Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13710 بابەت
بیروڕا
31-07-2020

پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

لەدوایی جەژنی قوربان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێریی پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵكێش كەوتووە، پارتی و یەكێتی لە پاش جەژنی قوربان كۆدەبنەوە وگفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیەكانیان و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان دەكەن سەرچاوەیەك لە ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە تۆیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: كۆبونەوەكە لە ئاستیی باڵای هەردوو حزبدا دەبێتو گفتوگۆیی گەرم دەبارەی پێشهاتە نوێكان و دۆخی ئێستای پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا و ساردیی و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان و دۆخی هەرێمی كوردستان باسدەكرێت. ئەو شەرچاوەیە وتیشی: ئێستا دۆخی هەرێم بە قۆناغێكدا تێدەپەرێت كە كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی وەك زەروریەتیەكی هەمیشیەیی چاویی لێدەكرێت و زەرورە لە نزیكترین كاتدا كە دوایی جەژنە كۆببینەوە.

بیروڕا
30-07-2020

جەستن تڕۆدۆ: با جەژنی قوربان بكەینە ڕۆژیی لە ناوبردنی كۆڕۆنا

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وتارێكی پێشكەش كردوو داوای لە موسوڵمانانی جیهان كرد ڕووبەڕووی كۆڕۆنا ببنەوە و ڕێنمایەكان جێبەجێ بكەن. جەستن تڕۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، كە ئاڕاستەی موسوڵمانانی وڵاتەكەی و جیهانی كرد، داوادەكات جەژنی قوربان بكرێتە ڕۆژیی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و هەموو جیهان پێكەوە كار بۆ لەناوبردنی بكەن. تڕۆدۆ داوای لە موسوڵمانانی جیهانكرد،ڕێنماییەتەندروستیەكان جێبەجێ بكەن و گرنگی زیاتر بە پێكەوەژیان و دۆستایەتی نێوان گەلان و ئاینە جیاوازەكان بدەن.

