 411 كیلۆمەتر كەوتە واری جێبەجێكردنەوە، كە دەبێتە تەواوكەری پڕۆژەی ئاوی هەولێر. ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 2ی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕێوڕەسمی بەردی بناغەی پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەكییەكان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەكییەكانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ناو شاری هەولێر دانرا." ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە وتارێكیدا وێڕای پیرۆزباییكردن لە دانیشتوانی شاری هەولێر و دەورووبەری، باسی لە گرنگی پڕۆژەكەش كرد و گوتی: "زۆر خۆشحاڵین ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەران و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر لەو ڕێوڕەسمەدا بەردی بناغەی پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەكییەكان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەكییەكانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ناو شاری هەولێر دادەنێین كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت و بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت." وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی: "لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2024دا ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا هەر ئەوكات فەرمانی كرد لەگەڵ گەیشتنی ئاو بە ناو شاری هەولێردا، پێویستە تۆڕە ناوخۆییەكانی ناو گەڕەكەكانی هەولێریش ئامادە بێت بۆ ئەوەی بەزوویی ئاوی پرۆژەكە بگاتە ماڵان و ئێستاش بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ناوخۆی ئاو بۆ گەڕەكانی هەولێر بە گوژمەی 25 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەكەی دانرا و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا لەلایەن كۆمپانیای كەیوەنەوە جێبەجێ دەكرێت." ساسان عەونی، لەبارەی بایەخ و گرنگی ئەو پڕۆژەیەش گوتی: "ئەو پرۆژەیەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەكییەكان، هەموو گەڕەكەكانی سنوورەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە تایبەتی دەرەوەی شەقامی 120مەتری و ناوەوەی شەقامەكە لێی سوودمەند دەبن و زیاتر لە 1000 بیری ئاویش دادەخرێن." ئاماژەی بەوەش دا، كە "ئەو پرۆژەیە گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە، ژمارەی ئەو ماڵانەی لێی سوودمەند دەبن 248 هەزار ماڵ، واتە هاوبەشی ئاو لەو پرۆژەیەدا لە شاری هەولێر و دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن كە 63 هەزار هاوبەشیان لە دەرەوەی شاری هەولێرن، پرۆژەكە زۆر گەورەیە و درێژییەكەی 411 كلیۆمەترە، هەڵكەندن و بڕینی شەقامەكان و دانانی تۆڕی ئاو لەخۆی دەگرێت." وەزیری شارەوانی لە وتارەكەیدا ڕاشیگەیاند: "ئەو پرۆژەیە بە یەكێك لە شاكارەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت و ڕێزدار كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری دانیشتوانی شاری هەولێر و دەورووبەری." هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وتارێكدا پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شاری هەولێر كرد و سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە و ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆكە زۆر دڵخۆشین كە هەنگاوێكی دیكە دەچینە پێش لە چارەسەركردنی گرفتێكی لەمێژینەی چەندین ساڵەی شاری هەولێر بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و لێرەشەوە بەناوی پارێزگای هەولێرەوە سوپاسی جەنابی سەرۆكوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی هەولێر." پارێزگاری هەولێر لەبارەی گوژمەی ئەو پرۆژەیەی ئەمڕۆ، گوتیشی: "گوژمەی پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی هەولێر 25 ملیار دینارە و بە درێژایی 411 كیلۆمەتر لەلایەن كۆمپانیای كەیوەنەوە جێبەجێ دەكرێت و بەهۆیەوە 1000 بیر دادەخرێن و هەولێر بەهۆی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاو و دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوەوە دەگاتە قۆناغێكی دیكە و دەتوانرێت خزمەتێكی باشتر و چاكتری دانیشتوانی شاری هەولێر و دەوروبەری بكرێت، زۆر دڵخۆشین و دڵنیاین لەوەی لە ماوەی دیاریكراودا ئەو پرۆژەیە تەواو دەبێت و كێشەی ئاو لە هەولێر چارەسەر دەبێت."

هەواڵ
20-02-2025

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی  دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد . لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی دامەزراوەکە لە بواری پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری ، بە تایبەتی لە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیدا. شاندەکە ستایشی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بانکی و وزە.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ،گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و هاوئاهەنگییان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
20-02-2025

نامەیەک لە ترەمپەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا پێگەیشت و لە نامەکەدا جەخت لە پێکەوەکارکردن و هاوکاریی هاوبەش لەنێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە. پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، لە وەڵامی نامەیەکیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی دەستنووسی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت. ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ترەمپ لە نامەکەدا، وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ نامەکەی نێچیرڤان بارزانی، جەختی لە پێکەوەکارکردن و هاوکاریی هاوبەش و برەودان بە بەها هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە. ترەمپ لە کۆتایی نامەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواستووە.

هەواڵ
20-02-2025

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە شاری هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردوەوە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە، کە تایبەتن بە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری بەشداریان تێدا کردوووە.

