سەرۆك وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند: دوو نەخۆشخانەی گەڕۆك پێشكەی عێراق دەكات ئەوەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵاتدایە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا هاتووە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی هاوتا قەتەرییەکەی پێگەیشتووە و گفتوگۆیان لەبارەی "پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندن" کردووە. شێخ خالید بن خەلیفە ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە تەندروستییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەڕێگەی پێشکەشکردنی دوو نەخۆشخانەی گەڕۆک. بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئەو دوو نەخۆشخانەیە یەکێکیان لە پارێزگای زیقار دەبێت و ئەوی دیکەش لە قەزای فەللوجەی پارێزگای ئەنبار دەبێت بۆ ئەوەی توشبوانی كۆرۆنا بتوانن سودی لێوەربگرن.
ئەمهریکا لە (1776/7/4) سەربەخۆیی ڕاگەیاند و حوکمی شانشینی بەریتانیای رەتکردەوە، لە ماوەی تەمەنی (244) ساڵدا (45) سەرۆکی هەڵبژاردووە، (19) سەرۆک له پارتی کۆمارییهكان بوون، (15) سەرۆکیش له دیموکراتهكان، (11) سەرۆکیش بێلایەن. دەستووری ئهمهریكا لە ماددەی دووەم (بەندی یەکەم) ئاماژە بە رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئهمهریكا دەکات بۆ ماوەی هەر (چوار ساڵ) جارێک، هەروەها سێ مەرج دەستنیشان دەکات بۆ هەر کەسێک کە خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆکی ئهمهریكا، ئەوانیش بریتین لە: 1- لەدایک بووی ئهمهریكا بێت. 2- تەمەنی لە 35 کەمتر نەبێت. 3- چواردە ساڵ لە ئەمریکا ژیا بێت. دوای پەسەندکردنی دەستووری ئهمهریكا لە ساڵی (1789) جۆرج واشنتن وەك یەکەم سەرۆکی بێلایەن هەڵبژێردرا (ئەوکاتە هێشتا پارتی دیموکرات و کۆماریەکان دانەمەزرا بوون) هەر بە گوێرەی ئەم دهستوورەش بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (2020/11/3) هەڵبژاردنی سەرۆکی ئهمهریكا، لەگەڵ هەڵبژاردنی (435) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها (1 لهسهر 3ی) ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ئەنجام بدرێت. جیاوازی نێوان تڕەمپ و بایدن (کۆماری و دیموکرات) بەرامبەر دۆزی کورد بریتیە لەوەی کە لەسەر ئاستی کەسی (بایدن) باگراوندی زیاترە و ئاشناترە بەرامبەر بە مێژووی دۆزی کورد، بەڵام تڕەمپ شارەزاییەکی تەواوی نەک تەنها لەسەر مێژووی کورد بەڵکۆ لەسەر مێژووی جیهانیش نیە، لەسەر ئاستی حیزبیش کۆماریەکان زیاتر دۆستی کوردن لە دیموکراتەکان، بە گوێرەی هەڵوێستە مێژوویەکان بێت هەردوو حیزب لە قۆناغی جیاوازدا هەڵوێستیان هەبووە، بەڵام کۆماریەکان زیاتر هەڵوێستیان بووە لە دیموکراتەکان. ترهمپ لەم هەڵبژاردنەدا لەبەردەم کۆمەڵێك دەرفەت و هەڕەشەدایە بۆ بە دەستهێنانەوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئهمهریكا، لەم وتارەدا بە کورتی تیشک دەخەینە سەر دەرفەت و ئاستهنگهكانی بەردەم ترهمپ. یەکەم/ ٲ- دەرفەتەکانی بەردەم ترهمپ لە سەر ئاستی ناوخۆیی ئهمهریكادا: لاوازی (جۆزیف بایدن – جێگری سهرۆكی پێشووی ئهمهریكا – باراك ئۆباما 2008 - 2016) کە بەربژێری دیموکراتەکانە و رکابەری ترهمپە لە ململانێی بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی کۆشکی سپی. یەکگرتوویی پارتی کۆمارییهكان و پەرتەوازەیی دیموکراتهكان، ئەویش بەهۆی جیاوازی بیرکردنەوەی لایەنگرانی (بێرنی ساندەرز) هەر ئەوانیش هۆکارێک بوون بۆ بردنەوەی ترهمپ لە خولی یەکەم، لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا هەندێک ئاماژە هەن وای بۆ دەچن کە بەشێکی زۆری لایەنگرانی (بێرنی ساندەرز) دەنگ نادەن بە جۆ بایدن بەڵکو دەنگ دەدەن بە دۆناڵد ترهمپ. 