بیروڕا
30-07-2020

ئەمریكا و ڕۆژئاوا یەكەمین رێككەوتنی نەوتیان واژۆكرد

ماڵپەرێكی ئەمریكی، لەسەر زاری وەزیریی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردوەتەوە كە ڕۆژئاوای كوردستان و ئەمریكا یەكەمین رێككەوتنی نەوتیان واژۆ كردووە . ماڵپەڕەكەدەڵێت: ڕۆژئاوای كوردستان یەكەمین رێككەوتنی نەوتی  لەگەڵ ئەمریكا دا واژۆ كرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كوننگرێس دانی بەوە دا ناوە كە بەلێ، كۆمپانیا ئەمریكییەكان رێككەوتنی یان لە گەڵ ئیدارەی روژئاوا واژو كردوە كەپێكدێت لە  " مودێرنكردن و  و نوژەنكردنەوەی " دامەزراوە نەوتییەكانی ڕۆژئاوا لە ھەمان كاتیش ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ   جەنڕاڵ " مەزلوم كوبانێ" سەبارەت بەم پرسە پەیوەندی تلفونییان ئەنجامداوە. ماڵپەڕەكە دەڵێت:  ئەمریكا لە مێژە وەبەرھێنان لە سەر ئەوە دەكات كە لە سەر روژئاوای كوردستان و دەیەوێت پێگەی خۆیی بەھێز بكات،  بونی كومپانیا نەوتی یەكانی ئەمریكا لە روژئاوا، دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەمریكا بە گرینگی یەكی زورترەوە لە پروسەی سیاسی داھاتوی سوریا نێزیك بێتەوە. ھەروەھا ئەم پێنگاوەی ئەمریكا كە ئێستا بو ڕای جیھانی ئاشكرا بووە،كە  پال بە ئەمریكاوە دەنێت، جێگای كورد لە پروسەی سیاسی ژنێڤ مسوگەر بكات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی كورد لە سوریا. خالێكی جەوھەری دیكە ئەوەیە، ئەمریكا ھەوڵی زور دەدات " پەیوەندی توركیا- روژئاڤا" بەرەوە ئاقارێكی باشتر بەرێت، چونكە ئەمریكا پێویستی بە پێكەوە كاركردنی ھەردو لایەنی كورد و توركیا ھەیە لەم بارەیەوە لە پێناو " بە بازاركردنی نەوتی روژئاوا لە رێگای توركیاوە، بێشك ئەمە پێشھاتەیەكی جدی دەبێت لە پەیوەندی كورد- توركیا و دانپێنانی توركیا بە قەوارەی كورد لە سوریا. توركیا لە پێناو پاراستنی بەرەژەوەندی یەكانی خوی، دەبێت دان بە كورد بنێت. بو ئەم بابەتە، ئەمریكا ھێلە " سور و سەوزە" كانی توركیا دیار دەكات، توركیا ناتوانێت لە سنوری خوی زیاتر بروات و دژایەتی یەكێك لە ھاوپەیمانە گرینگەكانی ئەمریكا لە روژئاوا بكات. لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی ئەمریكا رەنگە لە دانوستاندنێك لە گەل توركیا بكات بەوەی لە لیبیا پشتگیری توركیا دەكات بەرامبەر بەوەی توركیا لە سوریا دان بە ئیدارەی روژئاڤا بنێت و دەڤەری كوردستانی لە لە ژێر دەستی " هێزەكانی  توركیایە" دوبارە بكەوێت ژێر دەستی ئیدارەی روژئاوای كوردستان لە پێناو بەرفراوان كردنی سنوری ئیداری كوردستان. ماڵپەڕەكە دەڵێت: ئەو هەوڵانەی ئەمریكا و ئەو كارە پێكەوەیانەی كە ئەمریكا و رۆژئاوا ئەنجامی دەدەن كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ڕۆژئاوای كوردستان و باشوریی كوردستانیش دەبێت سەرچاوە: ناشیۆناڵ ئینترێست

بیروڕا
30-07-2020

وەزیری تەندرەستی: 11 كەس بە كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێریی ڕابردوودا368 توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و11 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە. وەزیری تەندروستی وتیشی : هەواڵی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی كۆڕۆنا لە هەولێر زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەتركراوە. وتیشی : هەموو هەوڵەكانیان خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی كێشەی نەمانی ئۆسجین و كێشەكانی تر تایبەت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن.

هەواڵ
30-07-2020

وەزیری تەندروستی: هەواڵی نەمانی ئۆکسجین زۆر گەورەکرا

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەواڵی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کراوە. د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەواڵی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کراوە، راستە کێشەی کەمی ئۆکسجین هەبووە، بەڵام کێشەکە تەنیا دوو کاتژمێربووە و دواتر چارەسەرکراوە. وەزیری تەندروستی وتیشی"لە هەولێر 400 قەرەوێڵە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا هەن، لەوانەش تەنیا 73 قەرەوێڵە ئۆکسجینی دەستکردنی لەگەڵە، بۆیە چارەسەر دەبێ پێش داخیلبوون بێت و بە خۆپارێزی بێت". سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە زیاتر لە 10ملیۆن دینار بۆ ئۆکسجین خەرج دەکرێت.

گشتی
30-07-2020

جۆ بایدن: بەهیچ شێوەیەك نابێت هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دوابخرێن

دوای ئەوەی كەمێك پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەمریكا ، پێشنیاریی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی كرد، جۆ بایدن، ڕكابەریی سەرسەختی ترەمپ ، ڕەتی كردەوە قبوڵی بكات هەڵبژاردنەكان دوابخرێن. لە تویتێكی ، جۆ بایدن، دەڵێت: ئەگەر ترەمپ پێشنیازدەكات هەڵبژاردنەكان دوابكەون، ئەوا من پێشنار دەكەم لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێن و هیچ كەسیش نەتوانێت ئەم مافە دیموكراسیە لە ئێمە وەربگرێتەوە. وتیشی: گەلی ئەمركیا گەلێكی خاوەن ئیرادە و بەهێز و گەورەیە لە هەر قۆناخ و حاڵەتێكدا بێت، دەتوانێت بنەما دیموكراسیەكان جێبەجێ بكات و ئەكەر ترەمپیش بەراستی نوێنەریی گەلە بالە هەڵبژاردن نەترسێت

