عەلی جونمەردی ئەو گەنجە جوان و خوێنگەرم و ئەو ناوە جوان و پڕشنگدارەی ناو دونیای ڕۆژنامەگەری کوردییە کە لە سەردەمی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان زیاتر ناسراو ھەوڵ و کۆششی کوردانەی بە میدیای کوردیی و جیھانییەوە دەبینرا. گشتپرسی کوردیی لە دەوری ئاڵای کوردستان کۆکردەوە و سەدان و ھەزارن عەلی جوانمەردی لە کرماشان و مەھاباد و سنە و وان و ئامەد و قامیشلۆ و کۆبانی و تاراوگەوە بوونە پەیامبەری سەربەخۆیی باشووری کوردستان. کاکە عەلی جوانمەردی یەکێک بوو لەوانە. لەپاڵ ھەوڵە جوامێرییەکانیدا بۆ بەردەوامیی ئەزموون و پشتیوانیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، عەلی جوانمەردی ھەمیشە ستوون و ڕاگرێکی گرنگی بەردەوامیدانی خەباتی ڕزگارییە بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وە لە ڕووداوی بەناحەق تەسلیمکردنەوەی شەھید «مستەفا سەلیمی» جوانمەردی وەک پیشەی ھەمیشەیی دەنگێکی زوڵاڵی ڕەتکردنەوەی خۆبەدەستەوەدان و قبوڵنەکردنی دیلی بوو. بەداخەوە مێژووی ئێمە پارچەیەکی ڕەش و دیوێکی تاریکیشی ھەیە، گۆشەیەک کە دەیان عەلی کەریمی ناو خۆیان تیا مەڵازداوە، ئەم جۆرە عەلیە ھەموو ھەوڵیان پەلاماردانی ڕیفراندۆمچییەکانە، لەم تەلەفزیۆن بۆ ئەو تەلەفزیۆن و لەم سایت بۆ ئەو پەیجۆکە پەلامار دەدەن و جنێو دەبخشنەوە، تۆوی نائومێدی دەچێنن و خەڵک بەدگومان دەکەن بەرامبەر ئیرادە و ئیدارەی کوردی. تەبعەن بە قازانجی دوژمنانی کورد و کوردستان تۆ بڵێ: (بەدەستخۆشانەو تمەن و سپارچەکی ئێرانی و لیرەی تورکی!). عەلی کەریمی کە خۆی بە ئەسڵ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ڕستەیەکی نیە بۆ بەرگی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان؟! سەرەنج و ڕەخنەیەکی جێگا باسی نییە لە سەر کۆماری سێدارە؟! لە ڕووداوی تەسلیمکردنەوەی شەھید «مستەفا سەلیمی» ھاوشاری بە ئێران و لە سێدارەدانی نوزەی لێوە نەھات!! لێ لە ڕووداوی «دالیا محمود موسلیم» دا عەلی کەریمی بۆتەوە بەبەشێک لە بوقی سەرشاشەکان و چەواشەکاری، کوا ڤیدیۆییەکت کە ئاوھا بەرگری لە شەھید «مستەفا سەلیمی» بکەیت؟! تۆ کە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانی، خێرە بەرگرییەکت لە ھاوشارییەکانی خۆت نەکردووە و ناکەیت. ئەگەر ئەو شین و ڕۆ ڕۆیەی بۆ کیژۆڵەیەکی رۆژئاوای دەکەیت کە «بەپێی بەڵگەکان شوێن خۆشەویستەکەی کەوتووە!» ئەگەر جورئەتی ئەوەت ھەبوایە قسە بکەیت لە بارەی شەھید«مستەفا سەلیمی» ئەوا دەمانوت جوامێر و ڕاستگۆیت. وە بۆت ھەیە لەبارەی باشوور و باکوور و رۆژئاواش قسەبکەیت؟! تۆ سەیری «عەلی جوانمەردی» بکە ئەو وەک پاڵەوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەچێتە مێژووەوە، ئەی تۆ وەک چی دەچیتە مێژووەوە؟!
چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە ، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دوای جەژنی قوربان سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراون دەستپێدەکاتەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەردانەکە بە چەند مەرجێک دەبێت و تەنیا سێ کەسی پلەیەکی سزادراوەکە رێگەیان پێ دەدرێت،ئەوەش بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و مەرجێکی دیکە ئەوەیە ئەو کەسانەی سەردان دەکەن دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ناسنامەیان پێ بێت و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەستنی ماسک و دەستکێش جێبەجێ بکەن. چاکسازی گەوران ئاشکرایکردوە دواتر بە پێی بلۆک و ڕاڕەوەکانی ناو چاکسازی، سزادراوان و کەسوکاریان لەکاتی سەردانیکردنە ئاگاداردەکرێنەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دۆخی تەندروستی عێراق و توشبوون ومردن و چاكبوونەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، 2 هەزار و 144 كەس ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە. بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 81 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و تا دێت توشبوون بە ڤایرۆسكە روو لە زیادبوون دەكات. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ 97 هەزار و 150 کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە 64 هەزار .، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە لەدەستداوە سێ هەزار و 950 كەس بەرزبووەتەوە.