3- شکستهێنانی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران لە پرسی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترهمپ، کە لە بەرژەوەندی ترهمپ شکایەوە، چونکە دیموکراتەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن بۆ بانگهێشتکردنی گەواهیدەرەکان و لێسەندنەوەی متمانە لە ترهمپ، کۆی گشتی پڕۆسەکەش بە شکستێکی گەورە بۆ دیموکراتەکان و سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ترهمپ هەژمارکرا. دۆخی ئابووری ئهمهریكا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترهمپ و پێش هاتنی پەتای کۆڕۆنا (Covid 19) بووژانەوەیەکی بێ وێنەی بە خۆوە بینی بوو، کە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا ئهمهریكا ڕەوشی ئابووری ئاوەها گەشاوەی بە خۆیەوە نەبینی بوو، بە جۆرێک ڕێژەی بێکاری کەمبوبۆوە بۆ 3% هەروەها ترهمپ بە کەمکردنەوەی باج توانیبووی چەندان کۆمپانیای زەبەلاحی ئهمهریكا لە دەرەوە بهێنێتەوە ناو ئهمهریكا لەم چوارچێوەیەشدا توانیبووی زیاتر لە پێنج ملیۆن هەلی کاری بۆ ئەمریکیەکان بڕەخسێنێت. 5- ئەگەرچی زۆربەی میدیا زەبەلاحەکانی ئهمهریكا وەک (CNN و واشنتن پۆست و نیورک تایمز....هتد) دژی ترهمپ کار دەکەن، بەڵام تڕمپ زۆر لێزانانە توانیویەتی ئەم دژایەتیەی میدیا زەبەلاحەکانی ئهمهریكا بۆ بەرژەوەندی خۆی بشکێنێتەوە. پشتگیری تەواوی لۆبی جولەکە و ڕێکخراوی (AIPAC) و گروپی ئینجیلیەکان لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی تڕەمپ چونکە بڕیارەکانی تڕەمپ بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل و ناساندنی بەرزاییەکانی جۆلان بە زەوی ئیسڕائیل، هەروەها ڕاگەیاندنی (گریبەستی سەدە) لە بەرژەوەندی ئەم گروپانە بوون. یەکەم/ ب- دەرفەتەکانی بەردەم ترهمپ لە سەر ئاستی دەرەوەی ئهمهریكا: 1- لە سایەی سەرۆکایەتی ترهمپدا پێگە و ڕۆڵی ئهمهریكا لە سەر ئاستی جیهان بەهێزتر بووە و پێگە و ڕۆڵی نەیار و دوژمنانی ئهمهریكاش لاوازتر بووە، واتە ترهمپ توانیویەتی تا ڕادەیەکی باش هەیبەت بۆ ئهمهریكا بگێڕێتەوە و دروشمی سەرەکی (خولی یەکەمی) هەڵبژاردنەکانی جێبەجێ بکات کە دەیگوت: (Make America Great Again یان America First) بۆ نموونە: ترهمپ توانی رێكکەوتنی ئەتۆمی هەڵوەشێنێتەوە و سزای ئابووری بخاتەوە سەر (ئێران) و لاواز و گۆشەگیری بکات، هەروەها ترهمپ توانی دوژمنە سەرسەختەکانی ئهمهریكا بکوژێت وەک (ئەبوبەکر بەغدادی لە سوریا و قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە عێڕاق و قاسم ئەلریمی لە یەمەن). لە ئێستادا ئهمهریكا زیاتر لە 160 هەزار سەربازی لە 150 وڵاتدا بەسەر 865 بنکەدا دابەشکردووە، کە لە 80 وڵاتدا دژایەتی تیرۆر دەکەن. 2- ناچارکردنی ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ پابەندبوون بە پێدانی ئابوونەی ساڵانە کە بریتیە لە 2%ی بوجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکانیان. 