بیروڕا
30-07-2020

عێراق: ئەمرۆ 68 كەس بە كۆرۆنا مردن

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێریی ڕابردوودا دوو هەزار و  963 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 68 كەسیش بە ڤایرۆسەكە مردوون وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێریی  رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 963 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 68 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزراتەی تەندروستی عێراق، تەها ئەمڕۆ و لەماوەی 24 كاتژمێریی ڕابردوودا  دوو هەزار و 85 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

بیروڕا
30-07-2020

ترەمپ داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەكات

   سەرۆكی ويلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوایی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند بۆ ئەوەی  هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بتوانن لە گەشێكی پێشكەوتوو كاتێكی گونجا و دوور لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بتوانن روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن، پێشنیار دەكات  هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دوابخرێت. ترەمپ، وتیشی: پێوستە هەڵبژاردنەكان دوابخرێن بۆ ئەوەی  خەڵك زیاتر بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبێت و هیچ كێشەیەك لە وڵاتەكەیان روونەدات. هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكەن و بەشێكی زۆر لە پێشبینیەكان باس لەوەدەكەن كە جۆ هەڵبژاردنەكە دەباتەوە

بیروڕا
30-07-2020

ئەمڕۆ گرنگترین گەشتی ناسا بۆ هەسارەی مەریخ دەكرێت

کەشتی پێرسەڤیرەنس Perseverance ی بێ مرۆڤ، ئەمڕۆ بەڕێدەکەوێت بۆ هەسارەی مەریخ و بەیەكێك لە گرنگترین گەشتەكان دادەنرێت. ئەم گەشتەی ئەمڕۆ ناسا دەستی پێدەکات بۆ هەسارەی مەریخ گرنگترین گەشت و پشکنینە بۆ هەسارەی سور، چەندەها ساڵە چاوەڕێی ئەم گەشتەین، کەشتی و گالیسکەی گەڕۆکی پێرسەڤیرەنس Perseverance کە ئەمڕۆ هەڵدەدرێت، چەند ساڵێکە ئامادە دەکرێت لەلایەن ناسا. کەشتی پێرسەڤیرەنس کە بە موشەک ئەمڕۆ هەڵدەدرێت بەرەو هەسارەی مەریخ لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو 2021 دەگاتە مەریخ و بە نەرمی دەنیشێنرێتەوە لەسەر هەسارەکە، واتە بەبێ پەڕەشوت و تەنیا بەهێزی پاڵنەرەکانی دەنیشێتەوە. پێرسەڤیرەنس لەناوچەیەکی هەسارەی مەریخ دەنیشێتەوە کە پێی دەووترێت Jezero.Crater واتە کەندی جێزێرۆ، ئەم شوێنە پاشماوەی دەریاچەیەکە کە پێش پتر لە سێ ملیار ساڵ ئاوی ڕۆیشتووی لێبووە و لەدۆخێکی گونجاودا بووە بۆ دروستبوونی ژیان. نیشتنەوەی نەرم لەسەر ڕووی مەریخ کە لە کاتی گەیشتنی کەشتیەکە نزیکەی چوار خولەکی تیشکی دوور دەبێت لە ئێمە بە کارە هەرە قورس و وردەکان دادەنرێت کە لەم سەردەمەدا مرۆڤ بتوانێت ئەنجامی بدات. کەشتیەکە یەک بەشە و بارستاییەکەی هەندێک لە