هەواڵ
20-02-2025

جووتسایدێکی نوێ لە سنووری هەولێر دروست دەکرێت

شەقامێکی نوێ لە سنووری هەولێر دروست دەکرێت و گوژمەی 500ملیۆن دینار وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دیاری کراوە. پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، رایگەیاندن: جووتسایدێکی نوێ لە سنووری پارێزگاری هەولێر ، لە شارۆچکەی بەحرکە دروست دەکرێت و بە بڕبڕەی هاتوچۆی ئەو شارۆچکەیە دادەندرێت، چونکە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر ئەم ڕێگایە هەیە. مەریوان حاکم، گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەم جووتسایدە، قەرەباڵغی کەمتر لەسەر شەقامە سەرەکییەکە دەمێنێت. بۆ قۆناغی یەکەمی شەقامەکە 500 ملیۆن دینار تەرخان کراوە، دوای تەواوبوونی قۆناغی دوووەم دەست پێ دەکات. پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی هەولێر-بەحرکە، لە شەقامی 100مەتری تاوەکوو شەقامی 120مەتری، تەواو کرا. بەحرکە کە پێشتر شارەدێ بوو، لە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کراوەتە قەزا. 

هەواڵ
20-02-2025

سامان به‌رزنجی: نه‌خۆشی 'تای ده‌م و پێ' زیانی بۆ مرۆڤ نییه‌

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی نه‌خۆشییه‌كی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ڤایرۆسێكه‌ و نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت له‌ عێراق له‌ ناو ئاژه‌ڵاندا هه‌یه‌. چوارشه‌ممه‌، 19ـی شوباتی 2025، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، نه‌خۆشی تای ده‌م و پێ (FMD)، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه‌ و له‌ناو ئاژه‌ڵاندا ماوه‌ی 90 ساڵه‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و چه‌ند ساڵ جارێك له‌ناو ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌. سامان به‌رزنجی ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه‌ و له‌نێوان مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی دیكه‌یش هه‌رگیز نه‌گوازراوه‌ته‌وه‌. وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، نه‌خۆشیه‌كه‌ زیاتر پێویستی به‌ ڕێككاری ڤێته‌رنه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویست ده‌كات چاودێری بكرێت. چوارشه‌ممه‌، 19ـی شوباتی 2025، عه‌باس جه‌بر مالیكی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای ده‌م و پێ (FMD)، زیانێكی گه‌وره‌ به‌ سامانی ئاژه‌ڵ له‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت. عه‌باس جه‌بر مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌ و ساڵانه‌ زیانێكی زۆر به سامانی ئاژه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت. گوتیشی، به‌شێكی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بۆ ئاژه‌ڵداره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ كاتی پێویستدا پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان ناكه‌ن. ڕه‌تیشی كرده‌وه‌، هاووڵاتییان خۆیان له‌ خواردن و به‌كارهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵ به‌ دوور بگرن. گوتیشی، هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ زیان به‌ سامانی ئاژه‌ڵی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.

هەواڵ
19-02-2025

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 'دوو تیرۆیستی داعش' رادەگەیێنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە دەوروبەری سلێمانی "دوو تیرۆریستی داعشیان" دەستگیرکردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 12 تاوەکو 16ـی دووی 2025، "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان دوو تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیر بکەن." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لە رابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە. دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، تۆمەتباران بە مادەی دووی تیرۆر راگیراون، رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

هەواڵ
19-02-2025

ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیارانی کورد لە کە...

* ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دووپات دەکاتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران باسی لە ڕووداوی دەستدرێژیکردن و ڕێگریکردن لە جووتیارانی ڕەسەنی کورد لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگەی کەرکووک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە ئەم ڕەفتارە، کارێکی نادەستووریی و نایاساییە و قبوڵکراو نییە . ئێمە دژی هەموو جۆرە ستەمکارییەکین بەرامبەر جووتیاران کە خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکانیانن و دەبێت ئازادانە مافی کێڵان و سوود وەرگرتنیان لە موڵکی خۆیان و باوباپیرانیان هەبێت. سەرۆک وەزیران، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پشتیوانیی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیارانی خاوەنی ڕەسەنی ئەو زەویانە دووپات کردەوە و جەختیش کرایەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2025 کە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس وگەڕانەوەی زەوی بۆ جووتیارانی خاوەنی ڕەسەنی ئەو زەوییانە پەسەندی کرد، ئیتر کۆتایی بە هەموو بەربەست و ئاستەنگێک بهێنرێت تا جووتیاران سوود لە زەویيەکانیان وەربگرن کە یاسا بۆی گەڕاندونەتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە، سەرۆک وەزیران پوختەیەکی دەربارەی بەشداریی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران و بەشداریی جێگری سەرۆک وەزیران لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی لە ڕۆژانی 11-13ی ئەم مانگە و دیدار و کۆبوونەوەکان و نوێکردنەوەی یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیمارات بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکومەت لە کەرتە جیاوازەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە پێشکەش کرد.ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بە پێی تایبەتمەندیی خۆیان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەم یادداشتی لەیەکتێگەیشتنەکە بە ئاراستەی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و پێشکەوتووی دامەزراوەکانی ئیمارات لە سێکتەرە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم. لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە ڕێکخستنی ڕێکارەکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ و پۆلینکردنی بەڵێندەران لەلایەن لیژنەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێم خرایەڕوو کە بۆ ئەم مەبەستە میوانداریی کرابوون و لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا، پێشڤەچوون و بەربەستەکانیان ڕوونکردەوە. ئەنجومەنی وەزیران لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، جەختی کردەوە لەسەر بایەخی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی، ئەویش لە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندییە دەستووریەکانی هەردوولا، بە جۆرێک بەڵگەنامەکانی پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆریی کەرەستە و کەلوپەلەکان لای هەردوولا، وەک یەک بەرکاربن و پشتیان پێ ببەسترێت و برەو بە پەیوەندی بەردەوام وهاوئاهەنگیی لە نێوان دەستەی پێوانەسازیی وکۆنتڕۆڵی جۆریی هەرێم و فیدڕاڵ بدرێت لە پێناوی گۆڕینەوەی زانیاریی و پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست ودروستی بەڵگەنامە و بڕوانامەکانی پشکنینی هەردوو لا بۆ بەرهەمەکانی هاوردە و بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم و عێراق، بە ئاراستەی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی گەیاندنی بەرهەم و کاڵاکانی هەرێم بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەمەش دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و دروستیان و هەروەها سوودمەندبوونی هەرێم لە بەرهەمی ناوخۆیی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە هەمان مامەڵە و ڕێکاری هاوشێوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی هاوبەشی وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازیی و ناوخۆی ڕاسپارد، کە بەردەوام بن لە پەیوەندی و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لیژنەی هاوتایان لە حکومەتی فیدڕاڵ و بەگەڕخستنی گشت هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر و میکانیزمی هاوبەش. لە بڕگەی کۆتاییدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ خرایە ڕوو کە لە هەولێر سازکرا و تایبەت بوو بە ڕێکار و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 5 ی ساڵی 2025 تایبەت بە هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕگەیە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی خۆی بۆ پێشوازیی و پشتیوانی لە جێبەجێکردنی یاسای هەمواری یەکەمی ماددەی 12 لە یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ، جەختی لەوەش کردەوە کە هەرێم داوا دەکات هەرچی زووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە و ئەمەش، لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکانە، چونکە بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت لە مانگی ئاداری ساڵی 2023 ەوە، چەندین ملیار دۆلار زیان بە داهاتی گشتی عێراق گەیشتووە. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ڕاسپارد، کە هەرچی زووە لەسەر ڕێکار و میکانیزمەکانی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی بەردەوام بن، بە تایبەتیش کە ئێستا یاساکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ڕێگریی یاسایی لەبەردەم پرۆسەکە نەماوە و یاساکە نەخشەڕێگەی بابەتەکەی بە ڕوونی دەستنیشان کردووە.

هەواڵ
19-02-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/19، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانەی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ‌کرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پتەوکردنی زیاتری په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئەمەریکا، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێرـ به‌غدا و ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا کە ئێستا گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی بدات و بە بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات. دۆخی گشتیی ناوچە و بە تایبەتی پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. 1 2

هەواڵ
19-02-2025

فەرمانبەرانی وەزارەتی داد ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕایەوە

ئەمڕۆ بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناوی سەدان فەرمانبەری وەزارەتی داد بۆ پێدانی زەوی گەڕایەوە. چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، له‌ هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی داد، له‌ سه‌رانسه‌رى كوردستان، 2592 فەرمانبەر له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن. ئاماژەی بەوەش دا، دواى ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان درا. ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجە یاساییەکانیان هەیە و پێشتر زەویان وەرنەگرتووە، زەویان پێ دەدرێت. کلیک بکە بۆ بینی ناوەکان

هەواڵ
19-02-2025

سەرۆک بارزانی: ئازاردانی جووتیارانی كورد دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی شوباتی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دانیال ڕۆبنستین، جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی "لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و مەزلووم عەبدی." لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ڕەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی كورد لە پارێزگای كەركووك هێمای بەوەدا كە ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یادمان." سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە "پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستوور كار بە پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بكرێت."

هەواڵ
19-02-2025

مەسرور بارزانی هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا...

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی هەردوو پەرلەمانتار سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان کرد . لە دیدارەکەدا ، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و کورتەیەکیان دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا، کە ئێستا قۆناخێکی نوێ لە تورکیا دەستی پێکردووە و پرسی ئاشتی و چارەسەری دۆزی کورد بووەتە بابەتێکی گرنگ و پێویستییەکی هەنووکەیی. شاندەکە هەروەها ڕۆڵ و پێگە و پشتیوانیی سەرۆک بارزانیان لە پرۆسەکە بەرز نرخاند.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی سوود وەرگرتن لە هەر دەرفەتێک کردەوە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی و بەهێزکردنی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی نێوان گەلانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی.سەرۆکی حکومەت هەروەها پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی دووپات کردەوە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەمبارەیەوە نیشاندا.

1 2 ... 126 127 128 ... 1143 1144