3- دووبارە داڕشتنەوەی کۆمەڵێك رێكکەوتنی بازرگانی بەجۆرێك کە لە بەرژەوەندی ئهمهریكادا بێت وەک ڕێکەوتنە بازرگانییەکانی ئهمهریكا لەگەڵ هەریەک لە چین و کەنەدا و مەکسیک و... هتد. 4- پشتگیریکردنی ترهمپ لە (بۆریس جۆنسن) بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا کە بە برێگزێت (Brexit) ناسراوە، ترهمپ هەر لەسەرەتاوە هانی بەریتانییەکانیدا کە بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دەنگ بدەن. دووەم/ ٲ- هەڕەشەکانی بەردەم ترهمپ لە سەر ئاستی ناوخۆیی ئهمهریكا: 1- بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا: ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەرییەکی تەواوی کردووهتە سەر هەموو سێکتەر و کایەکانی ژیانی هاووڵاتیانی ئهمهریكا، لە نێویشیاندا سێکتەر و کایەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵاتی و تەندروستی و پەروەردەیی و گواستنەوە و تەکنەلۆژیا و....هتد، بە جۆرێک کە زۆربەی بابەتەکانی تر پەراوێز خراون و فۆکەسی هەموو چاوەکان خراوەتە سەر چۆنیەتی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کاریگەرییەکە بە جۆرێکە کە دەکرێت زەمەن دابەش بکرێت بەسەر زەمەنی پێش کۆڕۆنا و زەمەنی دوای کۆرۆنا هەروەها ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە پەتای کۆڕۆنا بە کاریگەرترین پەتای سەدەی 21 بناسێنرێت. هاتنی ئەم پەتایە لە کاتێکدا بوو کە خەڵکی ئهمهریكا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بوون بۆ (هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی)، کەچی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆی گەیاندە هەر 50 ویلایەتەکە و رێڕەوی گرنگی پێدانی خەڵک و حکومەتی ئهمهریكای گۆڕی لە گرنگیدان بە هەڵبژاردنەکانەوە بۆ گرنگیدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا. کاریگەریی نێگهتیڤی کۆڕۆنا بەسەر ئابووری ئهمهریكا بە جۆرێکە کە خەریکە سێکتەری ئابووری ئهمهریكا ئیفلیج دەکات چونکە ێژەی بێکاری لە ئهمهریكادا بەرزکردۆتەوە بۆ 2 واتە لە ئێستادا زیاتر لە 60 ملیۆن هاووڵاتی ئەمهریکی بێکار بوونە، ئەمەش قەیرانێکی ئابووری دروستکردووە کە لە مێژووی ئهمهریكادا بە سەختترین قەیران هەژمار دەکرێت، چونکە ئەم قەیرانە زۆر سەختترە لە قەیرانە ئابوریەکانی ساڵانی 1910 و 1930 و 1970 و 2008 و چاوەڕواندەکرێت لێکەوتەکانی تاکو ساڵی 2022 بەردەوام بن. لە ئێستادا (دۆناڵد ترهمپ) لەژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسی ڤایرۆسی کۆڕۆنادایە، ئەگەر ترهمپ توانی بەسەر کۆڕۆنادا سەربکەوێت، ئەوا دەتوانێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی نۆڤەمبەریشدا سەربکەوێت، واتە سەرکەوتنی ترهمپ بەسەر کۆڕۆنادا یەکسانە بە سەرکەوتنی ترهمپ بەسەر جۆ بایدن، چونکە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر ڕێگا لەم ڤایرۆسە نەگیرێت ئەوا مەترسی هەیە 160 تاکو 201 ملیۆن هاووڵاتی ئەمهریکی تووشی کۆڕۆنا بن واتە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ئهمهریكا، بۆیە سەرکەوتنی ترهمپ بەسەر کۆڕۆنادا واتە دەستەبهرکردنی خولی دووەمی کورسی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. 2- سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی فراوان دژ بە جیاکاری ڕەگەزی و ڕەیسیزم، لە ئێستادا ئەم خۆپیشاندانانە زۆر ویلایەتی ئهمهریكای گرتۆتەوە، بە واشنتنی پایتەختیشەوە، ئەمەش دوای کوژرانی ھاووڵاتییەکی ڕەشپێستی ئەمریکی بە ناوی (جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ) لە شاری مینیاپۆلسی ویلایەتی مینیسۆتا کە بە هۆی مامەڵەی نامرۆڤانەی پۆلیسی ئهمهریكا گیانی لەدەستدا. ئەگەر ترهمپ نەتوانێت ئەم خۆپیشاندانانە هێور بکاتەوە و کۆنتڕۆڵیان بکات، ئەوا دەبنە مەترسی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئهمهریكا. دووەم/ ب- هەڕەشەکانی بەردەم ترهمپ لەسەر ئاستی دەرەوی ئهمهریكا: قووڵبوونەوەی کێشەکان لەگەڵ وڵاتانی نەیاری وەک (چین، ئێران، رووسیا، کۆریای باکوور، ڤەنزویلا). 2- ناتەبایی لەگەڵ وڵاتانی یار و هاوپەیمانی وەک (یەکیەتی ئەوروپا). 3- پشتگوێخستنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و هاتنە دەرەوە لە ڕێکەوتننامە جیهانیەکان و بڕینی پەیوەندی وهاوکاری لەگەڵ هەندێک ڕێکخراوەی وەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و هاتنەدەرەوە لە ڕێکەوتنی پاریس بۆ ژینگە....هتد، ئەم هەنگاوانە هۆکاری هەڕەشەن بۆ سەر ترهمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکاتەتیدا، چونکە سەرهەڵدانی ململانێی بەرادەوام و کردنەوەی ئەم هەموو بەرەیە لە بەرامبەر وڵاتانی یار و نەیار لەیەک کاتدا، هەڕەشە دروست دەکەن لەسەر داهاتووی هەڵبژاردنەوەی ترهمپ بۆ خولی دووەم. تڕەمپ و بایدن لە ململانێیەکی قورسدان، هیچ کاتێک وەک ئێستا شەقامی ئەمریکا دابەش نەبووە، هەموو هەوڵی هەردوو کاندیدەکە بۆ بردنەوەی کورسی سەرۆکایەتیە، پڕۆژەی هەردووکاندیدەکە لە ئاستی ناوخۆدا کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی دەنگەکانیان، واتە دەتوانین بڵێین سیاسەتی ناوخۆیی هەر حیزب و کاندیدێک کاریگەری (70%)ی هەیه لەسەر شەقامی ئەمریکا (واتە پڕۆژەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خزمەتگوزاری و ڕووبەڕوو بونەوەی کۆڕۆنا....هتد) هەروەها سیاسەتی دەرەوەش تەنها (30%) کاریگەری لەسەر خەڵکی ئەمریکا دروست دەکات (سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشە دەرەکیەکانی وەک کەمکردنەوەی هەژموونی ئابووری چین و چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور و هەژموونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست...هتد) واتە دەنگدەری ئەمریکی زیاتر فۆکەسی لەسەر بژێوی ژیان و باشکردنی ئاستی گوزەران و کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خزمەتگوزاریە نەک سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. لە کۆتاییدا پێویستە بگوترێ کە دۆناڵد ترهمپی بزنسمان، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا بەبێ هەبوونی پاشخان و باكگراوندێکی سیاسی توانی بە شێوازێکی (تازە و ناوازە) لە ڕێگای بەکارهێنانی (تویتەر) سیاسەتێکی روون و راشکاو پەیڕەو بکات لە پێناو بەهێزکردنەوەی پێگەی ئهمهریكا، لە کاتێکدا کە هەندێک بۆچوون پێیان وابوو لە سەردەمی (باراک ئۆباما) پێگەی ئهمهریكا لاواز بوو، هەروەها ترهمپ توانی زۆربەی بەڵێنەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 جێبەجێ بکات، بۆیە پێموایە وێڕای بوونی هەڕەشەکان، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵ (ترهمپ) دەرفەتی دەبێت دووبارە هەڵببژێردرێتەوە و کورسی سەرۆکایەتی ئهمهریكا بەدەست بهێنێتەوە.