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، گۆڕان داوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكات لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و داوا دەكات، پەرلەمان ڕۆڵ ببینێت لەكێشە هەنووكەیەكان دەقی بەیاننامەكەی گۆڕان ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران دوای ئاڕاستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی وورد، بۆ پرسە گرنگ وهەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە بەتایبەت: ١. پرسی دۆخی دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت. ٢.پرسی خاڵە سنوریەکان: ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە. ٣.چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە. ٤.پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو، وتۆپبارانەکانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچەدابڕێندراوەکان. ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە، لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاکسازیبنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا ئەم رۆڵ و ئەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەری کێشەکان بێت . بەڵام بەداخەوەئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانیکوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەماندەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە. پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان،تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان. فراکسیۆنی گۆڕان ٢١ ی تەموزی ٢٠٢٠
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند : هونەرمەند شیروان عەبدوڵایان ڕادەستی خێزانەكەی كردووە . ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ئاسایشی سلێمانی داوای لە ئاسایشی هەولێر كردبوو شیروان عەبدوڵا لە بەر ئەوەی کارمەندی ئاسایشی سلێمانیە و بەبێ مۆڵەت سەفەری كردووە داوایان لە ئاسایشی هەولێر كردبوو ناوبراو دەستگیربكرێت. شیروان عەبدوڵا هونەرمەندێكی میلی كوردسیانە و دانیشتوی شاری سلێمانییە، لە ماوەی ڕابردوودا كۆچی كردبوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان وێنە: فەرمانی دەستگیركردنی شیروان عەبدوڵا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە كە بۆ ئاسایشی هەولێر نێردراوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر یەکێتی سووربێت لەسەر راگرتنی فراکسیۆنەکەی، دانیشتنەکانی پەرلەمان بە بڕیاری حیزب پەک ناخەن و پەرلەمان دانیشتنی خۆی بەبێ ئەوان دەکات. ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەتەوە و لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەکانی فراکسیۆنی یەکێتیی لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە گفتوگۆیان کردووە و یەکێتیی سووربووە لەسەر ئەوەی کارەکانی لە پەرلەمان راگرێت. ئومێد خۆشناو وتی" ئێمەش بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان وتووە کە دانیشتنەکانی پەرلەمان ناوەستن و بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام دەبن و بەبڕیاری حیزب کاری پەرلەمان راناگیرێ". رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر داوای لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی حیزبەکە هەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی خستە دەنگدان و بە دەنگی 65 ئەندامی سەرکردایەتی پەسندکرا.
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە دیالە ڕوویدا، بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی میدیای باڵكێش كەسێك گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن سەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق ڕایانگەیاند: لە دیالە تەقینەوەیەك ڕوویداوە بە هۆیەوە كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش گیانی لە دەستداوە و شەش كەسیش بریندار بوون. سەرچاوەكە وتیشی: تەقینەوەكە لە خانوێكدا ڕوویداوە لە ڕێگەی بۆمبی دەستییەوە ئەنجامدراوە و لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس لە لێكۆڵینەوەدان لە شوێنی ڕووداوەكە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆدەبێتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە وابڕیاربوو دوێنێ سەردانی سعودییە بكات بەڵام بەهۆی نەخۆش كەوتنی شای سعودیەوە سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە. لەیەكەم گەشتیدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی سیاسیی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات دەكرێت. بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق، بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات كە دواتریش دیداری لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەبێت. وابڕیارە مستەفا كازمیی لە دوایی سەردانەكەی بۆ تاران سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكاشدا كۆببێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات بكرێت.
