Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13726 بابەت
هەواڵ
26-03-2025

مەسرور بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکەی کۆریای باشوور ڕاگەیاند

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی گەل و حكوومەتی كۆریای باشوور دەكات و پاڵپشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ چوارشەممە 26/3/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و دەڵێت: "زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرەی کە کۆریای باشووری گرتووەتەوە، بیرم لای قوربانی و بنەماڵەکانیانە، بەھیوام ھەموو ئەوانەی بوونەتە قوربانی و زیانیان بەرکەتووە، بەخێرایی چاک ببنەوە." سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردووەتەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا پاڵپشتی لە گەل و حکوومەتی کۆریای باشوور دەکات." لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە 22/3/2025، ئاگر لە چەند بەشێكی دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 24 کەس گیانیان لەدەست داوە، دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. نزیکەی پێنج هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و 87 هێلیکۆپتەر، جگە لە سەدان کارمەندی پۆلیس و سوپا، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە و چۆڵکردنی دارستانەكانی كۆریای باشوور دەکەن.

هەواڵ
26-03-2025

پرۆژەیەک دوای 14 ساڵ دەست بەکارەکانی دەکاتەوە

 گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەست دەکرێتەوە بە کارەکانی دەشتی بەهەشت. چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانەوە، دەست دەکرێت بە کارەکانی دەشتی بەهەشت و لێژنەیەكی باڵا بۆ بەدواداچوون لە گرفتەكانی پڕۆژەكە پێكهێنراوە، بڕیار وایە دوای چارە كردنی گرفتەكان، كاركردن تێیدا دەست پێبكاتەوە. ئەو گوتەبێژە دەڵێت: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو پڕۆژە وەستاوەکان دەبێت چارە بکرێن و بەگەڕ بخرێنەوە. دەشڵێت: لە ماوەی چوار ساڵدا دوو پرۆژە لە هەولێر و زیاتر لە دوو پرۆژەش لە دهۆک تەواو کراوە، چەند پرۆژەیەکی دیکەش مۆڵەتییان هەبوو، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمییەوەوەبەرهێنەرەکانەوە لێیان وەرگیراوەتەوە و دراوەتە وەبەرهێنی دیکە، لەوانەش وەرین ستی و فلۆریا ستی، ئێستاش دەشتی بەهەشت دراوەتە وەبەرهێنێکی دیکە و ئامادەکاری بۆ دەکرێت. بەرگەشت ئاکرەیی ڕاشیگەیاند "ئێستا وردبینی و بە دواداچوون بۆ گرێبەستەکانی هاووڵاتییان دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کێ مافی بەسەر پرۆژەکەوە هەیە، تاکوو دوای تەواو کردنی پرۆژەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە." پڕۆژەكە، پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانە، دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ڕووی جوگرافیاشەوە، دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی باكووری هەولێر لەسەر ڕێگای - هەولێر، نزیك گوندی پیرڕەش، دەشتی بەهەشت لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، 422 خانوو و زیاتر لە هەزار و 400 شوققە لەخۆ دەگرێت. پڕۆژەی دەشتی بەهەشت لە ساڵی 2011دا، لەلایەن كۆمپانیای (عادل موتەحیدە)وە ڕاگەیاندرا، ئەو كاتە لەلایەن ئیبراهیم تاتڵیسێس، گۆرانیبێژی بەناوبانگی توركیا، ڕێكلامی بۆ كرا، بەڵام دوای ماوەیەك، بەهۆی گیرا.

هەواڵ
25-03-2025

وەزارەتی دارایی: رۆژانی هەینی و شەممەش مووچە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار بخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەت.  لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچە و دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای گەیشتنی پارەکە، بە ماوەیەکی زۆر کەم، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت.  ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن زۆر بە خێرایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن بۆ ئەوەی تاوەکو رۆژی جەژن زۆرترین وەزارەت و دامەزراوە مووچە وەربگرن.  سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی، تەنانەت لە رۆژەکانی پشووشدا کە هەینی و شەممەیە، مووچە دابەش دەکەن بۆ ئەوەی مووچەخۆران مووچەکەیان وەربگرن.  سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگە نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

هەواڵ
25-03-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزەی قەتەڕی کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 3/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەڕ، لە دەوحە لەگەڵ سەعد بن شریدە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزەی قەتەڕی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ لە بواری وزە کرا.

