بیروڕا

پەرلەمان لەبارەی دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر كۆدەبێتەوە

26-07-2020
پەرلەمان لەبارەی دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر كۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی پەیڕەویی كاریی  پەرلەمانی كوردستان سبەینێ دوو شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە كارنامەكەدا هاتووە كە دەنگدان لەسەر دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر دەكرێت

بەپێی ئەو بەڵگانەی تۆڕیی میدایی باڵكێش لە ناو پەرلەمانی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، بڕگەیی دووەمی دانیشتنی پەرالەمانی كوردستان بریتییە لە دەنگدان لەسەر دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر پەرلەمانتاریی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان.

باڵكێش زانیویەتی سبەینێ لە پەرلەمانی كوردستان دەستلەكار كێشانەوەكەی سۆران عومەر قبوڵ دەكرێت و كەسێكی دیكە لە جزبەكەی وەك پەرلەمانتار دەستنیشان دەكرێت.