سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان له نزيكهوه لهگهڵ دهزگا پهيوهنديدارهكانى ههرێمى كوردستاندا بهدواداچوون بۆ ئهو هێرشه تاوانكارييه دهكات كه دوێنێ له ڕووداوێكى نامۆدا له دهۆك، كۆمهڵێك له جهژنگێڕانى ئهكيتۆ له هاووڵاتييانى مهسيحيمان تيايدا به ئامانج گيران و بووه هۆى برينداربوونى دوو كهس. له كاتێكدا به توندى ئهو تاوانه سهركۆنه دهكهين، ههموو كوردستانييان دڵنيا دهكهينهوه كه ههرێمى كوردستان وهك ههميشه به نیشتمانی پێكهوهژيان و ئارامى و سهقامگيرى بۆ ههموو پێكهاتهكانى دهمێنێتهوه و به هیچ شێوهيهك ڕێگه به تێكدانى كولتوورى پێكهوهژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبوردهيى نادرێت، تاوانكاريش به سزاى ياساييى خۆى دهگات. سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان2025/4/2
لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەلکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد. دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک کەسی هێرشبەریان دەستگیر کرد کە خەڵکی سووریایە.لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 1ی نیسانی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەڵێن ساڵح برای دکتۆر بەرهەم ساڵح.
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی شەپۆلێکی باران و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی دیکە دەکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا. دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت، شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک دەستپێدەکات، پاشان سەرجەم ناوچەکانى دیکە دەگرێتەوە." بە گوێرەی کەشناسی، لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى بارینەکە هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ تاوەبارانى بە لێزمە و برووسکە، لە درەنگی شەویشدا بارانبارین کۆتایی دێت." هاوکات، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، "لە سبەی تاوەکو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی وڵات هەوری تەواو دەبێت و، ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچەکاندا هەیە." بە گوتەی عامر جابری، "لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن." هاوکات، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوتی، "رۆژی 5ـی ئەم مانگە، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە برووسکەی بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت." بە گوتەی محەممەد کەمال، "زۆرترین بڕی دابارینی ئەو شەپۆلە، ناوچەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و 24 کاژێر بەردەوام دەبێت."
تامی بروس، گوتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا دەڵێت: خوازیارین ڕاگهیاندنی حكوومهتی نوێی هەرێمی کوردستان ههنگاوێكی ئهرێنی بێت و لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە. تامی برووس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر، کە گەورەترین کونسوڵخانەیە لە ئاستی ناوچەکە، دەرخەری پابەندییەکانی ئەمەریکایە بەرامبەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. گوتیشی: کونسوڵخانەی نوێمان لە ھەولێر ھاوبەشی و ھەماھەنگی دیپلۆماتیمان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بەھێزتر دەکات، لە چوارچێوەی کارە لە پێشینەکان و ئاڵنگارییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویی و بەھێزکردنی ئاشتی دوور مەودا. تامی برووس لەبارەی یەکگرتن و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، گوتی: پێشنیاز دەکەم ئەم پرسیارە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، چونکە بابەتێکی ناوخۆییە. لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە ھانی ھەموو لایەنەکانمانداوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە حکوومەتی داھاتوو پێکبھێنن. هەروەها جەختی کردەوە، ھەبوونی حکوومەتێکی بەھێز و خۆڕاگر و دیموکرات، وەک زۆرجار باسمان لێوەکردووە، پێویستە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق، بۆیە ھانیان دەدەین پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت. پێکهێنانی حکوومەتێکی خۆڕاگر لە بەرژەوەندی ئاسایشی ناوچەکەیە و خوازیارین هەنگاوەکانی ڕاگهیاندنی حكوومهتی نوێی هەرێم ههنگاوێكی ئهرێنی بن. هەروەها گوتی: هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق د. بەرهەم ساڵح کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵح-ی برای.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. د.بەرهەم ساڵح ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.