هەواڵ
25-03-2025

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

کەمێک لەمەوبەر سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی (954،880،467،779) نۆسەد و پەنجا و چوار ملیار و هەشتسەد و هەشتا ملیۆن و چوارسەد و شەست و حەوت هەزار و حەوتسەد و حەفتا و نۆ دینارە، وەک تەموویلی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا و بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەواڵ
24-03-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 3/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەڕ ، لە دەوحە لەگەڵ شێخ بەندەر بن محەمەدئال سانی سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئەلسوەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگاکە ئامادە بوو ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە و ژێرخانی ئابووری و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کرایەوە.

هەواڵ
24-03-2025

مەسرور بارزانی گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەت...

ئەمڕۆ دووشەممە 3/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردان و بانهگێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ و لەگەڵ گەیشتنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە ، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ ئاڵوگۆڕ کرد.

هەواڵ
23-03-2025

سەرۆک بارزانی: لە پەیامێکدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز...

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا خۆشحاڵیی خۆی لە بەرامبەر بەشداری هاونیشتمانییان لە ئاهەنگی نەورۆزی کۆڵن دەربڕی و رایگەیاند: "هەرچەندە دەستێکی نائەمین هەوڵی تێکدانی دا، بەڵام بەشداربووان رێگەیان نەدا سەربگرێت." رۆژی یەکشەممە، 23ی ئاداری 2025، بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی ئاهەنگی نەورۆزی کۆڵن بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەشداریی ئەو ژمارە زۆرەی كوردستانیانی خۆشەویست،  ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ توانا و زیندوویەتی رەوەندی كوردی لە دەرەوەی وڵات." بەگوێرەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، کۆبوونەوەی هاونیشتمانییان "دەرخەری كە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە دەرەوەی وڵات هێزێكی گەورە و هەمیشە ئامادەن بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان لە ناوەندە جیهانییەكان و لەناو رای گشتیی جیهانی." سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەرچەندە لە ئاهەنگەكەی شاری كۆڵن دەستێكی نائەمین هەوڵی تێكدان و نانەوەی ئاژاوەی دا و لە رووماڵكردن ویستیان پەیامی گردبوونەوە جەماوەرییەكەی نەورۆزی (كۆڵن) بەلاڕێدا ببەن، بەڵام دەنگ و رەنگی راستەقینەی بەشداربووان رێگەی بەوە نەدا ئەو هەوڵانە سەر بگرێت." هەروەها دەشڵێت: "لەو ئاهەنگەدا ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبوون سەركەوت." لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاونیشتمانییانی دیاسپۆرانشین دەکات لە بەرامبەر بەشدارییان بە "جۆش و خرۆش"ـەوە لە ئاهەنگەکەی کۆڵن گوتی: "بە رۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلەكەیان لەو گردبوونەوە پڕشكۆیەدا بە جیهان گەیاند و دەستخۆشیان لێ دەكەم." "هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و جەژن و شادیدا بن، سڵاو لە هەموو خەباتگێڕان و ئازادیخوازان و دڵسۆزانی كورد لە هەر شوێنێكی جیهان بن." سەرۆک بارزانی وای گوت.

هەواڵ
23-03-2025

مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەی پێشمەرگەیکی دێرین دەکات

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 3/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام ، بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد.سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەدا وەک پێزانینێک ئاماژەی بە رۆل و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد و هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیی و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.

هەواڵ
23-03-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتيی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی کرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پرۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

هەواڵ
23-03-2025

ڕاگەیەنراوێک لە وەزاروتی داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی سێ

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی؛ ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە. ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان. تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٥/٣/٢٣

هەواڵ
21-03-2025

‎مەسرور بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا پەیوەندیەکی تەل...

* هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا. ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

1 2 ... 116 117 118 ... 1143 1144