وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێریی ڕابردووی ڕاگەیاند بە پێی ئامارەكان 74 كەس بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 459 كەسیش توشی ڤایرۆسەكە بوون بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی تەندروستی عێراق هەزار و 900 حاڵهتی چاكبوونهوهش له پهتاكه راگهیهندراوه. ئێستا تەواوی ئەو كەسانەی لە عێراقدا توشی كۆرۆنا بوون ژمارهیان گهیشته 110 ههزار و 32 حاڵهت، لهو ژمارهیهش 4 ههزار و 462 كهس بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لهدهستداوه و 75 ههزار و 217 كهسیش به تهواوی چاك بوونهتهوه و 30 ههزار و 453 كهسیش له نهخۆشخانهكان لهژێر چاودێری پزیشكیدان.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا ڕایگەیاند: نانسی پیلۆسیە شێت دانی بەو هەڵەداناوە كە پێی ناخۆش بوو من قەدەغەی هاتووچۆی هاوڵاتیانی چینم بۆ ئەمریكا كردووە. وتیشی: ئەو كاتە نانسی پیلۆسی بۆ پشتیوانی كردنی بایدن و بەرهەڵستیكردنی كارەكانی من ئەو قسانەی كرد ئەوەتا ئێستا دانی بەو هەڵەیەدا ناوە و دەڵێت هەڵەبووم و ئەوەش هەقی منە كە من ئەو كارەم ئەنجام داوە گرژیی و ئاڵۆیەكانی نێوان ترەپ و پیلۆسی لە سەرەتاوە تا ئێستا بەردەوامە. لەسەردەمی بڵاو بونەوەی كۆرۆنادا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارییدا رێگە بە هاوڵاتیانی چین نەدات سەردانی وڵاتەكەی بكەن ئەو بڕیارەشی كاردانەوەی لێكەوەتەوە و نانسی پیلۆسی وتی ئەوە كارێكی هەڵەیە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆرانەوە، بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە رێكخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕیی میدیایی باڵكێش كەوتون ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عومەریی سەسید عەلی رێكخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان قسەی كردووە، و بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان هیوا خوازە كە بزوتنەوەكە لە كایە سیاسیەكانی هەرێمدا رۆڵێكی گەورە و كاریگەر ببینن هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا عومەریی سەید عەلی رێكخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و هیوای بەهێزیی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولایی خواستووە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە 15کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)ەوە دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ" لە چالاکییەکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، شەوی 25.7.2020 لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر، توانرا دەست بەسەر 15کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)دا بگیرێت و دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی ( ع.س.ح - ا.م.م ) دەستگیربکرێن. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تۆمەتبارەکان خەڵکی قەڵادزێن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە ئێرانەوە بە قاچاخ هێناوە و ویستوویانە رەوانەی تورکیای بکەن". تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14ی یاسای هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