ئەمڕۆ مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆدەبێتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە وابڕیاربوو دوێنێ سەردانی سعودییە بكات بەڵام بەهۆی نەخۆش كەوتنی شای سعودیەوە سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە. لەیەكەم گەشتیدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەكات و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی سیاسیی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات دەكرێت. بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق، بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات كە دواتریش دیداری لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەبێت. وابڕیارە مستەفا كازمیی لە دوایی سەردانەكەی بۆ تاران سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكاشدا كۆببێتەوە و گفتودۆ دەربارەی پەیوەندیەكانی نێ،ان هەردوو وڵات بكرێت.
حكومەتی چین ڕایگەیاند: چەند كۆمپانیایەكی وڵاتەكەی لە ئەنجامی كۆتایی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆناوە نیزك بوونەتەوە و بەم نزیكانە ڤاكسینێكی نوێ بەردەست دەبێت. ئەو هەواڵەی چین لە كاتێكدایە ڕۆژیی دووشەممە زانكۆی ئۆکسفۆرد،ڕایگەیاند بەتەواوەتی توانیویانە ڤاگسینی دژە كۆڕۆنا دروست بكەن و کۆمپانیای کانسینۆی چینیش رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینە نوێكەیان دڵخۆشکەرن و ڤاکسینەکەش بۆ بەکارهێنان لەسەر مرۆڤ تاڕادەیەكی زۆر هیچ زیانێکی نییە. حكومەتی چین دەڵێت: ڤاكسینەكە لەلایەن کۆمپانیای کانسینۆ و یەکەی توێژینەوەی سەربازیی چینەوە پەرەیپێدەدرێت و بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، کە لەسەر مرۆڤ کراون، ڤاکسینەکە هیچ مەترسییەکی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ نییە و یارمەتیی کۆئەندامی بەرگری دەدات لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بجەنگێت. ڤاکسینە نوێیەكەی چین بەناوی “Ad5-nCOV” و یەکێکە لەو کەمە ڤاکسینانەی کە لەسەر مرۆڤ تاقیکراونەتەوە و لە ئێستادا ئامادەكاریی تەواوەتی دەكرێت بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بە دەرئەنجامیی كۆتایی بگەیەنرێت.
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات. ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمووز، لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی، هەر چوار پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبێتەوە. د.محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی باڵکێشی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چەند میکانیزمێکی نوێ دەدرێت "کردنەوەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان، بڕیاردان لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان، کردنەوەی مزگەوت و شوێنە گشتییەکان".
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەبەراورد بە چەند ڕۆژیی ڕابردوو گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە و لە ئێستادا یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 لە 270 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت. ئەمڕۆ سێ شەممە (21 ی تەموزی 2020) نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 270 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 315 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 353 هەزار دینار
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبویەوەوە ، نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 43 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە كرا. ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ دوو شەممە نرخی نەوت 42دۆلار بوو ، بەڵام دوای ئەوەی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەڕیتانی ڕایگەیاند: توانیویانە ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بكەن ئەم هەواڵە كاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەبووە. شارەزایانی ئابووریی جیهانی دەڵێن لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە و دەكاتە 50 دۆلار ئەوەش كاریگەریی لەسەر ئابووریی جیهان و بەتایبەتی وڵاتە نەوتییەكان دەبێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئێران دەکات عەلی رەزا موعزی، سەرۆکی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئێران رایگەیاند"سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ تاران دوو رۆژ دەخایەنێت و شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریشی لەگەڵ دەبێت، کە لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، کارەبا، دارایی، بەرگری، تەندروستی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێکهاتوون". موعزی دەڵێت "رەزا ئەردکانی، وەزیری وزەی ئێران لە فڕۆکەخانەی مەهر ئاباد پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دواتر ڕێوڕەسمی پێشوازی لێکردنی کازمی لەلایەن حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران بەڕێوەدەچێت ئەمە یەکەم سەردانی مستەفا کازمییە بۆ دەرەوەی عێراق وەکو سەرۆک وەزیران، پێشتر بڕیاربوو سەردانی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی شاسەلمان گەشتەکەی هەڵوەشایەوە.