بە بۆنەی ( 91 )مین ساڵیادی دامەرزاندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی هەردوو حزبە تێکۆشەرەکە دەکەم . حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان، مێژوویەکی دێرینيان لە تێکۆشان لە پێناو ئازادی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلانی عێراق و بە تایبەتی گەلی کوردستاندا هەیە . ئومێدی سەرکەوتنیان لە خەبات و تێکۆشانیان لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی لە عێراقدا بۆ دەخوازم . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/3/31
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بکات و ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت. مسعود بارزانی 29ـی ڕەمەزانی 1446ـی كۆچی29ی ئاداری 2025ی زایینی
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ئومێدەوارم پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن. لە خوای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەمووان قبوڵ بکات و هیوادارین بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و تەناهی و تەندروستیدا بژین. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2025/3/29
پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە شاری دهۆک، بەو هۆیەوە 28 مۆلیدەی دوو گەڕەک بە یەکجاری کوژایەوە. پارێزگاری دهۆکیش ڕایگەیاند، پڕۆژەکە لە ڕۆژهەڵاتی دهۆکەوە بۆ ڕۆژئاوا دەستپێدەکات. پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەم، دوای ئەوەی لە هەولێر و سێلمانی دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو پرۆژەکە گەیشتە دهۆک و دوو گەڕەکی ئەو شارە بە کارەبای بە 24 کاتژمێری ڕووناک کرایەوە.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: پڕۆژەکە 28 مۆلیدەی گەڕەک دەکوژێنێتەوە ئەو دوو گەڕەکەی شاری دهۆک بەرۆشکێ و سەرهەڵدانن کە حەوت هەزار هاوبەشی کارەبایان هەیە و نزیکەی 30 هەزار هاونیشتمانی سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە.– پڕۆژەکە سەرەتا لە گەڕەکە هەژار نشینەکان دەستیپێکرد، چونکە لەبەرژەوەندی ئەواندایە و ئەم جەژنە دەبێتە دوو جەژن بۆ ئەوان. مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، لەو کاتەوە تا ئێستا 415 هەزار هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، نزیکەی 400 مۆلیدەی تایبەتی گەڕەکەکانیش وەستێنراون و چی دیکە دووکەڵ و دەنگیان نامێنیت.
قایمقامی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، لە سەرەتای ڕەمەزانەوە تاکوو ئێستا بەهۆی سەرپێچییەوە 40 شوێن داخراون و 10 کەسیش دراونەتە دادگا. هەینی 28ـی ئاداری 2025، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر، ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە لیژنەکانمان کارەکانیان چڕتر کردەوە، دەرچوونەکان زیاتر بوونە، بە تایبەت شەوانە تا بەرەبەیان، چونکە بە ڕەمەزان بازاڕ بە شەوان گەرم وگوڕترە. قایمقام دەڵێت: لە سەرەتای ڕەمەزانەوە تاکوو ئێستا بەهۆی سەرپێچییەوە 40 شوێن داخراون و 10 کەسیش دراونەتە دادگا، لەبەر ئەوەی سەرپێچییەکانیان گەورە بوو، بە بڕیاری دادوەر بەند کراون. دەشڵێت: دوێنێ، 26ـی ئادار، دەست بەسەر زیاتر لە 500 کیلۆ گۆشتدا گیرا، چونکە دەرکەوت ئاژەڵەکان لە دەرەوەی سەربڕخانەکان سەر بڕا بوون و هەروەها گۆشتەکەش شیاو و تەندروست نەبوون بۆ خواردن، جگە لەوەی مۆڵەتی ڤێتەرنەری نەبوو. نەبەز عەبولحەمید، گوتیشی: زۆرترین ماددەی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرابێت خورمایە، زیاتر لە 30 تۆن خورمای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ بڕێکی زۆر شینەمەنی و چەرەزاتی ماوە بەسەرچوو، کە شیاوی خواردن نەبوون. ڕاشیگەیاند "سزای ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن جۆراو جۆرە، هەندێکیان بەند کردنە، و هەندێکی دیکەیان سزاکەیان ماددیە لە 5 ملیۆن دینار دەست پێ دەکات."
مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مەلا یوسف حاجی عوسمان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە. ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی ئادار، لە پرسنامەیەكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كارگێڕی پێشووی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان مەلا یوسف حاجی عوسمان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم . دەشڵێت، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت. ئێوارەی دوێنێ مەلا یوسف كارگێڕی پێشووی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.