پیاوێکی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لەنێو باخی گشتی ھەڵەبجە خۆی بە پەتێک ھەڵدەواسێت و گیان لە دەستدەدات. رائید بارزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیایی باڵکێشی)ی راگەیاند " پیاوەکە تەمەنی ٣٩ ساڵانە و ناوی (ک . ح)ەو، دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقانبووە. ک.ح، کاری دەستگێڕی کردوو و وەکو پۆلیسیش دەڵێ"ھیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت لەبەر ئەو ھۆکارە خۆی کوشتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە"
بەپێی پەیڕەویی كاریی پەرلەمانی كوردستان سبەینێ دوو شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە كارنامەكەدا هاتووە كە دەنگدان لەسەر دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر دەكرێت بەپێی ئەو بەڵگانەی تۆڕیی میدایی باڵكێش لە ناو پەرلەمانی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، بڕگەیی دووەمی دانیشتنی پەرالەمانی كوردستان بریتییە لە دەنگدان لەسەر دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر پەرلەمانتاریی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان. باڵكێش زانیویەتی سبەینێ لە پەرلەمانی كوردستان دەستلەكار كێشانەوەكەی سۆران عومەر قبوڵ دەكرێت و كەسێكی دیكە لە جزبەكەی وەك پەرلەمانتار دەستنیشان دەكرێت.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات سبەینێ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردسنان بن بەپێی نوسراوێكی فەرمیی كە واژۆیی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە داوا لە پەرلەمانتاران دەكات سبەینێ دوو شەممە ئامادەیی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بن بەپێی نوسراوەكە دانیشتنی سبەینێ پەرلەمان لەسەر كار و بەرنامەكانی دانیشتنەكانی ئەمرۆیی پەرلەمانە كە بۆ سبەینێ دواخرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق كۆبونەوە و باسی دۆخی كۆچبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کۆچبەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و زەمینەخۆش کردن بۆ گەڕانەوی ئارەزوومەندانە بۆ ناچەکانیان کرا . وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران کە بە بێ هیچ جیاوازییەک پێشوازی لێکردوون و خزمەتگوزاری پێشکەش کردوون. ئامادەیی وەزارەتەکەشی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگیەکی پێویست لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە سەرباری دۆخی سەختی ئابووری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار پەنابەر و ئاوارە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی لەم ئەرکەدا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن . گوتیشی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چەوساندنەوە ڕووی تێدەکەن.