بەشی یەکەم: سەرەتا ئەگەر پێناسەیەکی کورتی ریالییزم بکەین، دەتوانین ژیان بە هەموو جووڵەکانی ناوی و ساتەکانی دیمەنی دەرەوەی، ئەو واتا قووڵانەی بەچاوی هونەرمەند و نووسەر و شاعیرانە ببینین، کە ریالیزم ئاوێنەی ژیانە. نیگارکێشێک لەڕێگەی تابلۆکەی و، شاعیرێک لە ڕێگەی دەقی شیعرییەوە ئەوەی نیشان دەدات، ببینین. ڕیالیزم وەکوو زاراوە، بەرلەوەی لە ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبییدا دەرکەوێت، لەناو فەلسەفەدا بڵاوبووەوە، زۆربەی لێکۆلەرەوان، چیڕۆکنووسی گەورەی فەڕەنسی (شانفیلۆری) بە پێشەنگی ئەم ڕێبازە دادەنێن. لە بواری ئەدەبیشدا، بەو واتایە دێت کە هەر بابەتێکی فیکری چارەسەرییەکی بابەتییانەی کێشەکانی ژیانی مرۆڤ بکات، وێنەکێشەکی وردو قووڵ و لەباری وای تێدابێت، نووسەر خۆی لەدەرەوەی بابەتدا بدۆزێتەوە. ڕیالیزم و وشەی ڕیالیزم، بە واتای واقیع دێت لە هەردوو چەمکی"Real" لەگەڵ"Isem" پێک دێت. ڕیالیزم و شیعری کوردی... سەرهەڵدانی قوتابخانەی ڕیالیزمی لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم، لە دوای سەردەمی ئەدەبییاتی کلاسی کوردییەوە دەست پێدەکات. هەر وەکوو لەسەرەتا ئاماژەم بەوە کردووە، ڕێبازی ڕیالیزمی بۆ ئەوە لە دایکبووە ژیان بۆ ژیان بنووسێتەوە. ئەمە بەو واتایە نییە، کە نیگارکێشێک لە ڕێگەی تابلۆیەکەوەیە یان شاعیرێک لە ڕێگەی دەقە شیعریەکەیەوە لاسایی بکاتەوە، بەڵکو ڕیالیزم باوەڕی بە داهێنان و ئەفراندن هەیە. بە تێڕوانینێکی گشتی ڕیالیزم لە ژیانی مرۆڤ دەڕوانێت، هەردوو لایەنی خودی و بابەتی لەبەرچاو دەگرێت بە باش و لێکەوتەکانییەوە. ئەو هەموو ڕووداو و کارەسات و بەرخودانەی لە ژیانی سیاسی میللەتی کورد لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا هاتەکایەوە بووە کەرسەێکی بە پێز بۆ شاعیرو چیڕۆکنووس و شانۆنووس...هتد، لەپاش جەنگی جیهانی دووەم بەتەواوی جێگەی خۆی گرت، دەستی بەسەر ئەدەبییاتی کوردیدا کێشا، لە نێوان ململانی نێوان ڕێبازە ئەدەبییەکان ڕیالیزم سەرکەوت. ئەگەرچی لەلایەن هەندێک لە هونەرمەندو شاعیرانەوە ئەو بابەتەیان تێکەڵ بەخەیاڵ و فانتازیا دەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کە پێویستیەکی ژیان لەسەرەتاوە هێناویەتیە کایەوە، کە پێویستی گەڕانەوە سەر زمانی زگماکی کوردییە، لەبەر ئەوە هەر لەو سەرەتایەوە هەندێک ڕەگەزی دەربڕینی ژیانی خەڵکی تێدابووە. ئەمەش لە زۆربەی هۆنراوەکانی( بابە تاهیری