Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
26-07-2020

پلەی گەرما بەرزدەبێـەوە

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر بەرزدەبنەوە كەشو هەوای هەرێمی كوردستان دەڵێت ئەمڕۆ پلەی گەرما لە شاری هەولێری پایتەخت پلەی گەرما 45 پلە دەبێت و سبەینێش بۆ 46 پلە بەرزدەبێتەوە، پێدەچێت پلەیەكی دیكەش لە رۆژانی دوایدا بەرزببێتەوە. هەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشو هەوای هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی پلەی گەرما 43 پلە دەبێت و سبەینێش پلەی گەرما لەو شارە بۆ 44 پلە بەرزدەبێتەوە.  پێشبینیەكانی كەشو هەوای هەرێم دەڵێن، ئەمڕۆ لە شاریی دهۆك پلەی گەرما 44 پلە دەبێت و سبەینێش پلەی گەرمایی ئەو شارە بۆ 45 پلە بەرزدەبێتەوە. ئەوە لەكاتێكدایە پلەی گەرمایی شاریی کەرکوک ئەمڕۆ 47 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی و پێدەچێت بەرزتریش ببێتەوە.

بیروڕا
26-07-2020

كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دواخرا

كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر دوا خرا سیروان بابان ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیای باڵكێشی ڕاگەیاند لەسەر داوای بەشێكی زۆر لە فڕاكسیۆنەكان كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان بۆ سبەینێ دواخرا بابان وتیشی ئەو وەك پەڕلەمانتاری سەربەخۆ ئامادەیی دانیشتنەكانی پەڕلەمانی كوردستان بوو لەسەر داوای بەشێكی زۆر لە فڕاكسیۆنەكان دانیشتنەكانی پەڕلەمان دواخرا وابڕیاربوو ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە شەش بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرسێك ئەنجام بدات بەڵام كۆبونەوەكان دواخران ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر تۆڕی میدیای باڵكێش ڕایگەیاندبوو هەریەە لە فڕاكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو سەربەخۆكان بەشداری لە دانیشتنی پەڕلەمانی كوردستان دەكەن

بیروڕا
26-07-2020

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی جیهاندا

 ئەمڕۆ نرخی دراوەبیانیەكان لە بازاڕەكانی جیهاندا بەم شێوەیەیە نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 950 دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 139 هەزار دینار نرخی 100 پاوەن بە 153 هەزار و 500 دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 900 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار

بیروڕا
26-07-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەبەراود بە دوێنێ شەممە بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 43 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویی ئەمریكی بە 41 دلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت

بیروڕا
26-07-2020

نرخی زێر لە ئاستێكی بەرزدایە

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و جیهاندا بە بەراورد بە چەند ڕۆژیی ڕابردوو لە ئاستێكی بەرزدا ماوەتەوە و ئێستا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 19000 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 284 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 329 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 367 هەزار دینار

بیروڕا
26-07-2020

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ بەسەرۆكی جەهەپە هەڵبژێردرا

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ جارێكی دیكە و لە كۆنگرەی 37 حزبەكەیدا بە سەرۆكی پارتی  كۆماری جەهەپە هەڵبژێردرا دوایی ئەوەی ئۆغڵۆ وەك سەرۆكی پارتەكەی هەڵبژێردرا وتارێكی پێشكەش كردوو ڕایگەیاند: ئێستا ئەو وەك سەرۆكی شەرعی پارتەكەیەتی و هەموو كارێكی باش دەكات بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی كە توركیایی تێكەوتووە ڕزگاریی بكات. ئۆغڵۆ وتیشی ئەوەی ئێستا لە توركیا دەگوزەرێت بەهۆی كارەكانی رەجەب تەیوب ئەردۆغانەوەیەو پێویستە بەكارەكانی خۆیدا بچێتەوە چونكە وڵاتی خستوەتە مەترسیەوە. 37مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی كۆماری به‌ڕێوه‌چوو. تێیدا به‌ ده‌نگی 1251 ئه‌ندام كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو به‌ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