بەپێی بەدواداچونێكی تۆڕیی میدیایی باڵكێش، لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا كۆماریی ئیسلامی ئێران 8 گەنجی كوردیی بە تۆمەتی جیاجیا لە سێدارە داوە كۆماریی ئیسلامی ئێران، ڕۆژانە چەندین كەس لە سێدارە دەدات و بە پێی ئامارەكان تەنها لەم هەفتەیەدا بەتۆمەتی جیاجیا كە زۆربەیان تۆمەتی سیاسیی بوون 8 گەنجی كورد لە سێدارە دراون و زیااتر لە 40 گەنجیش راپێچی زیندانەكانی كۆماریی ئیسلامی ئێران كراون. ئەوە لە كاتێكدایە ڕۆژانە چەندین گەنجی دیكەی كورد لە شارەكانی سنە مەریوان دیواندەرە كرماشان نەغەدە و ئورمیە و بانە بە تۆمەتی سیاسی دەستگیر دەكرێن و ڕاپێچی زیندانەكان دەكرین. باڵكێش زانیویەتی كە زۆربەی ئەو گەنجانە كە دەستگیر دەكرێت لە ژێر ئەشكەنجەیی توندا بەناچاریی دان بەو دۆسیەیەدا دەنێن كە بۆیان دروست كراوە و لە دادگایی شاراوەدا دادگایی دەكرێن بەبێ ئەوەی هیچ مافپەروەرێكی بۆدابین بكرێـت و بنەماڵەكەی لە دادگایكردنەكەی ئاگادار بكرێتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان، وەك بزوتنەوەیەكی جەماوەریی بەبێ ڕێكخستنی سیاسی و ئەمنی لە 25-7دا و لە 11 ساڵ پێش ئێستاوە توانی بەدەموچاوی نوێ و و كار و بەرناكەی نوێوە، بچێتە ناو كایەیی سیاسیی لە باشوری كوردستاندا ، توانی لە پەرلەماندا گۆڕانكاریی دروست بكات و هێزێكی نوێ بنێرێتە ناو پەرلەمان وكایە سیاسیەكەوە، كە دواجار توانی چەندین كار بكات كە ئێستا بەرهەمەكەی لە هەرێمی كوردستان و كایە، سیاسیەكەدادەردەكەوێت. سەرەڕایی ئەوەی گۆڕانكاریی ڕیشەیی دروست كرد لە تەمەنێكی كورتتدا، بەڵام ئەو بزوتنەوەیە لە قۆناغی ئێستادا لە ڕەخنە و پێشنیاریی زۆر جدیی بەدوور نییە و توانیویشیەتی لە ستایشیی جەماوەر بەردەوام بێت، لێرەدا یەك دوو سەرەقەڵەم دەربارەی كارەكانی بزوتنەوەكە لە رووی گرنگی و ڕەخنەوە شیدەكەمەوە . كە بزوتنەوەكە بەرەو پێشەوە دەبات و دەیكاتە بزوتنەوەیەكی سیاسیی بەهێز و گەورە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچەیی سەوزی بەنیلی داپۆشراو زیاتر نیلی دەكات و پەل دەهاوێژێت بۆ دەرەوەی ناوچەیی سەوز و كایەیی سیاسیی و ئابوری بزوتنەوەكە بەرەو پێشەوە دەبات. رەخنەكان لە گۆڕان یەكێك لە هەرە ڕەخنە گرنگانەی كە لە بزوتنەوەكە دەگیردرێت و پێویستە سەركردایەتی ئەو خزبە گۆڕانكاریی تێدا بكات و بەدوییدا بڕوات، بریتییە لە پرسیی دۆسییە نێودەوڵەتیەكانی ئەو حزبە، كە لە سەرەتاوە تاكوو ئێستا نەیتوانیوە لە هاوكێشە نێودەوڵەتی و وڵاتە دراوسێكاندا رۆڵێكی زۆر باش ببینێت و دۆستایەتی دراوسێكانی بەدەست بهێنێت. كاتێك نەوشیروان مستەفا میوانداریی دەكرێت لە لایەن سەرۆك كۆماریی توركیا رەجەب تەیوب ئەردۆغانەوە، دەبوو بزوتنەوەكە قبوڵی ئەو میواندارییە بكات و بیرو پرۆگرامی خۆیی بۆ پرسە نێودەوڵەتیەكان و دۆستایەتییەكانی نێوان خۆیی و وڵاتانی دراوسێ بەتوركیا بدات. چونكە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەیی كە كاریگەریی ڕاستەوخۆیی سیاسی و ئابووری لەسەر ئاستی جیهان و كوردستاندا هەیە بۆیە نەدەبوو بزوتنەوەكە ئەو كایەیە فەرامۆش بكات و لە دوای نەوشیروان مستەفاش هەمان كار دووبارە كرایەوە، كە كونسوڵی توركیا سەردانی بزوتنەوەكەی كرد ، رێكخەریی گشتیی بزوتنەوەكە عومەریی سەید عەلی پێشوازیی لێنەكرد. لەلایەكی تریشەوە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی پێشوازیەكی باش لە ئێران و داواكاریەكانی بۆ دانیشتن و لێكتێگەیشتنی نێوانیان ئەنجام بدات، كە فەرامۆشكردنی وڵاتێكی گەورەیی وەك ئێران بۆخۆی جۆرێكە لە خراپی