جێگری سهرۆكی لێژنهی نهوت و غاز له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، ئاماژه بهوه دهكات كه ههموو شتێك ئامادهیه بۆ ههناردهكردنهوهی نهوتی كوردستان و هیچ گرفتێك نهماوه و بڕیاره لەم رۆژانە ههناردهكردنی نهوتی كوردستان دهست پێبكاتهوه. نههرۆ رواندزی، راگەیاند: "خۆشبهخانه گرفته تهكنیكییهكان بۆ ههناردهكردنهوهی نهوتی كوردستان نهماون و لێکتێگهیشتنی باش له نێوان ههولێر و بهغدا لهوبارهوه ههبووه. جیا لهوهش، ئهمهریكا سوور بووه و پێداگیریی كردووه لهوهی نهوتی كوردستان ههناردهی دهرهوهی بكرێتهوه، جۆرێك له كۆدهنگیی نێودهوڵهتی لهسهر ههناردهكردنهوهی دروست بوو، ئهو رێژهی نهوتهی كوردستانیش دهنێرێته دهرهوه به چهند قۆناغێك دەبێت، سهرهتا لهسهر بڕێكی دیاریكراو رێككهوتن كراوه، دواتر ئاستی ههناردهكردنی نهوت بهرز دهكرێتهوه، بهشێكیش لهو نهوته بۆ پێداویستیی ناوخۆ بهكار دههێنرێت. ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستیی بە 115 ھەزار بەرمیل نەوتە، ئەوەش گەرەنتی کراوە و ھیچ کێشەیەک نییە و ھەولێر و بەغدا لەسەری ڕێک کەوتوون.“ ئهوهشی خستهروو: ”ئێستا كاتی ئهوهیه كه یاسای ههمواری بودجه بكهوێته باری جێبهجێكردنهوه، ئەو کۆمپانیایانەی لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن، یەک مەرجیان ھەبوو، ئەویش ئەوە بوو، کە ھەناردەکردنەوەی نەوت دوور بێت لەو سیاسەتەی کە بەغدا بەرانبەر بە ھەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات، ھەناردەکردنەوەی نەوت تەنیا بابەتێکی ئابووری و بازرگانی بێت، ئێستا ئەوان ھیچ کێشەیەکیان نییە و ئامادەن بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت، بۆیە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق، ھیچ کێشەیەک لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان نابێت و ئەم ھەفتەیە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەست پێدەکاتەوە.“ ئهمه لهكاتێكدایه لە 2ـی شوباتی 2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر ھەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دا. لە 25ی ئاداری 2023وە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی بۆ كەیسە بازرگانییەكان لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، پێش ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوت، ڕۆژانە 450 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق– تورکیا ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان دەکرا.
دوای پەیوەندییەکەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، چوارچێوەی شیعە کە گەورەترین فراکسیۆنی سیاسی حکوومەتی عێراقییە، کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد. پرسیارەکان لێرەوە دەستپێدەکەن، چی وای لە چوارچێوەی شیعی کرد دوای پەیوەندییەکەی نێوان مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپەلە کۆ ببنەوە؟ سەرەتای پەیوەندییەکەی نێوان سوودانی ڕۆبیۆ، لەبارەی کێشەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی بوو، ئەمە بووە هۆی کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردەی ژمارەیەک لایەنی شیعە کە تێیدا گفتوگۆی مەبەستی پەیوەندییەکەی مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایان کرد. بەپێی زانیارییەکان، دیارترین کێشەکانی مارکۆ ڕۆبیۆ لەگەڵ سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لێوەکردووە ئەوەیە، داوا لە حکوومەتی عێراقی و سوودانی کراوە خۆیان لە ئێران و ئەو ئابڵوقانەش دوور بگرن کە خراوەتە سەر ئێران، ڕۆبیۆ داوای لە سوودانی کردووە، پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران زۆر کەم بکەنەوە، یاخوود هەر نەیهێڵن. مارکۆ ڕۆبیۆ سوودانی ئاگەدار کردەوە لەوەی، سزا دەخاتە سەر چەند کەسایەتییەکی گرنگی چوارچێوەی شیعی، ئەو کەسایەتیانەش گرووپی چەکدارییان هەیە، هۆشداریشیدا لەوەی، ئەمەریکا لەسرووبەندی ئەوەدایە، سزا بخاتە سەر دامەزراوە داراییەکان و بانکەکانی عێراق کە دۆلار بە قاچاخ دەنێرن بۆ ئێران. ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات بوو لەگەڵ ڕووداوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە باشووری بەغدا کە لە نێوان هێزێکی ئەمنی ئەمریکی و هێزێکی ئەمنی عێراقی بۆ یەکەمجار ڕوویدا، هەموو ئەم ڕووداوانەش ئاماژەن بۆ گرژی لە پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی 100% لە خەرجی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان. بە نووسراوی ژمارە (2848) لە ڕێکەوتی (25/2/2025)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا، لەسەر بەخشین بە ڕێژەی 100% لە خەرجی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان. بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.