بیروڕا
26-07-2020

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێـەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرسێك كۆببێتەوە , به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ بەڕێوەدەبات. بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێـت و بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش پێدەچێت  ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتی بەشداریی دانیشتنەكەی پەرلەمان كوردستان نەكەن بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش بزوتنەوەی گۆران بەشداریی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات و هەریەكە لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان و فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامیش بەشداریی لە كۆبونەوەكانی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات

بیروڕا
25-07-2020

كیم جۆن شاری كایسانگی كەرەنتینە كرد

كەمێك پێش ئێستا ڕێبەری كۆریای باكور كیم جون ئون تەواوی شاری كایسانگی كەرەنتینە كرد دوای ئەوەی لە پشكنینەكاندا دەركەوت كەسێك توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە لە شاری كایسانگی كۆریای باكور، ڕێبەری ئەو وڵاتە بڕیارییدا تەواوی شارەكە كەرەنتینە بكات بەپێی بڕیارەكەی كیم جون ئون، هیچ كەس بۆینییە لە شارەكەدا بێتەدەرەوە وهاتوچۆی ناو شار و گەڕەك وكۆڵانەكانیش قەدەغە كراوە ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر كیم ڕایگەیاندبوو هەر كەسێك توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببێت ڕووبەڕووی مردن دەكرێتەوە

بیروڕا
25-07-2020

دۆسیەی زارا موحەمەدی دەگەیەنرێتە سەرۆكی ئەمریكا

ژمارەیەك چالاكوانی كوردی ئەمریكا لە بارەی زیندانی كردنی زارا موحەمەدی یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن شوكرییە برادۆست ئەندامی گروپی چالاكوانەكان بە تۆڕی میدیای باڵكێشی ڕاگەیاند: ئەوان ئەم یاداشتەیان ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا و كۆشكی سپی كردووە داوایان كردووە كۆشكی سپی و سەرۆكی ئەمریكا بە دوای دۆسیەی زارا محەمەدیدا بچن و پشتگوێی نەخەن دەقی یاداشتەكە بە كوردی و ئینگلیزی بەڕێز سەرۆک كۆماری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەرۆك ترەمپ سڵاو هەروەک دەزانن شارستانییەتی ئەمڕۆ و ئاشتی جیهانی بەرئەنجامی هەوڵی بێ پسانەوەی کۆی مرۆڤایەتییە، ئەم ئاشتی و شارستانییەتە کاتێ دەتوانی جێگیر و گشتی و ئەخلاقی بێت، کە هەوڵی سڕینەوەی هەموو سیماکانی زۆرداری و چەوسانەوەی مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا بدا و تا دەتوانێ دەسەڵات و مەودای سەرەڕۆیی دیکتاتۆر و ڕژێمە توتالیته‌رەکان کەم کاتەوە. جەنابی سەرۆك! هەروەك دەزانن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەخشاندن وخەمڵاندنی ئەم شارستانییەت و ئازادییەدا ڕۆڵی گرنگ و نکۆڵی لێنەکراوی هەبووە و دەبێ بیبێت. هەر لەم ڕوانگه‌یه‌وه‌ و بەپێی ئەو نەریتە مێژووییەی، کە ئەمریکا لە گەشەی ئازادیی