هەزار کیلۆگرام زیاترە، هەر هەمووی گەڕۆک دەبێت لەسەر ڕووی هەسارەکە، گرنگی زۆری ئەم گەشت و کەشتیە ئەوەیە کە تاقیگەیەکی زۆر پێشکەوتووی لەگەڵدایە دەتوانێت نمونەی بەرد و گڵی هەسارەکە لە قوڵایی 9 مەتر هەڵبکەنێت و پشکنینیشان بۆ بکات، دواتر نمونەکان لە سندوقێکی داخراودا هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی لە گەشتێکی داهاتوو کە دوای چەند ساڵێک ئەنجامدەدرێت بهێنرێنەوە سەر زەوی. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ ئاسەوارێکی بوونی ژیانی سەرەتایی لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ بەدی ناکرێت، بەڵام جارێ نازانین لە چینەکانی ژێرەوە ژیانی سەرەتایی یەکخانەیی هەیە یان نا، یان پێشتر دروستبووە و هەبووە یان نا، ئەم پشکنینە زۆر زۆر گرنگە، بۆ ئەوەیە دڵنیایی بکرێتەوە لە بوون یان نەبوونی ژیانی سەرەتایی لە چینەکانی ژێرەوەی هەسارەکە. لەگەڵ ئەم کەشتیەش ناسا هەلیکۆپتەرێکی زۆر بچوکیش دەنێرێت و لەوێ تاقی دەکرێتەوە، فڕینی ئەم هەلیکۆپتەرە دەبێتە یەکەم فڕین لەنێو بەرگە هەوای هەسارەیەکی تر جگە لە زەوی، بەرگە هەوای هەسارەی مەریخ نزیکەی 100 ئەوەندە تەنکترە لە بەرگە هەوای هەسارەی زەوی، ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەیە بزانرێت بەرگە هەوای مەریخ چەندە گونجاوە بۆ فڕینی فڕۆکە و هەلیکۆپتەر، ئامانجەکەش ئەوەیە کاتێک کەشتیەوانەکانی ناسا یەکەم گەشت دەکەن بۆ هەسارەکە دوای نزیکەی 15 ساڵ ئەو کاتە بتوانن لەوێ بە هەلیکۆپتەرێکی بچوک کاری فڕین ئەنجام بدەن لەو ماوەیەی لەوێدا دەمێننەوە. جگە لەم پشکنینەش گالیسکەی پێرسەڤیرەنس کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی گرنگی تریش ئەنجامدەدات، لەوانە ئامادەکردنی گازی ئۆکسجین لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە پێکهاتەی سەرەکی بەرگە هەوای هەسارەکەیە، هەروەها تاقیکردەوە دەکات لەسەر هەندێک جۆر لە کەرەستە کە بۆ دروستکردنی بەرگی کەشتیەوانان بەکاردەهێنرێت لەگەشتەکانی داهاتوو بۆ سەر هەسارەکە، پێرسەڤیرەنس ئەوەندەی کاردەکات لەسەر هەسارەی مەریخ تەواوی وزەی پێویستی بۆ کارکردن و جوڵە و پەیوەندیکردن لەڕێگەی بڕێک لە ماددەی تیشکدەری پلۆتۆنیۆم دەست دەکەوێت، بەهۆی وزەی ناوکی پلۆتۆنیۆم بەردەوام وزەی کارەبای پێویست دروست دەکات بۆ ئەنجامدانی هەموو کارەکانی، پێشبینی دەکرێت وزەی پلۆتۆنیۆمەکە بۆ نزیکەی 14 ساڵ بەردەوام بێت، هەروەها پێرسەڤیرەنس 23 کامیرای دیجیتاڵی زۆر پێشکەوتوو و وردی پێوەیە، هەندێکیان مایکرۆسکۆپین، واتە وێنەی زۆر گەورەکراوی وردیلەکانی بەرد و گڵی سەر هەسارەی مەریخ دەچرکێنێت، جگە لەوەی ئەو کاتانەی کەشتیەکە ڕووی لە گۆی زەویە دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بنکەی پەیوەندیکردن بکات لە سەنتەرێکی ناسا لە کالیفۆڕنیا، بەڵام بەشی زۆری ئەو داتایانەی کۆیدەکاتەوە و دەینێرێتەوە بۆ ناسا لەڕێگەی مانگی دەستکردی MRO دەبێت کە بەردەوام بە دەوری هەسارەی مەریخدا دەسوڕێتەوە.