لەكار و كایە سیاسیەكاندا، چونكە ئەگەر ئێران هێندەی توركیا كارییگەریی لەسەر هەرێم نەمبێت بێگومان زیاتریی هەیە. لەلایەكی تریشەوە دەبوو بزوتنەوەكە لەگەڵ ئەمریكا بەتابەتی و ئەوروپا بەگشتی ڕۆڵێكی باشیی ببینیایە و دۆستایەتیەكی زۆر باشیی دروست بكردایە، چونكە ئەو دۆسیە نێودەوڵەتیانە بۆ ناوخۆیی هەرێمی كوردستان كارییگەریی دەبێت و دەبێتە پشتیوانی یاخود هەماهەنگی لەگەڵ جیهاندا. ئێستا بزوتنەوەكە هیچ پردێكی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەی خۆیی لە ئەوروپا و ئەمریكا نییە، ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە لەسەر ئەوەی كە بزوتنەوەكە نەیتوانیوە ئەو كارە زۆر باشتربكات كە دەبوو بیكردایە و دەبێت لە ئایندەدا بتوانێت ئەو لینكە نێودەوڵەتیانە بەشێوەیەكی گرنگ دروست بكات. لە ئاستی خزبیشدا پێویستە لە هەریەكە لەوڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا نوێنەرایەتی فەرمی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو لینك و لۆبییە بەهێزانەیی كە لە جیهاندا دروست دەكرێت ئەوانیش بتوانن دروستی بكەن بۆ بەهێز بوونی خۆیان. پشتیوانیەكان لە گۆڕان لەگەڵ ئەوەی بەهۆیی خراپیی دۆخی ئێستایی میدیایی بزوتنەوەكە و هەروەها بەهۆیی خراپیی ئەدای پێشكەشكردنی بەرنامەكانی بزوتنەوەكە لە ئێستادابزوتنەوەكە پردی نێوان خۆیی و خەڵكی تاڕادەیەك لەدەستداوە، بەڵام ئەوەی كە سورە لەسەر ئەوەی كەبەرنامە و كارەكانی لە بواریی دەوڵەتداریی و چاكسازیی و كاریی پەرلەمانیدا بەردەوام بێت ئەوە یەكێكە لەو پشتیوانیەیی كە دەیسەلمێنێت بەڕاستی ئەو بزوتنەوە نیەتی ڕاستەقینەی جێبەجێكردنی چاكسازیی ڕیشەیی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی بەهێزی لەبەردەستدایە و جێبەجێی دەكات كە بریتییە لە چاكسازیی ڕیشەیی لە هەرێمی كوردستاندا بۆ هەموو بوارەكان، ئەمە پڕۆژەو كاریی بزوتنەوەكەیە كە دەیسەلمێنێت ئەوان نیەتی ڕیشەیییان بۆ پرسی چاكسازیی ڕیشەیی لە ئاستی هەرێمی كوردستاندا هەیە. ئێستان بزوتنەوەكە سەرقاڵی رێكخستنەوەی نێوماڵی خۆیی و لایەنگران و بنكە و بارەگاكانیەتی، ئەوەش جۆرێكە لە رێكخستنەوەی هەیكەلی كە هەموو بزوتنەیەكی باش و دروست دەبێت ئەو كارە بكات و بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی كە دەیەوێت بمێنێتەوە و لە ناوخەڵكدابێت. بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستاو لە ڕابردووشدا لە ناو خەڵكدا بووە ئێستاش دەیەوێت هەر لەناو خەڵكدا بمێنێتەوە ئەوەش بۆخۆیی پڕۆژیەكی گرنگە و دەبێت بزوتنەوەكە گرنكی بەو خاڵە بدات و بەردەوام بێت لەسەریی. گۆڕانكاریی ڕیشەیی لەناو بزوتنەوەكەدا گرنگیەكی گەورەیی هەیە كە بزوتنەوەكە سەرقاڵی جێبەجێكردنیەتیی و ئەمە دەیسەلمێنێت كە بزوتنەوەكە دەیەوێت لەناو خەڵكی كوردستاندا بەتەواوەتی بمێنێتەوە و ئامانج لە دەسەڵاتداریی لای بزوتنەوەكە تەنها ئەوە نییە كە بمێنێتەوە وەك دەسەڵات بەڵكو گۆڕانكاریەكان دەیانەوێت بڵێن كە ئەوان لەسەر بناغەیی ڕیشەیی بوون لە چاكسازیدا. ئێستا بزوتنەوەكە سەرقاڵیی دروستكردنی تۆڕێكی بەهێزیی میدیاییە ئەوەش یەكێكە لەو كارەگرنگانەی كە كایەیی سیاسیی و ئابووری بزوتنەوەكە بەرەو پێشەوە دەبات و دەیباتەوە ناو خەڵكی كوردستان و كارییگەریی گەورەشیی لەسەر كار و بەرنامەكانی بزوتنەوەكە دەبێت لەگەیاندنی بە خەڵك. دەبێت چی بكرێت؟ بزوتنەوە گۆڕان پێوستە بەردەوام بێت لە پڕۆژە یاسایی چاكسازی ڕیشەیی و لەناوجەرگەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان بكات ئەوەش دەبێت هۆیی ئەوەی كەبزوتنەوەكە ئەو بەڵێنانەی كە داویەتی جێبەجێیان بكات پێویستە بزوتنەوەكە كایە ئابووریی و سیاسیەكانی بەتەواوەتی جێبەجێ بكات و بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی كە دەیەوێت وەك بزوتنەوەیەكی مەدەنی دوور لە دەستی چەكداریی بە شێوەیەكی مەدەنیی دەیەوێت كایەی هەرێم لە قۆناغێكی خراپدا بباتە قۆناغێكی باشتر. دەبێـت خەڵك لە هیوا بڕاویەوە بگەیەنێتە قۆناغی هیوا بە مانەوە و گۆڕانكاتری ڕیشەیی و تا بۆیی بكرێت لە ڕەگی ڕاستەقینەی گۆڕانكاریی كە بریتییە لە خەڵك نزیكتر ببێتەوە. دەبێـت لە رووی نێودەوڵەتیەوە گرنگی بە دۆستایەتی و پەیوەندیەكاین لەگەڵ جیهانی دەرەوە بەتایبەتی ئەمریكا بدات بۆ ئەوەی بزوتنەوەكە بتوانێت ڕەگێكی ڕیشەیی لە هەرێمی كوردستاندا و لە جیهاندا دابكوتێت و هیچ لایەنێك نەبێتە جێگەیی مەترسی بۆسەر بزوتنەوەی گۆڕان. مانەوە لەسەر كار و بەرنامەیی ڕیشەیی چاكسازیی لە هەرێمی كوردستاندا گرنگترین خاڵی مانەوەی بزوتنەوەكەیە و دەبێت بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی بەڵێ بزوتنەوەكە دەیەوێت گۆڕانكاریی ڕیشەیی ئەندام بدات. گۆڕان لە ئێستادا مۆدێلێكی نوێی كاریی سیاسیە لە هەرێمی كوردستاندا و دەتوانێت بەو شێوە بەهێزە بەردەوام بێت و ئەو شكڵە كار كردنەش تا ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا تێنەپەڕێنراوە و گۆڕان وەك مۆدێلێك خەریكە دەبێتە سیستمێك بۆ ئەوانەی دوایی خۆیان كە دەیانەوێ بێنە كایەی سیاسەتەوە.
لەماوەی 24 كاتژمێریی ڕابردوودانزیكەی شەش هەزار كەس لە رووسیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 77 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسكەوە گیانیان لەدەستداوە. دەزگا تەندروستیەكانی روسیا بە میدا جیهانیەكانیان ڕاگەیاندووە، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە روسیا تادێت روو لە زیاد بوون دەكاتو لە ماوەیی ڕابردووشدا رۆژانە بە هەزاران كەس توشیی ڤایرۆسەكە بوون. ئەوە لەكاتێكدایە ژمارەیی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا 16 ملیۆن توشبووی تێپەڕاند و تادێت ژمارەی توشبون و گیانلەدەسدان بە ڤایرۆسەكە لە جیهاندا زیاتر ببێت
دادگایی كۆماریی ئیسلامی ئێران لە ئورمیە بەتۆمەتی ئەندام بوون لە حزبێكی كوردی سزایی 15 ساڵ زیندانی بەسەر ژنە چالاكوانێكی كوردا سەپاند ئەمڕۆ یەكشەممە دادگایی دووی باڵای ئورمییە بە سەرۆكایەتی دادوەر شێخ لوو بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتی ئازادی كوردستان (پاك) حوكمی 15 ساڵ زیندانی بۆ شاناز سادقی بڕیەوە و فەرمانەكە ئاراستەیی زیندانی ئورمییە كراوە. شاناز سادقی و كچەكە 15ساڵانەكەی دوایی ئەوەی دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە شاریی بانە لەلایەن كۆماریی ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر دەكرێت و ئەمڕۆ بەتۆمەتی ئەندام بوون لە پارتی ئازادی كوردستان (پاك) 15 ساڵ لەزیندان دەكرێت