دوایە ئەوەی زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕایگەیاند: توانیویانە نزیكببنەوە لە قۆناخی كۆتایی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و تاڕادەیەكی زۆریش سەركەوتووبن، حكومەتی بەڕیتانیا بۆ نەهێشتنی زیانەكانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا مووچەی 900 هەزار كارمەندی حوكمی وڵاتەكەی زیاد دەكات. میدیایی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: حكومەتی بەڕیتانیا پلانی داناوە كە سیتمی وڵاتەكەی و مووچەی كارمەندانی دەوڵەت بگۆڕێت وبەشێوازێكی نوێ لە وڵاتەكەدا كاریی یاسایی و كارە دەوڵەتیەكان بەڕێوە ببرێت ئەوەش بۆ ئەوەیە كە دەوڵەت بتوانێت بەشێوەیەكی باشتر شوێنەواریی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا لاببات
یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی ئێران بەیاننامەیەكی لەسەر حوكمی دەساڵ زیندانی بەسەر زارا مەحمودیدا بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی بانێكە و دوو هەوا پەیرەو دەكات و دژی مافە نەتەوەی و زمانەوانیەكانی گەلی كوردە هەرلەبەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕیی میدیایی باڵكێش نیردراوە ،یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی ئێران دەڵێن: پێویستە هەرچیی زووە حوكمی زیندانی زارا مەحموودی هەڵبوەشێتەوە و كار بە حوكمەكەی نەكرێت. دەقی بەیاننامەكەی یەكێتی مامۆستایانی ئێران ڕێکخراوهکانی مافی مرۆڤ! خهڵکی مافویستی کوردستان! لە حاڵێکدا کە حکوومەتی ئيسلامیی ئێران به سیاسەتی فریوکارانەی "بانێک و دوو هەوا" لهههمبهر گهشە و پهروهردهی زمانی دایکیی نهتهوهکانی ئێران، نهک خۆی به بهرپرسیار نازانێت، بهڵکوو هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی تهنانهت مادهیهکی یاسای بنهڕهتیی دواکهوتووی خۆشی ههڵنهگرتووه، بەڵکوو ههمیشه لە هەوڵی سڕینەوەی زمانی نهتهوهکانی دیکهی ئێران و بهتایبهت زمانی کوردیدا بووه. چونکه له ئەساسدا پرسی فێرکاری و پەروەردە به زمانی کوردی، لهگهڵ سیاسەتی ههڵه و دوژمنانهی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئێران، پارادۆکس و ناتەبان. چونکه دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە ڕوانگەی نژادپەرستانەی تایبەت بە خۆیان، زمانی کوردی و زمانی نهتهوهکانی دیکه بە زمانی ناوچەیی و قەبیلەیی پێناسە دەکەن، هەتاکوو بەمجۆرە لە بەرچاوی ئاخێوەران و منداڵە چاوگەشەکانی کوردستانی بخەن. لهو ماوهیهدا مامۆستا "زارا محەممەدی"، مامۆستای زمانی کوردی، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی کولتووری- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بە تۆمەتی وانهوتنهوهی فیرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی به منداڵه چاوگهشهکانی سنه و گوندهکانی ئەو شاره، بە ١٠ ساڵ زيندان مەحکووم کراوە. مامؤستا "زارا محهممهدی" لە ماوەی ٦ مانگ دەسبەسەریدا، لەلایەن ئیتلاعات و سپای پاسدارانی شاری سنه، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدا بووە. بهڵام ناوبراو له بهرانبهر لێپرسینەوەی جینایەتکاران وهستاوهتهوه و پێی وتوون: "ئەگەر وتنەوەی زمانی دایکی تاوانە! ئەوە قەبووڵمە و تاوانێکی پیرۆزە". سەپاندنی حوکمی ناڕهوای ١٠ساڵ زیندان بۆ مامۆستا "زارا محهممهدی" مهحکوومه و داوای ههڵوهشاندنهوهی دهکهین. چونکه له یاسای نێونهتهوهییدا خزمهتکردن به زمان ئهرکی سهرشانی دهوڵهته. ههروهها گرتن و ئهشکهنجهکردن و زیندانیکردنی مامۆستای قوتابخانه قهدهغهکراوه. بۆیه ئهرکی مامۆستایان و کهسایهتییهکانی مافناسه که کهیسی مامۆستا "زارا محهممهدی" بۆ ڕیسواکردنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وهک کهیسی مامۆستایهکی زمانی کوردی به نێونهتهوهیی بکرێت. يهکیهتیی پیشهیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، به ئەرکی سەرەکیی مامۆستایانی مافخواز و چالاکانی مەدەنی و سیاسی و خەڵکی کوردستانی ڕۆژههڵات دهزانێت کە لەهەمبەر ئەم حوکمه ناڕهوایهی مامۆستا "زارا محهممهدی" بێدەنگ نەبن و داوای ههڵوهشاندنهوهی ئهو حوکمه ناڕهوایه بکهن. یەكێتی مامۆستایانی کوردستانی ئێران پووشپهڕی ٢٧٢٠ی کوردی