سەرۆكی ويلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوایی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات
دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بتوانن لە گەشێكی پێشكەوتوو كاتێكی گونجا و دوور لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بتوانن روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن، پێشنیار دەكات هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دوابخرێت.
ترەمپ، وتیشی: پێوستە هەڵبژاردنەكان دوابخرێن بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبێت و هیچ كێشەیەك لە وڵاتەكەیان روونەدات.
هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكەن و بەشێكی زۆر لە پێشبینیەكان باس لەوەدەكەن كە جۆ هەڵبژاردنەكە دەباتەوە