و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بوویەتی، ئێمە کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆژنامەوان و ڕووناکبیری کوردیی ئەمریکا، لە ئێوەی هێژا داواکارین ئاورێکی جددی لە دۆخی خراپ و پڕترس و تەنگەژە و زوڵمی گەلی کورد بدەنەوە. جەنابی سەرۆك! هاودەنگی بە تەنگەوەهاتنی جەنابتان بۆ گرفتاری و كێشەكانی گەلانی ئێران، شیاوی سپاس و ڕێزن. كوردەكانی ئێران لە دۆخێكی یەكجار نالەباری سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتیدا دەژین. ڕژێم بە هەموو جۆره‌ میكانیزمێ كەوتۆتە قەڵاچۆكردنی بوون و شارستانییەتی ئەم خەڵكه‌. بچووكترین نموونەی ئەم قەڵاچۆكردنە بڕینەوەی دە ساڵ زیندانە بۆ چالاكی مەدەنی كورد زارا محه‌ممەدی لە شاری سنە. سزای دەساڵ زیندان تەنیا لەبەر وتنەوە و خوێندنی زمانی دایكی. هەڵوێست و بەدەنگەوە هاتنتان وەك هەمیشە جێگای ڕێزو پێزانینە ‎جەلیل ئازادیخواز ‎هەردی ئەنوەر ‎ مورتەزا ئەسفەندیاری ‎ناسر باباخانی شوكریە برادۆست July 22, 2020 President Donald Trump The White House 1600 Pennsylvania Avenue NW Washington, DC 20500 Dear Mr. President, As you know, the degree of civilization and peace that we have in the world today is the outcome of tireless effort to throw off the tyranny of dictators and totalitarian regimes. The United States of America has played an undeniable role in doing so, by working for freedom and justice throughout its history. According to our belief in the power of this historical character, and United States special role in supporting human rights, we a group of Kurdish-American journalists, writers, academics, and civil activists, are kindly beseeching you to intervene on behalf of the Kurdish people worldwide, but particularly those living in the Islamic Republic of Iran. Your persistent solidarity with the Iranian people in general and ethnic and religious minorities in particular, who suffer under the oppressive hand of the Islamic Republic, is highly admired and appreciated. As you certainly are aware, the Kurdish community in Iran is currently experiencing oppression, violence, and they have been facing severe restriction of their cultural, political, social, and economic lives, with new violations of their human rights perpetrated on a daily basis. For instance, on July 14, 2020, a female Kurdish-language teacher, Zara Mohammadi was sentenced to 10 years in prison by the Iranian regime for teaching elementary school students the native tongue of their people. Once again, we ask you to stand in solidarity with the Kurdish minority in Iran and do everything in your power to ensure that their rights are upheld. Sincerely yours, Hardi Kamali Jalil azadikhah an ramineh Shukriya Bradost Nasser Babakhani Mortaza Asfandyari