بیروڕا
30-07-2020

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هەموو لایەك كاربكەین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكا...

سەرۆكی هەرێمی كوردستان،نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای ئاڕاستەی موسوڵمانانی جیهان وكوردستان بەتایبەتی دەكات و داوا دەكات هەموو لایەك پێكەوە كار بكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان. دەقی پیرۆزبایەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جه‌ژنى قوربان له‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، له‌ موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، هه‌روه‌ها له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ، پزيشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمى كوردستان‌ كه‌ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان به‌ره‌نگارى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژن‌ بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تی قووڵكردنه‌وه‌ی زياترى گیانی لێبورده‌یی، ته‌بايى و پێكه‌وه‌یيى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان، هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌كيشمان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان بگاته‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری. كوردستانيان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بين و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك تواناكانمان يه‌ك بخه‌ين و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌كان و مسۆگه‌ركردنى ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنى پێگه‌ و قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان.  ‌به‌ ڕێز و پێزانینێكی زۆره‌وه‌ له‌ خۆڕاگری و پشوودرێژيی کوردستانيان ده‌ڕوانم كه‌ به‌هۆى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ ئابوورييه‌كانييه‌وه‌، به‌رگه‌ى قه‌يران و سه‌ختييه‌كان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌كانی داهاتوومان له‌ خۆشی و ئاسوده‌ییدا بگێڕین، سه‌ختييه‌كانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌كی گه‌ش به‌ ڕووی كوردستاندا كرابێته‌وه‌، هه‌روه‌ها داواكارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێكاره‌ ته‌ندروستييه‌كان و خۆپارێزى بكه‌ن. جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى. ئاشتى و سه‌قامگيرى بۆ كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه، جيهان و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ده‌خوازم.‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 30/7/2020

بیروڕا
30-07-2020

مەسرور بارزانی: جەژنی قوربان لە دۆخێكی سەختدا بەڕێدەكەین

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات و دەڵێت هەر چەندە جەژنی قوربان لە دۆخێكی سەختتدا بەڕێدەكەین، بەڵام بەردەوامین لە چارەسەری گرفتەكان و قەیرانەكان دەقی پیرۆزبایەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن. بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین . ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەترە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست، متمانەیان بە حکومەتی هەرێم هەبێت کە لە هەوڵێکی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . بەو هیوایەی لە دوای جەژن ، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت . ئومێدەوارم بە پشتیوانیی هەموو لایەک، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەکانی داهاتوو ، لە دۆخێکی لە بارتردا بەسەر ببەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان 2020/7/30

بیروڕا
30-07-2020

خامەنەئی: ئەمریكا گەورەترین شەیتانی سەر زەوییە

رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریكا گەورەترین شەیتان و ڕێگر و چەتەیە لە مێژووی جیهان و ناوچەكەدا و رێگریی دەكەین لە هەر بەرەو پێشوەچونێكی لە ناوچەكەدا عەلی خامەنەئی ڕێبەریی كۆماریی ئیسلامی ئێران، لە وتارێكدا ڕایگەیاند: ئەركی ئێمەیە بەرگریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  فەڵەستین و ستەملێكراوانی جیهان بكەین و رووبەرووی مەترسیەكانیان ببینەوە. خامەنەئی :وتیشی با جیهانی ئیسلامی بزانێت،ئەوان هەرگیز كۆمەڵگا و وڵاتە ئیسلامیەكان جێناهێڵن و بەردەوام پشتیوانیان دەكەن و لەگەڵیان دەبن ئەوەش ئەركێكی ئاینی گەورەیی ئەوانە وتیشی بونی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا سەرچاوەی پشێوی و نائارامییە و پێویستە ناوچەكە جێبهێڵن.

1 2 ... 1105 1106 1107 ... 1142 1143