بڕیاره ئەمڕۆ شاندی ئیمڕاڵی (دهم پارتی)، پاش دیداریان لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان رێبهری پهكهكه، له شاری ئیستانبوڵ له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا پهیامی ئۆجهلان رابگهیهنن. پێنجشهممه ٢٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاندی ئیمڕاڵیی پارتی یهكسانیی و دیموكراسیی گهلان (دهم پارتی) ئەمڕۆ له زیندانی ئیمڕاڵی سێیهمین دیدار لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان ئهنجام دهدات، له دیدارهكهی سبهینێدا حهوت كهس بهشداردهبن. هاوکات، لهگهڵ سری سورهیا ئۆندهر و پهروین بوڵدان، هاوسهرۆكانی گشتی دهم پارتی، تولای حاتهم ئۆغۆللاری و تونجهر باقرخان، ئهحمهد تورك، پهرلهمانتاری دهم پارتی له ئیستانبوڵ، جهنگیز چیچهك و فایهق ئۆزگور ئهرۆل پارێزهری نوسینگهی یاسایی سهده له شاندهكهدا بهشداردهبن. هەروەها دهم پارتی لهم بارهیهوه رایگهیاندووه، پاش كۆبوونهوهكهی لهگهڵ ئۆجهلان، له كاتژمێر پێنجی ئێوارە له ئیستانبوڵ كۆنگرهی رۆژنامهنووسی دهبهستێت، دواتر شوێنی كۆنگرهكه ئاشكرا دهكرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی 100% لە خەرجی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان. بە نووسراوی ژمارە (2848) لە ڕێکەوتی (25/2/2025)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا، لەسەر بەخشین بە ڕێژەی 100% لە خەرجی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان. بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.
ئەندامێکی شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، بە هیچ شێوەیەک باسی دابەشکردن و وەرگرتنی پۆستی وەزارەتەکان نەکراوە.چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بەپێی زانیارییەکان، کە لە ئەندامێکی شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام، بە هیچ جۆرێک باسی دابەشکردن و وەرگرتنی پۆست و وەزارەتەکان نەکراوە.ئەوە ئەندامەی یەکێتی باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، درێژکراوەی کۆبوونەوەکەی شەممەی ڕابردووە، کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر ئەو ڕەشنووسەی شاندی تەکنیکیی هەردوولا ئامادەیان کردووە و تایبەتە بە بنەما و کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.پارتی و یەکێتی لەسەر زۆرێک لە خاڵەکان کۆکن و هەندێک خاڵ ماوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتریان لەبارەوە دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان تاوتوێ کرا.
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات. ئەمرۆ چوارشەممە 26-2-2025، پارتی و یەکێتی لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە پیرمام کۆبوونەوە و هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پۆست و سەرۆکایەتییەکان کرد. کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی پارتی زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند و گفتوگۆی چڕ لەسەر ئەو ڕەشنووس و ڕاپۆرتانە کران کە بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادە کرا بوون.٠ هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و سەرۆکایەتییەکان کرد.٠ یەکێتی دەیەوێت وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی، سامانە سرووشتیەکان و وەزارەتی شارەوانی وەربگرێت.٠ پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بۆ کابینەی دەیەم گفتوگۆیان کرد.٠ ئەمە دوایین کۆبوونەوە نابێت لەسەر پرسی پێکهینانی حکومەت. دوو ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی رایانگەیاند: کۆبوونەوەکان بەرەپێشوەچوونی باشیان بەخۆیەوە بینیوە و گەشبینین بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای هوداپار بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیچیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هوداپار کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەنگاوەکانی گەیشتن بە چارەسەری ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە بایەخی پاڵپشتی و هەماهەنگیی لایەنەکان کرایەوە ئەویش لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە تورکیا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، شاندێکی وەزارەتەکە بەڕێکەوتوون بۆ بەغدا و لیستی مووچەی مانگی شوباتیان بردووە. رۆژی چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو بوو، لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی لیستەکە بۆ بەغدا بردراوە." ئەو سەرچاوەیە گوتی، "شاندەکە تا سبەی لەوێ دەمێنێتەوە و هەندێک رێکاری کارگێڕی جێبەجێ دەکەن و دواتر دەگەڕێنەوە." بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "لیستەکە لە بەغداش هەندێک رێکاری پێویستە، دوای تەواوبوونی رێکارەکان راستەوخۆ مووچەی ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت." 03ـی ئەم مانگە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد، تێیدا سێ داواکاری لە هەرێمی کوردستان کرد، کە ئەمانەی خوارەوەن: 1- پێدانی نووسراوی پارەدارکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. 2- تەواوکردنی ناردنی داتای تایبەت بە بەجێکردن "تەوتین"ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو میکانیزمەی کە لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی دانراوە. 3- ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی 2025 بۆسەر ئەو هەژمارەی کردوویانەتەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70018). دابەشكردنی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ، پێنجی ئەم مانگە دەستیپێکرد و 10ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو دابەش نەکراوە.
ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له پێكهێنانی كابینهی تازهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكات و زانیاری دهخاته روو. زیاتر لە چوار مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەمبارەیەوە نزیكبوونەوە لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە، لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە. پێوەندە بەم پرسە، ئهحمهد كانی ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چاوهڕوان دهكرێت لهم نزیكانە حكوومهت پێكبهێنرێت، ههموو لایهكیش باس لهوه دهکەن، كه بهم زوانه پرسهكان كۆتاییان دێت، بهڵام به رای من پهلهكردنیش باش نییه، گرنگ ئهوهیه لێکتێگهیشتنی باش بكرێته بنهما بۆ ئهم كابینهیه، باشتره لهوهی پهله بكرێت، لهگهڵ ئهوهشدا ئەگەر كات كورت بكرێتهوه باشتره.“ ڕوونیشی كردەوە: ”ئهم جاره وردتر چوونهته ناو پرسهكانهوه، بۆ ئهوهی گرفتهكانی رابردوو دووباره نهبنهوه، ئهم حكوومهته حكوومهتی ههڵگرتنی بەرپرسیارێتییه و دهبێت بەرپرسیارێتی بكهوێته سهر ئهو لایهنانهی كه بهشدارن.“هەروەك باسی لەوەش كرد كە ”پهیامی سهرۆك بارزانی ئهوهیه یەك هەرێمی كوردستان، یهك حكوومهت، یەك پهرلهمان و یەك هێزی پێشمهرگه ههبێت، بۆیە ئەمە پهیامی پارتییشە و گرنگرترین بڕگەیە لە گفتوگۆكان، گرنگه یهكێتییش تێگهیشتنیان بۆ ئهم بابهته ههبێت، خۆ دهبێت له واقعدا وابێت.“ ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی وردەكاریی پێكهێنانی حكوومەت، كۆ دەبنەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە، ڕایگەیاندووە: دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان لە دەسەڵاتی لیژنەی بینینی مانگە. چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ڕێنمایی تایبەت بە مانگی رەمەزانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە پابەندی تەواو بە ئیمساک و خشتەکانی بانگدان، لەسەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە بینراو و بیستراو بکرێت. دەقی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی یەکەم: دیاریكردنی یەكەم ڕۆژو كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەنیا لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف دەبێت. دووەم: پابەندبوونی تەواو بە ئیمساكیە و خشتەكانی كاتی بانگدان لەسەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن،بینراو، بیستراو. سێیەم: وتارەكانی دوای عەسر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی ڕۆژووەوان لە 20 خولەك زیاتر نەبێت، تەنها لەلایەن مامۆستای مزگەوت پێشكەش بكرێت، بەبەكارهێنانی میكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، وە لەم ووتارانە مامۆستای مزگەوت تیشك دەخاتە سەر بابەتەكانی ئەحكام و عیبادات و معاملات و بابەتی پەروەردەیی هۆشیاری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، كاریگەری كارەكتەرە عەقلیەكان، پێكەوەژیان. چوارەم: ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بەپێی خشتەی ئیمساكیەی پارێزگاكەوە دەبێت بەهیچ شێوەیەك نابێت بەپێچەوانەوە بێت. پێنجەم: تەنها لە10 شەوە كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی بەمەرجێك ڕەزامەندی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوت. شەشەم: تەنها پێش نوێژو وتارخوێنی فەرمی مزگەوت بۆی هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح بەتایبەتی ئەنجام بدات بەپێچەوانەوە هیچ كەسێك بۆی نیە چالاكی ئەنجام بدات. حەوتەم: پابەندی تەواو بە فەتوای دیاریكردنی نیسابی زەكات و بڕی سەرفیترە و فیدیە، كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە دیاری دەكرێت.. هەشتەم: پاش بانگدانی شەوان عیشا لەدوای 15بۆ 20 خولەك دواتر نوێژ ئەنجام دەدرێت، لەبەر بارودۆخی ڕۆژووەوان، ڕەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لە درێژی و كورتی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعی ئەنجام بدرێت. نۆیەم: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف چاودێری جێ بەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە دەكەن. دەیەم: پابەندبوون بەبانگی ڕێكخراو لەو شوێنانەی كە پڕۆژەی بانگی تێدا جێ بەجێكراوە.