هەمدانی و فەقێی تەیران و خانی و نالی تا حاجی قادری)کۆییەوە ڕەگ و ڕیشەی ڕیالیزم بەدی دەکرێت. بەشێکی زۆری ئەو شاعیرانەی کە پێشوو سەر بە ڕێبازی ڕۆمانسییزم بوون لە تازەکردنەوەی شیعری کوردی سەرەتای سەدەی بیستەمدا چی بەلاساییکردنەوەی شیعری شاعیرانی بیانی بووبێت، چ ئەوانەی بە سوود وەرگرتن لە کەلەپووری کوردی و کێش و وێنەی شیعری فەرهەنگی گوندەکان و بەتایبەتی کاریگەری شاعیرانی ناوچەی هەورامان شیعری کوردییان بەرەو تازەبوونەوە برد. ئەم ڕێبازە تازەیەی ئەدەبیاتەمان و ئەم باسانە تەنیا لە شیعری کوردیدا، سەر هەڵنادەن بەڵکو لە پەخشانیش تەواو دیارن، لە پەخشانی کوردیدا دیمەنی ڕیالیزم و بەستراوی بە ژیانەوە لە دیمەنی ڕێبازەکانی تر ئاشکراترە. نوێبوونەوەو ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد وایکرد شیعری ڕیالیزمی کوردی، ئەدەبییاتی ئەم سەردەمە ڕەنگ بداتەوەو مرۆڤ بە بەرزترین و بەنرخترین سامان و سەرمایەی جیهان بزانرێت. هەر ئەوەش وایکرد سروشت کردنەوەی قوتابخانەو دیمەنی ژن و هاندانیان بۆ خوێندن و بەرنگاربوونەوەی دەربەگایەتی و خەباتی هاوبەشی میللەتان بۆ ڕزگاری ئەم سەردەمە وێنەی تازەی هێنایە کایەوەو ڕێبازی ڕیالیزمی لەگەڵ ئەدەبییاتی جیهان یەک بگرێت. نموونەیەک لە شیعری ڕیالیزمی لە ئەدەبی کوردیدا: شیعری گۆران تا هێزی بزووتن لە لەشما بەگوڕ بوو من کوڕ بووم بۆ ئاغاو ئاغا باوکی کوڕبوو لە ماندووبوونی سەرایشم واق وڕبوو عەماری لەبەری تەقەلام پڕ، پڕبوو... سامان گەردی
لە خولی سێریا ئا، یانەی یوڤێنتوس هەنگاوێکی تر لە نازناوی خولەکە نزیکبووەوە و شکستی بە یانەی لازیۆی ڕکابەری هێنا. یارییەکە لەسەر یاریگای یانەی خانمە پیرەکە بەڕێوەچوو، ئەستێرەی یارییەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو کە توانی هەردوو گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات، کە هەردووکیان لە گێمی دووەم بوو، یەکەمیان بە لێدانی سزا و دووەمیشیان بە پاسێکی جوانی دیبالا تۆماری کرد. ئەوەی بۆ رۆناڵدۆ سەرنجڕاکێش بوو گەیشتنەوەی بوو بە ئیۆمبێلی گۆڵکاری خول، هەرچەندە ناوبراو گۆڵێکی بۆ لازیۆ تۆمارکرد، بەڵام ڕۆناڵدۆ ئێستا هاوشانی ئەو خاوەنی 30 گۆڵە. ئێستا یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی کردە 80 خاڵ و هەشت خاڵ لەپێش ئینتەرمیلانی دووەمە، لازیۆش لە پلەی چوارەم مایەوە بە 69 خاڵ و بەرێژەیەکی زۆر لە نازناوی ئەم وەرزە بێ هیوا بووە.