هەواڵ
25-07-2020

رێنمایی نوێ بۆ گەشتکردن لە سەردەمی کۆرۆنادا

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی، چەند رێنماییەکی نوێی بۆ گەشتیاران دەرکرد بۆ ئەوەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەبێت. جیهاد کازم، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لەسەر بنەما و ڕێنمایی ژمارە 80ی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە 23ی تەممووزەوە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی بە ڕووی گەشتیارانی نێوخۆ و دەرەوەدا کردۆتەوە، بەڵام بۆ پاراستنی تەندروستی کارمەندان و گەشتیاران چەند رێوشوێنێک گیراونەتەبەر. کازم دەڵێ "رێوشوێنەکان لە هەموو بەش و شوێنەکانی فڕۆکەخانە لەدوای هەموو گەشتێک دەگیرێنەبەر و شوێنەکان لەلایەن کارمەندانی تایبەتەوە پاکدەکرێنەوە، هەروەها گەشتیار دەبێ بەڵگەی پشکنینی 48 کاتژمێری رابردووی پێ بێت و دڵنیابێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە. رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان دانانی گەنبڕ (پاککەرەوە) لە هەموو بەشەکانی فڕۆکەخانە.ڕشاندنی سەرجەم فڕۆکەخانەکان بەشێوەی بەردەوام و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فڕۆکەخانە، بە جۆرێک کە لەگەڵ خشتەی گەشتەکاندا گونجاوبێت.ڕشاندنی سەرجەم فڕۆکەکان لەدوای گەشت.پابەندبوونی سەرجەم کارمەندانی فڕۆکەخانەکان و دەستەی گەشتەکان بە پشکنینی پزیشکی.پابەندبوونی هەموو کارمەندانی فڕۆکەخانەکان و دەستەی گەشتەکان بە بەستنی دەمامک، بەکارهێنانی دەستکێش و پاککردنەوەی دەست.بوونی بۆشایی نێوان کەسەکان لە شوێنی چاوەڕوانی و لەکاتی هاتوچۆکردن و گەشتکردن.بەکارهێنانی فێنککەرەوەی فڕۆکە و هۆڵەکانی چاوەڕوانی بەشێوەیەکی گونجاو بۆ هەواگۆڕكێ. رێنمایی بۆ گەشتیار لەکاتی هاتنی بۆ فڕۆکەخانە گەشتیار هانبدرێت بۆ ئەوەی بەر لە فڕین لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لە پلیت و گەشتەکەی دڵنیابێتەوە.ئامادەبوونی گەشتیار سێ کاژێر بەر لە فڕین.کارئاسانیکردن بۆ گەشتیاران بۆ چوونە ناو فڕۆکەخانە، هەروەها رێگە بە پیر و خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت کە هاوەڵەکانیان بە ئۆتۆمبێل بیانبەنە ژوورەوە.پشکنینی پلەی گەرمی سەرجەم گەشتیاران بەرلەوەی بچنە نێو فڕۆکەخانە و بەکاربردنی پاککەرەوەی دەست.ناچارکردنی گەشتیار بە بەکاربردنی دەمامک پێش چوونە ناو فڕۆکەخانە، هەروەها هەر گەشتیارێک دەستەکانی پاکنەکاتەوە نابێ بچێتە ناو فڕۆکەخانە.پابەندبوونی گەشتیاران بە پشکنینی PCR لە بنکەکانی تاقیگە و تەندروستی تایبەت بە کۆرۆنای سەر بە وەزارەتی تەندروستی.رشاندنی شوێنی دانیشتن و چاوەڕوانی.بەکارهێنانی قادرمەی فڕۆکە و رێکخستنی لەلایەن فەرمانبەران.هێشتنەوەی دوو کورسی کۆتایی بە بۆشی بۆ ئەوەی لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی لە هەر گەشتیارێک بۆی بەکارببرێت.

گشتی
25-07-2020

نوێترین دەرکەوتنی کچە هونەرمەند چنار

کچە هونەرمەندی باشووری کوردستان ( چنار ) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا زۆر بە گەنجی و سەرنجڕاکێشی دەردەکەوێت. چنار هیچی لەسەر وێنەکان نەنووسیوە. چنار یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی باشووری کوردستان کە لە سلێمانی لەدایک بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی. سەرەتا بە گۆرانی "تیشکی سەرنج" ناوبانگی دەرکرد.

بیروڕا
25-07-2020

تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 72 كەس بە كۆڕۆنا مردوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی گیان لە دەستدانی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاو كردەوە، بەپێی بەڵگەنامەكان ئەمڕۆ 72 كەس بە كۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە. وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کۆی 15 هەزار و 788 پشکنین دوو هەزار و 862 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 49 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە (20 لە بەغدا، 5 لە سلێمانی، 4 لە هەولێر، 7 لە کەربەلا، 6 لە کەرکووک، 3 لە واست، 6 لە بەسرە، 2 لە میسان، 7 لە بابل، 2 لە دیوانیە و 5 لە زیقار، 2 لە موسەننا و 3 لە موسڵ).       بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 107 هەزار و 573 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 73 هەزار و 317 کەس چاکبوونەتەوە و 4 هەزار و 284 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.  ڕووداوەكانی گیانلەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە عێراقدا تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەكەن و وەزارەتی تەندرووتیش دەلێت بەدوای ڕێگەچارەیەكی تەندروستدا دەگەڕێن تا توشبوانی كۆڕۆنا بپارێزن.

1 2 ... 1114 1115 1116 ... 1142 1143